
الاتحاد العام للاجئین العراقیین
فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
______________________________________________________
كۆبوونه‌وه‌ی
فیدراسیۆن له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
هه‌نگاویَكی گرنگ
بوو له‌پیَناو به‌رگرتن به سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران
له‌لایه‌ن وولاَته
ئه‌وروپیه‌كانه‌وه.
رِۆژی
سیَ شه‌مه 29-4 له سه‌ر بانگه‌وازی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیَراقی به میوانداری جان مكدۆناڵد ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاركردن له پیَناو به‌رگرتن به‌دیپۆرتی په‌نابه‌ران
بۆ عیراق به به‌شداری (جین لامبیَرت) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
،(جاكۆلین) نۆینه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران،(ده‌شتی
جه‌مال)سكرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی له په‌رله‌مانی
به‌ریتانیا به‌ریَوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن (جۆرج به‌نیَت)به‌رپرسی په‌یوه‌ندی
ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیتی كریكاری كامدن یۆنسۆن به به‌خیَرهاتنی ئاماده‌بوان
كۆبوونه‌وه‌كه كرایه‌وه ،پاشان( ده‌شتی جه‌مال) ووتاریَكی كورتی
پیَشكه‌شكرد له سه‌ر چیكردن بۆ به‌رگرتن به سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌رانی
كورد‌و عیَراقی له‌لایه‌ن ووڵاته‌كانی به‌ریتانیا و سوید‌و ئه‌ڵمانیا كه
تیادا ویَرای خستنه رووی ریَگا چاره‌كان بۆ كیَشه‌ی دیپۆرت چه‌ند
پیَشنیاری كاری خسته رِوو له ئاستی په‌رله‌مان تاره‌كانی به‌ریتانیا
و ئه‌وروپا و ریَكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه( به‌جیا ده‌قی
ووتاره‌كه بلاَو ده‌كه‌ینه‌وه) ئه‌و پیَشنیارانه به به‌شداری
ووتاربیژه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه و به‌شدار بوان چه‌ند هه‌نگاو عه‌مه‌لی
بۆ ئیزافه‌كراو قبوڵ كرا.
پاشان جان مكدوناڵد ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا سه‌رباری رِه‌خنه
گرتن به سیاسه‌تی لیبه‌ر پارتی و وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا به‌ڵینی
دا له ئاستی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی حزبی لیبه‌ر حزبی ده‌سه‌لاَت كه
زۆرترین كورسیان به‌ده‌سته‌وه‌یه كاربكات بۆ رِاكیشانی پشتیوانیان تا
گه‌یاندنی به ئاستی به‌رپا كردنی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی په‌رله‌مان بۆ
راگرتنی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی عیَراقی و به‌ڵینیشی دا
پشتیوانی جدی كه‌مپینی فیدراسیۆن بكه‌ن،جین لامبیَرت ئه‌ندام په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا له ووتاریَكدا سه‌رباری نیگه‌رانی خۆی له ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری
په‌نابه‌ران له‌سه‌ر بارودۆخی نائه‌منی عیراق قسه‌و باسی كرد تا
پیَشلكردنی مافی مرۆڤ له كوردستان به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی ژنان و به‌ڵینی
دا نامه‌ی فیدراسیۆن ریَكخراوه‌كان بگه‌یه‌نیَته سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا و په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌وروپا تا زه‌خت دابنیَن له‌سه‌ر
وولاَته‌كانی وه‌ك ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا و سوید سیاسه‌تی به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران رِابگرن و به‌و په‌ری تواناوه له‌ریَگای حزبی
سه‌وزه‌وه پشتیوانی بۆ كه‌مپینی فیدراسیۆن له ئاستی ووڵاته ئه‌وروپیه‌كان
رابكیَشیَت ،(جاكۆلین) سیاسه‌تی رِه‌سمی ریَكخراوی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان
بۆ كاروباری په‌نابه‌ران باسكرد‌و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربری له سیاسه‌تی
وولاتی سوید به‌رامبه‌ر به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیَراقی ووتیان
ئه‌وان نامه‌یان ئاراسته‌ی حكومه‌تی سویدی كرده‌وه .
به‌دوای قسه‌و باسه‌كان به‌شدار بوان له هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن له
شاره‌كانی لیسته‌رو دۆنكاسه‌ر... و په‌نابه‌رانیَكی زۆر هه‌ریه‌ك له
گۆشه‌یه‌كه‌وه پیَشنیاری خۆیان و نیگه‌رانی خۆیان دژ به‌ناردنه‌وه‌ی
به‌زۆری په‌نابه‌ران ده‌ربرِی هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له ووتاربیژان وه‌لاَمی
خۆیان دایه‌وه .
جۆرج بنیَت كه كۆبوونه‌وه‌ی به‌ریوه ده‌برد ده‌قی پیَشنیارو قسه‌و
باسه‌كان له چه‌ند خاڵدا كورتكرده‌وه كه له‌لایه‌ن به‌رپرسی
فیدراسیۆن و ئاماده‌بوانه‌وه خرابوه‌یه رِوو ئه‌ویش:
1. له ئاستی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
یاداشتیَك به ناوی سه‌رجه‌م ریَكخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌كان كه
له چه‌ند وولاَتی ئه‌وروپادا ئیمزا بكریَت له رِیَگای به‌ریَز جین
لامبیَرته‌وه بگاته ده‌ستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه خواسته‌كانی
ئه‌م كه‌مپینه‌ی تیدابیَت به رِاگرتنی دیپۆرت و لابردنی زه‌خت زۆر له‌سه‌ر
په‌نابه‌رانی كورد‌و عیَراقی له لایه‌ن ووڵاته ئه‌وروپیه‌كانه‌وه هه‌مان
یاداشت له لایه‌ن جان مكدوناڵد ئارِاسته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی به‌ریتانیا
بكریَت
2. به‌ریَخستنی كه‌مپین له‌ناو
لیبه‌ر پارتی و حزبی سه‌وز بۆ هیَنانی پشیوانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی تر
به‌مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی كیَشه‌و گیروگرفته‌كانی په‌نابه‌رانی كورد‌و
عیراقی و به‌رزكردنه‌وه له په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا پشتیوانی بكه‌ین
له كه‌مپینی فیدراسیۆن كه ئیَستا له وولاته ئه‌وروپیه‌كان به‌تایبه‌تی
سوید و سویسرا‌و وبه‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا به‌ریَكه‌وتوو .
3. UNHCR بیَده‌نگ نه‌بیَت و هه‌ڵویستی
ره‌سمی خۆیان لو ئاستی ئه‌م هیَرشانه رابگه‌یه‌نیَت داوا بكات له
وولاَته ئه‌وروپیه‌كان كه كار بكه‌ن به بریاره‌كانی كۆنفیدراسیۆنی
جنیفی 1951 و دیپۆرتی به‌زۆری په‌نابه‌ران به‌كه‌له‌پچه‌و فرۆكه‌ی سه‌ربازی
رِابگرن.
4. به‌ریتانیا وه‌ك لایه‌نی شه‌ره
له‌عیَراقدا تا كۆتایی به داگیركاری و ئه‌وزاعی عیراق ئارام ده‌بیَته‌وه
به چاویَكی ئینسانانه له كیَشه‌ی په‌نابه‌رانی كورد‌و عیراقی
برِوانیَت به‌بپیَ كه‌یسه‌كانیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
5. پشتیوانی و به‌شداری بكریَت له‌كه‌مپینی
یه‌كیتی نه‌قابه‌سه‌رتاسه‌ریه‌كانی به‌ریتانیا(TUC)كه داوای لیَبوردن
و مانه‌وه هه‌روه‌ها مافی كاركردن ده‌كه‌ن بۆ په‌نابه‌ران
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی
04-05-2008
_____________________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575,ILFOD, IG1 3BZ, LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633,0041787557786,004799387599,003584404464905
ifir2007@yahoo.com
d.jamal@ntlworld.com
www.csdiraq.com www.federation.org
|