په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١٢\٢٠١٠

کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە کەمپین.

 

 

ئێمەش دەمانەوێ دەستخۆشی لە ئێوە بکەین!

 


لەم ماوەیە بە هۆی کەمپینی(ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن)بە سەددان کەس لە ئاستی جیاجیا بە تەلەفۆن و نامەی ئەلکترۆنی و لە فێسبوک و لەسەر شەقام دەستخۆشیمان لێ دەکەن و ئێمەش سوپاسی یەک بە یەکیان دەکەین و دەڵێین خۆشەویستان:

ئەمجارەیان نۆرەی ئێوەیە و دەمانەوێ وێنەکانتان بە بەرزڕاگرتنی قەڵەم بۆ ئێمە بنێرن وبە دڵەوە دەستخۆشیتان لێ بکەین و بڵاویان بکەینەوە!

کەمپینەکە بەڕاستی سەربەخۆیە و هێمنترین شێوەی خەباتی گرتووەتەبەر و شایەنی ئەوەیە لە هەر کوێیەک دەژین گەرم گەرم لەباوەشی بگرن و کارو چالاکی بۆ بکەن...سەرەتا قەڵەم بەرز ڕابگرن!

بژی مافی سرووشتی مرۆڤ!
سەرکەوێ خەباتی دژ بە راسیزم و جۆرەکانی فاشیزم!


کەمپینی هەر ئێستا قوتابخانەی بە زمانی کوردی بێتە دامەزراند!
3\12\2010

 

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

دوا هەواڵی کەمپین ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی سنە و پشتیوانی لە کەمپین.

 


ئێستا کاوە کەریمی بەرپرسی کەمپینی(ئێستا خوێندن بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن لە رۆژهەڵاتی کوردستان) رایگەیاند، خوێندکارانی زانکۆی سنە ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە قەدەغەکردنی زمانی کوردی لەناو زانکۆ دەربڕیوە و پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپین دووپاتکردووە.


کاوە وتی: لە رۆژی سێشەمە 9ی سەرماوز لە زانکۆی کوردستانی سنە، سەرۆکی زانکۆ لە کۆبوونەوەیەکی خوێندکاران و مامۆستایاندا رایگەیاند هیچ خوێندکارێک بۆی نییە لەنێو زانکۆ بە زمانی کوردی قسە بکات. لە هەڵویست بەو قسەلۆکە و بۆ پشتیوانی لە خوێندکارانی شاری شەقز کە بڕیاریاندابوو نەچنە ئەو خوێندنگانەی بە بڕیاری(ئامووزش پەروەرش) تیایاندا قسەکردن بە زمانی کوردی قەدەغە دەکرێت. خوێندکارانی زانکۆی کوردستان دەستیانداوەتە ناڕەزایەتی دەربڕینێکی بەربڵاو کە لە ئاکامدا خوێندکاران پاشەکشیان بە ناوبراو کردووەو خۆی وەرگرتووە.


هەروا لەدرێژەی قسەکانی، وتی: خوێندکاران پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینی هەر ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن).
 

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


پاشکشەکردن بە قەدەغەکردنی ئاخاوتن بە زمانی کوردی لە زانکۆ سنە.

 


ڕۆژی سێشه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز له زانکۆی کوردستان‌ -سنه‌ - ، سه‌رۆکی زانکۆ له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی خوێندکارو مامۆستایاندا ڕایگه‌یاند هیچ خوێندکارێک بۆی نییه له نێو زانکۆدا به زمانی کوردی قسه بکات. له هه‌ڵوێست به‌م قسه‌ڵۆکه‌و بۆ پشتیوانی له خوێندکارانی شاری سه‌قز که بڕیاریاندابوو نه‌چنه ئه‌و خوێندنگایانه‌ی به بڕیاری ئامووزش‌په‌وه‌رش تیایاندا قسه‌کردن به‌زمانی کوردی قه‌ده‌غه ده‌کرێت، خوێندکارانی زانکۆی کوردستان ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕینێکی به‌ربڵاو که له ئاکامدا خوێندکاران پاشه‌کشێیان به ناوبراو کردو خۆی وه‌رگرته‌وه.
 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

لە کەمپینی(هەر ئێستا خوێندن بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن)
بۆ حزب و رێکخراوەکان و خەڵکی کوردستان.

 


خەبات لەپێناو دامەزراندنی قوتابخانە بە زمانی دایک بەشێکی ترە لە خەباتی دیموکراسی و شارستانی رەوای حزب و رێکخراوە پێشکەوتنخوازەکانی جیهان دژ بە فاشیزم و راسیزم لە سەرتاسەری دنیاو تەنانەت رێکخراوی رۆشنبیری و زانست(یونسکۆ)وەک رێکخراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی21/2/2010 بۆ پیرۆزکردنی رۆژی جیهانی زمان راگەیاندووە.


کەمپین بە گرنگی دەزانێ ئەم خاڵانە ئاراستەی هەموو دامودەزگا و حزب و لایەنەکان بکات:


1- لەگەل داواکارییمان بە هەڵوەشاندنی ماددەی15 لە دەستووری حکومەتی ئیسلامی ئیران و قەدەغەکردنی خوێندن بە زمانی کوردی لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان، دەبێ خۆشمان دەستپێشخەری بکەین بۆ ئامادەکردنی پەرتووک و پێداویستییەکانی قوتابخانە و لە هەر شوێنێک بۆ نموونە(لە باکوور)دەسەڵاتی مەدەنیمان هەیە، با لە چوارچێوەی کەرتی تایبەت و لە رۆژهەڵات لە هەر گوندێک بێت، دایمەزرێنین.
2- هەموو کوردستانیان لە هەر کوێیەک دەژین، وەک ئەرکێکی ئینسانی و نیشتمانی و هەڵویستێکی ئازادیخوازی بۆ خەبات لەپێناو سەرەتاییترین مافی سرووشتی هەر ئینسانێک ئەوجا وەک ئەرکێکی مرۆیی، کۆمیتە و لیژنەی تایبەتی بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە مێژووییە، دامەزرێنین و توانای دارایی(بە کڕینی مەتریاڵ یان بە پوول)ییەکەی دابین بکەین.
3- پشتیوانی هەمە لایەنەی ئەندام پەرلەمان، وەزارەت و یونسکۆ مسۆگەر بکەین.
4- پێشنیار دەکەین: تەڤگەر پێکەوە لەگەل هەموو دەزگا و وەزارەت و رێکخراوەکانی تری کوردستان لە ئێستاوە خۆی ئامادە بکات بۆ ئەوەی لە 21/2/2010(رۆژی زمان لە جیهان و لەلایەن یونسکۆ دیاریکراوە)، ناوی خۆیان بۆ (وەزارەتی پەروەردەی کوردستان)بگۆڕێ و لەو رۆژە مانگرتنی گشتی نەک تەنها لە قوتابخانەکان، بەڵکو تەواوی گەلی کوردستان لە باکور، رابگەیەنێت.
5- ئێمە پیرۆزبایی لە لێدوانەکەی ئیمڕۆی تەڤگەری زمان و پەروەردەی کوردستان، دەکەین و بە وەرچەرخانێکی مێژووی بۆ گەلی کوردستان هەڵیدەسەنگێنین.
سەرکەوێ مافی سرووشتی ئینسان!


سەرکەوێ مافی رەوای کوردستانیان لە خوێندن بە زمانی دایک!


کەمپینی(هەر ئێستا خوێندن بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن)
2\12\2010

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

BILINDKIRINA TÊKOŞÎNA ZIMANÊ XWE BILINTIRÎN RUMET E!
 


Em di serî de pêngava ku di bin pêşengiya Lijneya Ziman û Perwerdê ya Rojhilatê Kurdistanê de hatiye destpêkirin, silav dikin û di heman demê de em çalekiyên ku gelê me yên Rojhilatê Kurdistanê ku di vê pêvajoya pêngavê de kirine jî silav dikin û ji ber çalekiyên wan ên birûmet wan pîroz dikin.


Wek tê zanîn digel hemû zor û zextên dewletên dagirker jî, ji bo çareseriya pirsgirêka kurd heta ku ji destê gelê kurd hatiye, her tim serî li riyên aştiyane daye. Di vê mijarê de ji bo ku li Îranê pirsgirêka Kurd bi riyên demokratîk û aştiyane were çareserkirin deklerasyona PJAK’ê ya dawî, gaveke pir girîng e. Daxwazên ku PJAK dike, daxwazên gelek mirovî û xwezayî ne. Bi taybetî jî bi Zimanê Kurdî perwerde xwestin mafê herî herî xwezayî ye. Lewre jî divê heta ku ev daxwaz neyên bidestxistin û nekevin bin dabîna destûra bingehîn, bi tû awayî dest jê neyê berdan û ji bo vê yekê jî her cureyê çalakiyê were kirin û berdewam kirin. Bêguman, ji dewletê mafê perwerdeyê xwestin û ji bo vê jî çalekî kirin, tiştekî pir girîng e. Lê belê ev tenê terî nake. Divê beyî ku gelê me ji dewletê hêvî û bendewarî bike, pergala xwe ya perwerdehiyê bi xwe avabike. Jixwe berê jî ezmûnên gelê me yên Rojhilat hene. Di vê mijarê de dikare van bi awayekî rêxistinî zindî bike. Berî her tiştî divê em pergala rêxistinî ya Lijneya Ziman û Perwerdê ya Rojhilatê Kurdistanê li her cihî. ava bikin. Divê mamosteyên Zimanê Kurdî ku di şopa Ş. Mamosta Fezad Kemanger de dimeşin werin gihandin. Ev mamosteyên zimanê Kurdî divê her maleke Kurd vegerînin dibistaneke zimanê kurdî û di van dibistanan de şev û roj bixebitin û perwerdê bidin. Dema ku ev di pratîkê de pêk were jixwe bi awayekî xwezayî dê qedexeyên dagirkeran vala derkevin. Di vê çarçoveyê de di serî de em bang li hemû jin, ciwan, rewşebîr, mamoste, komale, sazî û rêxistinên gelê kurd û bi taybetî jî gelê me yê Rojhilatê Kurdistanê dikin da ku xwedî li çand û zimanê xwe ku rûmet û nasnameya wî ne derkevin û pêşengtiyê ji vê pêngavê re bikin.

Bila dewleta Îranê vê baş bizanibe, gelê Rojhilatê Kurdistanê ji darvekirinên wê qet natirse. Hûn çiqas bi ser de biçin, dê ewqas li berxwe bide. Gelê Rojhilatê Kurdistan tiştekî zêde ji we naxwaze. Tenê dixwaze weke mirovan di nav Îranê de bijî. Weke din çawa ku heta niha gelê Kurd bi hemû gelên herêmê re , bitaybetî jî bi Farisan re weke xwişk û bira jiyaye, ji niha û pê de jî dixwazî wiha bijî. Ji bo vê jî divê berî her tiştî mafên xwezayî yên gelê Kurd weren dayîn. Bi taybetî jî mafê perwerdeya bi Kurdî mafekî wisa xwezayî ye ku nebe, nabe ye. Daxuyaniyên rayedarên dewletê yên vê dawî dê xizmeta çareseriyê nekin. Ji bo vê jî em bang li Komara dewleta Îslamî ya Îranê dikin da ku maf û defetên perwerdeya bi zimanê Kurdî û pêşxistin û pêşvebirina çand û zimanê kurdî bide û wan mafan di nava destûrên bingehîn de dabîn bike.

 


Tevgera Ziman û Perwerdehiya Kurdistanê ya KCK’ê