١١\٦\٢٠١٢
کشانەوەی کۆمەڵەی
ئۆتیزمی کوردستان لە فیدراسیۆنی رێکخراوە ناحکومییەکان.
بۆ
بەڕێز: سەرۆکی فیدراسیۆنی رێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان.
بابەت: کشانەوە.
دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان لە رۆژی (٨\٤\٢٠١٢)
بڕیاریدا بە کشانەوە لە فیدراسیۆنی رێکخراوە ناحکومییەکان، بەھۆی ئەم
ھۆکارانەی خوارەوە:
١: دوای سێ ساڵ کۆمەڵەکەمان ھێشتا پەیڕە و پرۆگرامی فیدراسیۆنی نەدیوە
و نازانرێ فیدراسیۆن لەسەر چ بنەمایەک کار دەکات و کارەکان چۆن
بەڕێوەدەچن و دسەڵاتەکانی چین.
٢: بەبێ پرس و ئاگاداری کۆمەڵەکەمان دەستەی کارگێڕی فیدراسیۆن زیاد
کراوە بێ ئەوەی بزانرێ لەسەر چ بنەمایەکە.
٣: ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە سەردانەکانی فیدراسیۆن بۆ لایەن و شوێنان
و ھاتنی شاندەکان بۆ فیدراسیۆن، بە کۆمەڵەکەمان نەدراوە و ئاگاداری
کاروبارەکانی فیدراسیۆن نین. وێرای ئەوەی کە لەدەرکردنی بەیاننامە و
کۆنگرە رۆژنامەوانییەکان پرس و راوێژمان پێنەکراوە.
٤: ھەتا ئێستا ھیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئێمە و فیدراسیۆن و
رێکخراوەکانی ئەندام لە فیدراسیۆن نەکراوە و نازانین ئەرک و مافمان
چییە.
٥: ئێمە وەک کۆمەڵەی ئۆتیزم، کۆمەڵەیەکی خاوەن پێداویستی تایبەتین نەک
رێکخراوی کۆمەڵی.
لەبەر ئەو ھۆکارانەی سەرەوە دەمانەوێ لە فیدراسیۆن بکشێینەوە و لەم
بەروارەوە ئێمە پێوەندیمان بە فیدراسیۆنەوە نەماوە.
لەگەڵ رێزماندا
سەرۆکی کۆمەڵە / رەشاد
محەمەد موراد
askautism@yahoo.com
|