په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\١\٢٠١٧

کۆدەنگیی لەسەر بە کۆیلەکردنی ژن و منداڵ لە دەسکەوتی جەنگ.

سەروەر تەھا حەمەئەمین

 

"سبی"ی ژن و منداڵ، لە شتە ھەرە زانراوەکانی کولتوری ئیسلامیە،ھەموو دەقەکان ئاماژەی بۆ دەکەن و یەک دەنگیشی لەسەرە:نەک ھەر ئەسڵی بابەتەکە(بە تاڵانبردنی ژن و منداڵی نا موسوڵمان،کە دەکرێنە کۆیلەی سێکس و خزمەت)،بەڵکو چەند بابەتێکی لاوەکییش بۆ مامەڵە لەگەڵ کۆیلەی دەسکەوتی جەنگ یەک دەنگی ئیجماعیان لەسەر دامەزراوە،لەمانە:یەک دەنگی ھەبوە لەسەر ئەوەی ژنی بە تاڵانیبراو کە مێردیشی ھەبوە،ھەر بە بردنی بە تاڵانی،واتە ھەر بە کردەوەی سبی ئیتر نیکاحەکەی ھەڵدەوەشێتەوەو بە پێی یاسای ئیسلامی چیتر ژنی ئەو مێردە نا موسوڵمانەی نامێنێت و ئیتر حەڵاڵە بۆ خاوەنەکەی(ئەو جەنگاوەرە موسوڵمانەی وەک و دەسکەوت بەری دەکەوێتیان ئەو موسوڵمانەی لێی دەکڕێتەوە)سێکسی لەگەڵ بکات،تەنھا بۆ نمونە(ئیبن ئەلقەططان)لە"الاقناع فی مسائل الاجماع"دا لە بابەتی "ذکر استبراء المسبیة من اھل الحرب" دەڵێت"زانایانی ئیسلام لەسەر ئەوە یەک دەنگن کە ژنی بە تاڵانبراوی "مسبیة"کە مێردەکەی لە ماڵی جەنگ"دار الحرب" وڵاتی نا موسوڵمانان کە دەستەڵاتی ئیسلامی لێ نیەو ئیسلام لە شەڕێکی ھەمیشەییە لە گەڵیاند،نیشتەجێ یە (یانی نەکوژراوە و دیلیش نەکراوە) بەو بە تاڵانیبردن"سباء"ە نیکاحەکەی ھەڵوەشاوەتەوەو،ئیتر خاوەنەکەی بۆی ھەیە بە سەریدا بکەوێت"یگڕھا"دوای ئەوەی چاوەڕێی دەکات تا بە تێپەڕبوونی بێنوێژی "حیض"ێک پاک دەبێتەوە (واجمع العلماء ان المسبیة التی زوجھا مقیم بدار الحرب ان السباء قد فسخ نکاحھ، وان لمالکھا ان یطاھا بعد ان یستبرئھا بحیضة" ئینجا بۆ بەڵگەدار کردنی ئەم یەک دەنگیە بە دەق دەڵێت: گێڕڕاوەتەوە کە پێغەمبەر لە بارەی ژنە بە تاڵانیبراوەکانی دۆڵی ئەوتاسەوە وتویەتی "بەسەر ژنی دووگیاندا مەکەون ھەتا سکەکەی دادەنێت،و ژنی بێنوێژیش ھەتا لە بێنوێژیەکەی پاک دەبێتەوە"(لا توطا حامل حتی تضع ولا حائض حتی تطھر(١٥). ئەم حەدیسە بە ھەمان واتاو ھەر دەربارەی ژنە بە تاڵانبراوەکانی ئەوتاس و بە چەند دەستەواژەیەکی نزیک لەوە وەکو (لا توطا حامل حتی تضع، و لا غیر حامل حتی تحیض حیضة)و بە چەند ڕێگە و سەنەدێکی سەحیح لە سەرچاوەکانی حەدیسدا ھاتوە لەوانە لای:ئیبن ئەبی شەیبە لە المصنف ئەحمەد لە "المسند"داریمی لە "السنن" ئەبو داود لە "السنن" تەحاوی لە "شرح مشکل اڵاثار"طە بەرانی لە "المعجم الاوسط"حاکیم لە"المستدرک علی الصحیحین" بەیھەقی لە "السنن الصغیر" و "معرفە السنن واڵاثار" ئیبن ئەلقەططان جارێکی تر ھەمان کۆدەنگی زانایانی ئاینی ئیسلام دەگێڕێتەوە ،کە لە بابەتی "باسی حوکمەکانی بە تاڵانبردنی ژن و منداڵ" (ذکر احکام السبی)دا دەڵێت : ھەموو زانایانی ئیسلام لە شارە سەرەکیەکانی ئیسلامد،کە قسەو فەتوایان چەسپاوە و ھەڵگیراوە،ڕێگەیان بەوە نەداوە پیاوی موسوڵمان بەسەر ئەو کەنیزەدا بکەوێت کە بەری کەوتوەو بوەتە موڵکی،ئەگەر کەنیزەکەکە سکپڕ بێت ،ھەتا سکەکەی دادەنێت،(وکل من یحفظ عنە من علماء لامصار منع من وطء الرجل الجاریة من السبی یملکھا وھی حامل حتی تضع حملھا)(١٦)ھەر دوای ئەوەش دەڵێت،یەک دەنگی ھەیە لەسەر ئەوەی کاتێک ژنێک(لە تاڵانی جەنگ)دەکەوێتە دەستی پیاوێکی موسوڵمان لە کاتێکدا ھێشتا مێردێکی ھەیە کە لە ماڵی شەرلاِ وڵاتی نا موسوڵمانانە نیکاحی مێردەکەی ھەڵوەشاوەتەوەو ئیتر خاوەنەکەی بۆی حەڵالە،دوای ئەوەی لە بێنوێژیەک پاک دەبێتەوە بە سەریدا بکەوێت(و اجمعوا ان المراە اذا وقعت فی ید رجل لھا زوج مقیم فی دار حرب ان نکاح زوجھا قد انفسخ وحل لمالکھا بعد الاستراء وطۆھا).

پەیوەندی سێکسی ،کە ئێستە مرۆڤی ھاوچەرخ پێی دەڵێت خۆشەویستی،لە کەلەپوری ئیسلامی حەدیس و فیقھدا پێی دەوترێت "وطء"کە وشکە لە بنەڕەتدا بە واتای پێلێنان و بە سەردا ڕۆیشتنە،و بە سەرداکەوتن، گوزارشتم لێ کرد کە تاڕادەیەک لە کوردیدا بەکاردێت،وشەیەکی تر کە لەو کەلەپورە ئیسلامیەدا بەکاردێت وشەی "غشیان"ە (کردارەکەی غشی)کە دەقاو دەق دەبێتە"سواربوون"ە کوردیەکە.

جا کۆدەنگی ئیجماع ی زانایانی ئایینی ئیسلام دوای دو سەرچاوە سەرەکیەکە،قورئان و سوننەی پێغەمبەر،سەرچاوەیەکی تری یاسادانانە لە فیقھی ئیسلامید، بەڵکو بەڵگەیەکی ترە بۆ ھەموو بابەتە ئیسلامیەکان،کە گەیشتوەتە ئەو ڕادەیەی ئەوەی پێچەوانەی "ئیجماع" بجوڵێتەوە و لێی دەربچێت،لە ئیسلام دەردەچێت،بابەتی ئیجماع ێک کە بە شێوەیەکی بڕاوە قتعی سەلمابێت و لە ھەمانکاتیشدا بابەتەکە دەقی لەسەر بێت .

ئەم بابەتەی ئێرەش(بە کۆیلە کردنی ژن و منداڵی نا موسوڵمان دوای شەڕو کوشتاری پیاوەکانیان) دەقی قورئان و حەدیسی لە سەرە دواتر ئیجماعیشی لەسەر دامەزراوە،بۆیە نکۆڵی لێ کردنی دەبێتە دەرچوون لە ئیسلام و نکۆڵی کردن لە بنەمایەکی چەسپاو و زانراوی ئیسلام کە دەبێت ھەموو موسوڵمانێک وەکو بەشێک لە دینەکەی بزانێت.

بۆیە یاسای ئیسلامی وایە کە ژن و منداڵی نا موسوڵمان "کافر"لە جیھادی ئیسلامیدا ناکوژرێن (مەگەر ئەوانیش شەڕیان کردبێت و چەکیان ھەڵگرتبێت)،بەڵکو دەکرێنە کۆیلە،جا ئەم کردنە کۆیلەیە ژن و مناڵی موشریک و ئەھلی کیتابیش دەگرێتەوە،ئەمەش واتا نا موسوڵمانی ئەسڵی (کافری ڕەسەن)....بەلام ژن و مناڵی ھەڵگەڕاوە(مورتەد)کە پێشتر موسوڵمان بوە ،ناکۆکی تێدایە لە ئیسلامدا:ئیبن تەیمیە دەلێت:زۆربەی زانایانی ئاینی ئیسلام وتویانە منداڵەکانیان بە تاڵانی دەبرێن و دەکرێنە کۆیلە،بۆ ئەمەش بەڵگە بە شێوازی مامەڵەی خەلیفەی یەکەم (ئەبو بەکری سەدیق)دەھێننەوە لەگەڵ ھەڵگەڕاوەکانی سەردەمی خۆید،بەلام بۆ کۆیلە کردنی ژنەکانیان ناکۆکی زیاترە،زۆرینە (شافیعی،مالیک،ئەحمەد)،دەڵێن ژنی ھەڵگەڕاوە واتە(ژنی پیاوێکی ھەڵگەڕاوە کە ھەردووکیان ھەڵگەڕاوەن،و شوێنەکەش شەڕی تێدایە یان بە شەڕ دەگیرێت و "دار الاسلام" نیە،ناکرێت بە کۆیلە بەڵکو یان موسوڵمان دەبێتەوە یان دەکوژرێت،پاڵنەرێکی ڕاستەقینەی شاراوەی ئەم یاسایە ئەوەیە عەرەب ئەم یاسایەیان لە بنەڕەتدا بۆ خۆیان داناوە کە بە کوچیلە کردنی ژنەکانیان زۆر لەلا قورس بوە پێیان باشتر بوە ژن و منداڵەکانیان بکوژرێن نەک بکەونە دەستی کەسانی تر،بەلاچم ئەبو حەنیفەو شوێنکەوتوانی وتویەتی:ژنی ھەڵگەڕاوەیش یان موسوڵمان دەبێتەوە یان دەکرێتە کۆیلە،(ھەر لەم بابەتە،بەلای ئەبو حەنیفەوە ژنێک کە خۆی ھەڵگەڕاوەتەوە لە دار الاسلام دا ناکوژرێت،بەڵکو بەند دەکرێت و زۆری لێدەکرێت تا موسوڵمان دەبێتەوە).

حەنەفیەکان بۆ سەلماندنی ئەو ڕێبازەیان بەڵگە بوچ ئەو کارەی (ئەبو بەکری سەدیق)دەھێننەوە کە دوای ئەوەی شەڕی لەگەڵ ھەڵگەڕاوەکانی خێڵی (بەنو حەنیفە) شوێنکەوتوەکانی (مەسلەمەی حەنیفەیی)ی ناسراو بە مەسلەمۆکەی درۆزن کرد.

ژنەکانیانی کرد بە کۆًیلە ،ئیبن تەیمیە دەڵێت :ڕێبازەکەی ئەبو حەنیفە،ئەوەیە کە لای سەحابیەکان زانراوەو کاریان پێ کردوە (مەبەستی سەردەمی ئەبو بەکری سەدیقە)و دەڵێت:ئەو ژنەی پێی دەوترێت ژنە"حەنیفیەکە"و دایکی کوڕی سێھەمی علی یە (کە ناسراوە بە موحەمەدی کوڕی ژنە حەنیفیەکە "محمد ابن الحنفیە")،لەو ژنە بە کۆیلە کراوانەی خێڵی بەنو حەنیفەیە کاتێک ھەڵگەڕانەوەو ئەبو بەکر خالیدی کوڕی وەلیدی ناردە سەریان....شایەنی ئاماژەیە ئیبن تەیمیە ئەم باسە بۆ فەتوایەکی دەھێنێتەوە کە لەو فەتوایەدا (نوسەیریەکان)واتە عەلەویەکان (شیعەی عەلەوی)بە خراپترین جۆری ھەڵگەڕاوە "مرتد"دادەنێت و دەڵێت دەبێت پیاوەکانیان بکوژرێن و ماڵ و سامانیان بە تاڵانی ببرێت و ئینجا بۆ بە کۆیلە بردنی منداڵەکانیان بەڵگە بە فەتوای زۆرینەی زانایانی ئیسلام دەھێنێتەوە لە سەر بە کۆیلە کردنی منداڵی ھەڵگەڕاوەکان و بو بە کۆیلە کردنی ژنەکانیشیان بەڵگە بە ڕێبازی ئەبو حەنیفە دەھێنێتەوە کە وتویەتی ژنی ھەڵگەڕاوەکان دەکرێنە کۆیلە،جا فەتواکەی ئیبن تەیمیە لە بنەڕەتدا سەبارەت بە دەڕەزیەکان (الدرزیة)و نوسەیریەکانەو دەڵًێت:ئەوانە بە یەکدەنگی موسوڵمانان موسوڵمان نین و ھەڵگەڕاونەتەوەو لە ئەھلی کیتابیش نین و سەرانەشیان لێ قبوڵناکرێت،شایەنی ئاماژەیە ئێستاش مەلایەکی سەلەفی لە ئوردن کە بە(مەلا یاسین عەجلونی) ناودارە (کە کوچمەڵێک لێکدانەوەی سەیرو سەمەرەیشی بۆ ئەفسانە میللیە ئیسلامیەکانی کوچتایی ڕۆژگار ھەیە)،ئەم فەتوایەی بۆ"موجاھیدەکانی شام"دا کە ژنانی عەلەویەکان و ھەروەھا دڕەزیەکان و سابیئیەکان و کوردەکان ببەن بۆ خۆیان و دەبنە موڵکیان و بۆیان ھەیە بەبێ مارە کردن و مارەیی سواریان ببن، تیوچریست"منڤر"ێکی دیاری جیھادیەکانیش کە (ئەبو موحەمەدی مەقدیسی)ە پێی وایە جێبەجێکردنی یاسای بە کۆیلە کردنی ژن و منداڵی ھەڵگەڕاوەکان لەم کات و چوارچێوەیەدا گونجاو نیە چونکە دەڵێت ژنان نەزانن و لاوازن و دەستەڵاتیان نیەو بە دەست خۆیان نیە کەسەر بە کێن،و ھێشتاش موجاھیدەکان ئەوەندە بەھێز نین کە گوێ نەدەن بە یاسا نێودەوڵەتیەکانی قەدەغەکردنی کۆیلایەتی، دانەیەکی تریان(ئەبو یوسف مەقدیسی)ناوێکە کە وتارێکی لەسەر ئەو بابەتە ھەیە کە دامەزراوی (الرایة)ی نزیک لە بەرەی نوسرە بڵاوی کردۆتەوە،ئەویش وەلاچمی چەند موجاھیدێکی شام دەداتەوە کە پرسیاریان کردوەو داوای فەتوایان کردوە،ئایا بۆیان ھەیە ژنانی عەلەویەکان بە تاڵان ببەن و بیانکەن بە کۆیلە،پێی وایە بە کۆیلە کردن لە شەریعەتی ئیسلامدا یاسایەکی چەسپاوەو ھیچ دەقێک نیە نەسخی بکاتەوە،بەڵام لە بنەڕەتدا لە بابەتی ڕێگە پێدان"رخسە"نەک یاسای پێویست(عزیمة)و دەشڵێت: ئەو کارە پێویستی بە پێشەواو سەرکردەی ئیسلامی امام و دەستەڵاتی تەواو ھەیە بۆئەوەی دروست بێت،و دابەش کردنەکەش لە "دار الاسلام"دا دەکرێت و لە "دار الحرب"خۆیدا ناکرێت،مەبەستی ئەوەیە ھێشتا وڵاتێکیان نیە کە بە تەواوی پاکیان کردبێتەوە بۆ خۆیان،بۆیە دەگاتە ئەو ئەنجامەی کارەکە لە خۆیدا دروستە بەڵام ھێشتا بارودوچخەکە گونجاو نیە بۆ جێبەجێکردنی،جا بیری لێبکەرەوە:ئەگەر ئەمانە لە سوریا باڵا دەستبن و ھەموو ھەگبەی فەتواکانیان بەکار بھێنن،ئیتر عەلەویەکان و درەزیەکان و سائیبیەکان و کورد ڕوبەڕوی چ دۆزەخێک دەبنەوە.

دیارە داعش ئیمامیان بۆ خۆیان داناوەو دار الاسلام ێکیان بۆخۆیان پێکەوە ناوە و دەستەڵاتی پێویستیش لە خۆیاندا شک دەبەن و ئیتر ھەموو مەرجە شەرعیەکان ئامادەن، بۆیە لە ناوچەی شەڕەکانی خۆیان یاسای بە کۆیلەکردنی ژنان جێبەجێ دەکەن.

 

sarwartaha52@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک