٢١\٧\٢٠١٠
کۆماری ئیسلامیی
له کوردستان دوژمنایه‌تیی هه‌موو گیانله‌به‌رێک ده‌کا.

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ماوەی ته‌مه‌نی نگریسی خۆیدا، بۆ به‌شی هه‌رە
زۆری خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی وبۆ خه‌ڵکی کورد به‌تایبه‌تی بێجگه له نه‌هامه‌تی،
گرتن، کاولکاری، ئه‌شکه‌نجه‌و خه‌فه‌قان وسانسۆر کردن، بێ‌کاری ودیاردەی
دزێوی کۆمه‌ڵایه‌تی هاوردەیه‌کی تری پێ نه‌بوە، ئه‌م رژیمه جیاواز له‌وەی
بۆ مانه‌وەی خۆی دەستی داوەته هه‌ر کردەوەیه‌کی جینایه‌تکارانه، بۆ
ترساندن وکاول کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کیش که نه‌یاران وبیر جیاوازانی زۆری
له خۆ گرتوە، له هیچ کردەوەیه کی دزێو وشرماوی درێغی نه کردوە.
کوردستان وخه‌ڵکه‌که‌ی له‌و ناوچانه‌ی ئێرانن که شانازی ڕاپه‌ڕین
وشۆڕش وخۆڕاگرییان بۆ خۆیان تۆمار کردوە، خه‌ڵکی کورد دەیان ساڵه له
به رانبه‌ر کردوە دزوێوه کانی رژیم دا ململانی ئه‌که‌ن وله به‌رانبه‌ر
دەست درێژییه‌کانی رژیم بۆ سه‌ر مافه‌کانی تاک وکۆمه‌ڵ خۆڕاگری و به‌رخۆدان
ئه‌که‌ن، به‌شی هه‌رە زۆری ئه‌م خه‌ڵکه ئازادیخوازە ملکه‌چی خواسته
دوژمنکارانه‌کانی رژیم نه‌بون وبه‌ر په‌رچی پێشێل کارییه‌کانی مافی
مرۆڤیان له لایه‌ن رژیمی ئیسلامییه‌وە، داوەته‌وە.
رژیم سه‌ڕە ڕای ئه‌وەی هه‌وڵی خۆیداوە که بتوانێت مانه‌وەو پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
خۆی له کوردەواریدا بسه‌لمێنێت وبه‌هێزی بکات، هه‌وڵیشی داوە، به‌خشکه
یان به ملهوڕی و به دەیان جۆر پیلان گێڕی، کولتور وسروشت وداب ونه‌ریت
وجل وبه‌رگ وزمان وئه‌دەبیات وهونه‌ری کوردی بشێوێنێت وته‌نانه‌ت هه‌وڵیشی
داوە که له نێوان زاراوە وئایین وباوەڕە جیاوازەکاندا دو دەسته‌یی وچه‌ندە
دەسته‌یی دروست کات وئاڵۆزییه‌کی تایبه‌ت وچه‌ند به‌رەکی بنێته‌وە.
کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی قارنێ، قه‌ڵاتان وئیندرقاش، کوشتاری دڕندانه‌ی خه‌لکی
سنه له نه‌ورۆزی خوێناوی سنه، ئێعدامی به‌کۆمه‌ڵ وبه تاکی چالاکانی
سیاسی، وەدەر نانی کارمه‌ند ومامۆستا وخوێندکار له کار وخوێندن، گرتن
وئه‌شکه‌نجه وشکاندنی قه‌ڵه‌می نوسه‌ران، دور خستنه‌وەی چالاکانی مه‌دەنی
وکۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی له زێدی خۆیان بۆ ناوچه‌کانی تری ئێران، قه‌دەغه
کردنی ناوی کوردی بۆ شوێنی که‌سابه‌ت وبنکه وەرزشی وخوێندنگا وته‌نانه‌ت
له سه‌ر تاکه‌کا نیش، داگیر کردنی ماڵ وکه‌لو په‌لی بنه‌ماڵه‌ی
چالاکانی کورد، ڕاونانی مێشکه تواناکانی وڵات به‌رەو هه‌ندەران، سه‌پاندنی
شه‌ڕی دەیان ساڵه به‌سه‌رخه‌ڵکی ئازادیخوازی کورد، ته‌نیا گۆشه‌گه
لێکی دیاری کردەوە ملهوڕانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه له کوردستان.
ئه‌م رژیمه له لایه‌کی تریشه‌وە به په‌رە دان به بێ‌کاری، هه‌ژاری و
دەست کورتی، هه‌وڵی داوە خه‌ڵک له‌بێدەرەتانی وبرسێتی وگرانیدا بهێڵێته‌وە،
نه‌بوونی یه‌که‌ی به‌ر هه‌م هێنان، نه‌بوون یان که‌م بوونی خزمه‌ت
گوزاری، نه‌بوون یان که‌م بوون یان له خوارەوە بوونی ئاستی ستانداردی
ناوەندەکانی خوێندن وبارهێنان وته‌ندروستی، ئاسته‌نگ دروست کردن له به‌ردەم
دەر خستنی وزه وتواناییه مێشکی ومادییه کانی گه‌نجان، به‌ر به‌ست
وکۆسپ دانان له سه‌ر رێگای وەرزشکاران، هونه‌ر مه‌ندان، ئه‌دیبان
ونووسه‌ران، بڵاو کردنه‌وەی مادە سڕکه‌رەکان، بڵاو کردنه‌وەی دیاردەی
وەک نه‌خۆشین گه‌لی جۆراو جۆر له‌وانه ئایدز وزۆر جۆر وشێوازی تر، هه‌وڵ
دان بۆ دوبه‌رەکی نانه‌وە له نیوان خه‌ڵکانێک که زاراوەکه‌یان وەک
یه‌ک نییه، بۆ نموونه له نێوان گۆران، هه‌ورامی، سۆرانی، کرمانجی،
یان هه‌وڵ دان بۆ ئاژاوە نانه‌وە له نێوان ئایین ودینه جیاوازەکانی
مه‌وجود له کوردستان، بۆ نموونه ناکۆکی له نێوان کوردی شێعه‌و سونی،
ئه‌هلی حه‌ق، مه‌سێحی ویه‌هوودی و.... تر دروست بکات وبه‌و هۆکارە
جیاوازانه‌وە کوردی دین جیاواز بکاته دوژمنی یه‌ک، هه‌وڵ دان بۆ بێ
بایه‌خ کردنی جل وبه‌رگی کوردی له‌ناو خه‌ڵک، تێکه‌ڵ کردنی زمانی فارسی
به‌زمانی کوردی، هێنانی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکانێکی غه‌یرە کورد ونیشته‌جێ
کردنیان له کوردستان، شێواندنی جوگرافی ناوچه کورد نشینه‌کان له ژێر
ناوی په‌رە پێدانی ئاوەدانی وئابووری. به‌ش گه‌لێکن که رژیم به
خشکه له ژێر ناو گه‌لی جۆراو جۆردا له کوردەواریدا ڕەچاوی کردون وهه‌وڵی
جێ به‌جێ کردنیانی داوە وئه‌یدات.
له‌باری جوگرافیاوە هه‌ندێک له شار وناوچه کوردنشینه‌کان هه‌لی ئاڵۆز
بونیان تێدایه، که رژیم ئه‌م دۆخه‌ی زۆر به‌جوانی دیتوەو هه‌وڵی
ئاڵۆزتربونیان ئه‌دات، بۆ نمونه:
رژیم سه‌رە رای ئه‌وەی له هه‌مو بوارێکه‌وە هه‌وڵی ئه‌وە ئه‌دات خه‌لکی
کورد به‌رەو هه‌ڵدێری نه‌مان ببات، له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ستی به‌ئه‌گه‌ری
سه‌ر نه‌که‌وتنی کردوە، بۆیه دەستی داوەته کردەوەگه‌لێک که لانیکه‌م
بار‌و دۆخی جوگرافیای کوردەواری ورێژەی دانیشتوانی بگۆرێت تا به‌ڵکو
بتوانێت چه‌ند خاڵی گرینگ له‌ژێر جوگرافیای کوردستان بێنێته دەر،
کرماشان، ورمێ، قوروە، بیجار، مێهران ودێهلوران ودەشت عه‌باس له
زومڕەی ئه‌و ناوچانه‌ن که له‌م فازەدا بونه‌ته ئامانجی ئه‌و پیلانه‌ی
رژیم، هه‌رکام له‌و ناوچانه گرینگی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه که
دوژمنانی کورد هان ئه‌دات بۆ زه‌ربه‌دانی ستراتیژی له کورد له‌و
ناوچانه‌وە هه‌نگاو هه‌ڵبهێننه‌وە.
له‌کوردستانێک که به ئانقه‌ست له زۆر بوارەوە له‌دواکه‌وتوییدا
ڕاگیردراوە، ئه‌و ناوەند وبنکه زانستی ویه‌که به‌رهه‌م هێنه‌رانه
پێویستن که بتوانێت کۆمه‌ڵگای کوردی له چنگ ئه‌و دوا که‌وتووییه داسه‌پاوە
به‌سه‌ریدا دەر باز بکات وبتوانێت هه‌نگاوگه‌لی باش بۆ به‌رەو پێشچونی
هه‌ڵبهێنێته‌وە، له کوردستان، ناوەندی خوێندن هه‌ر له سه‌رەتایی تا
زانکۆکان، ناوەند گه‌لی وەرزشی، رێگا‌و بانی ستاندارد، بنکه‌ی خزمه‌ت
گوزاری، ناوەندی بارهێنان وڕاهێنانی زانستی، بنکه‌ی ته‌ندروستی به‌ستانداردی
ئه‌مرۆیی، ناوەند گه‌لی کار ودابین کردنی کار وبه‌رهه‌م هێنان، ناوەند
گه‌لی بوژاندنه‌وەی ئابووری وکشتو کاڵ پێویسته، رژیم بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه
نه ته‌نیا هه‌نگاوی هه‌ڵنه‌هێناوەته‌وە ئه‌گه‌ر جار وباریش کارگه‌لێکی
کردبێت زۆر رووکه‌ش وڕواڵه‌تی بوە، یان ئه‌گه‌ر کارێکی بنه‌ڕەتیش
کرابێت کاتی تێکدان ودواڕۆژی له به‌رچاو گیردراوە، هه‌ر که‌س چاو له
ناوەندەکانی چیمه‌نتۆ وتواندنه‌وەی ئاسنی کوردستان بکات به‌جوانی هه‌ست
به‌م ڕاستییه ئه‌کات، یه‌که‌ی به‌رهه‌م هێنانی چیمه‌نتۆی
کوردستان(کارخانه سیمان کردستان) یه‌که‌ی تواندنه‌وە وبه‌رهه‌م هێنانی
ئاسنی کوردستان( کارخانه ژوب آهن کردستان) ئه‌م دو ناوەندە له رواڵه‌تدا
هین کوردستان وبه ناوی کوردستانیش لێدراو‌ن، به‌ڵام شوێنی ئه‌و دو
ناوەندە له سه‌ر سنووری پارێزگای کوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی هه‌مه‌دان
وزەنجان‌دایه، له کاتێکدا ئه‌بێت پێداویستی (موادخام) ئه‌و ناوەندانه
له قوڵایی کوردستانه‌وە بگوێزرێنه‌وە بۆ سنووری کوردستان که هه‌م
کاتی زۆری ئه‌وێت، هه‌م هه‌زینه‌ی زۆر. رژیم به ئانقه‌ست له‌و شوێنه‌دا
ئه‌و کارخانانه لێ ئه‌دات بۆ ئه‌وەی له کاتی ئه‌گه‌ری پێویستدا
بتوانێت له ژیر کۆنتڕۆڵ وچنگی خۆیدا بێت.
له‌لایه‌کی ترەوە هه‌ر چی ئاسه‌واری مێژوییه، سه‌رچاوەی سروشتییه‌و زۆر
به‌رهه‌می تر که توانای گوازتنه‌وەیان هه‌یه سه‌رقاڵی گوازتنه‌وەیانه
له کوردستان به‌رەو شوێنه‌کانی تری ئێران. به‌جیاتی خزمه‌ت گوزاری سه‌رەکی
له ژێر ناوی ئاوەدانی وگه‌شه وخزمه‌ت گوزاریدا هه‌ر تاو نه تاوێک
شارێکی بێ ئیمکانات ڕاست ئه‌کاته‌وە که‌ئه‌وانه‌یش مه‌به‌ستی سه‌رەکی
له پشته.
قوروە وبیجار دو ناوەندی به‌رهه‌م هێنانی گرینگن له بواری ده‌خڵ‌و دان
وکشت وکاڵ نه‌ک هه‌ر له کوردستان به‌ڵکو له هه‌مو ئێران‌دا، زۆرینه‌ی
هه‌رە زۆری دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه کوردن، که که‌مینه‌یه‌کی تورک
زمانیشی تێدا ئه‌ژین، رژیم له ژێر ناوی گه‌شه‌و ئاوەدانی، زۆرترین
ناوچه‌ی کوردنشینی سه‌ر به‌قوروە له قوروە‌ی دا ئه‌بڕیوە ودێگولانی
کردۆته شارێکی سه‌ر به‌خۆ وناوەندی ئه‌و به‌شه دابڕاوە، به‌شێکی هه‌رە
زۆر له کوردانی دانیشتوی ناوچه‌که له قوروە دائه‌بڕێت وئه‌یان خاته
سه‌ر دێگولان، به‌م کردەوە له و دیوی قوروە به‌رەو هه‌مه‌دان که
زۆرینه‌یان تورک نشینن له‌ژێر ناوی که‌م کردنه‌وەی باری ترافیکی ئیداری
له سه‌ر هه‌مه‌دان به‌شێک له دێهاته تورک نشینه‌کانی خستوەته سه‌ر
قوروە، به‌م کارە رێژەی کوردی دانیشتوی قوروە وسه‌ر به قوروە ی که‌مکردۆته‌وەو
له‌و لایش ژمارەی تورکی سه‌ر به قوروە‌ی زیاد کردوە که ئه‌مه بۆ
داهاتو مه‌ترسیدارە، له بیجار به هه‌مان شێوە به‌شێکی به‌ر چاوی له
ناوچه کوردنشینه‌کانی خستوەته سه‌ر دیواندەرەو له پارێزگای زه‌نجان
که تورک نشینن خستویه‌ته سه‌ر بیجار، یانی له بیجاریش هه‌مان پلانی
قوروە ڕەچاو کراوە،
سه‌وڵاوای به ٢٠٠ماڵه‌وە له‌مه‌ریوان دابڕیوە وکردویه‌ته شارێکی سه‌ر
به‌خۆ، بۆ ئه‌وەی رێژه‌ی سه‌وڵاوا بگاته ئاستی شارێک، کۆمه‌ڵێک ناوچه‌ی
له سنه دابڕیوە وخستویه‌ته سه‌ر سه‌وڵاوا وگرینگتر له‌وەیش ئه‌وەیه
که به‌شێکی هه‌رە به‌ر چاوی له هه‌ورامان که له بنه‌ڕەت دا سه‌ر به
پاریزگای کرماشانه خستویه‌ته‌سه‌ر سه‌وڵاوا، به‌م کارەی کۆمه‌ڵێکی زۆر
له خه‌ڵکی کوردی له پارێزگای کرماشان که‌م کردۆته‌وە، له‌و سه‌ری
کرماشانیشه‌وە له شارەکانی نه‌هاوەند ومه‌لایه‌ری سه‌ر به هه‌مه‌دانی
دابڕیوەو خستویه‌ته سه‌ر کرماشان که بتوانێت رێژەی خه‌ڵکانی غه‌یرە
کورد له کۆی پارێزگای کرماشان‌دا زیاد بکات، له لایه‌کی تریشه‌وە ناوچه‌کانی
بلووران، زانوگا وسه‌راو هه‌رەسمی له شائاباد دابڕیوە خستونیه‌ته سه‌ر
پارێزگای لورستان، له ناو شاری کرماشان به ئاشکرا وبه ئانقه‌ست پڕ
کراوە له خه‌ڵکانی هاوردە له شارەکانی تری ئێران به‌تایبه‌ت خه‌ڵکانی
فارس زمانی ئیسفه‌هانی، یانی به‌و جۆرە جیاواز له‌وەی ئه‌ی هه‌وێت
جوگرافیای پارێزگاکه بگۆرێت ورێژەی کوردانی دانیشتوی پارێزگای کرماشان
که‌م کاته‌وە، له ناوشاری کرماشان که گه‌ورەترین وگرینگترین شاری
کوردەوارییه هه‌م له باری رێژەی دانیشتوان وهه‌م له باری ئابووری
وکشتو کاڵ و سه‌رچاوەی به‌رهه‌م هێنان وەک نه‌وت وگاز وزۆر کان وکانگه‌ی
ترەوە، به‌هێنانی خه‌ڵکانی غه‌یرە کوردی تر وجێگیر کردنیان له
کرماشان سه‌ر قاڵی گۆڕانی بافتی ئه‌و شارەیه، له پارێزگای ئیلام‌یش به‌شێکی
هه‌رە گرینگی ئه‌و پارێزگاریه وەک ناوچه‌کانی دەشت عه‌باسی خستوەته
سه‌ر شارەکانی ئه‌ندیمشک وشوش له‌پارێزگای خوزستان وله سوچێکی تری ئه‌و
پارێزگایه‌وە کۆمه‌ڵێک ناوچه‌ی عه‌رەب نشینی کردۆته به‌شی شارەکانی
مێهران ودێهلوران له پارێزگای ئیلام.
یه‌کێک له وپلانانه‌ی‌تر که رژیم سه‌ر قاڵی خوێندنه‌وە وگه‌ڵاڵه
کردنی شێوازی به‌ڕێوە بردنیه‌تی وجارو بارەیش له ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا
باسی لێوە ئه‌که‌ن، (پارێزگای موکوریان)ە، رژیم به نیازە له ژێر ناوی
گه‌شه، ئاوەدانی، ئاسان کاری بۆ خه‌ڵک، که‌م کردنه‌وەی باری ترافیک له‌سه‌ر
هه‌ندێک شار، پلانێکی شومی به‌دەسته‌وەیه که ناوی ناوە پارێزگای
موکوریان، هه‌روەک ئاشکرایه، یه‌کێک له‌و چه‌ند پارێزگای ئێرانه که
به کوردەواری ناسراون وکورد نشینه، پارێزگای ئازەر بایجانی رۆژ ئاوایه
که ناوەندی ئه‌م پارێزگایه شاری ورمێیه، ئه‌م پارێزگایه تایبه‌تمه
ندی خۆی هه‌ێه، به‌شی هه‌رە زۆری ئه‌م پارێزگایه کورد نشینن، له‌کۆی
گشتی پارێزگاکه‌دا که‌مینه‌یه‌کی تورک زمانن، به وته‌ی راگه‌یاندنه‌کان
وئاماری رژیم ناوشاری ورمێ ٤٥ له سه‌دی کوردن گه‌رچی ئه‌م ئامارە
ناڕاسته وهه‌موان ئه‌زانن که رێژەی کوردانی ورمێ زۆر له زۆرینه
زیاترن، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک شار وگوندی هه‌ن که کۆی گشتی ئه‌و پارێزگایه
پێکدێنن، هه‌ندێک له وشارو وناوچانه به ته‌واوی کوردن وهه‌ندێکیشیان
تێکه‌ڵه‌یه‌کن له تورک وکورد، ئه‌و شار وناوچانه‌ی که به ته‌واوی
کورد زمانن بریتین له: بۆکان، مه‌هاباد، سه‌ردەشت، پیرانشار، ڕەبه‌ت،
شنۆ، سۆما وبرادۆس، ئه‌وانه‌ی وا تێکه‌ڵن به‌ڵام زۆرینه‌ی هه‌رە زۆریان
کوردن بریتین له میاندواو، نه‌غه‌دە، سه‌ڵماس، خودی ورمێ‌ش تێکه‌ل.
ئێسته رژیم به‌نیازە پارێزگایه‌ک به ناوی پارێزگای موکوریان دروست
بکات که ناوەندەکه‌ی ببێته شاری سه‌قز، شاری بانه له پارێزگای
کوردستان، هه‌ر وەها له ئازەربایجانی رۆژئاوا، بۆکان، شنۆ، نه‌غه‌دە،
میاندواو، مه‌هاباد، پیرانشار، سه‌ردەشت، ڕەبه‌ت داببڕێت وبیان کاته
پارێزگای موکوریان یانی، به وته‌یه‌کی تر له سه‌دا ٩٥ی ناوچه‌که که
به ته‌واوی کورد نشینن له ئازەر بایجان داببڕێت وبه جۆرە ته‌نیا کۆمه‌ڵێکی
که‌م له رێژەی پێک هێنه‌رانی ئازەر بایجانی رۆژ ئاوا کورد ئه‌بن وله
پاڵ ئه‌وەیشدا به‌شێکی به‌رچاو له تورکه‌کانی سه‌ر به پارێزگای ئازەر
بایجانی رۆژهه‌ڵات بخاته سه‌ڕ پارێزگای ئازەر بایجانی رۆژ ئاوا که
به‌و جۆرە به هه‌ر پێوەره‌یه‌ک بپێورێت ئازەر بایجانی رۆژ ئاوا زۆرینه‌ی
ئه‌بێته تورک زمان‌و ورمێ وپارێزگاکه‌ی رێژه‌یه‌کی که‌م کورد له خۆ ئه‌گرێت
وبه و جۆرە پلانی ئه‌وە هه‌یه که له درێژ ماوەدا ناسنامه‌ی کورد له‌و
پارێزگا وشاری ورمێ وگۆڵی ورمێ بسڕێته‌وە. یان لانیکه‌م توشێ کێشه‌یه‌کی
بکات که چارەسه‌ر کردنی ئاسان نه‌بێت، وەک ئه‌وەی سه‌دام له‌که‌رکوک
وموسڵ و زۆر ناوچه‌ی کوردەواری ژێر دەسه‌ڵاتی خۆیدا کردی.
ئاستی پلانه‌کانی رژیم به‌وانه‌یشه‌وە نه‌وەستاوەته‌وە وله هه‌وڵه
دوژمنکارانه‌کانی به بێ وچان به‌ردەوامه، رژیم هه‌وڵ ئه‌دا زمانی
کوردی به‌تێکه‌ڵ کردنی زمانه‌کانی تر بفه‌وتێنێت، هونه‌ری کوردی
بشوێنێت، جل وبه‌رگی کوردی بکاته‌عه‌یب وعار، دەنگێک که باس له نه‌ته‌وەی
کورد بکات له قورگدا بخنکێنێت، قه‌ڵمێک که له خزمه‌ت زیندو ڕاگرتنی نه‌ته‌وەکه‌دا
بێت بشکێنێت، چالاکانی زیندو ڕاگرتنی بیری نه‌ته‌وەیی وخواستی عادڵانه
له ژێر ناوی شه‌ڕ له گه‌ڵ خودا وهه‌وڵ دان بۆ نا ئه‌منی وڵات وزۆر
تاوان گه‌لی جۆراو جۆر ڕاپێچی گرت‌و خانه‌کان بکات وبیان باته ژێر په‌تی
سێدارە وئه‌شکه‌نجه‌و به‌ندکردنیان، به هه‌مو توانایه‌وە بۆ نه‌هێشتنی
کورد وەک نه‌ته‌وە وتاکیشی وەک تاک له‌هیچ هه‌وڵ وکۆششێک درێغی نه‌کردوە،
داسه‌پاندنی دواکه‌وتیی، نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری، کورد وەک شارۆمه‌ندی
دەرەجه ٢ یان سێ، گرانی، بێ‌کاری ودەست کورتی، به‌ر گرتن به‌گه‌شه‌ی
ئابووری ناوچه‌که وگه‌شه‌ی تاکه‌کان له هه‌ر بوارێک‌دا، له‌ت وپه‌ت
کردنی جوگرافیای ناوچه کوردنشینه‌کان، ساز کردنی دوبه‌رەکی و ئاڵۆزی
نانه‌وە، له پاڵیدا زیاد کردنی ناوەندەکانی کۆنتڕۆڵ وسه‌ڕ کوت،
ناوەندەکانی ئیرتجاع وکۆنه‌په‌رەستی، بنکه‌ی سیخوڕی ولێدانی دام‌و
دەزگای زۆر وهێنانی هێزی زۆر به مه‌به‌ستی سه‌رکوت وچاو ترساندنی خه‌ڵکی
کورد، به‌شگه‌لێکن که هه‌ر کام له‌مانه باسێکی تێر وته‌سه‌ل هه‌ڵئه‌گرێت.
ماوەیه‌که رژیم سه‌رە ڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که له سه‌رەوە ئاماژه‌م
پێکردون، هێشتا چاوی به دیدتنی ئه‌و خه‌ڵک وناوچانه هه‌ڵنایه‌ت وبۆ سه‌رکوت
ودوژمنایه‌تی زیاتر شێوازی تازە تری ڕەچاو کردوە که به‌ڵکو بتوانێت
زیان وخه‌سارەتی زیاتر به‌خه‌ڵک بگه‌یه‌نێت، به دانانی مین له سه‌ر
سنوورەکان، به کوشتنی خه‌لکانی بێتاوانی کاسب کار، به گرتن وله‌ت کردنی
جوگرافیای کوردەوارییه‌وە نه‌وەستاوەو دەستی داوەته دوژمنایه‌تییه‌کی
ئاشکرای زۆر ملهوڕانه، کۆماری ئیسلامی هه‌م له‌گه‌ڵ کورد وەک نه‌ته‌وە
کێشه‌ی هه‌یه وهه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌ی وا کوردی تێدا ئه‌ژی پێی ئه‌وترێت
کوردەواری، له دوژمنایه‌تی له‌گه‌ل خه‌ڵکی کورد ئه‌وەی توانیویه‌تی ئه‌نجامی
داوە، دیارە ماڵوێرانی وزۆر موسیبه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاندوە به‌ڵام
نه‌یتوانیوە دەنگی ئازادی خوازی له کوردستان به‌و جۆرەی که حه‌زی
خۆیه‌تی کپ وبێ دەنگ بکات، نه‌یتوانیوە خه‌ڵکی کورد به‌چۆکدا دابێنێت،
نه‌یتوانیوە پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له کوردستان وەدەست بهێنێت ونه‌ی
توانیوە دەسه‌ڵاتێکی جه‌ماوەری ومه‌شروع له کوردستان وەدەست بهێنێت،
ئه‌وەی که ماوەته‌وە بۆ خۆیشی ئه‌زانێت که به زۆری چه‌ک وزه‌برو زەنگ
وگرتن وئازار وئێعدام ودەسه‌ڵاته‌وەیه له‌کوردستان ماوەته‌وە، رژیم
باش ئه‌زانێت ئه‌و مانه‌وەیه روو له‌کۆتاییه بۆیه جیاواز له‌و هه‌وڵانه‌ی
که تائێسته داویه‌تی، جیاواز له‌و هه‌وڵانه‌ێش که‌به‌ردەوامه له‌سه‌ریان
بۆ گۆڕینی جۆگرافیای کوردستان، دەستی کردوە به له‌به‌ین بردنی سروشتی
کوردەواری، چون ئه‌زانێت ئه‌م هه‌رێمه دێر یان زو ڕزگاری ئه‌بێت، بۆیه
هه‌وڵ ئه‌دات هه‌رێمێکی کاولکراو پاش خۆی به‌جێ بهێڵێت .
له‌بابه‌تی سروشت وسه‌رچاوە سروشتییه‌کانه‌وە کردەوەگه‌لێکی
دوژمنکارانه‌ی به‌ئاشکرا دەست پێکردوە که ئاستی جینایه‌ته‌کانی دڵی هه‌ر
ئینسانێکی به‌ویژدان ئه‌هه‌ژێنێت. ئه‌م رژیمه که له‌ماوەی دەیان ساڵی
ڕابردوی خۆیدا نه‌یتوانیوە له کوردستان به ئاسوودەیی بژی، هه‌ر دەم
خۆی وەک موسافر چاو لێکردوە، ئێسته له‌و باوەڕەدایه که کۆتایی سه‌فه‌ر
ودور که‌وتنه‌وەی له‌کوردستان زۆر نزیکه، بۆیه به خێراییه‌کی هه‌ر چی
زیاتر دەستی داوەته کاولکاری زۆرتر.
کۆماری ئیسلامی ئێران به ئارەزوی دڵی خۆی تا توانیویه‌تی له سه‌ر کێو،
سه‌ر سنوورەکان ودەشت ودەری ئه‌م کوردستانه مینی چاندوە، تا توانیویه‌تی
به هاوکاری دەست وپێوەندەکانی خۆی ئاسه‌واری مێژوییان دەر هێناوەو له
کوردستان بردویانه‌ته‌دەر، تا توانیویانه هه‌وڵی کاول کردن وشیواندنی
ناوەندە مێژوییه‌کانیان داوە، ئێستایش دەستیان داوەته سووتاندنی دار
ودرەخت وپوش وپڵاشی ئه‌م کوردەوارییه.
تاو نه‌تاوێک له‌ژێر ناویی رروداوی رێگا‌و بان‌و وەرگه‌ڕانی
ئوتۆمبیلێکدا، دەیان تۆن مادەی شیمیایی ترسناکی کردۆته ناو چۆم ورۆبار
وبه‌نداوەکانی کوردستانه‌وە، له ژێر ناویی هه‌بوونی پێشمه‌رگه که‌ژو
کێوی به‌ئارەزوی خۆی داوەته‌به‌ر هێرشی تۆپ وبۆمبه‌کانی خۆی، کشت وکاڵ
ودەخڵ ودانی به‌رهه‌می ساڵێکی له‌جوتیارانی زه‌حمه‌تکێشی له‌ژێر ناوی
هه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌دا سوتاندوەو ڕەنجی ساڵێک خه‌ڵکی هه‌ژاری به‌خه‌سار
داوە به‌بێ قه‌رە بوو کردنه‌وەی.
ماوەیه‌که به ئاگر دارستانه‌کانی پیرانشار، سه‌ردەشت، بانه، پاوە،
کامیاران، رەوانسه‌ر، سه‌وڵاوا ، هه‌ورامان ومه‌ریوانی کردۆته مۆڵگه،
رۆژ نیه دارستان ودەشت ودەر ودەخڵ ودانێک ئاگری تێبه‌ر نه‌درێت، ته‌نیا
له ناوچه‌ی مه‌ریوان وسه‌وڵاوا وهه‌ورامان له ماوەی ٢٠رۆژی ڕابردوودا
زیاتر له‌١٥٠که‌ڕەت ئاگر له دارستان وکه‌ژو کێو ودەشت ودەری به‌ردراوە.
رژیم سه‌رە ڕای ئه‌وەی که له به‌رنامه‌ی درێژ خایه‌نی خۆیدا هه‌وڵی
داوە هه‌مو شتێک وشوێنێک له کوردەواری بگۆڕێت ولاوازی بکات، به‌وەیش
که بۆ خۆی دای ناوە له داهاتودا وەک کوردستان بمێنێته‌وە دڵ خۆش نییه‌و
که‌ژو کێو ودەشت ودەر ودارستانه‌کانی کوردستان نه‌ک ته‌نیا به خه‌ڵکی
کورد ڕەوا نابینێت به‌ڵکو به‌و گیان له‌به‌رانه‌یش که تێیدا ئه‌ژین
ڕەوای نه‌دیوە، دارسانه‌کانی وەک دوژمنانی بێ زوانی خۆی چاو لێکردوە
ودەستی داوەته ئاگر به‌ردان له جه‌سته‌ی بێ زوانی هه‌مو گیان له‌به‌رێک
له کوردستان، له کوردستان ئه‌وە ته‌نیا کورد نیه که به‌تاوانی
کوردبوون په‌تی سێدارە له‌ملی ئه‌خرێت، به‌ڵکو ئه‌و دارەی وا له‌کوردستان
سه‌وز ئه‌بێت به خائین، ئه‌و گژو گیایه‌ی وا دەشتو دەری کوردستان سه‌وز
ئه‌که‌ن به هاوکاری دوژمنانی ئیسلام، ئه‌و مار ومێرو کوله وکیسه‌ڵ
چۆله‌که وهه‌مو مه‌ل وپه‌له‌وەرێک وهه‌مو ئه‌وگیان له‌به‌رانه‌ی‌تر وا
له ناو دارسانه‌کانی کوردستاندا ئه‌ژین هه‌مو دژە شۆڕشن (چدانقلاب) ئه‌چنه
خانه‌ی موحاربین وکافر و سیخوڕی بێگانه ونه‌یارانی خوا وپێغه‌مبه‌ر
وشه‌ریعه‌ته‌وە، بۆیه پاکتاو کردنی ئه‌وانیش له‌روانگه‌ی کۆماری
ئیسلامیه‌وە ڕەوایه، داری کوردەواری، سروشتی، خاکی، مرۆڤی، هه‌موان
دوژمنانی وڵاتی ئێران وخودوا پیغه‌مبه‌ران وشه‌ریعه‌ت ودین وئایینه‌کانن،
له‌به‌ین بردنیان فتوای کۆماری ئیسلامی و جێبه‌جێ کردنیان ڕەوایه.
کۆماری ئیسلامی به کردەوە هه‌وڵ ئه‌دات که نه‌ک کورد به‌ڵکو وڵاتی
کوردانیش له سه‌ر گۆی زه‌وی بسڕێته‌وە، ئه‌و گیان له‌به‌رەیش چ مرۆڤ
وچ گیان له‌به‌رانی تر که له هه‌رێمی کورد دا ئه‌ژین هه‌روەک تاکی
کورد تاوان بارن، له‌کام باوەر دا سووتاندنی مه‌ل ومێرو ودار وگیا
تاوان نییه؟ ئه‌م ئاگرتێبه‌ردانانه په‌له‌قاژێی سه‌رە مه‌رگی رژیمه،
دوایین هه‌وڵه دوژمنکارانه‌کانی رژیمه که شه‌لم کوێرم ناپارێزم به‌ر
بوەته هه‌مو شتێک.
ماڵپه‌ڕی ئیبراهیم
کۆنه‌پۆشی
|