په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١١\٢٠١٤

کۆبانێ ''قەڵای دمدم''ەکەی جاران.


بەنگین
پیرۆت     

 

داستانی "قەڵای دمدم" جۆشدانەوەی بیری نەتەوەییە بە واتا نیشتمانییەکە، هەڵدانەوەی لاپەڕەی مێژووی رابردووشمانە.


لە هەمان کاتیشدا فۆڕمات کردنەوەی بیرمانە بۆ دورکەوتنەوە لە ژاوە ژاوی شار و پشودا و زاخادانەوەی هزر و ئاشنا بونەوەی ڕۆحەکانیشە بە عەشق و خۆشەویستی ڕاستەقینە.


هەریەک لە ئێمە کاتێک ئەم ڕۆمانە دەخوێنێتەوە، ئەگەر خۆی "خانی لەپ زێڕین"یش نەبێ، هەستی کوردبوونی وای لێدەکات، پاسەوانێکە بو پاراستنی قەڵا، هەر وەک چۆن بۆ پاراستنی کوردستان هەمومان پێشمەرگەین.


ئەوەی لەم ڕۆمانەدا دەگوزرێ، هەمان ئەو داستانەیە لە کۆبانێ دەگوزرێ، ئەوەی ئەم ڕۆمانەی لە ئەدەبی کوردیدا بە شاکار و ئەفسانەی ئەدەبی جیهانی هێشتۆتەوە، دووبارەبوونەوەی تراجیدیا و مەرگەساتە بەسەر کوردا، کە کورد خۆی دەستی لە خیانەت و چاوچنۆکی و ملهۆڕی بۆ دوژمن و خۆخۆریی و ملشکاندن لەپێناو پارە و دەسەڵات و... هتد هەیە.


هەروەک خانی دەڵێ: ''ئەگەر هەندێ لە هۆزە کوردەکان غایەنەتییان لە گەلەکەیان نەکردبا، نە شای ئێرانێ نە پادشای ڕۆمێ، نەیاندەوانی بێنە سەر کوردستان. بەڵام بە داخەوە خۆبەخۆ غایەنین'' ل ٦١.


خانی سەدەی حەڤدە ئەم قسەیەی کردوە، حیزبی کوردی هەیە هەمان خیانەتی هۆزەکانی ئەوسایان دژ بە گەلەکەیان ئەمڕۆ دووبارە کردەوە.

 

ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک