١٩\٧\٢٠١٥
''کیسەڵەکانیش
دەفڕن'' لە پلەی یەکەمی
ریزبەندی
ئەلبوومەکانی موزیکی ئێراندایە.
مەنسوور
جیهانی
ئەلبوومی
موزیکی فیلمی سینەمایی "کیسەڵەکانیش دەفڕن" لە دەرھێنانی سینەماکاری
کورد "بەھمەن قوبادی" لە پلەی یەکەمی ریزبەندی ئەلبوومەکانی موزیکی
فیلمی ئێراندایە.
فیلمی سینەمایی "کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن" لە دەرھێنانی سینەماکاری
ناوداری کورد "بەھمەن قوبادی" کە لە لایەن موزیکزانی ناوداری ئێرانی "حوسێن
عەلیزادە" ئاوازدانەری بۆ کراوە و ساڵی ٢٠٠٥ ئەلبووم و سی دی موزیکی
ئەم فیلمە کوردییە لە لایەن کۆمپانیای فەرھەنگی و ھونەری "ماھوور" لە
ئێران بڵاوکرایەوە، چەند رۆژ پێش ئێستا لە لایەن ناوەندی شاری کتێبی
تیراژەی ئێران لە پلەی یەکەمی ریزبەندی زۆرترین فرۆشی ئەلبوومەکانی
موزیکی فیلمی ئەم وڵاتە دەستنیشانکراوە.
"کیسەڵەکانیش دەفڕن" یەکەمین فیلم سینەمایی دوای ڕووخانی رژێمی بەعسییە
کە لە ھەرێمی کوردستان و بە گشتیی لە وڵاتی عێراق سازکراوە و نوێنەری
سینەمای ئێران بوو لە ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئۆسکار لە ساڵی
٢٠٠٤.
ئەم فیلمە کوردییە تا ئێستا لە ٧٣ فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە ئاستی
جیھان نمایشکراوە و بە وەرگرتنی ٤٣ خەڵات، توانی ببێتە سەرکەوتووترین
فیلم لە ئێراندا کە ئەم ڕێژە خەڵاتە نێودەوڵەتییەی لە دنیادا
بەدەستھێناوە.
چەند ساڵ پێش ئێستا فیلمی سینەمایی "کیسەڵەکانیش دەفڕن" لە تەنیشت فیلم
گەلێک وەکوو "بابێل" لە دەرھێنانی "ئێلخاندرۆ گۆنزالێس ئیناریتۆ" چووە
ناو لیستێک کە زۆربەی ماڵپەڕە سینەماییەکانی دنیا ئەم فیلمە کوردییەیان
وەکوو ١٠٠ فیلم و یا ٢٠٠ فیلمی بەرچاو و سەرکەوتووی ١٠ ساڵی ڕابردووی
دنیا دەستنیشانکرد.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|