په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٨\٢٠١١

کیسەڵەکانی بەهمەن قوبادی لە ناو ده‌ فیلمی بەرچاوی جیهاندا.

 

مه‌نسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "کیسەڵەکانیش دەفڕن" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی وەکوو 10 فیلمی بەرچاوی دنیا دەستنیشان کراوە کە ناوەرۆکەکەی سەبارەت بە منداڵانی هەتیو، بێ سەرپەرەست و بێ ماڵ و حاڵە.


فیلمی سینەمایی "لاک پشتها هم پرواز می کنند" واتە "کیسەڵەکانیش دەفڕن" Turtles Can Fly لە دەرهێنانی سینەماکاری بەتوانای کورد بەهمەن قوبادی کە تا ئێستا زیاتر لە 80 فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشدارییەکی بەرچاوی کردووە و بە وەرگرتنی 43 خەڵاتی نێونەتەوەیی لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی دنیا یەکێکە لە پڕشانازیترین فیلمە سینەماییەی مێژووی سینەمای وڵاتی ئێران و کوردستان، بەم دوایانە وەکوو 10 فیلمی بەرچاوی دنیا هەڵبژێردراوە کە ناوەرۆکەکەی سەبارەت بە منداڵانی هەتیو، بێ سەرپەرەست و بێ ماڵ و حاڵە.


لەم لیستەدا ناوی فیلم گەلێک وەکوو: فیلمی سینەمایی "منداڵی وەحشی" لە دەرهێنانی "نایک مۆر"، فیلمی سینەمایی "پاڵەوانی زلهێز" لە دەرهێنانی "کریگ مازین"، فیلمی سینەمایی "ئالێن" و هەروەها چەندین فیلمی دیکە بەرچاو دەکەوێت.


ئەم فیلمە لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا، لە لایەن رێکخراوەی "هارڤارد فیلم ئەرشیڤ" سەر بە زانکۆی هارڤارد، لە بەرنامەیکدا بە ناونیشانی "رێزلێنانی لە بەهمەن قوبادی" مانگی ئەپریلی ئەمساڵ لە شاری بۆستۆنی پێتەختی ویلایەتی ماساچۆسێتی وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.


فیلمی سینەمایی "کیسەڵەکانیش دەفڕن" لەسەرەتای ساڵی 2010 لە تەنیشت فیلم گەلێک وەکوو "بابێل" لە دەرهێنانی "ئێلخاندرۆ گۆنزالێس ئیناریتۆ" چووە ناو لیستی باشترین فیلمەکانی 10 ساڵی رابردووی دنیا بە ناوەڕۆکی شەڕ و ئاشتییەوە و زۆربەی ماڵپەڕە سینەماییەکانی دنیا ئەم فیلمەیان وەکوو 100 فیلم و یا 200 فیلمی بەرچاو و سەرکەوتووی 10 ساڵی رابردووی دنیا دەستنیشان کردووە.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://blogs.indiewire.com/spout/archives/2011/07/13/10_screwed_up_movie_orphans
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک