ئولە
یاڵپکە
پشتیوانیی خۆی راگەیاند.
ئولە یاڵپکە(ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا،
نوێنەری پارتی چەپ و ھاوڕێ و دۆستی گەلی کوردستان)پشتیوانی خۆی
بۆ(کەمپینی ئێَستا قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باکوور و رۆژھەڵاتی
کوردستان بێتە دامەزراند)، راگەیاند.
لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی و پاشان بە نامەیەکی
ئیلکترۆنی، ئولە نووسیویەتی:
ھاوڕێیان، برادەران
خوێندن بە زمانی دایک، مافی مرۆڤە...حکومەتەکانی تورکیا، سوریا و ئیران
تا ئیمڕۆ رێگری لە دانیشتوانە کوردەکان دەکەن بە زمانی دایکیان لە
قوتابخانە بخوێنن و تا رادەیەک داواکردنی ئەم جۆرە خوێندنە، سزای
لەسەرە.
لەبەر ئەو ھۆیانە من پشتیوانی لە داواکاری کەمپینی رێکخراوو کەسایەتییە
کوردەکان دەکەم بۆ دامەزراندنی قوتابخانە بە زمانی دایکیان.
ئولە یاڵپکە
ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا
dwaroj@yahoo.de
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
رێکخراوەکانی
کۆمەڵگەی مەدەنی پشتیوانی لە کەمپینی
(ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باکوور و رۆژهەڵات بێتە دامەزراندن).
شاکۆ محەمەد
دوێنێ لە کۆبوونەوەی گشتی
رێکخراوەکانی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری سلیمانی، هەموویان
پشتیوانی خۆیان بۆ هەردوو کەمپینی(ئیستا قوتابخانە بە زمانی کوردی لە
باکوور و رۆژهەڵات بێتە دامەزراندن)، راگەیاند.
فەلاح موراد خان(ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری فیدراسیۆنەکە)بە
سەرپەرشتیاری کەمپینەکەمان، گوتی: ئێمە لە
کۆبوونەوەکەمان بەرای گشتی ئەندامان، بڕیارماندا پشتیوانی هەردوو
کەمپینەکە بکەین و لە ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەم قونسوڵگەری ئیران
لە سلیمانی بەشداری دەکەین.
شایانی وتنە: کەمپین بۆ دامەزراندنی قوتابخانە بە زمانی کوردی لە
رۆژهەڵات و باگووری کوردستان خەریکی رێکخستنی ناڕەزایەتییە دژ بە
بێبەشکردنی گەلێ کوردستان لە خوێندن بە زمانی دایک. ئەمە دیاردەیەکی
دەگمەنە لە جیهان و شایانی ئەوەیە بە هەموو هێزو توانایەکمانەوە کار بۆ
بەدەستهێنانی ئەم مافە سەرەتاییە بکەین.
ناوى ئەندامانى فیدراسیۆنى کۆمەڵگەى مەدەنى:
سەنتەرى پەرەپێدانى دیموکراسى و مافى مرۆڤ
DHRD
رێکخراوى هاریکارى یاسایى ژنان WOLA
WADI رێکخراوى وادى ئەڵمانى
CHAK ناوەندى چاک
KHRW چاودێرى مافى مرۆڤى کوردستان
WAFDI رێکخراوى وەفدى
پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردنKIE
رێکخراوى راسان
گەشەپێدانى چالاکى لاوانYADK
CSI دەستپێشخەرى کۆمەڵگەى مەدەنى
رێکخراوى ئاڵوگۆرى زانیارى
رێکخراوى بەدلیسى
سپێدە
ئامینە گۆیانى کەسایەتى
بەختیار حاجى کەسایەتى
پەروین عەزیز سەعید کەسایەتى
د. گۆران کەسایەتى
لەلایەکی ترەوە، سەلام عەبدوڵڵا( سەرپرشتیاری کەمپینەکە لە کوردستان)،
وتی: ئێمە ئەرکێکی مێژووی زۆر سەختمان لە ئەستۆدایە: دەبێ گەلانی
سەردەستە بە گیانی برایەتی و تەبایی و یەکسانی ماف و ئەرکی گەلان
پەروەردە بکەین، واتە بیر‌و رەفتار و دەمارگیری ناسیونالیستی و شۆفێنستی
و راسستی لە ئەقڵ و هۆشی لە ناوچەکەمان لەناوببەین. بەداخەوە ئیمە لە
سەدەی بیس ویەکدا دەژین، کەچی هێشتا دەبێ بۆ فێربوون و خوێندن بە زمانی
دایکمان خەبات بکەین. ئایا ئەمە نموونەیەک نییە بۆ دڕندایەتی
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە؟!
10\11\2010
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نامەیەک بۆ نەتەوە
یەکگرتووەکان و پەرلەمانی ئۆروپا.
دادگای دەوڵەتی تورکیا لەم رۆژانە ھەڵدەستی بە دادگایی‌کردنی ژمارەیەکی
زۆر لە سیاسەتمەدارانی کورد زمان. لەم دادگایە سیاسەتمەداران دەیانەوێت
بە زمانی دایکیان بەرگری لە خۆیان بکەن، بەڵام دادوەرەکە رێگەیان
پێنادات.
ئەمە دژ بە ماددەی ٢ و ١٨و ٢٦جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤە.
ئێمە وەک کەمپین(ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باکوور و رۆژھەڵاتی
کوردستان بێتە دامەزراند)، داواتان لێدەکەین، بەرپرسانی ئەو دادگایە
مەحکوم بکەن و بە تۆمەتی رەگەزپەرەستی بۆ بەردەم دادگا راپێچیان، بکەن.
کەمپینی(ئێستا قوتابخانەی کوردی لە باکوور و رۆژھەڵاتی کوردستان بێتە
دامەزراندن)
١١\١٠\٢٠١٠
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کوردستانیان
پیرۆزە، بەرەو سەرکەوتنی راپەڕینی
مەدەنییانە.
لەپێناو زمانی دایک!
پاش دامەزراندنی کەمپینی(ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باکوور و
رۆژھەڵاتی کوردستان)، ئێستا لە ھەردوو ئەو دوو بەشە، دوو کەمپین بۆ
ھەمان مەبەست دامەزراوەو، لە باکووریش بە گوێرەی(ھەواڵەکانی نەورۆز تی
ڤی)و(رۆژ تی ڤی)، لەسەر شەقامەکان، دەستیان بە چالاکیش کردووە.
ئێمە بەناوی ھەموو بەشداربووانی کەمپینەکەمان، خۆشحاڵی و پیرۆزبایی لە
ھەموو کوردستانیان دەکەین.
ھاوڵاتیانی بەشمەینەت!
ئێستا بەھەمان گەرمی و دڵسۆزیمان بۆ رێکخستنی راپەڕینی مەدەنییانەی
گەلەکەمان، پێکەوە لەگەل ھەموو ئیمزاکەرانی ھەردوو کەمپینەکە، دەست بە
دامەزراندنی کەمپین بۆ ھەمان مەبەست بۆ رۆژئاوای کوردستان، بەڕێ دەکەین.
بەرەو سەرخستنی پرەنسیپی برایەتی و دۆستایەتی گەلان و لەریشەکێشکردنی
راسیزم و شۆفێنیزم!
ھەردوو کەمپینی(ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن)
سەلام عەبدوڵڵا
سالار سۆفی
nasnama2010@gmail.com
dwaroj@yahoo.de
١٠\١١\٢٠١٠
---------------------------------------------------------------------------------------------
(ماریت فێڵت - رەنتە)
یه‌که‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانی
فینله‌ندی، پشتگیری خۆی بۆ
کەمپینی
(ھەر ئێستا قوتابخانە بە
زمانی کوردی لە باکوور و
رۆژھەلاتی کوردستان بێتە
دامەزراندن) راگەیاند.
Maarit
Feldt-Ranta ماریت فێڵت - رەنتە وەک یەکەمین ئەندام پەرلەمانێکی
ئەوروپی/ فینلەندی پشتگیریی خۆی بۆ کەمپینی (ھەر ئێستا قوتابخانە بە
زمانی کوردی لە باکوور و رۆژھەلاتی کوردستان بێتە دامەزراندن) راگەیاند.
دەزگای ناسنامە: ھەر ئێستا ھەواڵی ئەوەمان پێ گەیشت کە یەکەمین ئەندام
پەرلەمانێکی ئەوروپی/ فینلەندی پشتگیریی خۆی بۆ کەمپینی (ھەر ئێستا
قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باکوور و رۆژھەلاتی کوردستان بێتە
دامەزراندن) راگەیاند.
Maarit Feldt-Ranta ماریت فێڵت - رەنتە، ئەندام پەرلەمان و سکرتێری
پێشووی پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاندی، لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ
دەزگای ناسنامە، ئامادەیی خۆی بۆ پشتگیریکردنی کەمپینی (ھەر ئێستا
قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باکوور و رۆژھەلاتی کوردستان بێتە
دامەزراندن) راگەیاند.
ماریت لە پەیوەندییەکەیدا ڕایگەیاند " ئەمە بچووکترین ئەرکێکە، کە
پێویست بکات بیکەینە سەر شانی خۆمان و وەک ئەندام پەرلەمان پێی ھەستین)
ھەروەھا وتی "چیتر ئەوە بەس نییە ھاوسۆزیمان لەگەڵ پەیڕەوکردنی مافی
مرۆڤدا ھەبێت، بەڵکو پێویستە بەڕاستی کاری بۆ بکەین و کێشە گرنگەکانی
بەردەم ئەو پەیڕەوکردنە چارەسەر بکەین"
٠٩\١١\٢٠١٠
dwaroj@yahoo.de
---------------------------------------------------------------------------------------------
پێنووس سمبولی
کەمپینەکەمانە، لە هەموو شوێنێک بەرزی بکەنەوە!
کوردستانیان
لەناوەوە و لە دەرەوەی وڵات:
لەپێناو دەربڕینی مافی سەرەتایی خوێندن بە زمانی دایک، پێنووس لەبەردەم
هەر ماڵ، دوکان، کارگە، کێڵگە، نووسینگە و یاریگاو سەنتەرێک، بەرزبکەن.
لەدەرەوەی وەڵات لەبەردەم پەرلەمانی وەڵاتان و نووسینگەکانی نەتەوە
یەکگرتووەکان و لە رۆژنامە، ماڵپەڕ، گۆڤار‌و کەناڵەکانی تەلەفزیون،
قەڵەم بەرزبکەینەوە!
لە هەرێمی کوردستان: لەبەردەم قونسولگەری کۆماری جمهوری ئیسلامی ئیران،
ناڕەزایەتی رێکبخرێت!
با هەموومان پێکەوە ئەم ناڕەزایەتییە، رێکبخەین!
کەمپینی ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باکوور و رۆژهەڵات بێتە
دامەزراند)
8\11\2010
---------------------------------------------------------------------------------------------
نامەیەکی کراوە
بۆ:
- بەرپرسانی یەکەمی
هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و رێکخراو
نوێنەرایەتییەکانیان لە زیندان و دەرەوەی وڵات
- هەموو دەزگاکانی راگەیاندن.
بەڕێزان:
بەناوی هەردوو کەمپینەکەمانەوە، پێشنیاری ئەم چەند خاڵانەی خوارەوە
دەکەین:
1- بەرپرسە یەکەمەکانی حزبە کوردستانییەکان بە فەرمی داوا لە حکومەتی
تورکیا، کۆماری ئیسلامی ئیران و کۆماری سوریا بکەن، قوتابخانە بە زمانی
کوردی بکەنەوە.
2- لە دەرەوەی وڵات لیژنەی تایبەتی پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی سەردانی
پەرلەمان و حزبی وڵاتەکان و نووسینگەی رێکخراوە جیهانییەکان بکەن بە
مەبەستی داوای پشتیوانیکردن لە هەڵمەتی دامەزراندنی قوتابخانە بە زمانی
کوردی لە باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان. ئەم داخوازییە
لەلایەن هەموو پەرلەمانەکانی دنیا و گشت رێکخراوە مرۆیی و
مەدەنییەکانەوە، جێگای هاوسۆزی و پشتیوانییە.
3- داوا لە پەرلەمانەکان بکەن، بە فەرمی، بەناوی حکومەتەکانیانەوە،
ناڕەزایەتی خۆیان ئاراستەی حکومەتی تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئیران و
سوریا دژ بەو ستەمکارییە دەرببڕن و داوای کۆتاییهێنانی بکەن.
4- پەرلەمانی وەڵاتان بەخۆیان شاندی خۆیان پێکبهێنن و سەردانی وەڵاتانی
ناوبراو بکەن بۆ ئەوەی راستەوخۆ ئاگاداری بارودۆخی خوێندن لە بەشەکانی
کوردستان ببن.
هەر ئازاد و سەربەرز بن.
8\11\2010
هەردوو کەمپینی(ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باکوور و رۆژهەڵات
بێتە دامەزراندن)
سەلام عەبدوڵڵا، کوردستان، خانەقین سالار سۆفی، فینلەند
07700595583
---------------------------------------------------------------------------------------------
ئه‌وان به سزا و
زیندان و کوشتن، ئێمه به پێنووس و قوتابخانه و شێوازی مه‌ده‌نی.
- وه‌ڵامی ده‌زگای
ناسنامه به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران -
سه‌لام عه‌بدوڵا ، سالار
سۆفی
پاش تێپه‌ڕبوونی که‌متر له 24 کاتژمێر به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی که‌مپینی
دامه‌زراندنی قوتابخانه به‌زمانی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له
لایه‌ن ده‌زگای ناسنامه‌وه، به سه‌رپه‌رشتی سه‌لام عه‌بدوڵا له
باشووری کوردستانه‌وه و سالار سۆفی له فینله‌نده‌وه، به‌رپرسانی
کۆماری ئیسلامی ئێران، خۆیان پێ ناگیرێت و سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر
تواندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌لی کورد ڕاده‌گه‌یه‌نن و هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی
گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن.
ده‌زگاکانی هه‌واڵ بڵاویان کرده‌وه که عه‌لی باقڕزاده جێگری وه‌زیر
و به‌رپرسی خوێندنگه ناحکومییه‌کان له ئێران، ڕایگه‌یاندووه که
"به‌پێی یاسا هیچ قۆتابخانه‌یه‌ک له‌ئێران ناتوانێت جگه له‌زمانی
فه‌رمی به‌زمانێکیتر وانه بڵێته‌وه و هه‌ر قۆتابخانه‌یه‌ک سه‌رپێچی
ئه‌و یاسایه بکات، رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه". هه‌روه‌ک
ڕایگه‌یاندووه "له‌لای نیزامی کۆماری ئیسلامی هیچ جیاوازییه‌ک
له‌نێوان قۆتابخانه حکومی و ناحکومییه‌کاندا نییه و سه‌رجه‌م
قۆتابخانه‌کان ناچارن به‌وپێیه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن".
ئه‌م هه‌ڕه‌شه نابه‌رپرسه شۆڤێنییانه‌یه‌ی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی
ئێران له کاتێکدایه، که ئێمه به شێوازێکی ئه‌وپه‌ڕی مه‌ده‌نییانه،
داوا له‌گه‌لی خۆمان ده‌که‌ین و ده‌مانه‌وێت به‌پول و ماڵ و توانای
گه‌لی خۆمان، مناڵه‌کانمان به زمانی دایکی خۆیان په‌روه‌رده بکه‌ین و
بێمنه‌تانه داوای یه‌ک تمه‌نمان بۆ خه‌رجییه‌کان و یه‌ک خشتی قوڕمان
بۆ دروستکردنی قوتابخانه‌کان لێ نه‌کردوون.
ئێمه ده‌زانیین گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چه‌نده تینووی
وشه‌ی کوردی و خوێندنی کوردین و به‌دڵنیاییه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
ئاماده‌ی قوربانیدانن به کات و توانا و ماڵی خۆیان. هه‌روه‌ک چۆن تا
ئێستا و به‌رده‌وام قوربانی گه‌ێک مه‌زنتریشیان داوه و ده‌ده‌ن.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌ی گه‌لێک بتوێننه‌وه، هه‌ر که‌سانێک
بن، خه‌یاڵیان خاوه و به‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌یان، ئێمه و گه‌لی کوردمان
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌هاوپشتیی هه‌موو به‌شه‌کانی تری کوردستان،
سوورتر ده‌که‌ن له‌سه‌ر به‌رگریکردن له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی
مرۆڤ، ئه‌ویش مافی په‌روه‌رده و خوێندنه به زمانی دایک.
خوشک و برایان، دایک و باوکان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ر به هه‌ر
پارت و ڕێکخراوێک هه‌ن، ببینن، کاتێک ئێوه که له که‌مپینێکی وا
ساده‌دا بۆ به‌رگری له‌یه‌کێک له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانتان یه‌کتان
گرتووه، چۆن کۆماری ئیسلامی قه‌ڵس کردووه و له یه‌که‌م ڕۆژی ئه‌م
که‌مپینه‌دا، که‌وتووه‌ته خۆی بۆ لێدانی ئه‌و یه‌کگرتووییه و ڕێگرتن
له به‌دیهێنانی ئه‌م داخوازییه ڕه‌وایه‌تان.
ده‌با ئێمه‌ش ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌کتر بنێین و زیاتر له جاران،
یه‌کگرتوویی خۆمان بپارێزین و سوورتر بین له‌سه‌ر به‌دیهێنانی مافه
ڕه‌واکانمان، به‌شێوازێکی مه‌ده‌نیی هاوچه‌رخانه.
دیسان ده‌ڵێین به‌ڵی بۆ دامه‌زراندنی قوتابخانه به‌زمانی کوردی له
ڕۆژهه‌ڵات و باکووری کوردستان، به‌ڵی بۆ سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی
مرۆڤ. با له‌مڕۆوه که‌سێک نه‌مێنێت بێده‌نگ بێت و هه‌موو پێکڕا،
پشتگیری له‌م که‌مپینه بکه‌ین. ئێمه‌ش په‌یمان ده‌ده‌ین له‌مڕۆوه،
به‌پشت به‌ستن به ئێوه، ئه‌م که‌مپینه مه‌زنتر و شکۆدارتر بکه‌ین و
پێداگرتربین له‌سه‌ر خه‌باتی هاوچه‌رخ و مه‌ده‌نییانه‌ی خۆمان.
که‌مپینی دامه‌زراندنی قوتابخانه به زمانی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
که‌مپینی دامه‌زراندنی قوتابخانه به زمانی کوردی له باکووری
کوردستان
به‌سه‌رپه‌رشتیی ده‌زگای ناسنامه
6\11\2010
dwaroj@yahoo.de
07700595583
|