په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\۴\٢٠١٠

کۆبوونەوەی جەماوەریی پەنابەران،

حیزبی دەسەڵات و نۆێنەری چەند پارتی سەرەکی و پەرلەمانتاری

خستە ژێر گوشارەوە سەبارەت بە یاسای پەنابەریی لە وڵاتی سوید.

 


لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی 8-4-2010 گفتوگۆ و ڕووبەربوونەوەیەکی گەورەی جەماوەریی لەلایەن (فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی، رێکخراوی سەراسەریی پەنابەرانی ئێرانی -بێ سنور) بە ئامادەیی نۆینەری حکومەتی مودرات لە حزبی دەسەڵات ونۆینەرانی هەریەک لەپارتی(حزبی خەڵک، کریستیان دیمکرات، سوسیال دیموکرات ،حزبی سەوز، وە پارتی عەداڵەتی ئۆپۆزسیۆن) کە بەشێکیان لەپارتەسەرەکیەکانی پێکهاتەی پەرلەمانی سویدن و سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی ونزیک بە 250 کەس لە شاری یۆتۆبۆری سوید سازکرا.


سەرەتای کۆبوونەوەکە توفیقی محەمەدی لە ڕێکخراوی سەراسەریی پەنابەرانی ئێرانی لە ووتەیەکدا بەدوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان لەسەر جێگاو رێگاو گرنگی کۆبوونەوەکە وە هەروەها خستنە ڕووی کێشەیەک کە ڕۆژانە بۆتە زاری کۆمەڵگای سوید بەڵام بێ چارەسەر ماوەتەوە کە ئەویش کێشەی پەنابەرانە و گیروگرفتەکانێتی ،و داوای لە ئامادەبوان کرد بە پەرۆشەوە لە باسەکانی کۆبونەوەکە بڕاوانن و بەمسولێتەوە بەرپرسیاران مامەڵەو ڕێگا چارەیەکی ئینسانی بۆ بدۆزنەوە.


پاشان نۆێنەرانی هەریەک لە حزبی دەسەڵاتو پارتەسەرەکێکانی پێکهاتەی پەرلەمان ووتاری خۆیان پێشکەشکرد لە گۆشەو بۆچونی پارتەکانی خۆیانەوە لەسەر گرفتەکانی کۆمەڵگای سویدو ئاڵوگۆرەکان لە یاسای سویدو مافی مرۆڤ ومەسەلەی ژنان و منداڵان و بیکاری خزمەتگوزاریەکان و یاسای پەنابەری حکومەتی سویدیان تاوتۆکرد وەک بانگەشەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی سپتامبەری داهاتوو بەدەستەوە گرت.


پاشان دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ووتەیەکدا یاسای پەنابەری حکومەتی دایە بە ڕەخنە کە لە چەند ساڵی رابردوودا نەک تەنها پەنابەرانی کردۆتە قوربانی بەڵکو بەهاو پێیوانە دیمکراتیەکان ومافی مرۆڤی خستۆتە ژێر پرسیارەوە بە شێوەیەک کە کە تاوانو کارەسات و تراژیدیای نا ئینسانی لێکەوتۆتەوە،هەورەها دەشتی جەمال باسی لە دۆخی سیاسی عێراقو کوردستان کرد کە چۆن کراوەتە مەیدانی کێشمەکێشی نێوان هیزە میلیشیاو تایفیو قەومی ئیسلامیەکان بەهۆیەوە دیاردەی ڕووکردنە هاندەرانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا لەنیویاندا سوید پێک هێناو ، وەتیشکی خستە سەر مامەڵەیەکی نامرۆڤانە کە لەبەرامبەر پەنابەرانی کوردو عێراقیدا گیراوەتە بەر لەگرتنو ڕاونانو ناچارکردنی پەنابەران بە خۆکوشتنو پاشان سیاسەتی بەزۆر ناردنەوە ڕێکەوتنە ئاشکراو نیهینی لێکەوتۆتەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە ژیانی ئاوارەیو دەربەدەریان بەسەر هاوڵاتیانی خۆیاندا داسەپاندوە...داوایکرد لە بەشداربوانی کە کۆبوونەوەکە ڕوو بە ئاڵووگۆرێکی ئینسانی و ڕێگاچارەیەکی ئینسانی لە یاساو قانوونەکانی سوید ئاڕاستە بکرێت کە ئایندەی ئەو وڵاتەی خستۆتە ژیر پرسیارەوە لە باری مافی مرۆڤ و دیمکراسی.


پاشان جارێکی تر نۆینەری پارتەکان لەسەر قسەکانی یەکتر هەڵویستەیان گرت ،دەشتی جەمال لەم بەشەدا کۆمەڵێک پرسیاری لەبەردەم نۆینەری حزبی دەسەڵاتو پارتە سەرەکیەکانی پەرلەماندا جێهێشت ووتی"کێ بەرپرسیارە لە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران ..کێ بەرپرسیارە لە سیاسەتی جیاکاریو نەژاد پەرستانە،کێ ئایندەی دیموکراسی ومافی مرۆڤی سویدی خستۆتە ژیر پرسیارەوە،کێ بەرپرسیارە لەمەرگی میوان عمر وئەو پەنابەرانەی ناچار بەخۆکوژی کران ..کێ بەرپرسیارە لە ژیانو چارەنوسی 20 هەزار پەنابەر کە بەشێوەی نهێنی ژیان بەسەر دەبەن لە هەموو پێداویستیەکی ژیان وبەتایبەتی تەندروستی بێبەشن .کێ بەر پرسیارە لەو ڕێکەوتنانەی بەرێوە چووە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی جەنگو نائارامی تێدایە ...کێ مافەکانی ژنانو منداڵانی پەنابەری سپاردوە بە ڕەنگی پێستو زمانو شۆینی لەدایک بوون .ئایە ئامادەن ئاڵووگۆرێکی ئینسانی لەیاساکانی پەنابەری پێک بهێنن تا سوید نەچیتە نیو لیستی ئەو وڵاتانەی پێشیلکاری مافی مرۆڤ پەیرەوەی لێدەکەن.


پاشان پەنابەران لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا داستانەکانی ژیانی خۆیان گێرایەوە کە چۆن بەشێوازی پێچەوانە بە بەهای ئینسانی مامەڵەیان لەگەڵ کراوە لەلایەن وەزارەتی کۆچەوە ، یەکێ لەو پەنابەرانە منداڵێکی 13 ساڵانی عێراقی بوو کە بە قوڵپیگریانەوە مامەڵەی وەزارەتی کۆچی گێرایەوە ووتی"من 10ساڵ بووم هاتوومەتە وڵاتی سوید و دایک و باوکم نیە پۆلیس ئاگاداری کردومەتەوە بگەرێمەوە بۆ عێراق"پەنابەرێکی دیکەی ئێرانی ووتی"من 7ساڵ خەباتی چەکدارانەم دژ بە دەسەڵاتدارانی ئێران کردوە ،چۆن دەتوانم بگەرێمەوە بۆ ئێران"پەنابەرێکی دیکە ووتی"من لە کەمایەتی کاکەیم لە عێراقدا پێم دەلێن برۆرەوە کوردستان ئارامە ..کوردستان تەنها بۆ تاڵەبانی و بارزانی ئارامە نەک ئێمە"پەنابەرێکی دیکە ووتی"من 7 ساڵە لەم وڵاتە ژیان بەسەردەبەم کارم کردوە زەریبەم داوە تا ئێستا مافی مانەوە پێنادەن دەڵێن 25 هەزار کرونت ئەدەینێ بگەرێرەوە بۆ کوردستان" گێرانەوەی هەموو ئەو ئازارانەی پەنابەران وویژدانی بەشداربوانی ڕاچلەکاند و نۆینەری حکومەتی مودرات شانی خۆیان لە پرسیار و ڕاستیەکان ی بەشدار بوان دەرهێنا و بەپێچەوەانەشەوە فشارەکانی پەنابەران بۆ سەریان زیاتر دەبوو.


پاشان هەردوو رێکخراوی فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئیرانی -بێ سنور یاداشتنامەیەکی هاوبەشیان بۆ سەرۆک وەزیرانی سوید بە کۆمەڵێک داواکاریەوە خستە بەردەم بەشداربوانی دیباتەکە کە داواکاری ئاڵوگۆر لەیاسای پەنابەری سویدو ڕاگرتنی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانو هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنەکانیان بەژیانو ئایندەی پەنابەرانو ئازادکردنی زیندانەکانو داواکاری بەرەسمیت ناسینی مافی پەنابەری بە پەنابەران و تازەکردنەوەی ئیقامە بۆ 1400 پەنابەری کوردی لە خۆ دەگرت، تەسلیم بە نۆینەرانی پارتەکانکرد.


لەکۆتای کۆبوونەوەکەدا ریبوار حسین بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە شاری یۆتۆبۆری نامەی سکرتێری فیدراسیۆنو 1500 ئیمزای ناڕەزایەتی ونامەی ژمارەیەک لە پارتو ڕێکخراوی پەنابەریو ئینسانی کە داواکاریەکانی پەنابەرانی کوردو عێراقی لە خۆدەگرت تەسلیم بە بەرێز (Hans Rothenberg)نۆینەری حکومەتی مودرات کرد کە ئاڕاستەی وەزارەتی کۆچی سویدی بکات، ئەوانیش وەریان گرت ووتیان لەنزیکترین کاتدا وڵامتان ئەدەینەوە.


شایەنی باسە ژمارەیەکی زۆر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنو و میدیاکان راپۆرتیان لە کۆبوونەوەکە ئامادەکرد لەگەڵ (توفیقی محەمەدی و دەشتی جەمال )چاو پێکەوتنیانکرد..هەمان شەو تەلەفیزیوونی svt1بڵاوی کردەوە.


لەدوای کۆبوونەوەکە سکرتێری فیدراسیۆن لە گەڵ ژمارەیەک پەنابەر کۆبووە تاکیدی لە یەگرتوی ریزەکانی پەنابەران کردەوە لە دەوری فیدراسیۆن و باسی لە ونەبەردیانە کرد کە لەدەوری رابردووا فیدراسیۆن بۆ پەنابەران بەدەستی هێناوە لە ناویاندا ڕاگرتی ئەو 70 پەنابەرەی بەریتانیا وخۆپیشاندانەکانی کوردستان و کارەکانی داهاتووی فیدراسیۆنی لە ئاستی وڵاتانی ئەوروپاو کوردستان خستە ڕوو.


سەرکەوتن بۆ بزووتنەوەی نارەزایەتی پەنابەران
مافی پەنابەری مافی مرۆڤه‌!

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی - یۆتۆری

9-4-2010

____________________________________________

 

 

IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK

rast-1990@hotmail.com
0046736197474
www.csdiraq.com www.federationifir.com

 ifir@hotmail.co.uk