٢٩\٤\٢٠١٣
بەنگلادیش:
کرێکاران دەبنە
قوربانی ناسەلامەتی شوێنی کار و
چاوچنۆکیی
کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان و دەسەڵاتداران.

ئاراس رەشید
وڵاتی بەنگلادیش به ههشتەمین لە
چڕیی دانیشتوان و
یەکێک لە وڵاتە هەژارەکانی جیهان
هەژمار دەکرێت. لەم چەند ساڵانەی دواییدا لە
دوای وڵاتی چین لە ڕێزبەندی دووەم
دێت لەبەرهەمهێنانی پیشەسازی چنین و جل و
بەرگ درووین. کە ساڵانە بە ٢٠
بلیۆن دۆلاری ئەمەریکی مەزەندەکراوە. شایانی باسە لە
ماوەیەکی زۆر کەمدا زۆرێک لە
کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەوروپا و
ئەمەریکا و کەنەدا، کارگەکانی مارکە
دیارەکانی وەک مانغۆی ئیسپانی و برایمارکی
بەریتانی و جۆفرێش لە لابلۆسی کەنەدایی و
گاپ و سیرسی ئەمەریکی و...
تاد ڕوویان لەو ووڵاتە کردوە.
ئەوەش بە دوای جەنگێک دێ کە بە
(جەنگی ویست)ی فرۆشیار ناودەبرێت. ئەو
جەنگە لە نێوان کڕیار
و فرۆشیار
(کۆمپانیا گەورەکان) لەگۆڕێدایە. ئەو جەنگە
بریتیە لەوەی کە کڕیار داوای کاڵای هەرزان
دەکات لە بازاڕ، و
فرۆشیاریش بۆ نەهێنانەخوارەوەی بڕی
قازانجی خۆی، بەپێی یاسای سوود! دەگەڕێت بۆ
بەدەستهێنانی هەرزانترین هەقدەستی کار. بۆیە
لەو وڵاتانە کارگەکانیان دەخەنەگەڕ کە
هەژارن و هەقدەستی کرێکار زۆر
لە خوارە و
دەسەڵاتی سەرکوتگەریش کۆنترۆلی بزووتنەوەی کرێکاری ناوەخۆیان
فەراهەم کردوە بۆ بە ئارام ڕۆیشتنی پرۆسەی
کار و ئابووری سیاسی. لە
نموونەی ئەو ووڵاتانە (چین،
هیندستان،پاکستان، بەنگلادیش،
بۆرما، کەمبۆدیا،
مەکسیک...). کە هێزی کار
هەرزانفرۆش بەدەستدێت. ئەو هەلومەرجە
سیاسیە ئارامە بۆ سەرمایەگوزاری لەسەر حیسابی هەلومەرجی
نالەباری گوزەران و گیانی کرێکاران
گەشەدەکات.
بەنگلادش بۆتە مۆڵگەیەکی زۆرباش (نزیکەی
٤٠٠٠ کارگە) بۆ
پیشەسازی جل و بەرگ دروستکردن بە
تایبەت و زۆر کاڵای تر
بە گشتیی. دەسەڵاداران بۆ فەراهەم
کردنی ئەو کەش و هەوایە، ئەوەی بیری
لێنەکەنەوە (سەلامەتی شوێنی کار) و
هەلومەرجی ژیان و
گوزەرانی کرێکارانە. هەربۆیە بیناکان بە
بێ مۆڵەت و دوور
لە ڕێنماییەکانی سەلامەتی بیناسازیی
بەرزدەکرێنەوە. ئەم گوێنەدانە بە سەلامەتی
شوێنی کار لەم ساڵانەی دواییدا چەندان کارەساتی گەورەی
مرۆیی لێ کەوتۆتەوە و
گیانی زۆرێک لە کرێکاران و
فەرمانبەرانی کردۆتە قوربانی. کە بۆ
بەدەستهێنانی نزمترین ئاستی گوزەران و مافی
کرێکاران و مرۆیی بۆ
خۆیان و خێزانیان ملیان بەو
هەلومەرجە
نالەبارە داوە. ڕێژەی کرێ لە ٣٧-٨٠$ی
ئەمەریکاییە لە مانگێدا.
هەر بۆیە لەساڵی ٢٠٠٥ بە
هۆی داڕمانی باڵەخانەیەکەوە ٧٠
کرێکار گیان لەدەست دەدەن جگە لە بریندار.
لە ساڵی ٢٠١٠ بینایەکی دیکە کە
بەرپرسێک خاوەنی بوو داڕووخاو ١٤
کرێکار گیانی لەدەستدا. هەروەها نۆڤەمبەری ڕابردوو بە
هۆی سووتانی بینایەکی کارگەی جل و
بەرگەوە ١١٢ کرێکاری دیکە بوونە قوربانی و
سووتان.
دوا کارەسات کە
ڕەنگە دوا کارەسات نەبێت؟ لە ڕۆژی ٤شەمە ڕوویدا و سەرمایەداران کردیانە
دیاری ١ی ئایاری ١٣ بوو. ئەویش داڕمانی
بینایەکی ٨ نهۆمی بوو، لە
گەورەترین ناوچەی پیشەسازی بە ناوی (سافار)
جل و بەرگ دروست کردن ڕوویدا. لە ٣٠کم
دووری لە دەکای پایتەخت بە
ناوی (ڕەنا پلازا) کە
خاوەنەکەی(محەمەد سوهەیل ڕەنا) بوو و
بەرپرسی بەرەی لاوانی حیزبی دەسەڵاتە
(حیزبی یەکگرتووی عوامی)یە لە ڕۆژی هەینیدا دوای ڕاکردنی و
گوشاری خۆپیشاندانەکان دەستگیر کرا.
بە هۆی نزیکی خاوەن بیناکە لە
دەسەڵات، کاتی دروستکردنی بیناکە ڕێنمایی سەلامەتی پیادەنەکردوە،
وەک دەڵێن ئەو تەنها مۆڵەتی ٥ نهۆمی
وەرگرتبوو، بەڵام ٣ نهۆمی بە
بێ مۆڵەت زیادکردبوو. کە ئەمەش بۆتە
دروستبوونی قڵشی گەورە لە دیوارەکان. پاش
ئەوەی ئەندازیارانی پسپۆری سەلامەتی و
پۆلیسی پشکنین لە ڕۆژی ٣شەممە کرێکاران و
فەرمانبەران کە ژمارەیان نزیکەی ٦٠٠٠ ە دەنێرنەوە ماڵەوە لەبەر
ناسەلامەتی بیناکە. بەڵام ڕۆژی دوایی داوایان لێدەکەن کە
بگەڕێنەوە سەرکار دەنا بە نەهاتوو هەژمار
دەکرێن و کرێیان پێنادرێت
(ئەمەش هەرەشەیەکی گەورەیە، چونکە ئەو
کرێکارانە بژێوی خێزانیان لەسەر ئەو
ڕۆژە کارەیە). بۆیە زۆرێکیان کە ژمارەیان
دەگاتە ٣١٢٢ کرێکار جگە لە
فەرمانبەرانی نهۆمی یەکەم کە بانک و
فرۆشگای دەبن داوایان لێکراوە کە نەیەنەوە
دەکەونە ژێر بینای داڕوخاو لە ٨:٣٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی ٤شەممە.
نهۆمەکانی تر بریتی بوون لە ٥ کارگەی جل و
بەرگ دروست کردن بۆ ئەو کۆمپانیایانە
و مارکانەی لە
سەرەوە ئاماژەمان پێکردوون.
شایانی باسە ماوەی چەند ڕۆژە تیمەکانی فریاکەوتن وسوپاوکەسوکاری
کرێکارەکان وخۆبەخش لەهەوڵی ڕزگارکردنی تەرمی مردوو و
زیندووی کرێکارانن کە زۆربەیان
لە ژن و کچی لاون.
دوا ئامارەکان گیانبەختکردوان پتر لە
٣٢٠ کرێکارە
و تاوەکو ئیستە ٢٣٠٠یان ڕزگاریان بووە و
سەدانیش بریندارن.
ڕۆژی ٢٧/٤ هاوڕێیانی کرێکاری کارگەکانی جل و
بەرگ لەوناوچەیە دێنە سەر شەقام بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە
دژی کۆمپنیا وخاوەن بیناودەسەڵاتداران و داواکارن کە سنوورێک
بۆخراپی هەل ومەرجی گوزەران وشوێنی کار و
بێ مافیەکانیان دابندرێت و
تاوانباران بەسزای ئیعدام بگەیەنن. بۆیە نزیکەی ١٠ هەزار کرێکار
ڕووبەڕووی توندوتیژیی پۆلیس بوونەوە دوای
ئەوەی پۆلیس گازی فرمێسکاویی و
تەقەی لە کرێکارانی خۆپیشاندەر کرد.
وادیارە بە هۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە خاوەن
بینایە هەڵاتوەکە دەستگیر کرابێت.
لە ئاستی دنیاش کە
بۆتە یەکێک لە هەواڵە
گرنگەکانی میدیاکان لەم چەند ڕۆژەدا. کۆمپانیاکان و
دەولەتەکانیان هاتوونەتە ژێرباری قسەکردن لە چاککردنی هەلومەرجی
شوێنی کار و ژیان
و کرێی کرێکاران لەو وڵاتە و
بەرزکردنەوەی بۆ ئاستی پێوانە نێودەوڵەتیەکان. هەربۆیە لەسەر
هەموو ڕێکخراو و
ناوەندە کرێکاریی
و مرۆڤ دۆستەکانی دنیا و
ئازادیخوازان پێویست دەکات دەنگی ناڕەزایەتی بەرزبکرێتەوە بۆ
ئەوەی چیتر گیان و ژیانی کرێکاران
نەبێتە قوربانی سوود و
قازانجی زەبەلاحی چاوچنۆکانی سەرمایە
و دەسەڵاتەکەیان.
________________________________
سەرچاوەکان:
الجزیرە (سایت،
تیڤی)، سی بی سی رادیۆ ( بە
زمانی ئینگلیزی)، بی بی سی فارسی.
٢٧\٤\٢٠١٣
ماڵپهڕی ئاراس رهشید
|