کرێکاران و کۆمۆنیزم.
دارا ئه‌حمه‌د
کۆمۆنیزم جگه له‌وه‌ی بزاڤێکی هزریی و فه‌لسه‌فییه.. سیسته‌م و قۆناغی دوارۆژی مرۆڤایه‌تییشه، له رووی رامیارییشه‌وه له سه‌رده‌می ئێستا که رژێمی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داریی باڵاده‌سته؛ خه‌باتێکی کۆڵنه‌ده‌رانه‌ی چینایه‌تییه له لایه‌ن کۆمۆنیسته‌کان به گشتیی و کۆمۆنیسته کرێکاره‌کان به تایبه‌تیی بۆ گه‌یشتن به سۆسیالیزم، جیهانبینیی مارکسیزمیش له چوارچێوه‌ی پێکهاته سه‌ره‌کیی و بنچینه‌ییه‌کانیدا له پاش رسکانی قۆناغی سه‌رمایه‌داریی؛ ئاواکه‌ر و شێوه‌ی بوونه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی و چرای رۆشنکه‌ره‌وه‌ی رێگه‌ی کاروانی خه‌باته‌که‌یه‌تی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی رابردوو تا ئێستاکه‌شی له‌گه‌ڵدابێ پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌کا که بزاڤێکی چینایه‌تیی کرێکارانه و هه‌ڵگری ئاڵای مارکسیزمیشه.. هه‌روابێته‌وه چینی کرێکاران به حوکمی پایه چینایه‌تییه‌که‌یان ئیشکه‌رترین و به‌هێزترین و شۆڕشگێڕترین چینی کۆمه‌ڵن و له گشت چین و توێژێکیتریش پتر قازانجیان له به‌رپابوونی شۆڕشی سۆسیالیستییدا هه‌یه، که‌چی پارت و رێکخراوه‌کانی نێو ئه‌و بزاڤه به درێژایی مێژوویان و له پاش چه‌ندین به‌رانگژبوونه‌وه و به‌رپابوونی دوو شۆڕشی سۆسیالیستیی و شکستخواردنیان و له پاش پیربوون و ته‌واو بۆگه‌نبوونی رژێمی سه‌رمایه‌دارییش.. هیچ کات و هێشتاش له‌ژێر چه‌ندین بڕوبیانووی بێ‌سه‌روبه‌ری هوورده بۆرژواییانه به کرده‌وه و ته‌نانه‌ت زۆر کات به گفتاریش دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه که ده‌بێ هه‌ر ئێستا کرێکاران خودی خۆیان راسته‌وخۆ پێشڕه‌وایه‌تیی خۆیان بکه‌ن، دیاره ئه‌و دوو دیارده جودا و ناکۆک به‌یه‌که هه‌ر ئاوه‌ها له‌پای رێکه‌وت و هه‌ڵه‌یه‌کی ئاسایی په‌یدا نه‌بووه .. به‌ڵکه له ئه‌نجامی تێنه‌گه‌یشتن له دیالێکتیکییه‌تی ژیان و به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری هزر و بزووتنی مرۆڤه‌کان به ئایدیۆلۆژیایه‌کی هیشک و ئه‌کادیمیی و رامان له مارکسیزم وه‌ک کلێشه‌یه‌کی نه‌گۆڕ بۆ هه‌موو شتێک و له هه‌موو کاتێک..سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌وانه‌ش بۆخۆیان بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که له کاتی پێناسه‌کردن و ده‌ستنیشانکردنی ریزبه‌ندییه چینایه‌تییه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ووزه و توانا و فه‌رهه‌نگی چینه‌کان و دیارکردنی ره‌وتی کۆمۆنیستیی و ... هتد واقیعی دیارکراو و به‌رده‌وام گۆڕاو و وه‌رگۆڕان و و گۆڕانکارییه سروشتیی و نه‌خشه‌بۆداڕێژراوه‌کانی رژێمی سه‌رمایه‌داریی له‌به‌رچاونه‌گیردرێن و خه‌باتی کۆمۆنیستیی و کرێکاریی تێکۆشه‌ره کۆمۆنیسته‌کانیش به شێوه‌یه‌کی ناڕۆشن به دوو جۆر خه‌باتی له‌یه‌ک جودا و هه‌ندێک کاتیش ناکۆک به‌یه‌ک سه‌یر بکرێن و به شێوه‌یه‌کی رووکه‌شییانه‌ش ئاوێته‌ی یه‌ک بکرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش.. واقیعی بوون و هه‌بوونی کۆمۆنیسته‌کان بۆ رێکخراوبوون له‌به‌رچاونه‌گیردرێ و وه‌ک واقیعی بوون و هه‌بوونی هه‌ڵگرانی هه‌ر هزرێکی دی سه‌روسه‌ودایان له‌گه‌ڵ بکرێ و هه‌رچی هه‌یه له چوارچێوه‌ی ته‌سکی حیزب - که له‌ڕاستییدا پێکهاته‌یه‌کی ئاڵۆز و پڕ له ته‌مومژه بۆ کۆمۆنیسته‌کان - له قاڵب بدرێ، له‌و ناوه‌شدا سه‌ره‌نجام گورزه کاریگه‌ره‌که به‌ر کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان که‌وت که بووه هۆی نامۆکردن و دوورکردنه‌وه‌یان له سیاسه‌ت و باڵکێشانی بیرۆکراسیی و دیکتاتۆریی به‌سه‌ریاندا.
هزری نوێی کۆمۆنیستیی به هه‌ستکردن به لێپرسراویێتیی به‌رامبه‌ر به‌و لادان و که‌موکوڕییه نائاساییانه‌ی که بوونه‌ته هۆی بێ‌هێزکردن و لاوازبوونی تێکۆشانی رامیاریی و ئابووریی چینایه‌تیی کرێکاران و شکستی به‌رده‌وامی بزاڤه‌که.. به شێوه‌یه‌کی زانستیی و دیالێکتیکییانه ده‌ڕوانێته ره‌وتی ژیانی چینه‌کان و گۆڕانکارییه‌کانیان و هه‌روا به گوێره‌ی وه‌رگۆڕان و گۆڕانکارییه سروشتیی و نه‌خشه‌بۆداڕێژراوه‌کانی رژێمی سه‌رمایه‌داریی و گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی بابه‌تییانه‌ی به‌رده‌وامی خه‌باتی چینایه‌تیی و به پێی خێرایی په‌ره‌سه‌ندنی ژیان و گۆڕانی ریزبه‌ندییه چینایه‌تییه‌کان و گۆڕانی پایه و هۆشمه‌ندیی و ووزه و تواناکانیان به شێوه‌یه‌کی گشتیی.. بوون و بزووتن و ده‌ره‌نجامه‌کانیان ده‌ستنیشان ده‌کا.
هه‌رچه‌نده هزری نوێی کۆمۆنیستیی پێیوایه به راشکاویی پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ که کرێکاران به خۆڕێکخستن و خۆچه‌کدارکردنیان به هزری کۆمۆنیستیی گه‌وهه‌ر و ناو‌کی شۆڕشن بۆ ئاواکردنی سۆسیالیزم.. به‌ڵام هه‌رگیز هێنده خۆشباوه‌ڕانه‌ش لێیان ناڕوانێ که ده‌توانن له هه‌موو کات و بارێک‌دا به‌پێی پێویست پارێزگاریی له یه‌کگرتوویی و شۆڕشگێڕیی و دڵسۆزیی خۆیان بکه‌ن چونکه لۆژیکی ژیان هیچ بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌و چه‌شنه‌ی ئافه‌ریده نه‌کردووه و ناشکا.. که بێگومان ئه‌وانیش نه‌ک هه‌ر نایانه‌وێ وه‌ک گیانێکی مردوو سه‌یریان بکرێ و له هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستیی و چێژوچه‌شه‌کانی ژیان دابماڵدرێن به‌ڵکه له‌خۆیان دڵنیان که زۆرترین جوانییه‌کانی ژیان لای ئه‌وانه و ده‌یانه‌وێ وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی ئاسایی له ژیان بێبه‌ری نه‌بن که ته‌واوی خه‌باتیشیان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌می مرۆڤه‌کان به بێ چه‌وساندنه‌وه‌ی یه‌کتر به یه‌کسانیی و ئاسووده‌یی بژین .. نه‌ک هیشککردنه‌وه و خه‌ساندن و بێبه‌شکردنیان که سه‌ره‌نجام ده‌بێته مایه‌ی سه‌رلێشێوان و دوورخستنه‌وه‌یان له سیاسه‌ت و هزری کۆمۆنیستیی.
له لایه‌کی دیش که سه‌رمایه‌داریی رژێمێکی پڕ ئاژاوه و ناجێگیره.. جگه له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی سروشتیی له‌سه‌ر بنچینه‌ی وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه و به‌رهه‌مهێنانی کاڵا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زێده‌بایی خۆی ئاوا ده‌کا.. چه‌ندین رێوشوێنیتری وه‌ک ئیمپریالیزم و مۆنۆپۆڵیی و ئۆلیگارشی‌ی دارایی و سیسته‌می بانکیی و کۆمپانیای فره‌ڕه‌گه‌زیی و کۆنترۆڵکردنی خستنه‌ڕوو و داواکاریی و ته‌واوی بازاڕ و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ و جه‌نگی بێکارکردن و برسێتیی و .. هتد ده‌گرێته به‌ر بۆ پتر خۆسه‌پاندن و خۆنوێکردنه‌وه که ئه‌وانه‌ش بۆخۆیان گۆڕانکارییه‌کی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌ن به‌دوای خۆیاندا دێنن و ده‌ستتێوه‌ردان و ئاڵوگۆڕێکی کاریگه‌ریش ده‌خه‌نه نێو ریزبه‌ندییه چینایه‌تییه‌کان و کار و و بزووتن و فه‌رهه‌نگی چینه‌کان ده‌شێوێنن و به قازانجی خۆی ده‌یانشکێنێته‌وه، له کاتی به‌رانگژبوونه‌وه‌شدا چه‌ندین دیارده و گۆڕانکاریی نائاسایی که بۆرژواکان راسته‌وخۆ باجی له‌پێناودا ده‌ده‌ن دێنێته ئارا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێوشوێن و ووزه و توانایه هزریی و رامیارییه چینایه‌تییانه‌ی که به جۆرێکی خۆڕسکیی له‌نێو کرێکاراندا هه‌ن و هزری کۆمۆنیستیی پشتیان پێده‌به‌ستێ.. هه‌ڵگێڕته‌وه و بۆ دژایه‌تیکردن و له‌باربردنی بزاڤه‌که به‌کاریانبهێنێ.
هه‌ربۆیه ئێستا پێویسته بزاڤی کۆمۆنیستی زیره‌کانه‌تر له‌جاران ره‌فتار بکا و هه‌رده‌م چاوه‌دێریی دیارده و گۆڕانکارییه تایبه‌تیی و هه‌مه‌لایه‌نییه‌کانی بزووتنه سروشتیی و نائاسایی و کتوپڕه‌کانی سه‌رمایه‌داریی بکا و بۆ ده‌ستنیشانکردنی که‌رسته و وزه و توانا شۆڕشگێڕییه‌کان و وه‌گه‌ڕخستنیان له‌به‌رچاویان بگرێ و کۆمۆنیستبوونی تێکۆشه‌ران به گشتیی و کۆمۆنیستبوونی کرێکاران به تایبه‌تیی له پێشه‌وه‌ی هه‌موو شتێک دابنێ، هه‌روا کاتی خۆی به‌و کار و چاڵاکییانه‌ی که ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌و نین و له کێشه چینایه‌تییه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان دووری ده‌خه‌نه‌وه به فیڕۆ نه‌دا.. له هه‌مانکاتیشدا نه خۆی به‌و خه‌ڵکانه ماندوو بکا که ناتوانن وه‌کو کۆمۆنیستێک له ریزه‌کانی خه‌بات و ژیانی رۆژانه‌یاندا هه‌نگاو بنێن نه خۆشی به‌و خه‌ڵکانه چیڕ بکاته‌وه که به هه‌ر جۆر و شێوازێک هه‌یه بوونه‌ته کۆمۆنیست و له‌گه‌ڵ ساده‌ترین دیارده و وه‌رچه‌رخانی دڕندانه‌ی سه‌رمایه‌داریی سارد ده‌بنه‌وه یان به هۆی ماندووبوون و به‌ته‌مه‌نداچوونیان دووچاری نه‌خۆشیی راستڕه‌ویی و دۆگماتیستیی و لادان ده‌بن و ده‌بنه بار به‌سه‌ر بزاڤه‌که، له‌لایه‌کی دیش ئه‌گه‌ر ببینێ زۆربه‌ی زۆری کرێکاران نه‌یانتوانیبێ هێنده هۆشیار ببنه‌وه که کۆمۆنیزم باشترین و تاکه ره‌وتێکه بۆ سه‌رکه‌وتن و رزگاریی ئه‌وان له سه‌رمایه‌داریی و رژێمه چه‌وسێنه‌ره‌که‌ی.. ئه‌وا ده‌بێ بزانێ که جگه له‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی له‌بارێکی به‌هێز و ئه‌وپه‌ڕی ملهوریی دایه.. بزاڤی کۆمۆنیستییش له هه‌ردوو لایه‌نی تیۆریی و پراکتیکیی دووچاری لادان و که‌موکوڕیی بۆته‌وه، دیاره ئه‌وکات پێویسته به خوێندنه‌وه‌یه‌کیتری جیهانبینیی مارکسیزم و واقیعی نوێ ده‌ره‌نجامێکی ئاوه‌ها دروست په‌یدۆز بکا بۆ ئه‌وه‌ی هزری کۆمۆنیستیی به ئاسانیی تێیدا بجوولێته‌وه و چاو نه‌ترسانه له‌نێو ریزه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان سه‌رده‌ربهێنێته‌وه.
به‌و جۆره هزری نوێی کۆمۆنیستیی ته‌نیا و ته‌نیا خۆی به رێبازی سه‌رجه‌م کۆمۆ‌نیستان به تایبه‌تییش کۆمۆنیسته کرێکاره‌کان ده‌زانێ .. هه‌روا نه خۆی به خاوه‌نی خه‌باتی ئابووریی کرێکاران ده‌زانێ که به‌ر له‌و و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌ر هه‌بووه و تا کۆمه‌ڵگای چینایه‌تتیش مابێ هه‌ر ده‌مێنێ.. نه خۆی به رێبازی ئه‌و کرێکارانه ده‌زانێ که به‌هۆی سه‌ختیی ئه‌و ژیانه کولله‌مه‌رگییه‌ی که سه‌رمایه‌داریی بۆی دروست کردوون تا ده‌شمرن ناتوانن له‌ناخه‌وه کۆمۆنیزم په‌سند بکه‌ن هه‌رسی بکه‌ن و سه‌ره‌نجام فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتووانه و دژه‌مرۆیی سه‌رمایه‌دارییان هه‌ڵگرتووه، واته ته‌نیا رێبازی کۆمۆنیسته‌کانه به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ک و کۆمۆنیستبوونی رێبوارانیشی پێ له هه‌موو شتێک گرنگتره.
٥\١١\٢٠٠٩ dara@emrro.com
|