٩\٥\٢٠١٣
کوێستان جەمال وەک
گەڕیدەیەک بە دوای شوێندا.
ئامادەکردنی: سدیق عەزیز
پشانگهی تایبهتی کوێستان
جهمال:
دوای ١٤ سال ژیانی تاراوگە بەیانی بڕیاره سییهمین پیشانگهی مانگی
٥ی بهڕێوهبهرایهتی هونهری شێوهکاری
سلێمانی بۆ خاتوونی شێوهکار (کوێستان جهمال) لهرۆزی
٩\٥\٢٠١٣
هۆڵی مۆزهخانهی نیشتمانی (ئهمنه سورهکه) کاتژمێر
٥ دهکرێتهوهو بیشانکەکە ٥ روژ
بەردەوام دەبی. هاتن بۆ هەمووانە.
شوێن
و ماناکانی شوێن لە تابلۆکانی کوێستاندا هەڵگری دوو چەمکی سەرکین،
یەکەم شوێن وەک لایەنی سیسۆلۆژی و ژیانی دەستە جەمعی ناو جوگرافیایەکی
دیاریکراو، کە هەریەکە لە شوێنانە ، دروستکەری شێوە پەیوەندیەکی
کۆمەلایەتیە تایبەت و خاوەن کولتورێکی تایبەتن ، لە هەمانکاتیشدا شوێن
وەک لایەنی دووهەم دەبێتە بە شێک لە یادەوەری ، بەڵام شوێن نامان
گەڕێنێتەوە بۆ شێوە یادەوەریەک کە گێرانەوەی ڕووداو بێت ،لەبەر ئەوەی
شوێن وەک مە ساحە لە تابلۆکاندا بوونی نیە ،بەڵکو شوێن لای کوێستان
دەبێتە ڕەنگ و کۆمەڵێک فیگەری بەیەکدا چوو کە جێگای شوێن دەگرێنەوە ،
واتە ئیمە لە بینینی ڕەنگەکانەوە دەگەرێینەوە بۆ شوێن، چونکە هەموو
شوێنیک خاوەن خەسلەت و رەنگ و بۆن و سیمای تایبەتی خۆیەتی . کە هەریەکە
لەو ڕەنگو فیگەرانە لە دایک بووی شوێنن ، رەنگ وماناکانی رەنگ لە
شوێنکەوە بۆ شوێنێکی دی دەلالەت و ماناکانی دەگوریت ،هەندێک رەنگ
هەڵگری ماناو سیمبول وسیمای کولتورێکی تایبەتە. .بۆ زیاتر تێگەیشتن لە
شوێن و ڕەهەندە جیوازەکانی شوێن لە رووی رەنگو ماناو سیمای کولتوریە،
کوێستان دەکەوێتە گەران لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکە ترو ،لە ولاتێکەوە بۆ
وولاتێکی تر ،سەرەتای گەرانی کوێستان لە ئەشکەوتەکانی کوردوستانەوە
دەست پێدەکات، سەردانی چەندین شوینەواری کون و چەندین ئەشکەوت دەکات لە
شاخەکانی کوردوستان ، ئەشکەوت وەک یەکەم شوێنی کۆبونەوەی مرۆڤی سەرەتای
دروست بوونی پەیوەندیە دەستە جەمعیەکان ،کوێستان دەچیتە هەر شوێنێک
هەندێک لە بەردی تایبەت ، یان خۆلێک کە رەنگێکی تایبەتی هەبێت لەگەڵ
خۆیدا هەڵدەگرێت. پاشان دەچیتە تورکیاو لە ناو خاکێکی ڕەش و سوتادا خۆی
دەبیتنێتەوە کە شوینو ئاسەواری تەقینەوەی بورکانێکی کۆنە، هەندێک لە
بەردو خۆل و لەگەڵ خیدا دەهێنێتەوە بۆ نەرویج ،سەفەرێکی تری کوێستان بۆ
ئیسلاندە ، کە ئیسلاند یەکێکە لەو ولاتانەی کە زۆرترین ڕێژەی تەقینەوەی
بورکانی تێدایە،لەوێش جگە لە دروستکردنی چەندین ئیستلاشوێنی ڕاستەخۆ
لەناو شوێنەواری بۆرکانەکاندا، لەگەڵ خۆشیدا هەندێک بەرد دەهێنێتەوە،
ئەگەر چی بەردی هەردوو ولاتی تورکیاو ئیسلاند هەر هی بورکانن ، بەلام
هەریەکەیان رەنگ و فۆرمی جیوازی هەیە، سەفەرێکی تری کوێستان بۆ باکوری
نەرویج و شوێنە بەستەلەک و ساردەکانی دنیا، کە بزانێت لەم شوێنەدا ڕەنگ
چۆن دەبینرێت و ئەم ئاو هەوایە چ کاریگەریەکی لەسەر ماناکانی رەنگ
بوونی ڕەنگ هەیە. زۆر کارەکانی کوێستان کاری ڕاستەو خۆن لە ناو سروشتدا
و بەکار هێنانی ئەو دارو بەردو ماتریالانەن کە لە شوێنی دیاریکردا
بوونیان هەیە، بەبێ ئەوەی دەستکاری ڕەنگ و فۆرمیان بکات . زۆر جاران
کوێستان سەردانی شوێنی ژیانی هەندیک لەهونەرمەندی جیهانی دەکات ،تا
لەنزیکەوە بتوانێت موعایەشەی شوێن و زەمەنی ئەو هونەرمەندەبکات ،کە
بزانێت شوێن و سروشت چ کاریگەریەکیان هەبووە لەسەری.
هەموو سەفەرێکی کوێستان دەبێتە لەدایک بوونی داهێنانێکی تازە ، جگە لە
دروستکردنی تابلو، زۆر جاران ئەو خۆل و بەردوو ماتریالانەی کۆی
کردونەتەوە ،دەبنە ئستلاشوینێکی تایبەت و لە ناو هۆلەکاندا و لەگەڵ
تابلۆکاندا دادەنرێت، کە دەبێتە مایەی سەرنج ڕاکێشانی رەخنەگران.
کوێستان جگە لە کاری تابلو کاری ئینستلایشن وپێرفۆرمانسیشی هەیە، کە
ئەمەش زیاتر بۆ بەشداریکردنی بینەرە وەک کەسێکی ئاکتیڤ و بزوێنەر لە
ناو گەلەریەکەدا.
____________________________________
کوێستان جەمال
خوێندنی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی تەواکردووە ساڵی
١٩٨٥ ،یەکێکە لە شێوەکارە چالاک و ئاکتیڤەکانی سالانی هەشتاکان
و نەوەتەکان ،جگە لە بەشداری کردنی لە دەیان پێشانگای هاوبەش لە
ناوەوەو لەدەرەوەی کوردوستان ، خاوەن شەش پیشانگەی تایبەتەیە لە
کوردستان.
لە ساڵی ١٩٩٨وە لە ولاتی نەریج دەژی ، هەر دوای
دووساڵ دەچیتە ئەکادیمەی هونەری و چوار ساڵ دەخوێنیت ، پاشان خوێندی
ماستەر بە دوو ساڵ تەواو دەکات ،سەرجەم خوێندی کوێستان لە هونەردا
دەکاتە ١١ ساڵ ، کوێستان جەمال خاوەنی چەندین
خەلات و ستیپێندە لە بوارەکەی خۆیدا .لەساڵی ٢٠٠٤
لە پیشانگەی پایزەدا کە هەموساڵیک لەسەر ئاستی نەرویج سازدەکرێت و
لەلایەن شا و شاژنەوە دەکرێتەوە ، کوێستان یەکێک دەبێت لەو پێنج
هونەرمەندەی کە دەست نیشان دەکرێن بۆ قسەکردن لەگەل مەلیکی ولات.
لەولاتی نەرویج کوێستان خاوەنی چەندین پیشانگەی تایبەت و هاوبەشە و
ئێستاش مامۆستای هونەرە و دەستەی بەریوەبەری گەلەرییەکە.
|