په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\۴\٢٠١٠

کۆمەڵێک پەنابەر هه‌فتی نیسان دیپۆرتی فرۆکەخانەی سلێمانی دەکرێنەوە.


بەریتانیا :

گرتووخانەکانی تنزلی هاوس 31-3-2010:

مستەفا محەمەد نۆێنەری پەنابەران لە گرتووخانەی تنزلی هاوسەوە بە سکرتارێتی فێدراسیۆنی ڕاگەیاند"ئێمە ژمارەمان زپاتر لە 21 پەنابەرە لەم گرتووخانەیەدا ،تیکتمان پێدراوە کە-07.04.2010 دیپۆرتی فرۆکەخانەی سلێمانی دەکرێنەوە".

مستەفا ئەوەشی ووت "کە هەموو ئێمە کەسوکارمان ئاگادارکردۆتەوە کاتژمێر 1ی شەو بەکاتی سلێمانی لە فرۆکەخانەی سلێمانی ئامادەبن تا ناڕەزایەتی دەرببرن بەرامبەر بە وەرگرتنەوەمان"

مستەفا ووتی "ئێمە دەمانەوێت بە هەڕێگایەک پێمان دەکرێت ناڕەزایەتی دەربڕین ، بە دڵنیایشەوە بە تەنها نیین"

هەروەها مستەفا ئەوەشی ووت "لەکۆبوونەوەیەک لەگەڵ سکرتێری فیدراسیۆن کە بە ڕێگا تەلەفوونی ئەنجامی دا لەگەڵ هەموو مان ،پەنابەران منیان بەنۆێنەری خۆیان لەم گرتووخانەیەدا هەڵبژارد"

ئاراس یەکێکی دیکە لەو کۆبوونەوەی پەنابەران بە سکرتێری فیدراسیۆنی ووت"ژمارەیەک لە ئێمە هاوڵاتی موسل و کەرکوک و شارو شارۆچکەکانی کوردستانیین،تیاماندایە ژن و منداڵی هەیە .داواکارین پشتگیریمان بکەن لەم وەزعە نالەبارەی ژیانمان"

ئاراس ووتی"چوار پەنابەرمان پێشتر دیپۆرتی هەولێر کراوینەتەوە لەڕێگای ئەردەنەوە بەڵام گەڕێنراونەتەوە"

مستەفا ووتیشی" ئێمە ئەو ڕۆژە ئامادەین دانەبەزین لە فرۆکەکەکە با ئەوان چیدەکەن بیکەن ، وەمن بە نۆینەرایەتی پەنابەران ئامادەم بۆ دانی هەر زانیاریەک لەسەر وەزعیتی ئێمە لەم گرتووخانەیەدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن"

ژمارەی تەلەفونی مستەفا لەگرتووخانەی تنزلی هاوس: 00447596579192

 

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی

____________________________________________

 

 

IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK

00447856032991 , 00447895636633 
www.csdiraq.com www.federationifir.com

 ifir@hotmail.co.uk