١٧\٧\٢٠١٢
کۆبوونەوەی
یەکەمی دادگاییکردنی کۆماری ئسلامیی ئێران
لە لەندەن،
لەسەر تاوانی
ساڵانی ھەشتاکان بەڕێوەچوو!

ئا: نوری بەشیر
کۆماری ئسلامیی ئێران یەکێکە لەڕژێمەھارەکانی ناوچەکەوھەر لەیەکەمین
ڕۆژەکانی ھاتنەسەرکاریەوە مۆری خوێن ڕشتن وکوشتاری خەڵکی ئێرانی
بەنێوچاوانەوەیەو وەک دەسەڵاتێکی ئیسلامی ماھیەتی سەرکوت وزیندان
وئیعدام وخەسڵەتی دژی ئازادی و دژی ژن بوونی خۆی ناساندوە. ئەم
دەسەڵاتە لەدریژەی تەمەنیدا ڕژێمێک بووە کەنەک تەنھا لەئاستی ناوخۆی
ئێراندا، بەڵکو لەئاستی ناوچەکەو جیھاندا وەک رژێمێکی دژی ئینسانی و
رژێمی سەدھەزار زیندان و ئیعدام ناسراوە. کۆنەپەرستی وشەڕەنگێزی و دژی
مەدەنیەتو دژی شارستانی ئەم ڕژێمە وایکردوە بەرژێمی تیرۆر ناوزەد
بکرێ.
ئەم ڕژێمە لەسەرەتای ھاتنەسەرکاریەوە دەستی بەخوێنی کرێکاران و
زەحمەتکێشان و خەڵکی ئازادیخوازو ژنان و کۆمۆنیستەکانی ھەموو ئێران
وھەڵسوڕاوانی سیاسی وکرێکاری سورە، دەخالەتی ڕاستەوخۆی کۆنەپەرستانەی
لەوڵاتانی ناچەکەدا کردوەو کاری تیرۆرو کوشتاری لەپاڵ بڵاوکردنەوەی
بیروباوەڕی کۆنەپەرستانەی ئیسلامیدا، لەئاستی ناوچەکەو دنیادا،
برەوپێداوەو پشتیوانی لەدەستەوتاقمی ئینسانکوژ کردووە. یەکێک لەو
تاوانکاریانەی ئەم رژێمە ئیسلامیەی سەرمایە ھەر لەسەرەتای ھاتنە
سەرکاریەوە ئەنجامیداوە، کوشتن زیندانی کردن وئەشکەنجەو لەسێدارەدانی
ھەڵسوڕاوانی سیاسیو موخالف بەخۆی بووە، ئەم کارنامەیەشی لەساڵانی
ھەشتاکانەوە دەست پێکردووە. کەکەمتر نییە لەڕووداوەکانی ھۆلۆکۆست.
ھەر بەم ھۆیەوە دادگایکردنی ئەم رژێمە لەلایەن کەسانی ئازادیخوازو
مرۆڤدۆست و رێکخراوە ئینسان دۆستەکانەوە سازدراوە، ئەگەرچی ئەم
دادگاییکردنەی کۆماری ئسلامیی ئێران، چەند دەیە بەسەریدا تێپەڕ دەبێت
بەڵام ھەر کەیسێکی کراوەیەو جیگای لێکۆڵینەوەو ناساندنە، بەکۆمەڵگای
جیھانی. لەم پەیوەندەشدا، لەرۆژەکانی١٨ تا ٢٢ی جون لەشاری لەندەن
لەنوسینگەی ڕێکخروای لیبوردنی نێودەوڵەتی "ئەمنستی ئەنتەرناشیوناڵ"،
یەکەمین دانیشتنی دادگایی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کۆماری ئسلامیی
ئێران لەسەر کوشتاری بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لەدەکانی ٨٠دا
بەڕێوەبرا، کەسانی ئامادەبووی ئەم دادگایی کردنەلەسەر ئاستی دنیاو
ئیرانیشدا بوو. لەسەر ئاستی جیھاندا دەستەی دادگایی کرنەکە پێکھاتبوو
لەئەندمانی کۆمیسیۆنێک بۆ لێکۆڵینەوە، کەلەکەسانی مافناس و کەسایەتی
مرۆڤدۆستی جیھانی لەوانە: پرۆفیسۆر ئاریک دیڤید مافناسی بەلژیکی، خانم
مەری لوئیز ئەسمال- ھاریکاری گەورەی کۆمیسۆنی لیکۆڵینەوەی ڕاستیەکان
لەئەفریقای خوارو، پرفسور دانیل تورپ، مافناسی کەنەدی لەمۆنتریال، خانم
ئان بورکلی- لێکۆلەرەوەی رێکخروای لێبوردنی نێودەوڵەتی، پرۆفیسۆر
ویلیام شاباز، مافناسی ئیرلەندی و پرۆفیسۆر موریس کوپیتورن، ھەواڵنێری
پێشووی شورای مافی مرۆڤ لەرێکخرای نێونەتەوەیی بۆ کاروباری ئێران.
ھەروەھا نزیکەی ١٠٠ کەس لەکەسوکارو نزیکانی قوربانیانی ئەو زیندانیانەی
کەلەدەکانی ٨٠ دا لەلایەن کۆماری ئسلامیی ئێرانەوە کەلەلەنزیکەی چل
شارو شارۆچکەی ئێرانەوەبوو، ئامادەبوون. کەسوکاری ئەو قوربانیانەکەلەو
دەورەیەدا ئیعدام کران و ئەشکەنجەدراون و لەزیندانەرەشەکانی کۆماری
ئسلامییدا کوژراون، قسەوباسیان کرد لەم دادگایی کردنەداو وەک شایەتحاڵی
ئەو دەورەیەو بەدەیان بەڵگەیان خستەبەردەم کۆمسیۆنەکەوە.ھەروەھا
بەسەدان کەسی تر لەئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بەشداریان لەم دادگایکردنەدا کرد.
ماڵپهڕی نوری بهشیر
|