په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١٠\٢٠٢٠

"کۆچەری بچکۆل" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" نمایش دەکرێ.

 

مەنسوور جیھانی


فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرھێنانی "بەتین قوبادی" لە بەشی پێشبڕکێی "دەرھێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" نمایش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی کوردیی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی"، لە بەرھەمھێنانی "محەمەد ئەحمەدی" و بەرھەمی ھاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩؛ لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرھێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" لە وڵاتی بڕازیل بە شێوەی ئۆنلاین نمایش دەکرێت.

لە فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە: "فەڕشید گەوێڵی"، "نادر فەلاح"، "پەریا وەزیری"، "عەزیز چابکورت"، "سوات ئوستا" و "محەمەد رەزا عەقدایی" لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ "یۆسف مەحموود عەبدوالقادر" و "محەمەد مەحموود عەبدوالقادر" ڕۆڵیان بینیوە.

"کۆچەری بچکۆل" دووھەمین بەرھەمی بڵندی سینەمایی "بەتین قوبادی" دوای فیلمی سینەمایی "مەردان" دێتەئەژمار کە لە ساڵی ٢٠١٥ نوێنەری وڵاتی عێراق لە ھەشتاد و حەوتەمین خولی رێوڕەسمەکانی خەڵاتی سینەمایی ئۆسکار بوو و دوای نمایش لەسەر پەردەی سینەماکانی وڵاتانی جیھان و بەشداریی لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکان لە ئاستی دنیادا، لەوانە: سی و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆرێنتۆ" لە وڵاتی کەنەدا، چل و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سیاتێل" لە وڵاتی ئەمەریکا، چل و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گۆوا" لە وڵاتی ھیندستان، سی و ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گۆتێنبێرگ" لە وڵاتی سوید، سی و ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "میلی والری" لە وڵاتی ئەمەریکا، چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئەستەنبووڵ" لە وڵاتی تورکیا و... ھەروەھا چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیشی بەدەستھێناوە.

چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" بە نمایش ١٩٨ فیلم لە دەرھێنەرانی ٧١ وڵاتی جیھان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "ئاسۆی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "دەرھێنەرە نوێیەکان"، بەشی "بڕازیل"، بەشی "خەڵاتەکان"، بەشی "مافی مرۆڤ" و بەشی "کەمپەینەکان" لە ڕۆژانی ٢٢ی ئۆکتۆبەر تا ٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ بە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار، بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری سائۆ پائۆلۆ لە وڵاتی بڕازیل بەڕێوەدەچێت.

ھەندێک لە ستافی فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" بریتین لە:
نووسەری سیناریۆ و دەرھێنەر: بەتین قوبادی، راوێژکاری سیناریۆ: مەرزیە خوش تەراش، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: مورتەزا نەجەفی، وێنەگری بەشی تورکیا: جەعفەر ئەسڵانی، مونتاژ: ھایدە سەفی یاری، دەنگھەڵگر: محەمەد موختاری، دیزاینی سەحنە: موڕتەزا فەربود، دیزاینی جلووبەرگ: ئیلھام موعین، دەنگدانەر: بەھمەن ئەردەڵان، میکیاج: مەحموود دێھقان، بەرپرسی پلان: گوڵڕیز ئیحتیاتی، موزیک: بابەک میرزاخانی، بەرپرسی تەدارەکات: ئیسماعیل میرزایی، چاککردنی ڕەنگ: سامان مەجدوەفایی، یاریدەدەری دەرھێنەر: محەمەد کاشی، مستەفا ھادی، مونشی سەحنە: مونا پیرایش، رووناکی: عەلیڕەزا ئەفشاری، فۆتۆگرافەر: سومەیە جەعفەری، دیمەنە تایبەتەکان: عەلی تەسدیقی، بەرپرسانی بەرھەم: میلاد خوسرەوی، بەھرام سەربازی، بەرھەمھێنەر: محەمەد ئەحمەدی، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیھانی و مەنووچێھر جیھانی، بەرھەمی ھاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا، ساڵی بەرھەمھێنان: ٢٠١٩.

بۆ زانیاریی پتر:
https://44.mostra.org/jornal-da-mostra/veja-a-selecao-de-filmes-da-44-mostra

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک