په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٧\٢٠٢١

"کۆچەری بچکۆل" لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە ڕووسیا نمایشکرا.

 

 

 

 

فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرھێنانی "بەتین قوبادی" لە بەشی "فیلمە بڵیندە سینەماییەکان" لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە ڕووسیا نمایش کرا.

یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" MKFF بە بەرپرسیاریی خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri، بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی فەرھەنگ و مێژووی کوردەکان و ھەروەھا ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوەیە، بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە نمایشی ١٥ فیلمی سینەمایی و ٢٠ کورتە فیلمی چیرۆکی و بەڵگەفیلم لە سینەماکارانی شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و وڵاتانی جیھان و ھەروەھا بە پشتیوانی "کارۆ ئاڕت" KARO.Art لە ڕۆژانی ٢١ تا ٢٥ی جوولای ٢٠٢١ لە ھۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی "ئۆکتۆبەر" October لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

فیلمی سینەمایی کوردیی "کۆچەری بچکۆل" The Little Refugee لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی"، لە بەرھەمھێنانی "محەمەد ئەحمەدی" و بەرھەمی ھاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا؛ کاتژمێر ١٩:٢٥ ڕۆژی شەمە ٢٤ی جوولای ٢٠٢١ لە بەشی "فیلمە بڵیندە سینەماییەکان" لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە ھۆڵی ژمار ٤ لە ناوەندی سینەمایی "ئۆکتۆبەر" لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا چووە سەر پەردە.

لە فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە: "فەڕشید گەوێڵی"، "نادر فەلاح"، "پەریا وەزیری"، "عەزیز چابکورت"، "سوات ئوستا" و "محەمەد رەزا عەقدایی" لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ "یۆسف مەحموود عەبدوالقادر" و "محەمەد مەحموود عەبدوالقادر" ڕۆڵیان بینیوە.

"کۆچەری بچکۆل" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرھێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" So Paulo لە وڵاتی بڕازیل بە شێوەی ئۆنلاین نمایش کرا.

ھەندێک لە ئامادەکردنی ستافی فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" بریتین لە:
نووسەری سیناریۆ و دەرھێنەر: بەتین قوبادی، راوێژکاری سیناریۆ: مەرزیە خوش تەراش، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: مورتەزا نەجەفی، وێنەگری بەشی تورکیا: جەعفەر ئەسڵانی، مونتاژ: ھایدە سەفی یاری، دەنگھەڵگر: محەمەد موختاری، دیزاینی سەحنە: موڕتەزا فەربود، دیزاینی جلووبەرگ: ئیلھام موعین، دەنگدانەر: بەھمەن ئەردەڵان، میکیاج: مەحموود دێھقان، بەرپرسی پلان: گوڵڕیز ئیحتیاتی، موزیک: بابەک میرزاخانی، بەرپرسی تەدارەکات: ئیسماعیل میرزایی، چاککردنی ڕەنگ: سامان مەجدوەفایی، یاریدەدەری دەرھێنەر: محەمەد کاشی، مستەفا ھادی، مونشی سەحنە: مونا پیرایش، رووناکی: عەلیڕەزا ئەفشاری، فۆتۆگرافەر: سومەیە جەعفەری، دیمەنە تایبەتەکان: عەلی تەسدیقی، بەرپرسانی بەرھەم: میلاد خوسرەوی، بەھرام سەربازی، بەرھەمھێنەر: محەمەد ئەحمەدی، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیھانی، بەرھەمی ھاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا، ساڵی بەرھەمھێنان: ٢٠١٩.

 


بەڕێوەبەرایا‌تی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"
 


 

---------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 


٣٥ فیلم لە یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە ڕووسیا نمایش دەکرێن.
 


مەنسوور جیھانی ـ لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە وڵاتی ڕووسیا ٣٥ فیلمی کوردیی لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی ئەم ڕووداوە سینەماییە لە سینەما "ئۆکتۆبەر" نمایش دەکرێن.

یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" MKFF بە بەرپرسیاریی خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri کاتژمێر ٨ی دوێشەو چوارشەمە ٢١ی جوولای ٢٠٢١ بە نمایشی فیلمی سینەمایی "کچانی خۆر" لە دەرھێنانی "ئێڤا ھۆسۆن" Eva Husson فیلمسازی فەڕەنسی لە ھۆڵی ژمارە ١١ی ناوەندی سینەمایی "ئۆکتۆبەر" لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بە فەرمی دەستی پێکرد و بە نمایشی ٣٤ فیلمی کوردیی دیکە تاکوو ڕۆژی یەکشەمە ٢٥ی جوولای ٢٠٢١ درێژەی دەبێت.

ناوی ١٠ فیلمی سینەمایی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" Moscow بریتین لە:
"بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستان، "پەنابەری بچووک" The Little Refugee لە دەرھێنانی "بەتین قوبادی" لە ئێران و تورکیا، "کچانی خۆر" Girls of the Sun لە دەرھێنانی "ئێڤا ھۆسۆن" لە فەڕەنسا، بەلژیکا، گورجستان و سویسڕا، "سەربازی" Military لە دەرھێنانی "سۆلین یووسف" لە ئەڵمانیا، قەتەر و ھەرێمی کوردستان، "پێش بەفر بارین" BEFORE SNOWFALL لە دەرھێنانی "ھیشام زەمان" لە ئەڵمانیا، قەتەر و ھەرێمی کوردستان، "یەم مۆمێک، دوو مۆمێک" ONE CANDLE، TWO CANDLES لە دەرھێنانی "جانۆ ڕۆژبەیانی" لە عێراق، "زاگڕۆس" ZAGROS لە دەرھێنانی "سەھیم عومەر خەلیفە" لە بەلژیکا، "پەڕەسلێرکە" THE SWALLOW لە دەرھێنانی "مانۆ خەلیل" لە سویسڕا، "نزات لێبێ نێوان دوو ڕووبار" CURSE OF MESOPOTAMIA لە دەرھێنانی "لۆواند عومەر" لە عێراق و ئەردەن و ھەروەھا "پاڵەوانی سەدە" THE HERO OF CENTURY لە دەرھێنانی "جوان بامەڕنی" لە عێراق.

ھەروەھا ناوی ٥ بەڵگەفیلمی بڵیندی ئەم ڕووداوە سینەماییەش بریتین لە:
"دیالۆگ" DIALOGUE لە دەرھێنانی "سەلیم ییڵدیز" Selim Yildiz لە تورکیا، "نامەیک بۆ باوکم" A LETTER TO MY DAD لە دەرھێنانی "ئیبڕاھیم سلێمان" لە ھۆڵەندا و ھەرێمی کوردستان، "دیسانەوە داھێنان بۆ چەرخ بکرێت، بە شێوازیی کوردیی" RE-INVENTOR OF THE WHEEL، KURDISH STYLE لە دەرھێنانی "تاتیانا کیسێلیڤا" Tatyana Kiseleva و "ولادیمیر وۆڵف" Vladimir Wolf لە ڕووسیا، "ئێوە چی دەڵێن" YOU NAME IT لە دەرھێنانی "حەسەن دەمیرتاش" لە ئەمەریکا و تورکیا و ھەروەھا "بەھەشتی من" MY PARADISE لە دەرھێنانی "ئەکڕەم ھیدۆ" لە ئەڵمانیا.

ھەروەھا ناوی ١٦ کورتە فیلمی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"ش بریتین لە:
"دوایین ماڵی دنیا" THE WORLD'S LAST HOUSE لە دەرھێنانی "ئەمیر غوڵامی"، "لکە" THE STAIN لە دەرھێنانی "شۆڕش وەکیلی"، "دابەزە" GET OFF لە دەرھێنانی "تەیموور قادری"، "ھاوینی قووەکان" THE SUMMER OF THE SWANS لە دەرھێنانی "مریەم سەمەدی" و ھەروەھا "درگا" PORTAL لە دەرھێنانی "ئەیووب شێخ ئەحمەدی" لە ئێران، "بێدەنگ" SILENCE لە دەرھێنانی "ڕێزان یێشیلباش" Rezan Yesilbas لە تورکیا، "نابرادەری" DISTANT لە دەرھێنانی "لەیلا توپراک" لە سووریا، "ئارین" ARN لە دەرھێنانی "مزگێن موژدە ئەرسلان" لە بەریتانیا، "مرواری" TROUSERS لە دەرھێنانی "تەحسین ئۆزمەن" لە تورکیا، "تامی کەروێشک" TASTE OF RABBIT لە دەرھێنانی "کاردۆ مەنسوور" لە ڕووسیا و نۆڕوێژ، "ئاکۆڕن" ACORN لە دەرھێنانی "نەزمی قارەمان" لە تورکیا، "وەسییەت نامە" TESTAMENT لە دەرھێنانی "کامیڕان بێتاسی" لە ھەرێمی کوردستان، "ڕێد ڕیدێل" RED RIDDLE لە دەرھێنانی "ئاسۆ مەھدی جەودەت" لە ھەرێمی کوردستان، "پشیلەی من" MY CAT لە دەرھێنانی "عیماد میھمەندی" لە عێراق، "ھیوا" HOPE لە دەرھێنانی "محەمەد شێخۆ" لە سووریا، فەڕەنسا و قەتەر و "باریی قورس" THE HEAVY BURDEN لە دەرھێنانی "ئیلماز ئۆزدیل" لە تورکیا.

ناوی ٤ کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی ئەم ڕووداوە سینەماییە بریتین لە:
"ھەنگاوێک بۆ ڕۆیشتن" A STEP TO GO لە دەرھێنانی "ڕێبوار محەمەدپوور" لە ئێران، "دیاب" DYAB لە دەرھێنانی "مازن م. شێرەبیانی" لە عێراق، "گەڕانەوە بۆ ھەژاریی" RETURN TO POVERTY لە دەرھێنانی "ئۆمای ئیسیک" Umay Isik لە تورکیا و ھەروەھا "دەست لێدان" TOUCH لە دەرھێنانی "وارمان سەعید" لە عێراق.

بۆ زانیاریی پتر:

www.moscowkff.ru 
https://en.moscowkff.ru/programme
 
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک