کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی له هوله‌ند.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر سێ لایان باسێکی چڕ‌وپڕیان له‌سه‌ر خه‌بات و ئامانجه سیاسییه‌کانیان کرد. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر هه‌رجۆره لێکنزکبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان پارته سیاسییه ڕه‌سه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات کرا، بۆ گڕوتیندان به خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان. کۆبوونه‌وه‌که له که‌شوهه‌وایه‌کی برایانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ر سێ لایان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه که ده‌بێ له هاتنه ئارای هه‌ر ڕووداوێک‌دا ده‌بێ به یه‌ک ده‌نگ هه‌ڵوێست بگرن و هه‌موو هه‌نگاوه‌کان له‌پێناو کوردایه‌تی بێ. شاندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتبوو له به‌ڕێزان حه‌سه‌ن مه‌جیدی به‌شی پێوه‌ندییه سیاسییه‌کانی کورد له هوله‌ند و محه‌مه‌د ئه‌شه‌ری ئه‌ندامی کۆمیته. شاندی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران بریتی‌بوو له به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د مورته‌زایی به‌شی ته‌شکیلاتی ئوروپای ناوه‌ندی و تۆفیق ئه‌لیاسی به‌رپرسی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه و فه‌ره‌یدون کامیاران ئه‌ندامی کۆمیته. هه‌روه‌ها شاندی خانه‌خوێ پێکهاتبوو له هه‌ڤاڵان ئه‌فشار ئه‌قده‌سی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا و خاتوو چیمه‌ن که‌مالی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی و به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند و که‌ماڵ که‌ریمی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ندی پارتی ئازادیی کوردستان. کۆبوونه‌وه‌که پاش 3 سه‌عات کۆتایی پێهات.
له لایان هه‌رسێ کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران پارتی ئازادیی کوردستان 26ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 17 مارسی 2008
|