په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٨\٢٠١٦

کۆماری سێدارەی ئێران (عەزیز ناسری دووردەخاتەوە) و (دارستانەکانی دەرەوەران ئاور دەدا).

 

 

عه‌زیز ناسری، مامۆستای قوتابخانە و نووسەر و شاعیری کورد لە کارەکەی دەرکراو و دوورخرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی چوارشەمە ٢٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٥ بەڕێز عەزیز ناسری مامۆستاو شاعیر و نوسەری کورد یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت لە وانەوتنەوە لە ناو دایرەکانی وەزارەتی پەروەردە بێبەش کراو دووریش خرایەوە بۆ شاری سمنان.

لە بڵاو کراوەی دایرەی پەروەردەو ڕاهێناندا هاتوە کە پڕووپاگەندە دژی نیزام و هەوڵی دزێو بۆ بەڕێخستنی کۆبوونەوە ناڕەزاییەکان هۆکارن بۆ ئەوەی عزیزناسری لەم وەزارەتەدا کار نەکات و ئەم سزایەش لەناوەندەوە ئەرێنی کراوە و نەگۆڕیشە.

ساڵی پار عەزیزناسری ئەندامی ئەنجمەنی سنفی مامۆستایان لە کۆبوونەوەیکی ناڕەزاییدا وتبوی ؛ خەمساردی وەزیری ڕاهێنان و پەروەردەی حکومەتی ڕۆحانی بە کۆمەڵەی مامۆستایان و هەڵاواردنی زۆر و نابەرانبەر لە سەر موچەی مامۆستایان هۆکارگەلێکن بۆ گردبوونەوە تایبەتە ناڕەزاییە کانی سنفی مامۆستایان چەند جاری تریش عزیزناسری دەستبەسەر و هەڕەشەی لێکرابوو.

ئەوەی کەزۆرتر لەبەر چاو بێت دەسبەسەر کردنی لە ساڵی ١٣٨٩دا بوو کە بە لەلایە هێزە ئەمنییەتیەکانی شاری مەریوانەوە لە دایرەی پەروەردەی ئەوشارەدا قۆڵبەست کراوە هەناردەی شوێنە نادیارەکان کرا عەزیزناسری شاعیر و نوسەر و وەرگێڕی کورد هاوکات کە مامۆستایی دەکرد دوای بڵاو کردنەوەی چەند کۆمەڵە شێعر چەندین بەرهەمی ئەدەبی کوردیشی وەرگێڕایەوە سەر زمانی فارسی.

 


سێ رۆژە دارستانەکانی (دەرەوه‌ران)سەر بە شاری مەریوان لە نێو گڕ و بڵێسەی ئاگر دان.


بە پێی ڕاپۆرتی گیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سێ ڕۆژ پێش ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی دەرەوه‌رانی سەر بەشاری مەریوان کەوتەوە کە تا ئێستاش بەر دەوامە .

تیمەکانی سویلی بەرەنگاریی لە گەڵ ئاگر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراو بە زاگرۆس بەرەو ئەو دەڤەرە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە شارەکانی سنە،پاوە،سەلاس باوەجانی کامیاران،موچش وکووانە بەڕێکەوتن.

شایانی باسە ئەو گرووپانە خەڵکی بوون و کەرەسەی پێویست و تایبەتی ئاگر کوژانەوەیانە نییە و حکومەتی ئێران هیچ شێوە یارمەتیەکیان ناکات بەڵکو ئاستەنگیان بۆ دروست دەکات.

جێگەی باسە کە ڕێژە ئاگر لێ بەردانی دارستانەکان ڕوو لە زیاد بوونە و هیچ ناوندێکی سەر بە دەوڵەت کە پیوندی دارن لە گەڵ ئەم بابەتە بۆ کوژاندنەوەی ئەم ئاگرانە خاوەن دەر ناکەون،وبەپێی ڕاپۆتەکان هۆکاری سەرەکی ئاگر کەوتنەوەکان کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خۆیەتی.
 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک