١٠\٥\٢٠١٠
کشانه‌وه‌ی تانه‌کان
بۆچی؟

پشکۆ ئه‌مین
زۆر له‌مێژه، چ ناحه‌زان و چ دۆستانیش ئه‌وه باش ده‌زانن و گه‌شتوونه‌ته
ئه‌و بڕوایه‌ی که سوور بوون و پێداگری له‌سه‌ر ماف و داوارهواکانمان
یه‌ک تۆزقال بڕناکات، توڕه بوون و خۆسوورکردنهوهی سه‌رکردایه‌تیی
کورد وه‌ک گه‌واڵه هه‌ورێکی به‌هاره وایه که دێت و ده‌نگه
ده‌نگێک ده‌کات و ده‌ڕوات! هه‌ربۆیه دوژمنان هه‌رچیه‌کیان بوێت به‌سه‌رماندا
ده‌یسه‌پێنن، چۆن له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا بیت، بڕیار
له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن، گوێش به‌و گرمه‌گرم و هات و هاواره‌ی که جار
به جارێک ده‌یکه‌ین هه‌ر ناده‌ن، وه‌ک باکه‌ی کابرا وایه به‌لایاندا
تێپه‌ڕ ده‌بیت، چونکه ئه‌مه جاری یه‌که‌م نیه که ئێمه وا بائاسانی
له بڕیاره‌کانمان په‌شیمان ده‌بینه‌وه، به‌داخه‌وه پێده‌چێت که
دواهه‌مین جاریش نه‌بێت! ئه‌مه بۆته کاری رۆژانه‌ی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌مان،
ئه‌وان باش تێگه‌یشتوون که باسکردنی برینی بودجه ئاو ده‌کات به به‌نزینی
هه‌ڵچووی کورددا. به‌ڵی وا جارێکی‌تریش سه‌رکردایه‌تی کورد بڕیاری کشانه‌وه‌ی
ئه‌و تانانهیدا که پاش ئه‌و هه‌موو گزی و فزیه‌ی له کورد کرا له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی
٧.٣ دا له‌لایه‌ن لیستی عێراقیه‌وه که عه‌لاوی کۆنه به‌عسی سه‌رکردایه‌تی
ده‌کات و توانی له که‌رکوکی دڵ و قودس دا زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست
بهێنێت. لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانیش له باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه
بۆ دژایه‌تی ئه‌و ناهه‌قیه‌ی له‌کورد کرا تانه‌یان له کۆمه‌ڵیک له‌و
سندوقانه‌ی که شک ده‌کرا گوایه له حویجه و موسڵ گزی و فێڵیان له
کورد کردوه دا، چاوه‌ڕوان ده‌کرا که پاش به‌ده‌ست هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی
سندوقی ده‌نگه‌کانی به‌غدا واته تانه‌کانی لیستی ده‌وڵه‌ت و یاسا بێنه‌سه‌ر
تانه‌کانی هاوپه‌یمانی کوردستان و له نه‌تیجه‌دا ده‌نگه‌کانی که‌رکوک
و موسڵیش هه‌ژمار بکرێنه‌وه و به‌مه‌ش پێده‌چوو که کورد دوو بۆ سێ
کورسی زیاد بکات، به‌ڵام وا ئه‌مه‌یش وه‌ک جه‌عفه‌ر ئیمنکی، رێگه‌پێدراو
و قسه‌که‌ری لیستیکوردستانی ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی کوردستان ئه‌و تانانه‌ی
که پێشکه‌شی کۆمسێۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی کرد کشانیهوه و کردیه
قوربانی! واته به‌رژه‌وه‌ندیی کورد وه‌ک مه‌ڕی قوربانی له‌به‌رده‌م
دیموکراسیه‌تی خه‌ون و خه‌یاڵی سه‌رکردایه‌تیی کورد و به‌رژه‌وه‌ندیی
عێراق گیاندا سه‌ربڕا و وازمان له تانه‌کانمان هێنا و کرا به‌قوربانی
پڕۆسه‌ی دیموکراسێتیی عێراقی ئه‌نفال، ده‌ک ئافه‌رم لیستی هاوپه‌یمانی
عێراقی! حه‌یفه وشه‌ی کوردستان به‌ئێوه‌وه بێت به‌خوا!
خه‌ڵکی کورد وه‌ک هه‌میشه که له هیچ شتێک ئاگادار ناکرێته‌وه له
لایه‌ن سهرکردایهتیهکهیهوه تا ئێستا نازنێت هۆی کشانه‌وه‌ی ئه‌م
تانانه له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه چی‌بوو که پێشکه‌شی
کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کرابوون،خۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و نوێنه‌ره
وتی و به‌ناوی هاوپه‌یمانی بڵاوی کرده‌وه جێگه‌ی بڕوا نیه! چونکه
ناچێته ئه‌قڵی شێتیشه‌وه،که سه‌رکردایه‌تیی کورد پاش ئه‌نفال و
جینوساید کردن به‌رژه‌وه‌ندیی کورد بکات به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیی
عێراق، بۆیه باشتر وایه سه‌رکردایه‌تیی کورد یاخود سه‌رۆکی هه‌رێم
بێته بهرشاشهی ته‌له‌فزێۆن یاخود کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی ببه‌ستێت
و تیایدا به‌ئاشکرا روونی بکاته‌وه هۆکه‌ی چی‌بوو که ئه‌م کاره ناره‌وایه‌یان
دژ به به‌رژه‌وه‌ندی کورد کرد.
ئه‌و تانانهیان به‌راستی بۆ کشانه‌وه! ئه‌وان ئه‌م هه‌موو پرۆپاگه‌نده‌یان
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌کرد و خه‌ڵکیان هانده‌دا و داوایان ده‌کرد خه‌ڵک
بچێت بۆ ده‌نگدان و ده‌نگ بدات و داوای یه‌ک لیستی و یه‌کڕیزیی کوردیان
ده‌کرد، ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌دات به‌خاین و ئه‌وه‌ی به‌یه‌ک لیست دانه‌به‌زێت
به خیانه‌تکار و تابوری ئهوهندهههم ناویان ده‌نا، هاواریان ده‌کرد
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی کورد زیاد بێت ده‌نگبده. خه‌ڵکی کورد ئاماده نه‌بوو
جارێکی‌تر خۆی به‌عێراقی بکاته‌وه که چی پرۆپاگه‌نده و ناوناتۆرهکانی
ئه‌مان وای لێکرد جارێکیدیش ده‌نگ بداته‌وه! ئه‌ی توخوا ئێستا خێره
وا خۆیان وازیان له دوو بۆ سێ کورسی هێنا خه‌ڵکینه ئه‌م مه‌ته‌ڵه
تازه‌یه هی ساڵی ٢٠١٠ یه کێدهتوانی هه‌ڵیبێنێت؟ باشتر وایه بکرێته
یه‌کێک له پرسیاره‌کانی کێ ده‌بێت به ملیۆنیر! داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن
بچێت ده‌نگ بدات تا ده‌نگی کورد زیاد بێت،که‌چی خۆیان نایانه‌وێت ده‌نگی
کورد زیاد بێت. ئه‌و هه‌مو پاره‌یه‌یان سه‌رف کرد بۆ کڕینی ده‌نگ، که‌چی
ئێستا خۆیان واز له‌و ده‌نگانه‌ی که پێیاندراوه ده‌هێنن!گه‌ر ئه‌وه‌ی
که لهبهیانهکهیاندا نوسیویانه راست بێت که له به‌ر خاتری عێراق
ئه‌مه‌یان کردوه ئه‌وه له باتی جارێک سه‌دجار تاوانبار ده‌بن له‌به‌رده‌م
نه‌ته‌وه و مێژوودا،که به‌رژه‌وه‌ندیی کورد جارێکی‌تریش کرایه‌وه به‌قوربانی
به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته داگیرکه‌ره‌که‌ی کوردستان گه‌ر ئه‌مه تاوان نه‌بێت
ئه‌ی چی تاوانه!
ئه‌م کاره بۆته کاری هه‌میشه‌یی سه‌رکردایه‌تیی کورد،له‌وه‌ته‌ی سه‌دام
روخاوه له‌باتی خزمه‌ت به‌کورد خزمه‌تیان به عێراق گه‌یاندوه بۆیه
ده‌بێت خه‌ڵکی کورد هه‌ڵبه‌سته مه‌زنه‌که‌ی پیره‌میرد بداته‌وه به‌رویاندا
که ده‌ڵێت(وه‌فدی کوردستان میلله‌ت فرۆشان هه‌رزه وه‌کیلی شاری
خامۆشان چه‌پکێ) ....له خوێنی ئه‌نفالکراوان ببه‌نه خزمه‌ت هاوپه‌یمانیمان!
پێیان بڵێن چیتر ماوه پێمان بکه‌یت!ده‌ک خه‌جاڵه‌ت بن.
به‌ڵام ئه‌مه پێ ناچێت راست بێت! ده‌بێت ئه‌م ئیحتمالهی دووهه‌م راست
بێت،که له ژێر فشاری ئه‌مریکیه‌کانا ئه‌مه‌یان کردبێت، پێده‌چێت
چونکه ئه‌مریکیه‌کان تا ئێستا پشتی کوردیان نه‌گرتووه،هه‌ر دژایه‌تیان
کردووین. گه‌ر ئه‌وان پشتیان بگرتینایه ماده‌ی ١٤٠ به‌م شێوه‌یه‌ی
لێنه‌ده‌هات مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه و گرێ به‌سته‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کران،به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ر له ژێر فشاری ئه‌واندا بێت وه‌ک چۆن جارانی‌تر
فشاریان کردوه داوایان کردوه که واز له داوا نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان
بهێنین، سه‌رکردایه‌تی کوردیش بێگوێدانه به‌رژه‌وه‌ندیی کورد ده‌ست به‌جێ
جێبه‌جیێ کردوه، بێگومان دیسانه‌وه هه‌ر سه‌رکردایه‌تیی کورد تاوان
باره که تا ئێستا جارێک (نا) ی به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکیه‌کانی به‌کارنه‌هێناوه!
ئه‌مه‌ش تاوانێکتر و ههڵهیهکیتره چونکه نه‌بوونی ئه‌و نا یه وای
کردوه که ئێمه هه‌میشه له تهنازولدابین رۆژ به رۆژ و ساڵ به
ساڵ بڵێین خۆزگه به‌پار! هه‌ر رۆژه بڕیارێکمان به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێنرێت،
بۆیه هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه ده‌نێێن! له ژێرکهوتنێکهوه بۆ ژێرکهوتنێکتر
ده‌ڕۆین! به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که بهکۆڕهوه یه‌ک
ملێۆنیکه ده‌ستمان که‌وت ورده ورده له ناو ده‌به‌ین هۆکه‌شی ته‌نها
نه‌بوونی نا یه‌که، به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکا! کوا له کوێیه ئه‌و سه‌رکرده
کوردپه‌روه‌ر و ئازا و لهخۆبردوه که بوێرێت ئه‌و نا یه ده‌ربڕێت؟!
بیر له هیچ شتێک نه‌کاته‌وه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌رکه‌وتنی
کورد نه‌بێت، واتهبهرژهوهندیی کورد بخاته سه‌رو گشت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی
تره‌وه!
دهنگو باس وایه که ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی
ده‌ره‌کی تیدابێت تۆ بڵیی ئه‌مریکا هیێده رووڕه‌ش بێت که ئه‌مه‌شمان
دژ بکات؟ گه‌ر وابێت ده‌بێت سه‌رکردایه‌تیی کورد به ئاشکرا به‌خه‌ڵکی
کورد و به گشت دنیاشی رابگهیهنید که ئه‌مریکیه‌کان ئه‌و تاوانه‌یان
ده‌ر هه‌ق کردوین ئیتر نهشهرمی ده‌وێت نه‌ترساندن با هه‌موو دنیا
بزانێت که ئه‌مریکا له پێناو به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیدا
و بۆ چاره‌کردنی ئه‌و تێکشکانه‌ی تووشی هاتوه و خۆده‌ربازکردن له‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی
له عێراقدا تووشی هاتوه داوا له کورد ده‌کات ته‌نازول له مافه‌ره‌واکانی
خۆی بکات،ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی له هه‌ولێر روویدا به‌فیت
و جێ ده‌ستی ئه‌مریکیه‌کانه و بۆ ته‌نازولکردنه پێمان بۆ وازهێنانه
له تانه‌کانمان وه هه‌ر له‌وێشدا داوا بکات له په‌رله‌مان له خه‌ڵکی
کوردستان که چی بکه‌ین و بریاری چیبدهین با هه‌ڵوێست وه‌ربگرن!
ئه‌مه ده‌بێته جێگه‌ی شانازی بۆ سه‌رکردایه‌تیی کورد نه‌ک ئه‌مه‌ی
ئێستا که هه‌رگیز جێگه‌ی باوه‌ڕنیه تۆ واز لهوتانانه بهێنیت له
پێناو داوی ئه‌مریکادا که به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌وێت یان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی
عێراقدا که‌تا ئێستا یه‌ک به‌ندی ئه‌و ده‌ستوره‌ی که له خزمه‌تی
کوردایه جێبه جێ نه‌کردوه و سه‌رکرده‌کانی عێراق خۆی شه‌ڕی کورسی و
ده‌سه‌ڵاتیانه و شه‌ڕی ئیران و ئه‌مریکایان گواستۆته عیراق له‌و شه‌ڕه‌شدا
ته‌نها تۆی ناوبژیوانکه‌ر زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بیت.
2010-05-6 - شتوتگارت
ماڵپه‌ڕی پشکۆ ئه‌مین
|