٢٥\٨\٢٠١٧
کۆچکردن، خۆکوژیکی
لەسەرخۆ.

شوان سدیق
لە وڵاتی سلۆڤینیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە بەپێ بۆ سنووری نەمسا بەریکردن.
نزیکەی ١٠٠ کەسیک دەبووین گەنجیکی کورد لە ٢٥ ساڵان دەچوو تا
لەکوردستان بوو پیشمەرگەبووە. ھاواری دەکرد "بژی دادە میرکڵی جرمانی تۆ
سەرۆکمانی" گویم لەم دەنگە دەبوو نەمدەزانی بگریم یان پیبکەنم
( ٢٦/١٠/٢٠١٥ یاداشتمکردوە)
من، کاتیک کۆچبەریک یان وەک خۆم و ئەوانی تریش پەنابەر دەبینم
رووبەڕووی کۆمەڵیک راستی دەبمەوە نازانم لەکویوە دەست و پەنحە بخەمە
سەریان. چی بەسەبەبکار و ھۆکار بزانین بۆ دروستبوونی ئەم چیرۆکانەی کۆچ.
ئەم دوارۆژە ھیچە دوا رۆژیک چاوەروانمان ناکات دلنیابین دەژین یان
دەرمان دەکەن. یان ھەر ئاوا وەکو ئەو ھەزاران پەنابەرە کوردەی وەک چۆن
لەبێ دەوڵەتی و بێ سەرۆک و بی نیشتمانی رایانکردوە؛ ھەنووکەش لە
ئەوروپا بێ ناسنامەن!
من کۆچکردن بەخۆکوژیکی لەسەر خۆ دادەنیم بۆ خودی کۆچبەران. کۆچکردن
ھەڵبژاردنی ئەو ریگا نەعلەتییە بێ ھودەو بێ ھیوامان دەکات لەبەرامبەر
ھەموو شتیک تەنانەت تواناکانیشمان، کۆچ خراپ و باشەکان یەکسان دەکات،
خراپەکان زیاتر رووبەڕووی کۆچبەران دەبیتەوە. ژیانی پەنابەری ناچارت
دەکات لەگەڵ کۆمەڵیک کەس بژیت ھەرگیز بەویستی خۆت نییە!
من دەمیکە ئاشنای ژیانی پەنابەری و کۆچم پیشتر لە ئیران بۆ چەندین ساڵ
لەشاری ھەولیر ژیانم وەک پەنابەریک بردۆتەسەر بەڵام ئەم کۆچبەری و
ژیانکردنە لە رۆژئاوا زۆر جیاوازە. لیرە ھەموو شتیک جیاوازە. زۆرجار
ئەوەی تۆ بیرت بۆی دەچیت ئەمان ھەر بیری لی ناکەنەوە. ئەوەی بۆ
کۆچبەران گرنگە بەلای ئەمانە ھەر بایەخی نییە. ئاخر کەسی کۆچبەر
لەکۆمەڵگایەکی وەکو رۆژئاوادا دەکەویتە بارودۆخیک رووبەڕووبوونەوەی
ھەورازەکانی بەردەم ژیانی زیاتر بۆی ئاستەنک دەبیت.
جیالەوەش کەسی کۆچبەر بۆ ماوەیەکی زۆر بی شوناس دەمینیتەوە. ھیچ رەنگ و
ناونیشان و ناسنامەیەکی نادریتە پاڵ جا با کەسی کۆچبەر رۆژ تا ئیوارە
خەریکی درۆکردن بێت. بیگومان درۆکردنیش بۆ ئەم کۆمەڵگایە ھیچ ئەھمیەتی
نییە!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|