کۆماری ئیسلامی
ئێران ڕژێمی تیرۆر و ئه‌شکه‌نجه
و سێداره‌یه!

نوری به‌شیر
ئه‌م ماوانه شه‌پۆلێکی تیرۆر شاره‌کانی کوردستانی ئێرانى گرته‌وه،
تیرۆری ئه‌مجاره ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پیاوانی ڕژێم و به‌ده‌ستی ده‌زگا
سه‌ر‌کوتگه‌رییه‌کانی ڕژێم خۆی بوه، به‌ڵام ڕێمی کۆماری ئیسلامی به‌م
کاره‌ی به تیرێک چه‌ند نیشان ده‌پێکی؛
له‌وانه پێکهێنانی که‌شێکی ترس و تۆقاندن
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه، هه‌روه‌ها ده‌ستی ڕژێم ئاوه‌لا ده‌کات بۆ په‌لاماردان
و گرتن و تۆقاندن و تۆمه‌ت دروستکردن له‌سه‌ر هه‌ڵسوڕاوانی
سیاسی و مه‌ده‌نی، له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ندێ له‌و
که‌سانه‌ی که تادوێنێ
سیخوڕی و خه‌ڵکی پێده‌کوشتن، ئه‌مڕۆ کارێکی
پێیان نه‌ماوه‌و ده‌یه‌وێ له‌خۆی دوریان بخاته‌وه و
سه‌رئه‌نجام که‌شێکی
سته‌مکاریی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه
پێکبهێنێ و به‌تایبه‌ت بۆ خه‌ڵکی شاری سنه که
ئه‌و چوار که‌سه‌ی تیا تیرۆرکراوه.
بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مه یه‌که‌مین جار
و دوایه‌مین جاری
نییه له‌کاری تیرۆر و سه‌پاندنی باری
ترس و تۆقاندن و عه‌سکه‌رتاریه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێران و کوردستاندا،
له‌وه‌ش واوه‌تر رژێمێکی درنده و دژی
مرۆیی بووه له
داسه‌پاندنی دوکه‌وتووترین هه‌لومه‌رجی
کۆنه‌په‌رستی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاداو له 30 ساڵی ده‌سه‌لاتیدا به‌ڕژێمی
دژی ژن و به‌ڕژێمی تیرۆر و زیندانی و ئه‌شکه‌نجه
وسێداره ناسراوه. ئه‌م ڕژێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاریه‌وه
وه‌ک ڕژێمێکی ئیسلامی هه‌موو کۆمه‌ڵگای به‌پێی یاساکانی ئیسلام و
شه‌ریعه‌ت سازداوه و بوارێکی بۆ هه‌ڵکێشانی
هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادانه‌ی هاوولاتیانی بن ده‌ستی نه‌هێشتۆته‌وه.
ته‌نا‌نه‌ت ڕژێمی کۆماری ئیسلامی وه‌ک ڕژێمێکی تیرۆریست و دژی به‌شه‌ری
ئه‌و رۆڵ و نه‌خشه‌ی
هه‌ر له‌ئاستی ئیران و کوردستاندا قه‌تیس نه‌کردوه، به‌لکو وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێکی
ئیسلامی ده‌ستی تیرۆری گه‌یشتۆته ناوچه‌که
و جیهانیش، له‌وانه عیراق و کوردستانیش به‌دوای ئێران‌دا زیانی گه‌وره‌یان
به‌ده‌ستی ئه‌م ڕژێمه به‌رکه‌وتوه، ئه‌وه بونی بانده تیرۆریستیه‌کان
و ناردنی بۆ ناو قوولایی عیراق و کورستان و
تیرۆرکردنی سه‌دان که‌س له ئۆپۆزسیۆنی
ئێرانی که بوو‌نه قوربانی ده‌ستی تیرۆری
کۆماری ئیسلامی و ئاخونده‌کان، له‌هه‌ژمارده‌کردن نایه. ئه‌م ڕژێمه
هاره هه‌ر به‌کاری تیرۆر و ئه‌شکه‌نجه‌ی
جه‌سته‌ییه‌وه ناوه‌ستێ، به‌ڵکو به‌شێوه‌ی
جۆراوجۆر فتوا ده‌رده‌کات بۆ ئیغتساب له
زیندانه‌کاندا و ئه‌م ئیغتسابانه‌شی به‌پێی شه‌رعی ئیسلام ڕه‌سمیه‌ت
پێداوه. تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێ ناڕه‌زایه‌تی به‌م ڕژێمه
ده‌رببڕێ ده‌خرێته زیندانه‌وه وله‌وێش به‌حوکمی شه‌رع ڕووبه‌ڕڕووی
سزای ئیغتساب ده‌بێته‌وه.
ئه‌م کرده‌وه قێزه‌ون و دژه
مرۆییانه که‌پیشه‌ی ده‌سه‌لاته ئیسلامیه‌کانه و نموونه به‌رجه‌سته‌کانی
له‌ئێران و ئه‌فغانستان ڕوون و به‌رچاوه له‌ئاستی دنیادا. کۆماری
ئیسلامی ئێران له سێ ده‌یه‌ی ڕابردودا ئه‌مه پیشه‌ی بوه. به‌تایبه‌ت
به‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌و ناره‌زایه‌تیه‌ک که‌خۆی
نیشانداوه، بووه‌ته بابه‌تی په‌لاماردانی
ڕژێم و سه‌دان که‌س ده‌ستگیر و زیندانی کراوه
و ژماره‌یه‌کی زۆریش له‌خۆپیشانه‌ران که‌وتنه‌به‌ر ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌وه،
هه‌ر ئێستاش به‌هه‌زاران که‌س زیندانی سیاسی ئه‌م ڕژێمه‌ن و زۆر
لایه‌نی جۆراوجۆر له‌دنیادا ئه‌م
کرده‌وه‌یه‌ی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ڕیسوا و
مه‌حکوم کردووه و ده‌یکه‌ن له‌وانه‌ش
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ئه‌منستی، به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕژێمه
به ڕژێمێکی سه‌دان هه‌زار زیندانی و
له‌سێداره‌دان له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن. به‌تایبه‌تیش
که هه‌ر ئیستا هه‌زاران که‌سی له‌به‌رده‌م ره‌حمه‌تی سێداره‌ی ڕژێمی
ئیسلامی‌دان.
ئه‌م ڕژێمه و فه‌رهه‌نگ و ئایدۆلۆژیا و
یاسا و شه‌ریعه‌ته‌که‌ی ده‌مێکه به‌سه‌رچووه
و له‌گه‌ڵ مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ئه‌مڕۆدا پێچه‌وانه بوونی خۆی نیشانداوه. بۆیه ده‌بێ بڕوا
و نه‌مێنێ. هیچ ڕیگاچاره‌یه‌ک له‌به‌رده‌م
خه‌ڵکی ئێران و کوردستاندا نییه جگه له
هه‌ڵپێچان و ژێره‌وژوورکردنی.. ئه‌مه‌ش
کاری خه‌ڵکی کریکار و زه‌حمه‌تکێشی ئیران و
هێزه شۆڕشگێره‌کانه. به ڕۆیشتنی
ئه‌م ڕژێمه ئیسلامییه نه‌ک هه‌ر
ئاینده‌یه‌ک و ده‌رگایه‌کی ڕۆشن به‌ڕووی کۆمه‌ڵگای ئیران و ناوچه‌که
و جیهانیشدا ده‌کرێته‌وه، به‌ڵکو خه‌ڵک و ناوچه‌که‌ش له
تاوانه‌کانی ڕزگار ده‌بن.
n.bashir3@ukonline.co.uk
|