١\٧\٢٠١٨
کۆمەڵێک داواکاریی
فیدراسیۆن
سەبارەت بە
کیشەکانی پەنابەران گەیشتە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا.
دوایی
ئەوەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رۆژی ٢٠ی حوزەیران کە
رۆژی پەنابەرانە کارنامەی داخوازیەکانی پەنابەرانی ئاراستەی کۆمیسیۆنی
یەکێتیی ئە وروپا و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری
پەنابەرانکرد، ئەوانیش لەوەلامی نامەکەیاندا بۆ دەشتی جەمال سکرتیری
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری سوپاسی فیدراسیۆن
لەخستنە رووی داوکاریەکان رایانگەیاندوە نامەکەیان گەیاندۆتە دەست
کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەوروپا.
شایەنی باسە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە بۆنەی رۆژی
جیھانی پەنابەران بە مەبەستی چارەسەرکردنی کیشەکانی پەنابەران،
رێگاچارەیەکی کارسازو عەمەلی دەخاتە بەردەم کۆبوونەوەی یەکیتی ئەوروپا
وکۆمیسیۆنی یەکیتی ئەوروپا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کە تیادا
سەرباری بەرپرسیارکردنی یەکیتی ئە وروپا لە کیشەکانی پەنابەران و
لەپێناو ھەلوەشاندنەوەی سیاسەتی کەمپسازی و دژبە راگرتنی پەنابەران لە
گرتوخانە دەستبەسەرەکان و دیپۆرتکردنەوەیان وداواکاری دەستبەجی
کردنەوەی سنورەکان بۆ پاراستنی پەنابەران لە بەکارھێنانی ڕیگای دەریایی
و لەدژی راسیزم و جیاکاری و کویلەکردنی ئینسانەکان وە بەرەسمیت ناسینی
مافی ھاولاتی یەکسان بۆ ھەموان، لائیحەیەکی ١٠خالی خستۆتە ڕوو کە لە
خوارەوە ھاتوە :
١. پیویستە دەستبەجێ کۆتایی بھێنرێت بەسیاسەتی راگرتنی پەنابەران
وئاوارەی جەنگ لە کەمپەکانی ئاوارەکان وئایزولەکردنیان لە ژیانی شاری
وگویزانەوەیان بۆ کۆمەڵگەی ئارام و شایستە بە مرۆڤ.
٢- پیویستە حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەو ناوچانانەی پەنابەرانی
پیادەپەڕنەوە بەپەلە ناچاربکرێن سنورەکانیان بەرووی پەنابەراندا
بکەنەوەو دیوارە دڕکاویەکانی سنوریان ھەڵگرن، تا پەنابەران ناچارنەکرین
ڕیگای سەختی دەریاکان ودارستانە چڕەکان بگرنەبەر.
٣- پێویستە حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێن ئەو ڕێککەوتننامانەی کە
لەگەڵ تورکیا ویۆناندا بەدژی پەنابەران و بۆ رێگەگرتن
ودیپۆرتکردنەوەیان مۆریانکردووە، ھەڵبوەشێننەوە.
٤- ئەو پەنابەرانەی بێسەروشۆێنن و کەسوکاریان عەوداڵی دۆزینەوەیانن،
حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەو ولاتانەی پەنابەرانیان پیا تیپەردەبێت
ناچاربکرێت بە بەدوا داچوون بکەن بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان.
٥- دەستبەجێ پەنابەران لەگرتوخانە دەستبەسەرە پەنابەریەکاندا ئازاد
بکرێن.
٦- کۆتایی ھینان بە جەنگ و دەخالەتی سەربازی و میلیتاریزمی ئەمریکاو
غەرب لەلایەک و روسیاو چین و حکومەت و ئەوھیزو دەسەلاتانەی بەسەر ئەم
دوو بەرەیەدا دابەش بوون. لە ولاتەکانی خۆرھەڵاتی ناوەراست وباکوری
ئەفریقا.
٧- پێویستە دەوڵەتانی ئەوروپا و غەرب ناچاربکرێن بەدەست ھەڵگرتن
لەسیاسەتی دەخالەت و پشتیوانی لەدەستەو تاقم و حکومەتە سەرکوتگەرەکان
کەخەڵکی ئەو کۆمەڵگەیانەیان لەگەڵ جەنگ و پشێوی کۆمەڵایەتی و نائارامی
و برسێتی بەرەو رووکردۆتەوە. بەندو بەستەکانی لەگەل ئەوانەدا
ھەلبوەشێننەوە.
٨- ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووکان بۆ کاروباری پەنابەران لەو وولاتانەی
لە ئیستادا لەگەل جەنگ و کێشمەکێشی سیاسی و کۆمەلایەتی بەرەوڕوون،
چالاکبکرین بۆ بەھاناوە چوونی ئاوارەکان و پەنابەران و لەوڕێگایەوە
حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێن بۆ داننان بەمافەکانی پەنابەران
وھاوکاری ئاوارەکاندا وگٶێزانەوەیان ..
٩-. دابینکردنی ئیمکانیات و پیداویستی گونجاو بە شێوەیەکی پلان
دارێژراو و بە مەبەستی ھەرچی زووتر جێکەوتنی پەنابەر وکۆچبەران لەنیو
ئەو کۆمەڵگەیانەی ھانای بۆدەبەن و بەھرەمەندبوونیان لە ھەموو
پێداویستیەکی فەردی و کۆمەڵایەتی وئابووری بەشیوەیەکی یەکسان.
١٠. بەڕەسمیەت ناسینی مافی پەنابەری بۆ ھەموو ئەوانەی کە وەک پەنابەری
سیاسی بەھۆی جەنگ ودەعوای قەومی و مەزھەبی وەیان بەدەلیلی جنسی لەشۆێنی
ژیانی خۆیان ھەڵکەنراون و ھاوکارییان بۆ دەستپیکردنەوەی ژیانی ئاساییان.
٢٩\٦\٢٠١٨
- برۆکسل
لە ھەوڵێکی
لێبڕاوانەدا فیدراسیۆن ژنێکی پەنابەری لە ناردنەوە رزگارکرد.
ئەمرۆ لە ھەوڵێکی لێبڕاوانەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و
ە یەکێک لە پاریزە رەماندونەناسەکانی پەنابەران ژنێکی پەنابەری کوردیان
لە ناردنەوە رزگارکرد.
پەنابەر (س) کەژنێکی پەنابەری کوردە وماوەی سی مانگە لە بەریتانیا ژیان
بەسەردەبات، دوای ئەوەی پۆلیسی بەریتانی لە مالەکەی خۆی دەستگیری دەکەن
و راپێچی گرتووخانەی یالس وود و پاشان گرتووخانەی دەستبەسەری کۆلن برۆک
نزێکی فرکەخانە ھیسرۆ لە لەندەنی دەکەن بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە بۆ
سویسرا، ئەم ئیوارەیە کاتژمیر ٤ بریاری دیپۆرتی راگیراوئازادی دەکەن.
پەنابەر(س) لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لە گەل سکرتێری فیدراسیۆن ووتی"
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا پەیوەندی پێوەکردم پیان راگەیەندم :دیپۆرتت
راگیراو وپاش کەمێکی تر ئازاد دەکرێت..".
ئەوەشی ووت"من ئەوپەری سوپاس گوزاری لەھەوڵەکانی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی دەکەم بۆ ھەول وماندو بوونیان و ھیوای بەردەوامیان
بۆ دەخوازم..".
٢٩\٦\٢٠١٨

فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی
_______________________________________________________________________________________
IFIR:
00447856032991,
009647707524343, 0096400063048, 0041788532004
07895636633
Fax:08715288651
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|