په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٧\٢٠١٦

کۆماری سێدارەی ئیسلامیی لە کامیاران، (قڕان)ی سوتاند و لە پیرانشار رەهێلەی دەستبەسەرکردنی ئەنجام دا!!!

 


لە کامیاران، (قڕان)یان سوتاند!


بە پێی هەواڵ و ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمجارە لە یەکێک لە ناوچەکانی سەربە شارستانی کامیاران بەناوی «قڕان» ئاگر بەردەدرێیت، قڕان هەڵکەوتوو لە نێوان جادە ی سەرەکی سنە و کامیاران، بە تایبەتمەندی هەبونی جۆرە دەوەنێکی دەگەمەن وناوازە کە هەڵگری ئەوەی هەیە ببێت بە شوێنێکی گەشتیاری و سەرچاوەی داهات و شوێنی حەوانەوەو سەیرانی هاوڵاتیان بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، بەداخەوە چەند ڕۆژ بەرێ ئاگر لە دڵی «قڕان» بەردەدەن و دار و دەوەنە دگەمەن و تایبەتەکان کە وەک کراسی بۆکێنی وڵاتی ڕازاندبویەوە، دەسوتێنن و بەرگێکی تر لە لاپەڕەی سوتمانەکانی وڵات ئەمدیو ئەو دیو دەکرێت.


سوتانی دارستانەکان و سروشت یانی خنکاندنی ژیان لە کوردستاندا، بەپێی زانستی ئیکولوژیکی هەر دارێک ئوکسیژنی ١٨ گیانلبەر لە چەشنی مرۆڤ دەپاڵێوێیت و هەواێکی پاک و خاوێن دەبەخشێتە ژینگە، ئێمە ڕۆژانە شاهیدی کوژرانی وسوتاندنی چەندەها دار ودەوەن و گەون و تەپلە و سەوزایی چیاکانی زاگرۆسین، ئاخۆ بە نەمانی سەوزایی لە وڵاتدا هەناسەدان و ژیان تام و بەردەوام بوونی مانای دەمێنێت.

 


رەهێڵەی دەستبەرکردن لە پیرانشار - لە چوار ڕۆژدا ١٩ کەس.


بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە ڕۆژێ پێنج شەمەوە تا دووشەمە لە شاری پێرانشار ١٩ کەس دەسبەسەر کراون.


بەپێی هەواڵە کە ئەم کەسانە لە لایان هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە لە دایرەی ئیتلاعاتی ورمێوە دەسبەسەر کراون .لەناو دەستبەسەر کراوەکاندا چالاکانی مەدەنی و هەندێک کەسایەتی مەزهەبی بەرچاو دەکەون.


مامۆستا مەلا رەزا داوردان ،بەر پرسی مەدرسەی علوم دینی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری پیرانشاردا ، یەک لەو دەستبەسەر کراوانەیە.کە هێزە کانی ئیتلاعات لە دوای پشکنینی ماڵ و دەسبەسەرگرتن بە سەر هەنێک کەلو پەلی شەخسیدا ، دەیگوێزنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


هەر لەو پەیوەندیەدا لە سەرەتای ئەم حەوتوەدا دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی ئومێد قوڕەیشی و ئەحمەد قادری لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر دەکرێن و هەناردەی ورمێ دەکرێن.


شایانی باسە لە مانگی پوشپەڕی ئەمساڵدا زۆرترین قۆڵبەستکردن و دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییان لەلایەن ئیتلاعاتەوە تۆمار کرا ، بەڵام پێی دەچێیت لە مانگی گەلاوێژدا چاوەڕووانی دەستبەری زیاتر و ترساندو وکوشتنی زیاتر و زیاتر بین.

 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک