١٨\٩\٢٠٢٠
"کیسەڵەکانیش
دەفڕن" لە دەرھێنانی بەھمەن قوبادی
لە لیستی ١٠٠
فیلمی بەرچاوی مێژووی سینەمای جیھان.
مەنسوور
جیهانی
فیلمی
سینەمایی کوردیی "کیسەڵەکانیش دەفڕن" لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری
کورد "بەھمەن قوبادی" لە لیستی ١٠٠ فیلمی بەرچاوی مێژووی سینەمای
جیھاندایە.
فیلمی سینەمایی کوردیی "کیسەڵەکانیش دەفڕن" لە دەرھێنانی سینەماکاری
بەئەزموونی کورد "بەھمەن قوبادی" کە بە نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان،
تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی دنیادا
بەشداریی کردووە و زیاتر لە ٥٠ خەڵاتی جیھانی بۆ کوردستان بەدەستھێناوە
و یەکێکە لە پڕشانازیترین فیلمەکان لە مێژووی سینەمای کوردستان و
ئێران، بەمدوایانە لە لایەن ڕخنەگران، کارناسانی سینەمایی و نووسەرانی
کەناڵی ھەواڵنێری "نبراسکا" وەکوو ١٠٠ فیلمی بەرچاوی مێژووی سینەمای
جیھان دەستنیشانکراوە کە کاریگەریی بەھێزیان لەسەر سینەمای ئەمەریکا
داناوە.
لە وتارێک کە لە لایەن "مولی پینگتۆن" نووسەر و ڕخنەگری سینەمایی لە
کەناڵی ھەواڵنێری "نبراسکا" بە مانشێتی "لە شاری گەورەوە تا پاراسایت"
نووسراوە، ھاتووە: سینەمای نێودەوڵەتی ھەموو کات کاریگەری لەسەر فیلمە
ئەمەریکییەکان داناوە. ھەر لەم ساتەشدا زۆر یەک لە فیلمە بەرچاوەکان بە
زمانەکانی دیکەی جیھان، بێجگە لە ئینگلیزی سازکراون، شێواز و ژانڕە
فیلمە خۆشەویستە ئەمەریکییەکانیان سەر لە نوێ بەکارھێناوە. ئەم جۆرە
بەرھەمە سینەماییانە و تەنانەت ئەویندارانەش بە زمانی وێنەی جیھانی
سەرنج و ھەستی بینەرانی دنیا بۆلای خۆیان ڕادەکێشن.
لە لیستی ١٠٠ فیلمی بەرچاوی مێژووی سینەمای جیھان، کۆمەڵێک شاکاری
دەرھێنەرە ناودارەکانی سینەمای دنیا بەرچاودەکەوێت کە ھەندێک لە
داھێنەرەکانیان بریتین لە: "فێدریکو فلینی"، "ژان لۆک گۆدار"، "فڕانسوا
تۆڕۆفۆ"، "ویتۆریۆ دێسیکا"، "لۆئیز بۆنۆئێل"، "ئاکیرا کۆڕۆساوا"،
"سێرجیۆ لێئۆنە"، "ئێنگمار بڕێگمان"، "رۆبێڕ برێسۆن"، "ڕۆبێرتۆ
رۆسۆلینی"، "ئێریک رۆمێر"، "لۆکینۆ ویسکۆنتی"، "ئاندرێ تارکۆفسکی"،
"ژان ـ پیێر مێلویل"، "فریتش لانگ"، "کریشتۆف کیشلۆفسکی"، "پێدڕۆ
ئالمادوار"، "ماساکی کوبایاشی"، "بێرناڕدۆ بێرتۆلۆچی"، "میشێل ھانکە"،
"ھیرۆکازۆ کرھیدا"، "الیۆ پێتری"، "وونگ کار وای"، "ئالفۆنسۆ کووارۆن"،
"ئانگ لی"، "ئێدوارد یانگ"، "نووری بیلگە جەیلان" و ... .
بۆ زانیاریی پتر:
https://rivercountry.newschannelnebraska.com/story/42476786/from-metropolis-to-parasite-100-best-international-movies-of-all-time
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|