٢٨\١\٢٠١٧
کۆدەکان.

ئەرسەلان مەحمود
كێ
دەزانێ...
باڵای ئاو درێژترە، یا بەژنی با!
خوڕە خوڕی ئاو بەناوبانگترە، یا گڤە گڤی با!
سەركێش ئـاوە، یا گێژەن و گەردەلوولی بـا!
بۆنی ئاو تەڕترە، یا تۆو و توخماتی با!
ئەوەی دەڕوا، لە نایە یا لە با!
رێی دێڕێك چیە نەدەما،
لاڕێ نەبا "تـۆی"
نەبا!
كوێرستانە!
چاو لە یەكتربڕین بشۆن،
دەست بە ڕووتانەوە مەگرن، شەق لە بۆشایی هەڵمەدەن،
"تف بە ڕوووووی بادا،
هەڵمەدەن"!
دڵم
لە پەرتبوون شكاوە،
جەم نابمەوە، نە لە خۆم و نە لە هیچدا!
دەنگی بەربوونەوەی باران كۆنترە، یا كەوتنی بەفر!
ئەرێ كێ لە كێ ناگا، نمەنمی باران، یا تنۆكە تنۆكی بەفر!
چی ئـاوڕ لە چی ناداتەوە، ڕشێنە بـاران، یا ورشـە بەفر!
هیچ بە چی ناگا، چڕی باران، یا شەفافی بەفر!
چ لە چ نیان تر دەبارێ، باران، یا بەفر!
ئەوەی خۆشیناكاتەوە، چیە؟
ئەشكی بارانە، یا وشكە
پێكەنینی،
بەفر!
شیعریەت،
تفەنگەكان، ناوەستێنێ،
نەبوونی لە ناو جەنگاوەرەكاندا، جەنگ دەخوڵقێنێ،
وەك نەقڵی بەدحاڵیبوونەكان، لە دڵی دوو تاشە
بەرددا،
وەك پێكدادانی جیاوازییەكان، لە غیابی عەقڵدا،
ئەرێ كێیە لە كێدا، ژیان لە جیاوازیدایە،
یا جیاوازززززززی
لە ژیاندا!
قسە زۆرەو،
بێدەنگیش نازانم وەك چ بڵێم كەم!
تۆ بڵێ، ژیان بە توێكڵەوە خۆشترە،
یا وەك توتی!
بەهار بە گیاوە ڕۆمانسی ترە، یا وەك پایز بە ڕووتی!
ئاسمان خوێبكەی بەتامترە، یا بێگەرد،
وەك نانننننننننننننن و،
ئازادی!
تۆ بڵێ،
گوژاڵكی ژیان تاڵترە،
یا ئەتککردنی هەنجیرێكی نارنجی!
گوو بكەیتە ئاودەست
ئاسانترە،
یا بە ناوی نیشتمانەوە،
خواردنی!!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|