به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان و پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
هاونیشتمانانی هێژا! گه‌لی کۆیله و خۆراگری کورد!
رۆژی یه‌ک شه‌ممه رێکه‌وتی 2/6/2008، کۆبوونه‌وه‌ی نێوان کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان و پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، له شاری ئۆسلۆ پێته‌ختی وڵاتی نۆروێژ به‌ڕێوه‌چوو. شاندی ''پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان''، رێزدار کاک شوان شێخانی سکرتێری گشتی، شاندی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستانیش له هاوبیر سیروان کاوسی ئه‌ندامی سه‌رکرده‌یه‌تی و به‌رپرسیاری ده‌زگه‌ی راگه‌یاندن، له‌گه‌ڵ هاوبیر شوان به‌رزنجی به‌رپرسی کۆمیته‌ی نۆروێژ و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی رێکخستنی KNC له سکاندیناڤیا، پێکهاتبوون.
سه‌ره‌تا، رێزدار کاک شوان شێخانی، سکرتێری PKSK، له‌باره‌ی ئامانج و مێژووی دامه‌زرانی خه‌بات و تێکۆشێنی پارته‌که‌یان دوا و، ئاماژه‌شی به‌و که‌ند وکۆسپ و گیروگرۆیانه‌ش کرد، که له دامه‌زرانی پارتی کاری سه‌ربه‌خۆی کوردستانه‌وه تاکو ئێستا، له باشووری کورستان به‌ره‌وڕووی پارته‌که‌یان بووه‌ته‌وه. کاک شوان شێخانی، هه‌روه‌ها له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یاندا، به‌شێوه‌ی زانستانه و بابه‌تانه، سه‌باره‌ت به بارودۆخی باشووری کوردستان و عێراق و نێوچه‌که، بیروباوه‌ڕی خۆیان و پارته‌که‌یان رۆنکرده‌وه.
پاش ته‌واوبوونی وته‌کانی به‌ڕێز کاک شوان شێخانی، هاوبیر سیروان کاوسی سڵاو و ڕێزی سه‌رۆکایه‌تی و هاوبیرانی کۆنگره‌ی، به به‌ڕێز کاک شوان شێخانی و هه‌موو ئه‌ندامانی ''پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان'' ی تێکۆشه‌ر و هاوبیر راگه‌یاند و، خۆشحاڵی ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌م دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕی. ئه‌وجا، کورته‌یه‌ک له‌مێژووی دامه‌زران و ئامانج و ستراتیژ و چالاکیی سیاسی و، هه‌روه‌ها کارکردی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستانی له پێشخستنی زانستانه‌ی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان، خسته‌ڕوو.
پاش تێپه‌ڕبوونی (5) ده‌مژمێر گفتوگۆ و لێدوانی چر و پڕنێوه‌رۆک و، هاوده‌نگی و رێکبوونمان، سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و پیلانگێڕیی داگیرکه‌رانی کوردستان و، کێشه و ئاسته‌نگه‌کانی سیاسه‌تی نێوخۆیی و، لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان، له‌سه‌ر ئه‌م به‌ندانه‌ی خواره‌وه رێککه‌وتین:
*- پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و، کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ماندا، له‌سه‌ر هه‌موو باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئاسته‌نگه‌کانی و ده‌ستنیشانکردنی پێداویستییه‌کانی، هه‌روه‌ها چۆنێتیی پێشخستنی ستراتیژ و ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی نه‌ته‌وه‌که‌مان، هاوده‌نگ بووین! *- پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ده‌بێته ئه‌ندام له‌نێو کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان. له‌م رێکه‌وته‌وه، پێکه‌وه تێده‌کۆشین، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هێز و لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی له‌ژێر چه‌تری کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستاندا کۆبکه‌ینه‌وه! *- کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، پێویسته، وه‌ک هێز و ئۆپۆزسیۆنی کوردستانیی، له باشووری کوردستان و، له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، راسته‌وخۆیانه‌تر، به‌شداریی له پرۆسه‌ی سیاسیی کوردستاندا بکات! *- پێویسته له پێناو هۆشیارکردنی زیاتری جه‌ماوه‌ری کورد و، پێشخستنی رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی، له‌نێوخۆ و له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان تێ‌بکۆشین! *- پێویسته، چالاکی و خه‌باتی به‌رده‌وام بکه‌ین، بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ''رفراندۆم بۆ کوردستان''، که نه‌ته‌وه‌ی کورد بتوانێ، به چاودێریی کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی ئازاد و دێمۆکرات، ده‌نگ بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسیی خۆیبدات! *- کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، پێویسته له بواری ئابووری و راگه‌یاندن و دیپلۆماسیدا، خه‌بات و چالاکیی خۆی زیاتر پێش بخات! *-هه‌ردوولا، په‌سندمان کرد، رێکخستنی جه‌ماوه‌ری و کۆڕ و کۆمه‌ڵی جیا جیا پێکبهێنین، که له خزمه‌تی ستراتیژ و پرۆژه‌ی رزگاریی یه‌کجاریی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بێت! *- هه‌ردوولا، جه‌ختمان له‌سه‌ر دژایه‌تیکردن و، له‌قاودانی مشه‌خۆری و دیارده‌ی دزێوی گه‌نده‌ڵیی کرد! هه‌ردوو لامان رێککه‌وتین، له‌نێوخۆ و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێوه‌ندیی رێکخراوه‌ی و رێکخستنمان نێزیک‌تر و چڕتر بکه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش به‌پێی هه‌لومه‌رجی ئێستا، چه‌ند ئه‌رکێکی شیاو و گونجاو، بۆ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ره‌چاوکراون، که ده‌بێ بخرێنه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه. *- داوا له سه‌رجه‌م پارتی و رێکخراوه‌کانی رامیاری و ناڕامیاریی کوردستان ده‌که‌ین، داوا له هه‌موو که‌سایه‌تی و رۆشنبیران و، هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین، که بیر له به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازیی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه، له‌ژێر چه‌تری کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستاندا، کۆببینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزوتواناکانمان یه‌کبخه‌ین و، پێکه‌وه تێ‌بکۆشین بۆ رزگارکردنی نه‌ته‌وه‌ی کۆیله و خاکی داگیرودابه‌شکراومان کوردستان!
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌پێناوی رزگاریی یه‌کجاری و، دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا! هه‌رشه‌کاوه‌بێت، ئاڵای به‌رز و پیرۆزی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان!
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
مانگی پووشپه‌ڕی 2708 ی کوردی 6/6/2008 ی زاینی.
|