په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٢\٢٠٢٥

کرێکاران ناڕەزایەتییان دژ بە رەگەزپەرستی دەربڕی.

 


با لە دژی فاشیزم یەکبگرین.


ئەمڕۆ١ی شوباتی ٢٠٢٥ لە لەندەن ڕێپێوانێکی جەماوەری گەورە لە لایەن رێکخراوی ''وەستان لە بەرانبەر رەگەزپەرستیی'' و چەندین یەکیەتی کرێکاریی و رێکخراوی پەنابەری بەدژی فاشیزمو رەگەزپەرستی، لەلەندەن سازدرا، ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی پشتیوانی لەم خۆپیشاندانە نارەزایەتیەکردو بەشداریکرد.


ئەم رێپێوانە جەماوەریە گەورەیە کە هەزاران کەس بەشدارتێداکرد، لەدژی ڕێبەری فاشیستەکان تۆمی ڕۆبنسن کە لەزینداندایە و شوێنکەوتووانی کە گروپی ڤاسیستەکانن و بانگەوازی ئازادکردنی دەکەن.


رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی وەستان لە بەرانبەر رەگەزپەرستیی داوای لە لایەنگرانی کرد کە ئەمڕۆ خۆپیشاندەران پەیامی ناڕەزایەتی خۆیان گەیاندە فاشیستەکان، کە بزووتنەوەی چینی کرێکار بەهۆی ئایدۆلۆژیای ڕەگەزپەرستانەیانەوە دابەش نابێت. ئێمە پێکەوە وەستاوین بۆ ئەوەی بە دەنگی بەرز و ڕوون بڵێین پەنابەران بەخێر بێن.
خۆپیشاندانەکە لەلایەن کۆنگرەی سەندیکاکانەوە پاڵپشتی کرا.


 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک