کۆڕى ئاشقان لە شەوا. سارا نامۆ
فهرموو لێره
کرته بکه بۆ بیستنی ئهم هۆنراوه به دهنگی '' پێشه ''
گەر ئەزیزم کتێبەکەم کەوتە دەستت بە هێمنى دەستى بەرێ ....... نەوەک ووشەم لە ئاستى تۆ لە کڕنوش دا خۆى لەناو بەرێ... گەر ئەزیزم چاوت کەوت بە وێنەیەکم بەهێمنى ماچى بکە .... نەوەک دڵم بە دەنگى ماچت بۆ مەیلى ڕوخسارى جوانت خورپە بکا... گەر ئەزیزم خەو لە چاوەکانت تۆرا شەوێ بەهێواشى بۆ مانگ بدوێ... تاکو دڵم بەخەبەر بێ .... چونکە دڵم هەموو شەوێ ... بەرەو ڕووى مانگ هەنگاو ئەنێ ... تاکو دروستى کات مانگەشەوێ... بۆ کۆڕى سۆماى ئاشقان .. هەموو شەوێ لەوێ ڕۆحم بەدى ئەکەیت .... خۆم بۆت ئەکەم لایە لایە .... تاکو بیهێنم بۆت خەوێ.....
|