!کۆبوونەوەى ئەم هەفتەیەى مەکتەبی
راگەیاندنى پارتى ئاژاوەى لێکەوتەوە
مەولود خیابان
لاى هەموو مرۆڤێکى بە ویژدان روون و ئاشکرایە کە هەردوو حیزبى
دەسەڵاتدارى کوردستان، هەموو رێگایەکیان گرتۆتەبەر و تاقیکردۆتەوە بۆ
شاردنەوە و پەردەپۆشکردنى سیاسەتە نا دورست ودزى و گەندەڵى و رێکەوتن و
هاوپەیمانەتیە ژێرەو ژوورەکانیان و سەرکوت و ئیستبداد و بێمافیەکان،
هەر لە گرتن و رفاندن و بێسەروشوێنکردن و تۆمەت دورستکردنەوە بگرە تا
دەگات بە زیندانى و دادگایکردن،ئەمانە ئامراز گەلێک بوون بۆ مانەوەیان
لەسەر پێیەکانیان(ئەو کەسانەى ویژدانیان بە بەرژەوەندییەک نەفرۆشتبێت و
چاویلکەى تەلخیان لەچاو نەکردبێت، ئیستا سەدان نموونەى جۆراو جۆرى بە
خەیاڵدا دێتلەم بارەیەوە).
ئاخر حیکمەتێکى تیایە، لەم کوردستانەى دوو دەیەیە بەناو حکومەت بوونى
هەیە و زۆرترین ئیمکانیات لەبەردەستا بووە،بەڵام سەرەتاترین پێداویستیە
سەرەتاییەکانى لەبابەت ئاو کارەبا و سوتەمەنى و رێگاوبان لەلاى خەڵک
بۆتە خەون و خەیاڵ،ساکارترین ماف و ئازادییەکانى تاک لەژێر
پرسیاردایە،نایەکسانى و جیاوازى نێوان چینەکان بەوپەرى خۆى
گەیشتووە،چەندین کەڕەتە چارەنووسى ئەو خەڵکە بەچاوبەستراوى تەسلیم بە
ئایندەیەکى نادیار دەکرێتەوە ...،بەڵام خەڵک لێیان هەڵناستێت و شار
بەدەریان ناکات سەرەرایى نارەزایەتیەکى قوڵ لەنێو چین و توێژەکانى
خەڵکى کوردستان،نهێنیەکە لێرەوەیە ئەو حیزبانە بە توندترین رەفتارى
سیخورى و عەسکەرتاریەتانەى فاشیانەوە رەفتار دەکەن و مامەڵە لەگەڵ
دەوروبەرەکانیان دەکەن و هەناسەیەک بۆ جیاوازتر لەوان ناهێڵنەوە.
ئێوە سەیرکەن ،دوایى ئەوەى لە هەفتەى پێشوو مەکتەبى راگەیاندنى پارتى
لەسەر پێشنیارى سەرۆ قادر بریاریدا کە هەموو وێنە و پۆستەراتەکانى
شەهیدى جوانەمەرگ سۆران مامە حەمە لە هەولێر بدڕێندرێت و بەهاوکارى
پۆلیس و شارەوانى ئەو کارە کرا،ئەمجارەشیان لە کۆبوونەوەى ئەم هەفتەیە
واتە یەک شەمە رێکەوتى(10/8/2008)سەرۆ قادر هەڵسا بە پێشنیارکردنى
دورستکردنى تیم و گروپێک بۆ چادێریکردن و دەمکوتکردنەوە و چاوترساندنى
هەموو ئەو نووسەر و رۆژنامەنووسانەى کە ئەم ماوەیە لە هەولێر خەریکى
نوسین و کارى رۆژنامەگەرین،سەرۆ بە شێوەیەک باسى ئەو لیژنەیە کردووە و
گووتویەتى ئەگەر زانیتان رۆژنامەنوسێک زۆر لێتان یاخى دەبێت و کۆڵ
نادات ئاگادارم بکەنەوە و من پیاو کوژم زۆرە،ئەوەى جێگاى ووتنە ئەم
پێنیارە لەلایەن (نەژادى عزیز سورمێ و عبدلرزاق عەلى و نیاز لاجانى)زۆر
بە توندى رەتکراوەتەوە گووتویانە دورستکردنى گروپێکى سیخورى تۆقێنەرى
لەم شێوەیە کارێکى تاسەر ئیسقان سەرمەزارانەیە و مایەى ریسواییە و ئەو
کارانە دەبێتە هۆى ریسوایى زیاترى پارتى و راگەیاندنى پارتى بۆیە
ئاژاوە کەوتە نێو کۆبوونەوەکان و نەژاد و نیاز و عبدلرزاق
کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشتووە،دواتر سەرۆ قادر هەر سوربووە لەسەر
پێکهێنانى ئەو لیژنەیە چونکە گووتویەتى ئەم ماوەیە کۆمەڵێک گەنج دورست
بوونە لە هەولێر سڵ لەهیچ شتێک ناکەنەوە و پێویستە کاریان لەسەر
بکرێت،بۆیە لەکۆتاییدا بریاریاندا بە دورستکردنى ئەو لیژنە لەکەسە
ریسوا و بێ مستەواکانى ناو راگەیاندنى پارتى (فواد سدیق لە هەفتەنامەى
گوڵان،مکائیل ئیبراهیم بەرپرسى رادیۆى زاگرۆس و سایتى پەیامنێر و سالار
عوسمانى بەرێوبەرى رادیۆیى کوردستان)کە تەنها تەکەتولى نێو راگەیاندنى
پارتى قەدەرى مانەوەى ئەمانەى لەناو راگەیاندن درێژ کردۆتەوە ،ئەگەرنا
دەبێت بچنەوە لادێکانیان تور و پیاز بچنن!دواتر سەرۆ قادر بەناوى
مەکتەبى راگەیاندنى پارتى راپۆرتێکى بۆ مەکتەب سەرۆک بەرزکردۆتەوە کە
ئەو سیانە رێگرن لەبەردەم کارەکانى مەکتەب راگەیاندن و داواى کردووە کە
لاببرێن و فواد و میکائیلیشى پێشنیارکردووە بۆ جێگرتنەوەیان.
ههولێر
|