کرمانجیی باکوور و باشوور له‌يه‌ک دايک و باوکن .
موحسين جوامێر
له به‌رواری 2007/12/27 و له به‌رنامه‌ی ( ژ ئه‌وروپا ) وه که له که‌ناڵی کوردستان تێڤێدا پێشکه‌ش ده‌کرێ، له‌سه‌ر بابه‌تی به‌کوردی په‌يڤين له‌لايه‌ن کوردێن ئه‌وروپا و تورکياوه، له‌گه‌ڵ دوو مامۆستای پسپۆڕدا له‌سه‌ر کێشه‌ی به‌کوردی ئاخافتن له تورکيا و ده‌رڤه‌ی وڵات‌دا، گفتوگۆ ده‌کرا. وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌يدايان ئاخێکی زۆريان هه‌ڵده‌کێشا، گله‌ييه‌کی زۆريشيان له ميلله‌تی خۆيان ده‌کرد که هه‌تا تورکی وه‌ستا بێت، به‌کوردی قسه ناکه‌ن، چ ئه‌وانه‌ی ناوه‌وه و چ ئه‌وانه‌ی ده‌رڤه‌ی وه‌لات. ئه‌وه‌ی سه‌رنجراکێش بوو، ئه‌وه بوو، کاتێ گوتيان له شارانی کوردنشينی تورکيا ته‌نيا له 10% ی خه‌ڵکه‌که به‌کوردی ده‌ئاخفن و له گوندانيشدا ته‌نيا له 20%ی هاووڵاتييان.
سه‌رژمێرييه‌که‌ی سه‌ره‌وه، باڵی پياو بۆ ئه‌و پاشاگه‌ردانييه ترسناکه‌ی ڕووبه‌ڕووی کوردی ئه‌وێ بووه‌ته‌وه، ده‌کێشێت.. هه‌ڵبه‌ت ناکرێ هه‌موو گوناحه‌که بخرێته ئه‌ستۆی کوردان يان هی تورکان، هاوکات ده‌شکرێ گازنده له هێزه کوردييه‌کان بکرێت که ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ريکی سه‌رۆکپه‌روه‌ری بوون، ئه‌وقاس بايه‌خيان به خۆشه‌ويستکردنی زمانه‌که له‌لايه‌ن خه‌ڵکه‌که نه‌داوه.. هه‌ر بۆيه سه‌ير نييه ئه‌گه‌ر ببينيت زۆربه‌ی زۆری کوردێن باکوور، له ماڵه‌وه و ده‌ره‌وه به تورکی بئاخفن، هه‌تا سه‌رکرده و ڕێبه‌ره‌کان.
بڕوا ناکرێ، له دنيادا ميلله‌تێک هه‌بێ وه‌کوو کوردان هه‌ستی نيشتمانييان هه‌بێ و ئه‌وه‌نده به وڵاتی خۆيانه‌وه گرێ درابن و ئه‌وقاس شه‌يدای بن.. هاوکات، تاکه پارچه‌ی کوردستان که جێنه‌زه‌ری هه‌مووانه، به‌شی باشووره، هه‌ڵبه‌ت ده‌کرێ بوترێ دايک و قيبله‌ی هه‌موو ولاتی کورده‌وارييه، چ له ڕووی زمانه‌وه ئانژی له ڕووی واقیعی سياسييه‌وه.. ده‌بينین له‌و کاته‌ی کوردی له هه‌موو به‌شیکدا قه‌ده‌غه کرا بووبێت، له باشووردا پێی خوێندراوه و به ده‌زگه کراوه، پێشکه‌وتووه و له ئه‌نجامدا بايه‌خێکی مه‌عنه‌ويی له‌لايه‌ن هه‌موو کوردی دنياوه؛ په‌يدا کردووه و شانازيشی پێ کراوه. هه‌ر هه‌وڵیک بۆ هێنانه‌گۆڕێی ديالێکت و شیوه‌زارێکی ديکه، به‌هه‌ر ناوێک، وه‌ک بۆمبێکه له دژی کورد، وه‌ک گه‌لێکی يه‌کگرتوو. ئه‌م ياسايه‌ش بۆ هه‌موو میلله‌تێک يه‌کسانه. ئه‌وه‌ی ده‌يه‌وێت خه‌ڵکی به نموونه‌ی به‌لچيکا و سويسرا ئیقناع بکا، نه‌زانه يان چه‌واشه‌کاره، چونکه ئه‌م دوو وڵاته و وڵاتانی هاوشێوه، يه‌ک گه‌لن له چوارچێوه‌ی يه‌ک سنووری جوگرافیدا ( وه‌ک ئێراق، سوريا، تورکيا و ئێران )، به‌ڵام وه‌ک گه‌ل و زمان، ئه‌وه گه‌لانی زمانجودان، نه‌ک يه‌ک زمانی چه‌ندين له‌هجه. گريمان چه‌ندين له‌هجه‌ی پێخوێندراوی سه‌ربه‌يه‌ک زمانيش بن، ئه‌وه به زمانان دێنه هه‌ژمارتن، واته گه‌لانی جودا. ئه‌گه‌ر ئاگامان لێ نه‌بێ، کورد و زمانه‌که‌ی به‌ره‌و ئه‌و هه‌ڵدێره ده‌چن.
وه‌کوو زۆر جار وته‌ی زانا و زمانه‌وانانم چه‌ندباره کردووه‌ته‌وه، که ستانداردبوونی ديالێکت، پێوه‌نديی به زۆری و که‌میی قسه‌پیکه‌رانه‌وه نييه، به‌ڵکه هۆکاری ديکه‌ی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵايه‌تی، جوگرافی و سياسی و هتد هه‌يه.. شوکر، کوردان ـ ئه‌گه‌ر له خۆ تێک نه‌ده‌ن ـ خۆڕسک زمانێکی يه‌کگرتوویان هه‌يه و ده‌کرێ بکرێته هیم و بناغه‌يه‌ک بۆ هه‌موو کوردان چ له باشوور، چ له باکوور و چ له ڕۆژهه‌ڵاتدا، وێڕای ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی به وته و وشه‌ی جۆراوجۆری گشت زاراوه‌کانی ديکه، به‌پێی به‌رنامه‌يه‌کی تۆکمه و پته‌و. به‌نده، ئێسته که ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌رده‌ست ده‌نووسم، به‌يانییه و گوێم له به‌رنامه‌ی ( ڕۆژباش ) ی ڕۆژـ تێڤێيه و هه‌ست ده‌که‌م ـ به‌ڕاستی ـ کرمانجیی باکوور و باشوور له يه‌ک دايکوباوکی حه‌ڵاڵن و زۆر له‌وه نزيکترن که پياو ترسی لێ بنیشێت و زه‌حمه‌ت بێ ( سه‌يدخان ) ی پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌ی نێوبراو و به‌نده لێک نه‌گه‌ين.
ئه‌گه‌ر بگوترێ ئاخر پرۆسه‌که بۆ کوردی باکوور زه‌حمه‌ته، ئه‌وه ده‌ڵێم گشتاندنی زمانی يه‌کگرتووی باشوور ـ به ئه‌لفوبێکه‌يه‌وه ـ له تورکيا له شه‌ڕی چه‌کداری و خه‌باتی سياسی، سه‌ختتر نييه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ کوردان به يه‌کميلله‌تی بمێننه‌وه. ناڵێم، ئه‌م پرۆسه‌يه به ساڵێک و دوو ساڵان، بێته دی، بلا ـ به پلانێکی مکووم ـ پاش دوو ده‌يه به‌رقه‌رار بێ، وه‌لێ ئه‌مڕۆ نه‌ک سبه‌ينێ؛ ده‌ستی پێ بکرێت.. ئه‌گه‌ر نا کوردايه‌تیی هه‌مووان، وه‌کوو له وتارێکدا وتوومه : موه‌قه‌ته. ئه‌وانه‌ی ده‌شفه‌رموون ده‌بێ ئێمه شێوه‌زاری زۆربه هه‌ڵبژێرين، ئه‌وه ده‌شێ ئه‌سڵه‌ن به‌کوردی قسه نه‌که‌ين، چونکه زۆربه و پڕانیيا کوردێن تورکيا به‌کوردی قسه ناکه‌ن.!
2007/12/31 mohsinjwamir@hotmail.com
|