له رۆژانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 24-25/5/2008، له شاری کۆڵنی وڵاتی ئا‌ڵمانیا کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، به‌ڕێوه‌چوو.
کۆبوونه‌وه‌که بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی و کۆمیته‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ بوو. له رۆژی یه‌که‌می کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌ندامانی کۆنگره بیر و ڕای خۆیان سه‌باره‌ت به کاروچالاکییه‌کانی کۆنگره بۆ ساڵی داهاتوو خسته‌ڕوو. له دووهه‌مین رۆژی‌دا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی نوێ و کۆمیته‌کان و کاروچالاکییه‌کانی کۆنگره هه‌ڵبژێردران.
شاندی پارتی ئازادیی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێکهاتبوو له هه‌ڤاڵان ئه‌فشار ئه‌قده‌سی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا و بیژه‌ن زیبایی به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی ئا‌ڵمانیا پارتی ئازادیی کوردستان.
هه‌روه‌ها به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ت، شاندی PAK چاویان به هێندێک له نوێنه‌رانی پارت و رێکخراوه‌کانی نێو کۆنگره که‌وت.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی ئا‌ڵمانیا 6 جۆزه‌ردانی 2708 27 مای 2008
Parti Azadi Kurdistan
|