١٩\٤\٢٠١٣ کۆماری ئیسلامی ژن دەکا بە ئامرازی بێ ئابڕووکردن.
ژنان مەوزوعی تەماح بوون، واتە بە خاوەن بوونیان، بە خاوەن بوونی ژنانێکی زۆرتر یەکێک لە مەبەستە جەوهەریەکانی ژیان بووە لای ئایینیەکانی عەرەب، بۆیە هەر لەسەرەتای هاتنی ئایینی ئیسلامەوە زۆر بەهەستیارییەوە یاسا و ڕیساکانی سەبارەت بە ژنان دادەرێژرێت و چۆنیەتی هەلسو کەوت لەگەڵ کاڵایێکی بە ناو ژن پێگەیێکی جەوهەری لە ناو قورئان دا هەیە. لە لای ئیسلام ژن دەبێ پۆشتە بێ ،بۆ چی؟ چونکە ژن کاڵایێکی جنسیە و لەوانەیە پیاوانی تر بە ڕوانین بۆیی بەشێک لە بایەخی ئەو بۆ خۆیان ببەن و بە خۆرایی چێژی لێوەربگرن تا ئێرە تەنیا وەکوو هەر کاڵایێک دەرگای هەمار دادەخەی بۆ ئەوەی بەشێک لە کاڵاکەت نەدزرێ ، بەڵام لەوەش واوەتر ژن کاڵایەکی هەستیارە و داپۆشینی بە عەباو بەرچاوکەوە ئەو پەری هەستیاریەکەی دەردەبڕێ.
ئێستا با بزانین ئەم هەستیاریە چیە؟ هەستیاریەکەی بۆ جیاوازییە سەرەکیەکەی ئەم کاڵایە دەگەرێتەوە کاڵایێکی کە بایەخی بەکار هێنانێکی جیاواز و (تایبەتی) هەیە، بایەخی بەکارهێنانی جنسی ، ئەمەش ئەم کاڵا زماندارە تەنانەت لە (خزمەتکار) کاڵایەکی زمانداری تر جیا دەکاتەوە . ئەو کاڵایەی کە بە زبری زێڕ یان دەسەڵات تاپۆی دەکەن . ئەم تاپۆ کردنە (بە هی خۆ کردنە). واتە مارە کردن ئەو دەکات بە مڵکی هەناسەدەری تۆ. تا ئەو کاتەی دڵخوازی تۆیە،گەر ئارەزوت کرد تا ئاخری عومرت .ئەم کاڵایە دەتوانێت ئەو پێوەندی و مل دان و بە مڵک بونە تێپەرێنێت و لە گەڵ پیاوی دڵخوازی خۆی لە دەروەی چوارچێوەی مڵکێتی جنسی لەگەڵا کەسی مارە لێنەکراو تێکەڵی دڵخوازانەی جنسی بگرێت . ژن وەکو والێکراو (مەفعول)ی دڵنەخواز بابەتی سوڵتەی پیاوە. دەسەڵاتی پیاوانە و، دەسەڵاتی چینایەتی پیاوانی خاوەن زێڕ و زێو ، ئەم (لێکراوە) کە لە رەسمێکی گشتیدا خاوەنەکەی مارەی کردوە و فوی بە سوڕنادا کردوە کە هەموان بزانن ئەوە هی منە بۆ مل دانی هەموو رۆژە و زامن کردنی لانەدان لە سنورەکانی ژن و شوویەتی دەبێ بە ئەنواعی نەریت و یاسای خوێناوی ، وەکوو بەردەباران کردن دەوری بتەنرێ.
ئیسلام و تێڕوانینی ئیسلامی بیر و بڕوا و یاساکانی ، وەکوو بابەتی بە کارهێنان ژن دەناسن و دەیناسێنن ، وەکوو بابەت و کاڵایەک کە تاپۆ دەکرێت مارە دەکرێت و بەم شێوازە مافی هەموو جۆرە بە کار هێنانێکی خۆی دەدات بەو پیاوەی کە (مارە) کراوە لێی ،واتە بە بە هی ئەو کراوە . چونکە ژن و دیل ، رەعیەت بە نادڵخواز مل بە خاوەنەکەیان دەدەن ، وەکوو کۆمەڵێک بونەوەری لاواز و خواری کۆمەڵگا سەیر دەکرێن . مەترسی لادانی تاکە کەسی هەلهاتن و سەرکێشی ئەم جۆرە بونەوەرە هەیە، تەنانەت خەتەری ئاخێزانی گشتی و شۆرش، پچڕاندنی زنجیرەکانی دیلێتیش هەیە . هەروەها کە دیلەکان لە پرۆسەیەکی دورو درێژی مێژوییدا پێوەندی دیلدارانەیان هەڵپێچاند و سیستەمی فئو دالیش هەروەها . دێینەوە سەر ژنان وەکوو زیندەوەرێکی بەکاڵا کراو ،وەکوو بونەوەرێک کە نەک بە دڵخواز ،بەڵکوو لە ژێر قورسایی کۆت و بەندی یاسا و رێسا و نەریتیدا مەجبوور بە مل دان بە ناسکترین و هەستیار ترین پەیوەندی ژیانی ، پەیوەندی جنسی و ئەویندارانە دەکرێت . وەکوو بابەتی بەکارهێنانی (بکەر) واتە پیاو ژن سوک و یەع لێکراو دەناسێ . لە کۆمەڵگای پیاو سالاری ئیسلامیدا کە پیاوێک جنێو بە خۆی دەدات دەلێت (دەرپێی ژنم لە پێ دابێت)، (پیاو نەبم) وهەتد. بۆیە دادگای ئیسلام کاتێک دێت تاوانبارێک لە سەر تاوانێکی کۆمەڵایەتی سزا بدات و سوک و سەلیمی ناو شاری بکات دەرپێی ژنانە و جلی ژنانە ،وەکوو نیشانەی ئەو دەکات بە ئامرازێک کە پیاوێکی پێ سووک وسەلیم کات . لیبراڵەکان و کۆمۆنیستەکان لە بزوتنەوەی ژناندا هێلێکی گەورە جیایان دەکاتەوە .
ئەو هێڵە راتەقینەیەی ژنانی (هێزی کار فرۆش) و ژنانی (هێزی کار کڕ)لە یەک جیا دەکاتەوە. بەڵام لەگەڵ ناسیۆناڵ مەزهەبیەکان و لەگەڵ مەزهەبیە کان لەو تێڕوانینە قێزەون و توڕە و پاوانخوازانە دا ناکۆکیان هەبووە ، ئێستا زیاتر لە هەمیشە ئەوە کۆمۆنیستەکانن کە نەوەک ناکۆکی بەڵکو بە ڕاشکاوی دژی دەوەستێنەوە وخەبات بۆ لە بناخە دەرهێنانی دەکەن. ئەوە کۆمۆنیستەکانن کە زیاتر لە فرمێسک رژاندنی مافی مرۆڤانە و پیاو چاکانەی لیبڕاڵەکان نەوەک تەنیا دژ بە توندوتیژیی دژی ژن و پەراوێز خستنی خەبات دەکەن . بەڵکوو لە گەڵ ناوەندێتی لیبڕاڵانەی پیاوان و ژنانی بۆرژوا، کە هەمان ناوەندێتی خوا وێنەی ( سەرمایە )یشە دژ و ناکۆکن. کۆمۆنیستەکان نەوەک ئەم تێڕوانینە بە کۆنەپەرەستانە و نەخۆش ئامێز دەزانن بەڵکوو واوەتر لە کۆت و بەندی بەرتەسک و گەوجانە ی ئایین، دژی کۆت و بەندی سەرمایەداری لە بازاڕی کاریشدا کە (قورسایی) ئەو بە تایبەت بە سەر ژنان دا زاڵترە خەبات دەکەن.
|