٢٩\٩\٢٠١٤
کۆبانێ.
کامەران هەڵوه‌دا
برینی کۆبانێ نقورچکێکه له
گۆی زه‌وی، له کائینات.
له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی
کووڕی جیهان
ته‌نیا چوار له‌تم
چوار له‌تی
به جه‌سته‌ی شه‌هیدان پینه‌کراو.
که وردتر لێم بڕوانی
چل ملوێن له‌تم؛
بست به بستی ئه‌م زه‌وینه
له جه‌سته‌ی من به‌شبراو.
*
*
*
مه‌ته‌ڵێکه و بۆم هه‌ڵنایه
مه‌گه‌ر هه‌ر ئاسمان بۆم هه‌ڵدا؛
له لایێکه‌وه جه‌سته‌م
زمانی هیچ ئه‌زموونێک فێر نابێ،
له‌و سووچه‌وه
حه‌زیای هه‌ر ئایینێک سه‌ر هه‌ڵده‌دا
تا قه‌پێک له جه‌سته‌ی من نه‌دا تێر نابێ!
________________________
حه‌زیا:
هه‌ژدیها.
ماڵپەڕی کامەران هه‌ڵوه‌دا
|