١٨\٨\٢٠١٢ کۆمەڵگەی کوردی له نێوان سێ ئابڵووقه‌ی هزرییدا!!!
١- قه‌تیسبوون و ئالووده‌بوونی عه‌قڵی خێڵ و
بنه‌ماڵەیی.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له خاڵی یه‌که‌م بده‌ین ده‌بینین وه‌ک بازنه‌یه‌کی داخراو بووه به هۆی کۆت و به‌ندی نه‌وه‌ی نوێ و له هه‌موو ئه‌زموونێکی تازه‌گه‌ریی بێبه‌شی کردوون، لاوه‌کانمان له قه‌فه‌زی وابه‌سته‌بوون له چوارچێوه‌ی خێڵ و بنه‌ماڵه و خواسته خێزانه‌که‌یدا زندان کراون، هه‌روه‌ها له تواناکانی بیرکردنه‌وه‌ی تازه‌گه‌ریی و گۆڕانکاریی ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز و سه‌ردەمییانە بێبەش کراون، واته عه‌قڵی نه‌وه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌سته‌مۆ و میراتگری عه‌قڵی خێڵ و بنه‌ماڵه‌که‌یانن، ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییە‌کی زۆر نێگه‌تیڤ و خراپی به‌سه‌ر لاوه‌کانه‌وه دروستکردوه و هه‌موو توانا هزرەکانیانی به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ مراندوون، کلتووری میراتگریی به ته‌نیا له کاری سیاسه‌ت قه‌تیس نه‌کراوه و ته‌نانه‌ت رۆشنبیر و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان و هونه‌رمه‌ندانی له بابه‌تی بنه‌ماڵه‌یی و پیشه‌یی خێزانه‌وه گلاون و به شێوازی میراتگریی مامه‌ڵه‌ی له ته‌کدا ده‌کرێ، به واتایه‌کی تر ده‌توانین بڵێین زۆربه‌ی چینه باڵاکانی گرتۆته‌وه.
له خاڵی دووه‌مدا فه‌لسه‌کانی ئاین له وڵاتی ئێمه‌دا فیزیکییە و فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نه‌گۆڕ و بڤه‌ن. سه‌رده‌م و مێژوو و کات و سات ووه‌رچه‌رخان و ئاڵوگۆڕی هزریی و پێشکه‌وتنه زانسته‌کان قبوڵ ناکه‌ن، راستگۆیانه تر بڵێین ئازادیی و مافی تاک له‌و کلتوور و نه‌ریتە ئایینیه‌دا مایه‌ی قبوڵ نییە و تەنیا له جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه ئاینییە‌کاندا شکۆمه‌ند و ڕێزداره، واته ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانه ئاینییە‌کان شۆڕبۆته‌وه بۆ ناخی تاکه‌کان و وه‌ک هه‌وا تێکه‌ڵاوی هه‌موو به‌شه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی ئه‌م هه‌رێمە کراوه، به واتایه‌کی تر هه‌ر مرۆڤێک وه‌ک ئه‌وان بیر نه‌کاته‌وه و وه‌ک ئه‌وان ره‌فتار و کردار نه‌کا، ئه‌وە ده‌که‌وێته به‌ر لافاوی تانه و توانج و باری ده‌روونیی نائاسایی و نایاسایی کلتوور ودابڕانی له کۆمەڵگە، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ که ده‌بێ هه‌موومان وه‌ک یه‌ک بیر بکه‌ینه‌وه و وه‌ک یه‌ک ره‌فتار بکه‌ین، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خا که مافی تاک بوونی نه‌مێنێ و هه‌موو ئازادییەکان لە دەست بدا و بوونی که‌سایه‌تی خۆی بسڕێته‌وه.. کاتێک ئازادی و مافی تاکیش زه‌وتکراو به دابونەریتی ئاینیی په‌رژین کرا، ئه‌وە کۆمه‌ڵگە له شارستانی به‌ده‌ر ده‌کرێ و ده‌بێته کۆمەڵگەیه‌کی داخراو، ئه‌م فاکته‌ره ترسناکه‌ش ده‌بێته هۆکارێکی گرنگ بۆ قه‌تیسکردنی داهێنان و عه‌قڵی نوێ و داڕمانی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هەڵپەساردنی نه‌وه‌کانی داهاتوو، سه‌پاندن و پەیڕه‌وکردنی خواسته نه‌خوازراوه‌کان، بێگومان هه‌موو یاسا و دابونه‌رێتێکی سه‌پێنراویش هۆکارێکی گرنگه بۆ لەدەستدانی حه‌ز و خواست و مافی تاک و لاوه‌کان و رێگرتن له فۆڕمه‌له‌کرنی داهێنان و تازه‌گه‌ریی عه‌قڵی نوێ، واته ده‌بێ به خواستی ئه‌و کۆمەڵگە داخراوه بیر بکاته‌وه و نان بخوا و جل له‌به‌رکا و ره‌فتار بکا و ته‌نانه‌ت هاوسه‌رگیرییش بکا، ئایا بوونی ئه‌و مرۆڤه جگه له کۆیله‌یه‌ک چی ده‌به‌خشێ؟؟ بێگومان زاڵبوونی هه‌ردوو خاڵی کلتووری بنه‌ماڵه و دابونەریتی ئاینیی، تێکه‌ڵاو و ئاوێته‌ی عه‌قڵی سیاسی و کارنامه‌ی حیزبیی و ده‌سه‌ڵاته‌کان بووه و بۆته فاکته‌ر و له‌مپه‌رێکی به‌هێز له‌به‌رده‌م نه‌بوونی یاسا و سیسته‌می دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ و خه‌جاڵه‌تکردنی ده‌سه‌ڵات و شاردنه‌وه‌ی عه‌قڵی جیاواز.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش له یاد نه‌که‌ین که هه‌ر ئه‌و خاڵه سه‌رەکییانه بوون وایان کرد که حیزبه علمانیه‌کان پاشه‌کشێ له هه‌ندێ بۆچوونی خۆیان بکه‌ن و خۆیان رادەستی ئەو گێژاوە بکەن و ئامانج و ستراتیژ و یاسا و دیسپلینی حیزبی خۆیان تێکه‌ڵاو به دابونەریتە‌کان بکه‌ن، ته‌نانه‌ت له جیاتی ببنه پێشه‌نگ و پێشه‌وا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادیی و دیموکراسیی، خۆ دەدەنە دەست واقیعی نه‌خوازراو .. بوون و خۆیان دایه ده‌ست چاره‌نووسی دابونەریتی ئاینیی و په‌یره‌وکردنی سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌کیی که ئەوانە بوونه هۆکار و فاکته‌ڕێکی به‌هێز که هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هه‌رێم به شێوازێکی گۆج و لاواز بێنێته به‌رهه‌م و نه‌توانێ ده‌ستوور و یاسا و سیسته‌مێکی مۆدێرن و شیاو دابمه‌زرێنێ و چۆکدا بده‌ن بۆ کۆمەڵگەیه‌کی نه‌خوازراو و داخراو، له هه‌مووی گرنگتر هه‌ر ئه‌و عه‌قڵه لاواز و قه‌تیسه‌بووە که سیاسه‌ت و نه‌ریت و ئاینی به توندیی به یه‌که‌وه گرێدا و هه‌تا بوو به گرێ کوێره و رێکخراوه مه‌ده‌نییە‌کان و خه‌ڵکی رۆشبیر و به پەرۆشی ئه‌م وڵاته‌ش ده‌سته‌وستان و بێچاره بکه‌ن له ئاستی پرۆژه و بیرۆکه و کارنامه‌کانیان، له‌پای نه‌بوونی هیچ پاڵپشتێکی یاسایی و ده‌ستووریی.. ته‌نانه‌ت به رێژیه‌ک کلتوور و نه‌ریت و ئاین و حیزب و ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌کان تێکه‌ڵ و ئاوێته بوون. دەسەڵاتی جێبه‌جێکار و ڕێخراوه مه‌ده‌نییە‌کانیش ناچار کراون ڕێگای (سوڵحی عه‌شایه‌ریی) و دابونەریتە نه‌خوازراوه‌که بگرنه به‌ر، ئه‌مه‌ش زیاتر بووه به هۆکار و پاڵپشتێکی گرنگ که حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان وه‌ک ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو بۆ مانه‌وه‌ی هێز و توانا و ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆیان به‌رده‌وام بن و نه‌وه‌یه‌کی مودێرن و شارستانیی سه‌رهه‌ڵنه‌دا و کۆمەڵگە به نه‌زۆکیی بمێنێته‌وه و خۆیان دووره‌په‌رێز بگرن له هه‌موو سیسته‌مێکی نوێخوازیی.
ئێستا زۆر به راشکاویی سانسۆری ئازادیی
بیر‌ورا و وماف و خواستی مرۆڤی تاک به‌دی ده‌کرێ له نێوان هه‌ر سێ
ئابڵوقه‌ی هزرییدا. بێگومان هه‌ر سێ ئه‌ڵقه ئامێزه‌که‌ی مایک و
مینبه‌ر و ده‌رگای دیوه‌خان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن که ئێمە رۆڵه و نه‌وه‌ی
مێژوویه‌کی ناو بازنه‌ی داخراوین و رۆژگار و چاره‌نووس و قه‌زاوقه‌ده‌ر
ئاینده‌مان دیار ده‌کا. نەوە‌ک عه‌قڵ و توانا و هۆشی مرۆڤه‌کان. ئه‌م
بیرۆکانه‌ش فه‌لسه‌فه‌کی دۆڕا و نه‌زۆکن له ئێستادا له‌گه‌ڵ کۆمەڵگەی
مه‌ده‌نیی و سیسته‌می دیموکراسیی و جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی
و ئازادیی تاک و کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تی جێگه‌ی نابێته‌وه و دووره له
پره‌نسیپه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی ئه‌م چه‌رخه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ باس
له چمکه‌کانی مرۆڤایه‌تی و ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی و سه‌روه‌ریی تاکه‌کان
بکه‌ین، ئه‌وە بێگومان ده‌بێ هه‌ر سێ ئه‌ڵقه‌که له یه‌ک بترازێنین و
ئه‌و مایک و مینبه‌ر و ده‌رگایانه داخه‌ین، که ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م
به‌رجه‌سته‌بوونی مرۆڤایه‌تیمان. تا بتوانین کۆمەڵگەیه‌کی زانستیی و
ته‌ندروست بنیات بنێین و نه‌وه‌یه‌کی نوێ و مێژوویه‌کی نوێ له دایک
ببێ که شایسته بێ به‌م نیشتمانه و چوونه ناو پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
|