په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٧\٢٠١٨

کۆبوونەوەی ترەمپ و پۆتین لە هێلسنکی و کاردانەوەکانی!

پشکۆ ئەمین      


پاش کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپی٧٢ ساڵ، ٤٥ هەمین سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ فلدمێر پۆتینی ٦٥ ساڵ و راهینراو هاتو لەدەزگای پۆلیسی نهێنی روسیەوە (کا گی بی) لە هێلسنکی پایتەختی فیرلەند کۆمەڵێک کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا!

سیاسەت وانان ولیکۆلەروانان و رۆژنامەنوسان ترەمپیان دایە بەربەرد! کۆبونەوەکەیان بە شەرم هێنەرو شکست بۆ ئەمریکا ناو زەدکرد و هەریەکە لای خۆیەوە کەوتنە رەخنە گرتن لەترەمپ و هەڵس و کەوتی، لەنەزانینی قسەو بروا بە خۆنەبونی، دەلین کە ترەمپ کەوتە ناوچاڵی توانای پۆتینەوە بەشێوەیک لەگەڵ پۆتیندا دەدوا وەک ئەوەی پۆتین خۆی بەهەڵۆیەکی سەرکەوت ودەزانی لە بەردەم ترەمپی خۆ بەپچوک زاندا! دەلین ترەمپ بەرژەوەندی روسیای خستە سەروبەرژەوەندی ئەمریکاوە!

ئەمە وایکرد کە هەر زوو بڵێسەی ئەو ئاگرە بەرزبێتەوە کەگوایە پۆتینی کۆنە پۆلیسی نهێنی ڤیدێوی شەرمهین و سێکسی ترەمپی لەلایە ! بۆیە ترەمپ وا لاوازو بیهێزە لەبەردەم پۆتێنداو دەترسێت کە دەریبخات ! هەندیکیتر دەڵێن پارەی روسی لەناو کارەکانی ترەمپدایەوسپیکردنەوەو گورینەوەی پارەکراوە پێی بەشێوەیک جێگەی شەرمەزاری ورسوابونە بۆ ترەمپ، یاخود وەک دەڵێن کاتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی شاجوانی دنیا ترەمپ لەگەل ئەولیژنەیەدابوەو سەردانی موسکۆی کردوەو لەوێ دەبێت شتێکی ناشیرنی کردبێت ،ڤیدێویەک لای پۆلیسی نهێنی روسی بێت وترەمپ شەرمەزاربکات.

لەکۆبونەوەکەی هێلسنکیدا رۆژنامەنوسێک ،لە پۆتینی پرسی، چیت لەدەستایە هی ترەمپ، دەڵێن شتێکت بەدەستەوەیە ؟ ئەویش بە پێکەنینەوە وتی، دەڵێن کەسەرۆک ترەمپ سەردانی موسکۆی کردوە لەکاتێکدا بۆ هەلبژاردنی شاجوانی جیهان هاتۆتە موسکۆ ، من نەم بیستبوو کە سەرۆک ترەمپ سەردانی مۆسکۆی کردبێت ا

پاش گەرانەوەی سەفەرە ٧ رۆژیەکەی ئەوروپاو رەخنەو بەردباران کردنی ! ترەمپ لەوە پەشیمان بوەوەو کەدەڵێت پۆلیسی نهێنی روسیا هیچ دەورێکی نەبوە ودەستی نەخستۆتە ناو هەلبژاردنەکەی ٢٠١٦دا ، تاوان لە پۆلیسی نهێنی خۆمان بوە ،روسیا پیویستی بەوەنیە وهیچ هۆیەکیش نیە کە پیویست بەوە بکات دەست بخاتەناو هەڵبژاردنی ئەمریکاوە! دەڵێت پاش ئەوەی کەقسەکانم لێکدایەوە زانیم کەبە هەڵە وتومە، من ویستومە بڵێم کە روسیا دەوری هەبوە نەک نەیبوە !!!

هیرش ونارەزایەتیەکان تەنها لەلایەن سیاسەتمەدار رۆژنامە نوسانی دژبە ترەمپەوە نەبوو ،هەموان دژی لێدوانەکانی بوون و بەشەرمەزارو سوک وترسنۆکانە ناوزەدیان کرد ! دۆست وباوەرپێکراوەکانی خۆی وەک نەیارەکانی رەخنەبارانیانکرد !!

لەدیموکوراتەکان وەک سەرۆکی دیموکراتی ئۆپۆزسیون لەمەجلیسی پیراندا شومر دەڵێت، ترەمپ تەنها دەیویست خۆی رزگارکات، بەم راگەیاندنە کە بڵاوی کردەوە، نازانیت کەتازە درەنگە دەبوایە هەر ئەوکاتە لەبەردەم پۆتیندا راستی بکردایەتەوە، نەک لێرەو لەپاش ٢٤ کاتژمیر ،دەڵی گەرلەبەردەم پۆتیندا نەتوانێت بڵێت پۆتین هەلەیەو پۆلیسی نهینی وڵاتەکەم لەسەر هەقە و راستن ، ئەمە خۆ بەپچوک زانینەو پۆتین هەموکاتێک دەتوانێت سود لە ترەمپ ببینێت !

سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی کۆماریەکان Mitch McConnell, دەڵێت ئەوروپا دوستمانین نەک دوژمن پەیمانی ناتۆ گەورەترین هیزێکە کە ئێمە پشتی پێدەبەستین و پشتگیری دەکەین ،ئیمەدەزانین کە روسەکان هەوڵی دەست تیوەردانیان کردوە لەهەلبژاردنەکەدا ئەوە شاراوەنیەو بڵاوە لە ئەنجومەنی پیراندا !سەرۆکی ئەنجومەنی پەرلەمان Paul Ryan رەخنەبارانی پۆتینی هاوحیزبی کرد، وتی گەورەترین هەڵەی کردوە ،ئەورپیەکان دۆستی هەرنزیکی ئیمەن ،ئەمریکا پاڵپشتی ناتۆ و هەموو ولاتانی هاوپەیمانمانین کە لەلایەن روسیاوە پەلاماردەدرین وە دەبیت سزای زیاتر بەسەر روسیادا بسەپینریت ! دیموکراتەکان داوایان کرد کە وتەکەی پۆل رەیان کەدەڵێت روسیا دەستی خستۆتەناو هەلبژاردنەکەی ٢٠١٦ ببرێتە ناو پەرلەمان، نوینەری پیران وتی ئەوە شتیکی ئاشکرایەو هەموان لەئەنجومەنی پیراندا دەیزانین کەروسەکان دەستیان خستۆتەناو هەلبژاردنەکەمان! تەنانەت دۆستی هەرنزیکی خۆی وە نوتین گیگنشەر رەخنەیی لەترەمب گرتو کۆبونەوەکەی بە شەرمەزار ناوزەدکرد.

باراک ئۆبامای سەرۆکی پیشووی ئەمریکا لەیوهانس بورگی خواروی ئەفریکاوە، لەیادی ١٠٠سالەی لەدایکبونی نیلسون مەندیلادا بەشدار بوو لەناو وتارەکەیدا بە ترەمپی وت، هەندیک سیاسی هەیە درۆ دەکات شەرم ناکات نازانێت کە راستیەکان لای خەڵکی ئاشکرایەو ناشاردریتەوە و دەیەوێت درۆیەک بە درۆیکەی تر بسریتەوەو داپۆشیت ئەودرۆزنانە بۆ دنیای دیموکراسی مەترسییدارن!

جۆن مەکینی سیناتوری دیموکراسەکان دەڵێت ئەم چاوپیکەوتنەی هیلسنکی شەرمهینەرترین چاوپیکەوتنی سەرۆکەکانی ئەمریکابوە لەمیژودا وهیچ سەرۆکیک هیندەی ترەمپ لەبەردەم مرۆڤ کوژیکدا بیهێزو چەماوەم نەدیوە !

راویژکەری پیشوی ترەمپ Newt Gignrichدەلیت سەیرم لیدیت سەرۆکی ولاتیک لەبەردەم جیهاندا پۆلیسی نهینی ولاتەکەی خۆی بشکینیت بەسەرۆکی ولاتە دژەکەی بلیت تۆراست دەکەیت بەمە پۆتین خۆی زۆربەگەورەو بە شت دەزانێت!

Peter Gourevitch تەمەن ٧٥ سالی سیاسەت زان ومامۆستا لەزانکۆی کالیفورنیا دەلیت ئەمەیەکەم جارنیە ەک ترەمپ لەقسەکانی خۆی پەشیماندەبیتەوەو دەلیت وام نەوتوە ،لەمرۆژانەدا هیرشیکی کردە سەر تیریزامای بەریتانیاو کەزانی هەلەی کردوە لێی پەشیمان بوەوە !!

هەروەها Ted Morton سیاسەت زان و مامۆستا لە زانکۆی Calgary (Kanadaکەنەدا دەڵێت ئەوە یەکەم جارنیە کە سەرۆک ترەمپ لەوتەکانی پەشیمان دەبیتەوە وپاش ئەوەی کەرەخنەی لیدەگیریت ئەو هەروایە !

Erich Gysling تەمەن ٨٢سال دەڵێت ،پاش ئەم کۆبونەوەیە یەکیەتی ئەوروپا زیاتر دوردەکەوێتەوەو سەربەخۆتردەبێت،باش بوو ئەوەی ترسامان هەبوو روینەدا ،ئەوەی بوو کەمترە لەوەی چاوەروانبووین ،دەترساین کە ترەمپ دانبنێت بە جزیرەی قرمدا کە سەربە روسیایە ! گەرچی نازانین لەژێرەوە چیتر رویداوە وەک کەمکردنەوە وداماڵێنیی چەکی ناوکی، رەخنە لەترەمپ دەگیرێت لەبارەی شەری سوریاو دەستیوەردان و مانەوەی روسیا لەو شەرەوەو رازیبوون بەمانەوەی ئەسەد لە دەسەلاتدا!

دەڵێت باشترین کار کەکردی خۆ دورخستنەوەبوو لە هەندێک باس و خواس ،بە هێنانە پێشەوەی کێشەی دەست تێوەردانی روسەکانی لە هەڵبژاردندا ، لەگەڵ ئەمەشدا درۆی کرد ،دەلیت ئیسپاتی کرد کەدەیەویت وەک هیزێک دژبەهیزیتر سیاسەت بکات نەک لەگەل ولاتانی ئەوروپیدا کە ولاتی دەستوریو یاسای و دیموکراسین ،پاش ئەم کۆبونەوەیە ولاتانی ئەوروپی زیاتر دورخرایەوە !

دەبێت ئەوەش بڵێین کە دەمێکە ئەوروپا بەنیازە سوپایەکی تایبەت بەخۆی دروستبکات لەدەرەوەی ناتۆدا ،مۆنگرینی وتەبیژی دەرەوەی ئەوروپاو دەڵێت ئێمە دەمێکە هەستمان بەوە کردوە رەنگبێت رۆژیک ترەمپ نیازی دورکەوتنەوەی هەبێت لە ناتۆ بۆیەئەم هەنگاوە بەپیویست دەزانین و دەبێت کاری زیاترو زووتری بۆ بکەین.

پارتەکانی ئەڵمانیا کەوتنەرەخنە لە ترەمپ دژ بەو رەخنانەی لە خاتوو مێرکل و ئەڵمانیای گرت !

ئەوروپا بەگشتی لەترەمپ تورەن وەک چۆن ئەمریکاش لێی بەداخن !!

تیریزا مەی دەڵێت ترەمپ هەوڵیدا دژبە ئەوروپا کارم پیبکات و دژایەتی خۆم دەربرم بۆئەوروپا !

ترەمپ دژ بەرەخنەگران دەڵێت کۆبونەوەکەم لەگەڵ پۆتین زۆرگرنگ و سەرکەوتوبو لێک تیگەیشتنیکی تەواوهەیە لە نیوانماندا و ئاشتی و ئاسایش زیاتر بەرقەراردەبێت !

ئەوەی جێگەی سەرسورمان بوو لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا نەباسی ئۆکرانیاو جزیرەی قرم کرا نەباسی سزاکانی سەرئیران کرا، ترەمپ دەیوت دەبێت ئێران لە سنوری ئیسرائیل دورکەوێتەوە بۆ دوری ٨٠کم ! ئەمرۆ روسیا دەڵێت کە ئێمە داوا لەئێران ناکەین لە سوریا بکشێتەوە !


لەگۆڤاری ئابوری ئەڵمانیدا وتارێک هەیە لەسەر سزاکانی سەرئیران! تیایدا روسیا ئامادەنیە واز لەنەوتی ئێران بهێنێت،دەڵێت گوێ بە سزای ئەمریکا نادەین و شەریکەکانی گاز پرۆم و رۆزنەفت لەوێ خەریکی کاری وەبەرهێنان دەبن، عەلی ئەکبەر ویلایەتیش پێش ماوەیەک لە سەردانیدا بۆ روسیا هەمان شتی راگەیاند !
 

 

pshko.amin@hotmail.de

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک