په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٤\٢٠١٤

کۆمەڵێک پرسیار بۆ ئاشکراکردنی

وردەکارییەکانی فیستیڤاڵی ئازادیی و نەورۆز.

 

بۆ رای گشتی..
دەزگایەکانی راگەیاندن..

ئاشکرایە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھۆی کێشە بەردەوامەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق دووچاری قەیرانی دارایی بۆتەوە، بەتایبەت لەسەرەتای ساڵی (٢٠١٤) وە زۆرینەی خەڵکی کوردستان بوونەتە قوربانی ئەو قەیرانە داراییە، وە کاریگەری تەواوی لەسەر ژیانی زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دروست کردووە.


سەرەڕای ئەم دۆخە نالەبارە داراییەی کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بەھۆی سیاسەتەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی ھەرێم پیایدا تێدەپەڕن، بەڵام (دەستەی سەرپەرشتیاری چالاکییەکانی ھەولێر پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠١٤) ھەشتەمین ڤیستیڤاڵی (ئازادیی و نەورۆز)ی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ و لە رێکەوتی ١١/٣/٢٠١٤ تاکو ٢٠/٤/٢٠١٤ بە ٥٤ بڕگەی جیاواز ئەنجامدا.


سازکردنی ئەم فیستیڤاڵە لە باردۆخی ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان جێگەی ھەڵوەستە و قسە لەسەرکردنە، چونکە لە کاتێکدا مووچەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان مانگانە بەھۆی قەیرانی دارایی حکومەتی ھەرێمەوە دوا دەکەوێت و ھاوکات تائێستا روون نییە کە کەی بڕە بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٤ لە پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکرێت!


سەرەڕای ئەوەش بە سامانی گشتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان چەندین ھونەرمەندی بیانی بانگھێشتی ئاھەنگەکان کران، کە تیایاندایە لە ھونەرمەندە بەعسییە عەرەبەکانی سەردەمی حوکمڕانی سەدام حوسێن بوون.


بۆیە لە روانگەی بەرپرسیارێتی و ئاشکراکردنی راستییەکان، ئێمە وەک (گرووپی گەنج بۆ شانۆ) بەپشتگیری کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و رۆشنبیران و ھونەرمەندان لە شاری ھەولێر، بە پشتبەستن بە ماددەکانی (٤ و ٥) لە یاسای ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١٣ی مافی بە دەستکەوتنی زانیاری لە ھەرێمی کوردستان، (کۆمەڵێک پرسیار) ئاراستەی لیژنەی ئاماژە پێکراو لەسەرەوە دەکەین، بە مەبەستی گەیشتن بە زانیارییەکان و ئاشکراکردنی راستیەکان و شێوازی خەرجکردنی بڕە بودجەی دیاریکراو بۆ ئاھەنگەکان. لە رێگەی ئەم یاداشتەوە ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو بەرێزانەی ئارەزووی پشتیوانیکردنی ئەو داوایەی گرووپی (گەنج بۆ شانۆ) دەکەن، جا ھەر کەساییەتی و گرووپ و رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و سەنتەر و سەندیکا پیشەمەندەکان و ھەموو چین و توێژەکان ئارەزووی پشتگیریکردنیان لەم داواکاریە ھەیە بۆ گەیشتن بە زانیاری راست دروست دەتوانن لە رێگەی ئەو ناونیشانانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە پەیوەندی بکەن:
rageyandin.shano@yahoo.com
www.facebook.com/karox.sano


گرووپی گەنج بۆ شانۆ
٢\٤\٢٠١٤

ئەو کەسایەتیانەی پشتیوانی داواکارییەکەیان کردووە:


١- نیاز عەبدوڵا - چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ
٢- ئاسۆ ھاشم - پارێزەر
٣- ئومێد پاڵانی - پارێزەر
٤- سەلام کۆیی - ھونەرمەند
٥- ئیبراھیم حەکیم - ھونەرمەند
٦- عەلی کەریم - چالاکوان لە بواری مافەکانی مرۆڤ
٧- مەحەمەد گۆران - رۆژنامەنووس
٨- چیمەن عومەر - پارێزەر
٩- ھێمن فەرید - چالاکوانی مەدەنی
١٠- ئاری مەحەمەد رەشید - شانۆکار
١١- فەرھاد پەشێو - کاسب
١٢- بارزان سنجاوی - شانۆکار
١٣- یونس عوسمان - شانۆکار
١٤- عیسا خدر - چالاکوانی مەدەنی
١٥- ھێمن مەلا زادە - رۆژنامەنووس
١٦- سامان ھیدایەت - شێوەکار
١٧- کارۆخ ئیبراھیم - شانۆکار
١٨- شۆرش مەحەمەد قادر رواندزی - پارێزەر
١٩- ھەڤاڵ نەژاد - پارێزەر
٢٠- زیاد خالید ساڵح - پارێزەر
٢١- فەرمان سادق - رۆژنامەنووس
٢٢- ھیوا کۆیی
٢٣- ھۆگر ئیبراھیم
٢٤- ئەحمەد قادر تەھا - رۆژنامەنووس
٢٥- کامەران مەحەمەد - رۆژنامەنووس
٢٦- عەباس محەمەد - چالاکوانی بواری تەندروستی
٢٧- عەبدوڵا کاکەیی - شانۆکار
٢٨- سەفین ساڵح - ھونەرمەند
 

کۆمەڵە پرسیارەکە:
 

 

ئەو پرسیارانەی ئاراستەی ئێوەی بەرێز دەکەین، بۆ ئەوەی ھاکارمان بن لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و پێدانی زانیاری تەواو و بە نووسراو و دیکۆمێنتەکان:

پرسیاری یەکەم: بودجەی تەرخانکراوی ئەمساڵ لە فیستیڤاڵی ئازادیی و نەورۆز بە دیکۆمێنت و نوسراو چەندە؟
پرسیاری دووەم: گرێبەستی ھێنانی (نمایشی فرۆکەوانی)چەندە؟ ھاتن و چوون و شوێنی مانەوەو خواردنی گروپی (نمایشی فرۆکەوانی) بە دیکۆمێنت و نوسراو چەندە؟
پرسیاری سێیەم: پاداشت و مەسرەفاتی تیپی ھونەری میللی بیانی (دەرەوەی ھەرێمی کوردستان) بە (ھاتن و چوون و شوێنی مانەوەو خواردن) بە ووردی و دیکۆمێنتەوە چەندە؟
پرسیاری چوارەم: پاداشتی ھەر تیپێکی ھونەری میللی بەشدار بووی ناو ھەرێمی کوردستان بە (ھاتن و چوون و شوێنی مانەوەو خواردن) بە ووردی و دیکۆمێنتەوە چەندە؟
پرسیاری پێنجەم: گرێبەستی ژەنیارانی کورد لە ھەرێمی کوردستان و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بە بەڵگە و دیکۆمێنتی و نوسراو چەندە؟
پرسیاری شەشەم: گرێبەستی ژەنیارانی بیانی کە بەشدار بوون لەگەڵ گۆرانیبێژە بیانیەکان بە (ھاتن و چوون و شوێنی مانەوەو خواردن) بە ووردی و دیکۆمێنتەوە چەندە؟
پرسیاری حەوتەم: گرێبەستی گۆرانیبێژە بیانیەکان (مەریەم فارس) و (حاتم العراقی) و (ئیبرۆ یەشار) و (حەسنا مەتەر) بە (ھاتن و چوون و شوێنی مانەوەو خواردن) بە ووردی و دیکۆمێنتەوە چەندە؟
پرسیاری ھەشتەم: گرێبەستی گۆرانیبێژە کوردەکانی دانیشتووی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بە (ھاتن و چوون و شوێنی مانەوەو خواردن) بە ووردی و دیکۆمێنتەوە چەندە؟
پرسیاری نۆیەم: گرێبەستی گۆرانیبێژە کوردەکانی دانیشتووی ھەرێمی کوردستان بە (ھاتن و چوون و شوێنی مانەوەو خواردن) بە ووردی و دیکۆمێنتەوە چەندە؟
پرسیاری دەیەم: گرێبەستی تەکنیکی ھونەری (stage) و ئەو کۆمپانیایەی بە کارەکە ھەڵساوە بە (ھاتن و چوون و شوێنی مانەوەو خواردن) بە ووردی و دیکۆمێنتەوە چەندە؟
پرسیاری یازدەم: بڕی تێچووی یاریە ئاگرینەکان بە (ھاتن و چوون و شوێنی مانەوەو خواردن) بە ووردی و دیکۆمێنتەوە چەندە؟
پرسیاری دوازدەم: بڕی تێچووی شانۆگەرییەکان بە (ھاتن و چوون و شوێنی مانەوەو خواردن) بە ووردی و دیکۆمێنتەوە چەندە؟
پرسیاری سێزدەم: بڕی تەرخانکراو بۆ جوانکاری و ریکڵام و راگەیاندن بە ووردی و دیکۆمێنتەوە چەندە؟
پرسیاری چواردەم: ئەندامانی لیژنەی باڵای دەستی گەشتیاری پایتەختی گەشتیاری ھەولێر ساڵی ٢٠١٤ کێن؟ پیشە و ئاستی خوێندن و پلەی وەزیفیان.
پرسیاری پازدەم: بڕی ئەو پارەیەی کۆمپانیا و کەرتی تایبەت وەکو ھاوبەش بەشداری کردووە بە ووردی و دیکۆمێنتەوە چەندە؟
پرسیاری شازدەم: چەند کەناڵی بیانی ئاھەنگ و چالاکییەکانی فیستیڤاڵی ئازادیی و نەورۆز و پایتەختی گەشتیاری عەرەبی ساڵی ٢٠١٤ بە شێوەی راستەوخۆ گواستەوە بە بەڵگەوە بیسەلمێنن؟
پرسیاری حەڤدەم: بڕی تێچووی پێشانگە شێوەکارییەکانی بیانی و ناوەوەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ پێشانگەی فۆتۆگرافی گرێبەستەکانیان بە ووردی و دیکۆمێنتەوە چەندە؟
پرسیاری ھەژدەم: بڕی تێچووی ئاھەنگی خولی ڕاپەرین رێکەوتی ١٤.٣.٢٠١٤ی ناو یاریگای فەرەنسۆ حەریری بە ووردی و دیکۆمێنتەوە چەندە؟

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک