٧\١\٢٠١٤
کۆچ.

گەشبیر ئەحمەد
لەو
رۆژەوە تۆ رۆیشتووی
هەنسکی من بێ کۆتایە
وەکو ئاورینگی گەڵای چڵ ئەشکی چاوم لەبن نایە
لەو رۆژەوە هەتا ئێستا ماڵ خامۆشە بێ نەوایە
نە خۆر دێتە حەوشەکەمان نە باڵدارێ بەلامدایە
لەو رۆژەوە تۆ رۆیشتووی
دونیا له باسی تۆ دایه
قسە و تانە و لۆمەی خەڵک به بێ هۆ و بێ
بنەمایه
لەو رۆژەوە ئاسمانی دڵ ئەستێرەی تێدا
هەڵنایە
کە باران ماچی گوڵ نەکا زەردەخەنەش بێ هیوایە
لەو رۆژەوە تۆ رۆیشتووی
سەرم مەستە بێ ئاگایە
لە دوای تۆ چوار وەرزەی ساڵ هەر زریان و
رەشەبایە
خۆزگه بیناییم کوێر بوایه ئهم کۆچهی تۆم نهدیبایه
به بێ تۆ بوونم لهم ژینه هەر وەکو نەبووبم وایە.
بەهاری
٢٠١٣
ماڵپهڕی گهشبیر ئهحمهد
|