کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
سه‌رکه‌وتووی که‌مپینی ''یاسایه‌کی یه‌کسان بۆ هه‌مووان''
له دژی یاسای شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی له شاری له‌نده‌ن!
ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت: هیوا ئه‌حمه‌د
که‌مپینی یاسایه‌کی یه‌کسان بۆ هه‌موان له دژی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی
به‌ریتانی و ناوه‌نده دینیه‌کانی که‌نیسه‌ی ئه‌نگلیکانی و ریکخراوه و
گروپه ئیسلامیه فه‌رمیی و نافه‌رمییه‌کانی پاره وه‌رگر له حکومه‌ت،
بۆ جێبه‌جێکردن و به‌ریوه‌بردنی دادگا و یاسای شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له
پاڵ دادوه‌ری و یاسای ره‌سمی ووڵاتدا، رۆژی شه‌ممه 21ی نۆڤه‌مبه‌ری
2009 له کاتژمێر 12تا 2:30 ی دوانیوه‌رۆ، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی
سه‌رکه‌وتووی له (هایدپارک) له جه‌رگه‌ی شاری له‌نده‌ن سازدا. له‌م
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک به به‌رزکردنه‌وه‌ی
لافیته‌و پلاتکارد له‌دژی یاسا دواکه‌وتوه‌کانی شه‌ریعه‌و نایه‌کسانی
ژن و پیاو و راسیزم به‌شداریان تیداکرد. هه‌روه‌ها نزیک به بیست که‌سایه‌تی
سیاسی و مرۆڤدۆست و سکولار و هه‌ڵسوراو له‌بواری ژناندا به‌شیوه‌یه‌کی
کورت و رۆشن هه‌ریه‌که له گۆشه‌یه‌که‌وه قسه‌یانکرد له‌سه‌ر مه‌ترسی
و زیانه‌کانی یاسای شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و راسیزم و گرنگی یاسایه‌کی
سکولار بۆ هه‌مووان و به‌هێزکردنی سکولاریزم له به‌ریتانیا و هه‌موو
جێگایه‌کی دنیا. که په‌یامه‌کانیان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه به گه‌رمی
و چه‌پڵه‌وه پێشوازی لێده‌کرا.

له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی به‌رنامه‌کانی کۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌که،
مه‌ریه‌م نه‌مازی به‌رپرسی که‌مپینی یاسایه‌کی یه‌کسان بۆ هه‌موان له
قسه‌وباسێکدا ئامانجی که‌مپینه‌که‌و ئه‌و کۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه و
ده‌وروکارکردی دواکه‌وتوو و دژه مرۆیی به تایبه‌تیش دژه ژنی
یاساکانی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی له ووڵاتانی ئیران و عیراق و ئه‌فغانستان
و سۆماڵ .. کرد. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی کرد که چۆن به بیانوی فه‌رهه‌نگی
نسبی و فره که‌لتورییه‌وه حکومه‌تی به‌ریتانیا و ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا
له‌به‌رامبه‌ر هێرشی ئیسلامی سیاسی‌دا خه‌ریکی سازشکردن و مه‌رایکردنه
بۆ ئیسلامیه‌کان له‌سه‌ر حسابی تاریککردنی ژیانی ملیۆنه‌ها ئینسان و به‌تایبه‌تیش
ژنان له‌م ووڵاتانه‌دا. له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا چووه سه‌ر گرنگی و
چۆنیه‌تی رووبه‌رو بوونه‌وه له‌گه‌ل ئه‌م هێرشه‌کۆنه‌په‌رسته‌ی
ئیسلامیه‌کان و حکومه‌ته‌کانی رۆژئاوا بۆسه‌ر سکۆلاریزم و مه‌ده‌نیه‌تی
خه‌ڵک.
پاشان هه‌ریه‌ک له‌م که‌سایه‌تیانه‌ی خواره‌وه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر قسه‌یان
له‌م باره‌یه‌وه کرد: ئه‌سه‌د عه‌باس له‌لایه‌ن سازمانی موسڵمانانی
پێشوو، شاعری به‌ناوبانگ لیلیپ و سلینا ئاکا، روی براون له لایه‌ن یه‌کێتی
نێونه‌ته‌وه‌یی مرۆڤدۆستان،ئیسماعیل ئایناشه له هه‌ڵسوراوانی ئێران
سولیداریتی، نوسه‌ر و پرۆفیسۆری فه‌لسه‌فه ئه‌ی سی گریلینگ ، رهیلا
گوپتا،ئیڤان هاریس ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، هۆزان مه‌حمود له
رێکخراوی ئازادی ژنانی عیراق، نا‌ئومی فیلیپس له ئه‌نجومه‌نی مرۆڤ
دۆستانی به‌ریتانیا، دیوید پولاک له فیدراسیۆنی مرۆڤ دۆستانی ئه‌وروپا،
تری ساندرسو له کۆمه‌ڵگای سکۆلاره‌کان، فریبرز پویا قسه‌که‌ری کۆمه‌ڵگای
سکۆلاری ئێران، مریال سلتمن هه‌ڵسوراو و لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ و
ئیران سۆڵیدارتی، سوهه‌یلا شه‌ریفی له دژی ره‌گه‌زپه‌رستی و رێکخراوی
لایه‌نگری مافی ژن له ئیران، عسام شوکری له رێکخراوی لایه‌نگری
سکۆلاریزم و مافی مرۆڤ له عیراق، به‌هار میلانی و ریچارد فرانسیس له
هه‌ڵسوراوانی ئیران سۆلیداریتی و که‌مپینی دژی سێداره‌ی مناڵان، پیتر
تاچل هه‌ڵسوراو و لایه‌نگر له مافه‌کانی مرۆڤ، کیت پورتسوود له کۆمه‌ڵگای
سکۆلار. هه‌روه‌ها مۆسیقاژه‌ن فاری بی و گۆرانیبیژ دێیڤد فیشه‌ر به
پێشکه‌شکردنی چه‌ند ئاواز و گۆرانی به‌رنامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌یان هه‌رچی
زیاتر هه‌مه‌جۆر و حه‌ماسی تر کرد.
شایانی باسه که چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندن له‌وانه بی بی سی به‌شی
ئینگلیزی وفارسی وه رادیۆ فۆر و گاردیان.. له‌وی ئاماده‌بوون و خه‌ریکی
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوراوانی که‌مپینه‌که و ئاماده‌کردنی
ریپۆرتاژ بوون له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌که.
شایانی باسه حکومه‌ته‌کانی رۆژئاوا له ئاکامی قه‌یران و بنبه‌ستی
ئابوری و سیاسی و حکومه‌تی ووڵاته‌کانیان، به‌مه‌به‌ستی هێرشکردنه‌سه‌ر
سکۆلاریزم و مه‌ده‌نیه‌تی خه‌ڵک، وه هه‌وڵدان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وت
و یاسا مه‌ده‌نیه‌کان له خه‌ڵک و کۆمه‌لگا، له ژێر بیانوی فه‌رهه‌نگی
نیسبی و فره که‌لتوری و ئه‌م تیوره دواکه‌وتوو پڕتوکاوه‌دا، ده‌یانه‌وێ
جاریکی تر نه‌خش وکارکردی دین و یاسا مه‌زهه‌بیه‌کان زیندوبکه‌نه‌وه و
هه‌رچی زیاتر بیانخه‌نه‌وه‌گه‌ڕ له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو بواره‌کانی
ژیانی خه‌ڵکدا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سازش له‌به‌رامبه‌ر هێرشی ئیسلامی
سیاسی و هه‌وڵه‌کانیان بۆ داسه‌پاندنی یاسا دواکه‌وتوه‌کانی شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی له کۆمه‌ڵگا رۆژئاواییه‌کاندا باشترین وه‌سیله‌و بیانووه بۆ
گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان دژ به سکۆلاریزم له کۆمه‌ڵگا رۆژئاواییه‌کاندا.
چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حکومه‌تی که‌نه‌دی له‌سه‌ر داوای گروپه
ئیسلامیه‌کانی ناو که‌نه‌دا بریاریدا که ده‌توانرێت یاسای شه‌ریعه‌ی
ئیسلامی له‌پاڵ یاسای ووڵاتدا له بواری دادوه‌ری و باری که‌سێتی و
خێزانداریدا له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی خۆیان به موسڵمان ده‌زانن به‌کاربهێنریت.
ئه‌م بریاره ناره‌زایه‌تیه‌کی توندی ڵیکه‌وته‌وه و بزووتنه‌وه‌یه‌کی
ناره‌زایه‌تی له ژیر ناوی دژی دادگا ئیسلامیه‌کان به لێپرسراوێتی
هوما ئه‌رجومه‌ند په‌ره‌یگرت و ناره‌زایه‌تیه‌کان درێژه‌یپێدرا تا
حکومه‌تی که‌نه‌دی ناچارکرا که ئه‌وبریاره دواکه‌وتوو و دژی مرۆڤایه‌تیه
هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له‌هه‌نگاوێکی تری هاوشێوه‌دا حکومه‌تی به‌ریتانی و ئیسلامیه‌کان به‌هه‌مانشیوه
له‌هه‌وڵی سه‌پاندنی یاسای شه‌ریعه‌ن له ووڵاتی به‌ریتانیا. تا ئێستا
چه‌ندینجار ریکخراو و ناوه‌نده به‌ناو دینی و که‌لتورییه ئیسلامیه‌کانی
به‌ریتانیا که به هه‌زارو یه‌ک سه‌ره‌داو به‌ستراونه‌ته‌وه به
ئیسلامیه‌کانی پاکستان و ئه‌فغانستان و سعودیه .. و سالانه سه‌دها هه‌زار
پاوه‌ند فه‌ند له حکومه‌تی به‌ریتانی وه‌رده‌گرن، داوایان کردوه که
یاسای شه‌ریعه جێبه‌جێبکریت له به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها هاوینی سالێ
2008 سه‌رۆکی که‌نیسه‌ی ئه‌نگلیکانی به‌ریتانیا رووناکی سه‌وزی هه‌ڵکردو
رایگه‌یاند که پێویسته یاسای شه‌ریعه جێبه‌جێبکریت له به‌ریتانیادا.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆکی که‌نیسه‌ی ئه‌نگلیکانی ناره‌زایه‌تییه‌کی توند و
گه‌وره‌ی لیکه‌وته‌وه له‌سه‌راسه‌ری به‌ریتانیا و بوو به‌مه‌سه‌له‌یه‌کی
گرنگ وحه‌ساسی ناوخه‌ڵک و میدیا و ناوه‌نده سیاسیه‌کان، که به‌م هۆیه‌وه
ناچارکرا له قسه‌کانی پاشگه‌زبکریته‌وه.
به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین و به‌رگرتن به‌جیبه‌جیکردنی ئه‌و
سیاسه‌ت و هه‌وڵانه‌ی حکومه‌ت و که‌نیسه‌ی ئه‌نگلیکانی و ئیسلامیه‌کان
بۆ جیبه‌جێکردنی یاسای شه‌ریعه، بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی له
ژیر ناوی " یاسایه‌کی یه‌کسان بۆ هه‌مووان" به لیپرسراوێتی مه‌ریه‌م
نه‌مازی په‌ره‌ی گرت و له 10ی دیسه‌مبه‌ری 2008 دا ئه‌م که‌مپینه
راگه‌یه‌نرا و ده‌ستی به هه‌ڵسورانی خۆی کرد و تا ئیستا چه‌ندین
چالاکی جۆراوجۆری ئه‌نجامداوه له به‌رتیانا و ووڵاتانی تر. هه‌روه‌ها
بریارنامه‌ی ئه‌م که‌مپینه دژ به یاسای شه‌ریعه له لایه‌ن بیست هه‌زار
که‌سه‌وه ئیمزا کراوه و هه‌ڵسوراوانی ئه‌م که‌مپینه ده‌یه‌ها که‌سایه‌تی
سایسی و مه‌ده‌نی و سکولار و ئاته‌ئیست و مرۆدۆست و لایه‌نگر له‌مافه‌کانی
ژنانی له خۆگرتووه.
فه‌رموون
له خواره‌وه گوێبیستی قسه‌کانی هه‌ندێک له‌و که‌سایه‌تییانه
بن:
مه‌ریه‌م
نه‌مازی-به‌رپرسی که‌مپین
ئێڤان هاریس-ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
هوزان مه‌حمود-رێکخراوی ئازادی ژنانی عێراق
ئه‌ی سی گریلینگ-فه‌یله‌سوف و نووسه‌ر
onelawforall@gmail.com
www.onelawforall.org.uk
00447719166731
|