٦\١٢\٢٠١٠
کۆبوونه‌وه‌ی که‌مپینی
به‌رگری له ئازادیی له دانمارک
له‌گه‌ڵ
پارتی سۆسیالیستی گه‌لیی دانمارکی.
له‌درێژه‌ی کار و چالاکیه‌کانی که‌مپینی به‌رگری له‌ئازادی_دانیمارک ئه‌مڕۆ
هه‌ینی ڕێکه‌وتی (٣)ی دیسه‌مبه‌ر کاتژمێر(٩) ی به‌یانی وه‌فدێکی که‌مپینی
به‌رگری له‌ئازادی_دانیمارک که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان(عوسمان ئه‌حمه‌د،
لوقمان مسته‌فا، ئیبراهیم حاجی حه‌مه‌شه‌ریف، ئاراس وه‌هاب) له (کۆپنهاگن)
له ته‌لاری په‌رله‌مانی دانمارکی له‌گه‌ڵ وته‌بێژ و نوێنه‌ری پارتی
(SF) ی دانمارکی، که خاوه‌نی (٢٣) ئه‌ندامه له په‌رله‌ماندا کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان
سازدا.
وه‌فدی میوان له هۆڵی ته‌لاری په‌ڕله‌مان له‌لایه‌ن (هۆڵگه)ه‌وه
نوێنه‌ر و وته‌بێژی پارتی (SF ) له کاتی دیاریکراوی خۆیدا پێشوازییان
لێکراو به‌ره‌و شوێنی کۆبوونه‌وه‌که به‌ڕێکران.
له‌سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا وته‌بێژی که‌مپینی به‌رگری له
ئازادی_دانیمارک سوپاسی پارتی (SF) کرد و ڕۆڵی ئه‌و پارته‌ی وه‌کو لایه‌نێکی
کارا له بواری سه‌قامگیرکردنی پرۆسه‌ی دیمۆکراسی و ئازادی له به‌گشتی
و پشتیوانی له‌داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌ت به‌رز نرخاند.
له دوای ئه‌وه کورته‌یه‌کی ده‌رباره‌ی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له
ده‌ڤه‌ری باشووری کوردوستان بۆ (هۆڵگه) باسکرد و تیایدا ئاماژه‌ی به
هه‌وڵه‌کانی (حکومه‌تی هه‌رێم) بۆ خنکاندن و کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی
ئازادیی له کوردستان کرد. پاشان هاته سه‌ر باسی کاره‌ساتی کوشتن و
ڕفاندن و ئازاردانی ڕۆژنامه‌نووسان و که‌سانی ئازادیخواز. وته‌بێژی که‌مپینی
به‌رگری له‌ئازادی_دانیمارک له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا به‌دیاریکراوی باسی
ڕفاندن و پاشان کوشتنی ڕۆژنامه‌نووسی گه‌نج (سه‌رده‌شت عوسمان)ی کرد،
هه‌مانکات ئه‌وه‌ی ڕونکرده‌وه که چۆن له‌ژێر گوشارێکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌دا
(لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه) که‌به‌فه‌رمانی ( مه‌سعود به‌رزانی) سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان پێکهاتبوو، ڕاپۆرتێکی زۆر لاواز و بێ بنه‌ما ئاکامه‌کانی
لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌یسه‌که‌یان ڕاگه‌یاند. ڕاپۆرتی ناوبراو له بری ئه‌وه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یکی لۆژیکانه و دروست بوایه و کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌ی
بدایه به‌ده‌سته‌وه چۆن و کێ ئه‌م تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر به
ئازادیخوازێکی میلله‌ته‌که‌مان ئه‌نجامداوه، هاتوون به تاوانبار له‌قه‌ڵه‌میانداوه
و لکاندویانه به یه‌کێک له توندڕه‌وترین بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سوننی
سیاسی به‌ناوی( ئه‌نسار ئیسلام)!!!!
دواتر باس له مه‌ترسیه‌کانی سه‌ر ژیانی خێزانی خوێندکار و ڕۆژنامه‌نووسی
تیرۆرکراو ( سه‌رده‌شت عوسمان) کرا که‌له (هه‌ولێر)ی پایته‌ختی
کوردستان ده‌ژین،و، جه‌خت له نائارامی بارودۆخی خێزانی (سه‌رده‌شت
عوسمان) کراو پرسیاری ئه‌وه‌کرا ئایا ده‌توانرێت چی‌یان بۆ بکرێت!
پاشان پرسیار له (هۆڵگه) کرا ئایا به پێی ئه‌زموونی سیاسی و
دیبلۆماسی ئه‌وان و به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ئه‌م پارته‌سیاسییه
هه‌یانه له‌گه‌ڵ (حکومه‌تی هه‌رێم) و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و (پارتی
دیموکراتی کوردستان) ده‌توانرێت چی بکرێت و چۆن ئه‌م گوشاره جه‌ماوه‌رییه
ده‌خرێته خزمه‌ت په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی دیموکراتی و فروانکردنی مه‌ود‌اکانی
ئازادی له کوردستان.
له سه‌ره‌وه‌ختی کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا ئه‌ندامانی وه‌فده‌که‌ی که‌مپینی
به‌رگری له‌ئازادی_دانیمارک بابه‌تی داوه‌تکردنی هه‌ندێک له ڕۆژنامه‌نووسانی
سه‌ربه‌خۆی کوردوستان و که‌سایه‌تی ئازادیخواز و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنیان
بۆ په‌رله‌مانی سویدی کرد، که تیایدا برای شه‌هید (سه‌رده‌شت
عوسمان)یش بانگهێشت کرابوو. لێره‌دا داوا له( SF) کرا گه‌ر بکرێت به‌هه‌مان
شێوه له ڕێگه‌ی ئێمه‌وه چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی ئازادیخواز و چالاک
له‌بواری ڕۆژنامه‌گه‌رییدا بانگهێشت بکرێن و ڕێگه‌یان پێبدرێت له ته‌لاری
په‌رله‌مانی دانیمارکیدا باسێکی تێر وته‌سه‌لی بێلایه‌نانه‌ی پرۆسه‌ی
به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین بکرێت و ڕۆڵی ئه‌و ئازادییه
له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی به‌دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا هه‌ڵبسه‌نگێنرێت.
له کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا (هۆڵگه) نوێنه‌ری پارتی (SF) گرنگی بوونی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی وه‌کو حوکومه‌تێکی نیمچه ئۆتۆنۆم پیشاندا
و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که ئه‌وان هه‌میشه پرۆتێستۆی خۆیان کردووه و
زووتریش هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلکارییانه هه‌بووه. له په‌یوه‌ست
به بابه‌تی بانگهێشتکردنی که‌سایه‌تی ئازادیخواز‌و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن
و ڕۆژنامه نووسانی ئازاد لای خۆی یاداشتی کرد‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا، که
کاری له‌سه‌ر بکات. به‌هه‌مان شێوه له په‌یوه‌ست به بارودۆخی خێزانی
(سه‌رده‌شت عوسمان) هه‌مان به‌ڵێنی دووباره کرده‌وه‌و لای خۆی یاداشتی
کرد.
دواتر پێش به‌جێهێشتنی شوێنی کۆبوونه‌وه و ته‌لاری په‌رله‌مان (هۆڵگه)
کارتی بزنزی خۆی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی که‌مپینه‌که‌ماندا دابه‌شکرد و
داوای لێ‌کردین که که‌ناڵیکی په‌یوه‌ندی دروستبکه‌ین تا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و
که‌ناڵه‌وه بتوانین ئاگاداری هه‌وڵه‌کانییانبین له‌و بواره‌دا.
له دوای کۆتایهاتنی کۆبه‌نه‌وه‌که‌و به‌ڕێکردنی وه‌فدی میوان و تێپه‌ڕبوونیان
به‌ناو هۆڵێکی پێشوازیدا، که نزیک بوو له ژووری کۆبوونه‌وه‌که‌ی (هۆڵگه)
وه به‌ڕێکه‌وت سکرتێری پارتی( SF )(ڤیلی سۆنده‌یل) دانیشتبوو
توانرائه‌و هه‌له بقۆزرێته‌وه بۆ یه‌کترناسین و وێنه‌یه‌کی یادگاریش
له‌گه‌ڵ ناوبراو گیرا.
که‌مپینی به‌رگری له ئازادیی - دانیمارک
kampiniazadi@yahoo.com
2010\12\4
|