په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت.

بەشی نۆیەم، لەکتێبی دەروونناسی جەماوەری فاشیزم.
لە نووسینی: ویلهلم ڕایش

و. لە فارسییه‌وە: هەژار جوانڕۆیی
نووسینەوەی بەش: ئەحمەد هاوڕێ

پێشەکی.


گومانی تێدانیە کە تەواوی ئەم کتێبە بایەخی مێژووی گرنگی خۆی هەیە ، یەکێکە لەکتێبە ونەکان لەزۆر زمانی نەتەوەکاندا ، بەڵام بۆ بەشی نۆیەم؟ ! لەبەر ئەوەی ناوەکەی بەخۆیەوەیەتی (کۆمەڵانی خەڵک و دەوڵەت)، هەرچەندە کتێبەکە بەگشتی هەڵگری ئەم باسەیە ، بەڵام ئەم بەشە مەبەستی تابیەتی خۆی هەیە و قسەوباسی تایبەتی خۆی لەسەرە بەتایبەتی ئیمڕۆ هەر وەک دوێنێ ، بۆئەوەشی درێژە بەم پێشەکیەنەدەین ، واچاترە ، دست بەنوسنەوەی بکەین....،،، بەڵام ڕێزێکی زۆر زۆر ، بۆ کاک هەژارو ، بەهیواین کاری بەپیزتر بەدوادابێت .... بشمان بورێ ، کەنەمان توانی بۆ ئەم کارە پرسێ بەخۆی بکەین ،،، دیسانەوە داوای بوردن ئەکەین !!! سوپاس بۆ بەڕێزی .
تێبینی / ئێمە ، کەئەم نوسینەوەیە ئەنجام دەدەین ، مەبەسمان یەکگرتنەوەنیە ، لەگەڵ نوسەردا لەباسی دیموکراسیەتدا ، بەڵکو مەبەستمانە ئەو هەوڵە مێژووییە بخەینەڕو کە کارگەران لەهەوڵە شۆڕشگێڕیەکانیدا لەپێناو ((خۆبەڕێوەبردن))دا کۆششیان بۆکردووەکە دوژمنانی زۆرێک ناوناتۆرەیان لێناوە لەسەرەو هەمووشیانەوە (دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا)یە،،،، ، واتا (( خۆبەڕێیوەبردن))، تەواو پێچەوانەی بەڕێوەبردنی دیموکراسیانەیە چونکە خۆبەڕێوبردن لەلاین کارگەرانەوە و جێگرتنی لەکۆمەڵگادا کوتومت لەناوبردنی دیموکراسیەتە ......... دیموکراسیەتیش هیچ نیە دەربڕە واقیعیەکەی کۆمەڵگای چەوسانەوەنەبێت، ........... . هەربۆیەش بەلای ئێمەوە دیمکراسی خستنە پاڵ کارگەران ، لەم نوسراوەیەدا جارێکیتر شێواندنی (( خۆبەڕێوەبردنە)) ، بۆیە ئێمەهەربەوچاوەوە سەیری دەکەین ، کەکۆششەکانی کارگەران لەپێناو خۆبەڕێوەردن بووە نەک گۆڕینی ناوی دیمەکراسیەت ،بەدیموکراسی (شۆڕشگێڕ) ، گرنگی ئەم باسەش لەوەدایە چۆن ڕوداوەکانی بەباشی ئەوەدەخاتەڕو کە چۆن دووژمنانی کارگەران، چ هەوڵێکی زۆریانداوە خۆبەڕێوەبردن لە کارگەران بکەنە دیموکراسیەت ........ تەنانە لای هەرە شۆڕشگێڕکان ، کەنوسەر خوی یەکێکیانە ...... .


*+*+*+*+*+*+*+*+*+*+*+*+


کاتێک کۆچبەرە تازە هاتووەکان لەشەڕە نادیارەکان ( شاراوەکانی ) ئەمەریکادا وون بوون ، هەواڵیاندا ئەوڕێگایە کەبڕیویانە ، بدۆزنەوە تا لەناوچەیەکی ناسراوەوە و بۆ ناوچەیەکی نەناسراو نەڕۆن. ئەوان بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە نەحیزبێکی سیاسیان پێکهێناو نە سەبارەت بەناوچە نەناسراوەکان مل ملانێەکی بێ ئاکامین کرد . نەلەیەکیانداو نەبۆ هەڵبژاردنی بەرنامەی نیشتەجێبوون ،یەکدییان ئازادکرد . ئەوان لەسەر بنەمای هەلومەرجی ئەوکاتە شێوازێکی کار- دیموکراتیکی سروشتیان هەڵبژارد . بۆ ناسینەوەی ناوچە نەناسراوەکان ، پێکڕا هەوڵیاندا و دواتر دەرئەنجامی هەوڵەکەیان پراکتیزەکرد .


کاتێک پسپۆڕێکی دەمار و دەرون لەکاتی چارەسەرکردندی نەخۆشێکدا گیرۆدەی هەندێک دژکردەوەیی ناسروشتی دەببَتەوە ، لەگەڵ نەخۆش سەبارەت بــە " بوون یان نە بوونی خوا " مشت ومڕناکات ونابێتە کەسێکی دەروون خەمۆک و دژە عەقڵ ، بەڵکو چاوێک بە بارو دۆخەکەدا دەخشێنێتەوەو هەوڵدەدات وێنەیەکی ڕوون لەخولی پێشووی چارەسەری بۆ خۆی بەرجەستە بکاتەوە . ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دواین خاڵەی کەخولەی چارەسەری پێشودا پێیگەیشت بوو .

هەربونەوەرێکی زیندو بەشێوەیەکی سروشتی هەوڵدەدات هۆکاری ئەو کارەساتەی گیرۆدەیی بووە ، بدۆزێتەوەو لە ناوی بەریًت و ئەوکارانە بوونەتە هۆی کارەسات ، دووپات نەکاتەوە . ئەمەواتە زاڵبون بەسەر گرفتەکاندا لەڕێگەی ئەزمونەوە . سیاسیتمەدارەکانی ئێمە لەهەندێک دژکردەوەی سروشتی لەم جۆرە زۆر دوور دەکەونەوە . ڕەنگە بتوانین بڵێن ئەمە تایبەتمەندی سیاسەتمەدارەکانە کەلەئەزموون هیچ فێرنابن .

شەڕی جیهانی یەکەم لە1914 دا لەلایەن حکومەتی نەمساوە دەستی پێکرد. لەوکاتەدا ، ئەوان لەدژی دیموکراتەکانی ئەمەریکا شەڕیان دەکرد.لەساڵی 1942 ، بەدرێژایی شەڕ جیهانی دووهەم ، نەمسا بەپشتیوانی دیبلۆماتە ئەمەریکاییەکان ، دووبارە لاقی دامەزراندنەوەی ئیمپراتۆریەتی هابز بۆرگی habsborg لێدا تابەر لەشەڕ بگرێت . ئەوەیە قسەی هیچ و پووچ و دژە عەقلِی سیاسەت !!!!

لەشەڕی جیهانی یەکەمدا ، " ئیتاڵیاییەکان " هاوڕێ و هاوپیمانی ئەمەریکیەکان بوون ، لەسالِ 1942 بوون بە دووژمنی سەرسەخت و لەسالِ 1943 دووبارە بونەوە بەدۆستی ئەمەریکیەکان . لەشەڕی جیهانی دووهەم ، " ئیتالیاییەکان " و " ئەڵمانیەکان " بوون بەبرای خوێنی یەکدی . لەشەڕێکی دیکەی جیهاندا ، گریمان لەساڵی 1963 ، " ئەڵمانیەکان " و " فەرەنسیەکان " لە "دوژمنی دێرینی رەِگەزی " بۆ " دۆستی دێرینی ڕەگەزی " هەڵوێستی خۆیان دەگۆڕن . ئەمە تاعونێکی هستیارییە .واتە شتێک هاوشێوەی ئەمە : لەسدەی 16 کەسێک بەناوی کۆپرنیک دێت و دەڵێ زەوی بەدەوری خۆرداناسوڕێتەوە ، لە سەدەی 18 دا قوتابی ئەم کابرایە دەڵێ بەدڵنییاییەوە زەوی بەدەوری خۆرداناسوڕێتەوە . لە سەدەی 20 دا ئەستێرەناسەکان دەڵێن هەم کۆپرنیک و هەم قوتابییەکانی ڕاستاین گووتووە ، چونگە زەوی لەهەمانکاتدا کە بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە ، جێگیریشە ، ئەگەر پرسی سەلماندنی ڕاستی کۆپرنیک بێتە ئاراوە ، ئێمە (( stake ناوی ئەودارەیە کە کوپرنیک یان پێسوتان چونگ )) ئامادەین . کاتێک بەرامبەرەکەمان سیاسەتمەداربێت ، هەرچەند قسەس بێهودەی باوەڕ پێنەکراو وەک ڕاستی بۆ خەڵک باس بکاتو وەک سیاسەتمەداری ساڵی 1940 { هیتلەر } ، هەندێک شت وەک ڕاستی بەبان دەکات کەکوت مت پێچەوانەی ئەو لێدوانانەیە کەلەساڵی 1939 ، وەک ڕاستی باسی لێوەکردون ، ملیونان مرۆڤ ، جلِەوی خۆیان لە دەست دەدەن و هاواردەکەن کە پەرجویەک ( موعجیزە ) .

بنەمای زانستی باش ئەوەیە تائەوکاتەی تیۆرییە کۆنەکان باش کاردەکەن ، تیۆییەکی نوێ نەخرێتەڕوو . بەڵام ئەگەر تیۆرییە کۆنەکان بەشیان نەکرد یان هەڵەبون و کەسێک قۆڵی لێهەڵدەماڵێت و هەڵکان ڕاست دەکاتەوە و ڕەغنەی لێدەگرێت و تیۆرییە نوێکان لەسەر بنەمای ئاماری نوێ پەرەپێدەدات . سیاسەتمەدار لەم شێوازانە بێگانەیە . لەسیاسەتدا هەرچەندەش ڕاستی نوێ بە تیۆرییە کۆنەکان زیادبکرێت و هەرچەندە ش هەڵەکان ڕاست بکرێنەوە ، تیۆرییەکۆنەکان وەک دروشم بوونی خۆیان درێژە پێدەدەن و ڕاستیە تازەکان لەژێر ناوی وەهم دا پشت گوێ دەخەن یان وردەوردە لەناو دەچن .

ڕێوڕەسمە دیموکراتیەکان لە ئەوروپا ملیۆنان مرۆڤیان بێ هیواکردو دەرگایان بۆ دیکتاتۆری فاشیستی کردەوە ، سیاسەتمەدارە دیموکراتەکان ناگەڕێنەوە بۆ بۆچونە سەرەتاییەکانی بنەما دیموکراتیکەکان تاکو –بەگوێرەی ئەو گۆڕنکارییە بنە ڕەتیانەی کەلەژیانی کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن - ڕاستیان بکەنەوە و لایەنێکی کارگەریان پێببەخشن ، هەڵبژرادنە نوێکان بەڕێوڕسمەوە ئەنجام دەدرێن ، کوت ومت هەمان ئەو ڕێوڕسە کە لە ئەوروپا بەشێوەیەکی شەرمەزارانە سازکرا .


ئەوکەسەی دەیەوێت پرۆژەیەکی ئاشتی بخاتە ڕوو وە بیخاتە دەنگداتنەوە ، ئـــــــــاشــــــــکرایـــــــە تەنانەت بەر لە دەست پێکردنی ئەم پرۆژەیە ناسەقامگیرە ، چونکە توخمە بنەڕەتیەکانی ئەم ئاشتی و هاوکارییەی نێوان مرۆڤەکان لە پەیوەندیەکانی کاری سروشتیدا ئامادە بوونێکی بەرچاوی هەیەو گەرەنتییەکە بۆ ئاشتی خوازی ،، نابێ ئەوانە "" ئەوانە بناسێنین "" چونکە ئەوانە زووتر بوونیا هەیە .


پزیشکێکی باش " تەندروستی نوێ " لە ئۆرگانیزمی نالەباری نەخۆشدا نیشان نادات ، بەڵکو توخمە تەندروستەکان کەبە شێوەیەکی خۆڕسک لە ئۆرگانیزمی نەخۆشدا ئامادەن ، دەدۆزرێنەوە " ، ئەوکات ئەوانە لەدژی پرۆسەی نەخۆشی بەکار دەهێنێن ، ئەم سەبارەت بەئۆرگانیزمی کۆمەڵایەتی نەخۆشیش ڕاستە ، بەومەرجەی لەڕێگەی زانستە کۆمەڵایەتیەکانەوە لەسەربنەمای بەرنامەکان و مانگرتنە سیاسیەکان ڕووبەڕویان ببینەوە . پێشکەوتنی هەل و مەرجی ئازادی ڕاستەقینە ، تەنها بەلەناوبردنی ئەو ئاستەنگانەی کەئەم پێشکەوتنە لەباردەبەن ،مومکنە . بەڵام ئەم پرۆسەیە دەبێ بەشێوەیەکی ئۆرگانیک ئەنجام بدرێت... ئێمەناتوانین لەڕێگەی یاساوە ئازادییە گەرەنتی کراوەکان بەسەر ئۆرگانیزمی کۆمەڵایەتی نەخۆشدا بسەپێنین.


دەتوانین پێوەندی کۆمەڵانی خەڵک و دەوڵەت بەباشترین شێوە لە یەکییەتی سۆڤیەتدا ببینین ، زەمینەی شۆڕشی کۆمەڵایەتی 1917 ، ،بەتیۆرییەک لەڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە بەدریژای خولی 10 ساڵە تاقیکرابوەوە ، ئامادەکرا ، شۆڕشی ڕوسیا ئەم تیۆرییەی بەکارهێنا ، ملیۆناکەس لەگۆڕانی کۆمەڵایەتیدا بەشدارییانکرد . تەحەمولیانکرد ، دروست بوون و بەرەو پێشەوەهەنگاویا نــــا، بەڵام تیۆری کۆمەڵناسی و کۆمەڵانی خەلِک لە ((((((( دەوڵەتی پرۆلیتاریا ))))))) دوای 20 ساڵ چۆنی لێهات ؟؟؟؟ ئەگەر کەسێک بەشێوەیەکی جدی سەرقاڵی پرسی دیموکراسی بێت ، ناتوانێت پێشکەوتنی یەکییەتی سۆڤییەت لەبەرچاونەگرێت .

چێتی ئەم پێشکەوتنە چییە ؟، ئایا دەتوانین لێی تێبگەین ، چۆن ؟ چارەسەرکردنی گرفتەکان بەشێوازی کاری دیموکراتیک لەلایەکەوە و سیاسی کردنی دیموکراسی ڕەسمی لەلایەکیترەوە، بەڕوونی لە ڕێکخراوە سیاسی و ئابوریە ، جۆرا و جۆرەکانی یەکییەتی سۆڤییتدا بەکارهات . .....


1936، ڕاستی بدرکێنە ! بەڵام چۆن و کەی ؟

ماویەتی