کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له ئوسترالیا بۆ کۆمه‌ک به‌کۆنگره‌ی کرێکارانی عێراق له هه‌ولێر.
عامر سابیر
له ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی (16/1/2009) له شاری سدنی له ئۆفیسی نه‌قابه‌ی کرێکارانی (CFMEU) ئێواره دانیشتنێک ڕێکخرابوو له‌لایه‌ن ڕێکخراوی (AusiIraq) بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک به کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکارانی عێراق له هه‌ولێر، که بڕیاره ڕۆژانی 27 و 28ی مانگی فێبریوه‌ری ئه‌مساڵ له شاری هه‌ولێر به‌رپابکرێت.
له‌و ئێواره کۆڕه‌دا که نزیک به 65 که‌س ئاماده‌ی بوون، نوێنه‌ری چه‌ندین نه‌قابه و ڕێکخراو تیایدا به‌شدار‌بوون، له‌وانه سکرتێری نه‌قابه‌ی CFMEU ئه‌ندرۆ فیرگسن و نوێنه‌ری ڕێکخراوی فیدراسیۆنی مامۆستایان و نه‌قابه‌ی کرێکارانی به‌شی ته‌ندروستی و کۆمیته‌ی هاوپشتی کرێکارانی ئێران و ئوسترالیا و به به‌شداری تیپێک به مۆسیقای (جاز)ه‌وه و پێشکه‌شکردنی خواردن و فرۆشتنی خواردنه‌وه، نزیک به هه‌زار دۆلار کۆکرایه‌وه بۆ کۆنگره‌ی کرێکارانی عێراق له هه‌ولێر.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه نه‌قابه‌ی CFMEU (نه‌قابه‌ی کرێکارانی ببیناسازی و کانه‌کان و دارستانه‌کان و وزه) سه‌ره‌ڕای کۆمه‌کی مالی به کۆنگره، نوێنه‌ری خۆشیان (مه‌نسور ڕه‌زاقی) له ئوسترالیاوه ده‌نێرن بۆ هه‌ولێر بۆ به‌شداری له‌و کۆنگره‌یه‌دا، وه هه‌ریه‌ک له نه‌قابه‌ی کرێکارانی ئاگر کوژانه‌وه و فیدراسیۆنی مامۆستایان کۆمه‌کی مالیان پێشکه‌ش به کۆنگره‌ی کرێکارانی عێراق له هه‌ولێر کردووه.
هه‌روه‌ها له ئه‌مریکاش ڕێکخراوی (US Labour against the war) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ریان ئه‌ڕوات بۆ به‌شداری له‌و کۆنگره‌یه‌دا، له‌هه‌مان کاتدا که‌مپینێکی مالیان به‌رێخستووه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک به کۆنگره، که تا ئێستا نزیک به (30) هه‌زار دۆلار کۆکراوه‌ته‌وه، که زۆر گرنگه بۆ پرکردنه‌وه‌ی به‌شێک له مه‌سره‌فه‌کانی کۆنگره و به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی، هه‌روه‌ها پێده‌چێت چه‌ندین میوانی تر له ڕابه‌رانی کرێکاری و نوێنه‌ری نه‌قابه کرێکارییه‌کانی وڵاتانی دنیا که ده‌عوه‌تکراون بێن بۆ به‌شداری له‌و کۆنگره‌یه‌دا.
ئه‌م کۆنگره‌یه‌ی کرێکارانی عێراق له شاری هه‌ولێر که له لایه‌ن (الاتحاد العام لمجالس و نقابات العمالیه) ڕاگه‌یه‌ندراوه که (سوبحی به‌دری) به‌رپرسه‌که‌یه‌تی، له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆی عێراقدا گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه له‌وه‌ی که کرێکارانی عێراق به پلاتفۆرمێکی هاوبه‌ش و یه‌کگرتوو تر بێنه‌ده‌ر و له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته دژی کرێکارییه‌کانی حکومه‌تی کۆنه‌په‌رستی عێراق و داگیرکاری ئه‌مریکا ڕابوه‌ستنه‌وه، له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه به‌رانبه‌ر به فرۆشتنی مومته‌له‌کاتی ده‌وڵه‌ت که حکومه‌ت وه‌ک دیاری ئه‌مریکا و IMF به‌نیازه جێبه‌جێی بکات هه‌ر له نه‌وت و سامانه سروشتییه‌کانه‌وه ده‌ستپیده‌کات تا خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانی وه‌ک ئاو و کاره‌با و خه‌سته‌خانه‌کان ده‌گرێته‌وه، که بۆ کرێکاران و تێکڕای کۆمه‌ڵگا گرانی زیاتر و بێمافی کرێکار له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌هێنێ.
ئه‌م کۆنگره‌یه که له هه‌ولیر به‌رپاده‌کرێت، واده‌کات که نوێنه‌ری نه‌قابه و ڕێکخراوه‌کانی کرێکاران له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی عێراقه‌وه بتوانن بێن و به‌شداری تیادا بکه‌ن.
سه‌رکه‌وتووبێت کۆنگره‌ی کرێکارانی عێراق، بژی هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار.
26/1/2009
|