كرۆنۆلۆژیای ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ماركس.

ئا:محه‌مه‌دی
مشیر
فه‌یله‌سوفه
مه‌زنه‌ی رێڕه‌وی مێژووی گۆڕی و ملیۆنها مرۆڤ بۆ ماوه‌ی پتر له سه‌ده
و نیوێك سه‌رسامی داهێنانه هزریی و فه‌لسه‌فی و ئابووری و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بوون و تا ئه‌مێستاكه‌ش مرۆڤایه‌تی له به‌شێكی
گه‌وره‌ی ده‌ستكه‌وته سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و مافهكییهكانی
له ماوه‌ی هه‌ردوو سه‌ده‌ی رابردوودا قه‌رزباری ئه‌ون.
پێشكه‌شه به‌وانه‌ی به بێ جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ره‌گه‌زی
به په‌رۆشه‌وه‌ن زانیاری زیادتر له باره‌ی قۆناغه‌كانی ژیان و
به‌رهه‌مه‌كانی (كارڵ ماركس) بزانن كه به داهێنانه‌كانی رێگه‌ی
سه‌رجه‌م گه‌لانی چه‌وساوه‌ی رۆشنكرده‌وه و به درێژایی ژیانی
شێلگێرانه بۆ نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه
تێكۆشا.
• 5 ی مایو 1818 – كارڵ ماركس له شاری
(تریر) سه‌ر به ویلایه‌تی (رینانیا) له خێزانێكی رۆشنبیر و تا
راده‌یه‌ك هه‌بووه چاوی به‌دنیا هه‌ڵێنا، باوكی پارێزه‌ر بوو.
• 1830-1835 – له (تریفیس) خه‌ریكی
خوێندنی ئاماده‌یی بوو، هه‌ر له منداڵیه‌وه بیرتیژی و جموجۆڵێكی
به‌رچاوی پێوه دیاربوو، له تێگه‌یشتنی وانه‌كانیدا ئێجگار به
توانابوو.
• 1835 – ده‌چێته زانكۆی ( بۆن) چونكه
باوكی ده‌یخواست ماف بخوێنێ و ببێته پارێزه‌ر.
• 1837 – په‌یوه‌ندی به زانكۆی (
به‌رلین) ده‌كات و له‌وێدا به‌شی فه‌لسه‌فه ده‌خوێنێ كه خۆی بایه‌خی
پێده‌دا.
• 1837 – كچی دۆق ( ئارگیل) و هاوڕێی
منداڵی (جینی فۆن فێسڤالن) مارهدهكا كه سه‌ر به خێزانێكی
ئه‌رستۆكرات بوو .
• ئه‌پریلی 1841 – گفتوگۆی
دكتۆرانامه‌كه‌ی ده‌كات له فه‌لسه‌فه‌دا به ناونیشانی((جیاوازی
فه‌لسه‌فه‌ی سروشت لای هه‌ریه‌ك له دیمۆكریتس و ئه‌بیكۆر)).
• ئه‌پریلی 1842 – ده‌بێته ئه‌ندامی
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (( ریناینش زیتونگ – rheninshe zeitung ))
له كۆڵۆنیا.
• ئۆكتۆبه‌ری 1842 – ده‌بێته
سه‌رنووسه‌ری هه‌مان گۆڤار.
• 19ی یه‌نایه‌ری 1843 – مه‌رسومێك
ده‌رده‌چێت به قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌رچوونی گۆڤاره‌كه به‌هۆی شێوازی
ره‌خنه‌گرانه‌ی له له بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ڵمانیا.
• 1843 – له ( كریزناخ) (جینی فۆن
فێسڤالن) ده‌گوازێته‌وه، كه‌دواتر كۆڕێك و دوو كچ به دنیا دێنن.
• هاوینی 1843 – وتارێك به ناونیشانی ((
به‌شدارییه‌كی ره‌خنه‌گرانه له فه‌لسه‌فه‌ی ماف لای هیگڵ))
بڵاوده‌كاته‌وه.
• نۆڤێمبه‌ری 1843 – بۆ ژیان ده‌چێته
(پاریس) و گۆڤاری ساڵانه‌ی فه‌ره‌نسی – ئه‌ڵمانی ( les annales
franco-allemands) به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڵام هه‌ر زوو به‌هۆی ناكۆكی له
گه‌ڵ ( ئاڕنۆڵد رۆگه) ی هاوپشكی گۆڤاره‌كه راده‌وه‌ستێت.
• 1843 – ره‌شنووسی (( ره‌خنه له
فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌ت له لای هیگڵ)) ده‌رده‌كات.
• 1844 چه‌ند ره‌شنووسێك له باره‌ی
ئابووری سیاسی و فه‌لسه‌فه و وتارێكیش له‌باره‌ی پرسی جوله‌كه
ده‌نووسێت.
• ئۆگستی 1844 – ماركس و ئه‌نگڵس له
نووسینی پڕۆژه‌ی (خێزانی پیرۆز) به‌شدارده‌بن، دوای ئه‌وه‌ی (ئه‌نگڵس)
یش ده‌چێته پاریس.
• فێبرایه‌ری 1845 - ( خێزانی پیرۆز)
ده‌رده‌چێت.
• 1845 – به داوایه‌كی حكومه‌تی بروسیا
ماركس له پاریس ده‌رده‌كرێ و ده‌چێته( برۆكسل) ی به‌لجیكا و له‌وێدا
له گه‌ڵ ئه‌نگڵس كتێبێك به ناوی(( تێزگهلێك له‌باره‌ی فیورباخ))
ده‌رده‌كه‌ن.
• 1846 – ده‌ركردنی ره‌شنووسێك له
باره‌ی (( ئایدیۆلۆژیای ئه‌ڵمانی)).
• دێسێمبه‌ری 1846 – نامه‌یه‌ك بۆ
(ئهنینكۆف) ده‌نووسێ و تێیدا باسی مه‌تریالیزمی مێژوویی ده‌كات و
ره‌خنه له (برۆدۆن) ده‌گرێت.
• فێبرایه‌ری 1847 – چوونه‌ڕیزی
هاوبه‌ندی دادپه‌روه‌ران راده‌گه‌یه‌نن.
• یۆنیۆی 1847 – به‌شداری كۆنگره‌ی
هاوبه‌ندی دادپه‌روه‌ران له (له‌نده‌ن) ده‌كه‌ن، كه هاوكات ناوه‌كه‌ی
ده‌گۆڕن بۆ (( كۆمه‌ڵه‌ی شیوعییه‌كان)) .
• یۆنیۆی 1847 – ماركس و ئه‌نگڵس
به‌شدارده‌بن له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراسی له برۆكسل.
• هاوینی 1847 – ده‌ركردنی كتێبی ((
كڵۆڵیی فه‌لسه‌فه)) وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ كتێبی (( فه‌لسه‌فه‌ی كڵۆڵی)) ی
برۆدۆن.
• دێسێمبه‌ری 1847 – به‌ستانی كۆنگره‌ی
دووه‌می (( كۆمه‌ڵه‌ی شیوعییه‌كان)) و راسپاردنی ماركس و ئه‌نگڵس به
نووسینی مانیڤێستی كۆمۆنیست.
• دێسێمبه‌ری 1847 - ماركس كۆڕێك له
به‌رژه‌وه‌ندی كرێكارانی برۆكسل به‌ڕێوه‌ده‌بات.
• فێبرایه‌ری 1848 – وه‌شاندنی مانیڤێستی
كۆمۆنیست له له‌نده‌ن و هاوكات بانگهێشتكردنی ماركس بۆ پاریس له
لایه‌ن حكومه‌تی كاتی.
• مارس 1848 – نه‌فیكردنی ماركس له
برۆكسل و جێنشینبوونی له كۆلۆنیا كه له‌وێدا به‌ڵگه‌نامه‌ی
داواكارییه‌كانی حزبی شیوعی ئه‌ڵمانی بڵاوكرده‌وه.
• سه‌ره‌تای یۆنیۆی 1848 – ده‌ركردنی
یه‌كه‌مین ژماره‌ی (( رۆژنامه‌ی رینانی نوێ)) كه ماركس دایمه‌زراند و
بهڕێوهیبرد.
• ئۆگۆستی 1848 – ماركس له كاره‌كانی
كۆنگره‌ی (( كۆمه‌ڵه دیموكراسییه‌كان)) له رینان به‌شداریكرد.
• 1848 – ماركس و ئه‌نگڵس له لایه‌ن
یه‌كێتی كرێكاران و دیموكراسیخوازان له (كۆلۆن) به ئه‌ندامی لیژنه‌ی
سه‌لامه‌تی هه‌ڵده‌بژێررێن.
• 16ی ئۆكتۆبه‌ری 1848 – ماركس به
سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكارانی كۆلۆن هه‌ڵده‌بژێررێت.
• 1848 – وتارێك له باره‌ی بۆرژوازی و
شۆڕشی چه‌واشه بڵاوده‌كاته‌وه.
• 7ی فێبرایه‌ری 1849 – ماركس و ئه‌نگڵس
به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆلۆنیا ده‌درێنه
دادگا، به‌ڵام تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغ نابێته‌وه و ئازاد
ده‌كرێن.
• ئه‌پریلی 1849 – واز له كۆمه‌ڵه‌ی
دیموكراسی ده‌هێنێ و ده‌چێته شاری ( وێستڤالی) و خه‌ریكی
رێكخستنه‌وه‌ی (( كۆمه‌ڵه‌ی شیوعییه‌كان)) ده‌بێت.
• 19ی مه‌ی 1849 – دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی
(( رینانی نوێ)) ده‌رده‌كات كه تێیدا وتارێك ئاڕاسته‌ی كرێكارانی
كۆلۆن ده‌كات.
• یۆنیۆی 1849 – به هۆی به‌شداربوونی
له خۆپیشاندنی 13 ی یۆنیۆی 1849 ی پاریس،جارێكی له پاریس ده‌رده‌كرێ
دوای ئه‌وه‌ی بهنهفی له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕابووه‌وه ئه‌وێ .
• 15ی سێپتێمبه‌ری 1850- گواستنه‌وه‌ی
باره‌گای لیژنه‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شیوعییه‌كان له (له‌نده‌ن)ه‌وه
بۆ كۆلۆنیا.
• نۆڤێمبه‌ری 1852 – هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵه‌ی شیوعییه‌كان به پێشنیاری ماركس.
• 1854 – بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارگهلێك له
باره‌ی شۆڕشه‌كانی تایبینهكان و جه‌نگه‌كانی ئینگلاند له سند.
• 1858 – 1859 – ده‌ركردنی كتێبی ((
به‌شدارییه‌كی ره‌خنه‌گرانه له ئابووری سیاسی))
• 1856- 1864 – بڵاوكردنه‌وه‌ی
وتارگهلێك له باره‌ی بزاڤه شۆڕشگێڕییه‌كانی ئیسپانیا.
• 20ی سپتێمبه‌ری 1864 – دامه‌زراندنی
یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی كرێكاران و راسپاردنی ماركس به نووسینی
پڕۆژه‌ی قانوونه ئه‌ساسییه‌كه‌ی.
• یۆنیۆی 1865 – پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك
له لایه‌ن (ماركس) ه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌نته‌رناسیونالیزم
• دیسێمبه‌ری 1865– لێبوونه‌وه له
نووسینی به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی(( سه‌رمایه)).
• 1868 – (لۆرا) كچی شووده‌كات
• 1869 – به‌ستانی كۆنگره‌ی
ئه‌نته‌رناسیونالیزم له شاری (بال) ی سویسرا.
• 1869 – دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی
كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراتی ئه‌ڵمانی.
• 1870 – دامه‌زراندنی لقی
ئه‌نته‌رناسیونالیزم له روسیای تزاری.
• 18ی مارسی 1871 – كرێكارانی فه‌ره‌نسا
ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست له پاریس و ماركس داوا له سه‌رجه‌م
لقه‌كانی ئه‌نته‌رناسیونالیزم ده‌كات هاوكاری شۆڕشگێڕان بكه‌ن.
• 30 مه‌ی 1871 – راپۆرتێكی شیكاری تیۆری
له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆمۆنه‌ی پاریس به ناونیشانی (( جه‌نگی
نێوخۆ له فه‌ره‌نسا)) دا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نته‌رناسیونالیزم ده‌نێرێت.
• 1872 – كۆنگره‌ی ئه‌نته‌رناسیونالیزم
له (لاهای) كه له‌وێدا ( باكۆنین) ده‌ركرا و باره‌گای
ئه‌نته‌رناسیونالیزم گوێزرایه‌وه نیویۆرك.
• 1875 – ره‌خنه له به‌رنامه‌ی گۆتا
له‌باره‌ی سۆسیالیزم و دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا.
• 1880 – ده‌ركردنی راپۆرتێك له باره‌ی
ده‌ره‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كرێكاری له‌سه‌ر داوای پارتی
كرێكارانی فه‌ره‌نسا.
• 1880 – دیباجه‌ی به‌رنامه‌ی پارتی
كرێكارانی فه‌ره‌نسا ده‌نووسێ.
• 1881 – نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ( ڤیرا
زاسولیتش) ده‌كات كه تێیدا ره‌خنه له بزاڤی پۆپۆلیسته‌كانی روس
ده‌گرێت.
• 2ی دێسێمبه‌ری 1881 – ( جینی) هاوسه‌ری
كۆچی دوایی ده‌كات.
• 1882 – ماركس سه‌ردانی جه‌زائیر ده‌كا
و ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌وێ ده‌مێنێته‌وه.
• 1883 – جینی كچی كۆچی دوایی ده‌كات.
• 14ی مارسی 1883 دوای ململانێیه‌كی
سه‌خت له گه‌ڵ نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ر ماركس دڵه مه‌زنه‌كه‌ی له
لێدان ده‌كه‌وێ و له گۆڕستانی (( های گێت)) له له‌نده‌ن ده‌نێژرێت.
• 1885 – به‌رگی دووه‌می كتێبی ((
سه‌رمایه)) له لایه‌ن ئه‌نگڵس بڵاوده‌كرێته‌وه.
• 1894 – به‌رگی سێیه‌می كتێبی ((
سه‌رمایه)) له لایه‌ن ئه‌نگڵس بڵاوده‌كرێته‌وه.
• 1895 – (فریدریك ئه‌نگڵس- 1820- 1895)
هاوڕێی ته‌مه‌نی ماركس كۆچی دوایی ده‌كات.
|