په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٣\٢٠١٨

کۆمەڵێک زانیاریی لەسەر فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر بەڕێوەدەچێ.

 

مەنسوور جیھانی

 

بە ئامادەبوونی سینەماکارانی جیھان فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر بەڕێوەدەچێ.


بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە سینەماکارانی جیھان سی و شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە شاری تارانی پێتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت.

کەمتر لە یەک مانگ بۆ بەڕێوەچوونی سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر FIFF کات ماوە و ئەم خولەی فێستیڤاڵ، بە بەڕێوەبەرایەتی سینەماکاری ئێرانی سەید "رەزا میرکەریمی" و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە سینەماکارانی جیھان لەونە: دادوەران، دەرھێنەران، رۆژنامەنووسان، رخنەگران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" بۆ فیلمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکان، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "ڕوانگەی شەرق" واتە "پانۆڕامای سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جامی جیھان نەما" واتە فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان، بەشی دیکۆمێنتاریی "ژێر گەورەکردنەوە"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان و ھەروەھا بەشی "دارۆلفۆنوون" واتە "پەیداکردنی بەھرەمەندان"، کۆڕ و کۆبوونەوە زانکۆیی و ڤۆرکشۆپی فێرکاریی لە رۆژانی ١٩ تا ٢٧ی ئەپرێلی ٢٠١٨ لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٥٠٠٠ فیلمی بڵیند و کورتە فیلم بۆ بەشداریی لە سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر فۆڕمی بەشداربوونیان پڕکردبۆوە و لە دەرئەنجامدا ١٤٠ فیلم لە ٥٨ وڵاتی جیھان گەیشتنە قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵ و بە گشتیی زیاتر لە ١٥٠ بەرھەم لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی نمایشکران، لەوانە: ١٥ فیلم لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای سەعادەت" Cinema Salvation واتە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی، ١٦ فیلم لە بەشی پێشبڕکێی "فێستیڤاڵی فێستیڤاڵەکان" واتە "جامی جیھان نەما" Cup of Divination، ١٥ کورتە فیلم بۆ نمایش لە بەشی "ڕوانگەی شەرق" Eastern Vista واتە "پانۆڕامای فیلمەکانی وڵاتانی ئاسیایی و ئیسلامی"، ١٠ کورتە فیلم، فیلمی دیکۆمێنتاری و فیلمی سینەمایی لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "زەیتوونە بریندارەکان" Broken Olive Trees، ٧ فیلم لە بەشی "چاوخشاندنێک بە سینەمای کۆریای باشوور"، ٧ فیلم لە بەشی "سینەمای باڵتیک" لە سێ وڵاتی لیتوانی، لێتۆنی و ئستۆنی، ٥ فیلم لە وڵاتانی کۆریای باشوور، ژاپۆن، رووسیا، پۆڵەندا و مەکزیک و فیلمێکی ئێرانی لە بەشی سینەمای وەحشەت Horror بە ناونیشانی "سێبەرەکانی ترس" Shadows of Horror، ١٢ فیلمی بیانی و دوو فیلمی ئێرانی لە بەشی "نمایشە تایبەتەکان" واتە بەرھەمە ھەڵبژێردراوەکانی سینەماکارانی گەورەی جیھان Masters of Cinema لەوانە: فیلمی دیکۆمێنتاری ئەمەریکی "سەفەری کات" Voyage of Time لە دەرھێنانی "ترێس ماڕڵیک" Terrence Malick، فیلمی سینەمایی "من دانیل بلیک" I، Daniel Blake "کەن لووچ" Ken Loach، فیلمی پۆڵەندی "ئەوپەڕی دیمەن" Afterimage لە دەرھێنانی "ئاندرێ وایدا" Andrzej Wajda، فیلمی سینەمایی "کچی نەناسراو" The Unknown Girl لە دەرھێنانی "لوک داردەن" Luc Dardenne و "ژان پیێر داردەن"Jean-Pierre Dardenne لە وڵاتی فەڕەنسا و ...، ٨ فیلمی بیانی و ٤ فیلمی ئێرانی لە بەشی لاوەکی دیکۆمێنتی "ژێر گەورەکردنەوە"، ٨ فیلمی بیانی و فیلمێکی ئێرانی لە بەشی "خۆشەویستی لەگەڵ ژینگە"، ٧ فیلمی بیانی و ٣ فیلمی ئێرانی لە بەشی "کلاسیکە نوێژەن کراوەکان" Classics Restored لەوانە: فیلمی سینەمایی "دز" Pickpocket لە دەرھێنانی "رۆبێرت بێرسۆن" Robert Bresson، فیلمی سینەمایی "ئستیمبۆت بیل جۆنیور" Steamboat Bill، Jr. لە دەرھێنانی "باستێر کیتۆن" Buster Keaton و "چارڵز رایسنێر" Charles Reisner، فیلمی سینەمایی "دوایین شانس" The Last Chance لە دەرھێنانی "لێئۆپۆلد لینتێربێرگ" Leopold Lindtberg، فیلمی سینەمایی "شەڕ" Ran لە دەرھێنانی "ئاکیرا کۆرۆساوا" Akira Kurosawa، فیلمی سینەمایی "دەنگی تەنیایی مرۆڤ" The Lonely Voice of Man لە دەرھێنانی "ئلکساندێر سۆکۆرۆف" Alexander Sokurov، فیلمی سینەمایی "خۆرھەڵدێت" Daybreak لە دەرھێنانی "مارسێل کارنێ" Marcel Carné و فیلمی سینەمایی "ڕۆشناییەکانی شەو" City Lights لە دەرھێنانی "چاڕلی چاپلین" Charlie Chaplin و ٣ فیلمی سینەمایی لە دەرھێنانی سینەماکارانی ناوداری ئێرانی لەوانە: فیلمی سینەمایی "ماڵی خودا" لە دەرھێنانی "جەلال موقەدەم"، "ڕووداوێکی ساکار" لە دەرھێنانی "سۆھراب شەھید سالس" و "ناخودا خورشید" لە دەرھێنانی ناسر تەقوایی و ... .

ساڵی ڕابردوو، لە بەشی "دارۆلفۆنوون" ٧٠ میوان لە وڵاتانی جۆراوجۆر و ھەروەھا ٥٢ لاو لە پارێزگا جۆراوجۆرەکانی ئێران ئامادەبوون و بە مامۆستایەتی سینەماکارانی ناودار و بەئەزموون و فیلمسازانی لێھاتووی بیانی و ئێرانی زیاتر لە ٥٠ ڤۆرکشۆپی فێرکاریی و کۆڕ و کۆبوونەوە زانستی بەڕێوەچوو.

"دارۆلفۆنوون" کە بە "ئۆردووی بەھرەمەندان" Talent Campus لە فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر ناسراوە، بە مەبەستی فێرکردن و ناساندنی بەھرەمەندە لاوە فیلمسازەکان لە ناوچە ووڵاتانی دیکە دامەزراوە و بەلەبەرچاوگرتنی بێوێنەیی ئەم جۆرە ڤۆرکشۆپانە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کیشوەری ئاسیا پێشوازییەکی بەرچاو لەم بەشەی فێستیڤاڵ کراوە.

ھەروەھا لە تەنیشت بەڕێوەچوونی سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە ساڵی ٢٠١٧، بیستەمین خولی بازاڕی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر بە ئامادەبوونی ١٧٧ نوێنەر لە ٩٢ کۆمپانیای ئێرانی و بیانی لە وڵاتانی فەڕەنسا، لوبنان، ئەڵمانیا، مەغریب، بۆسنی، تایوان، چین، کۆریای باشوور، ژاپۆن، رووسیا، ئیتالیا، مالزی، ئەفغانستان، ئازەربایجان، سویسڕا، نۆروێژ و ... بەڕێوەچوو.

لە ساڵی ٢٠١٨ تا ئێستا لە لایەن دەرھێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان، زیاتر لە ١٢٠٠ بەرھەم بۆ نووسینگەی سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە ئێران ڕەوانەکراوە کە دوای دەستنیشانکردن لە لایەن ئەندامانی لێژنەی ھەڵسەنگاندنی فێستیڤاڵەوە، ژمارەیەک لەم فیلمانە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی ئەم فێستیڤاڵە لە رۆژانی ١٩ تا ٢٧ی ئەپرێلی ٢٠١٨ لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تاران نمایش دەکرێن.
 


٧ فیلم لە بەشی "سینەمای ئیتالیا" لە فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر نمایش دەکرێن.
 


٧ فیلمی سینەمای لە بەشی "چاوخشاندنێک بە سینەمای ئیتالیا" لە سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە شاری تاران نمایش دەکرێن.

٧ فیلمی سینەمای کە ھەموویان ساڵی ٢٠١٧ بەرھەمھاتوون لە بەشی "چاوخشاندنێک بە سینەمای ئیتالیا" لە میانەی سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر FIFF لە شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێران نمایش دەکرێن، کە بریتین لە: فیلمی سینەمایی "تیتۆ بچووک و بوونەوەرە فەزاییەکان" Little Tito and the Aliens لە دەرھێنانی "پائۆلۆ لیویا راندی" Paola Livia Randi، فیلمی سینەمایی "جەبر لاپاسی" The Laplace’s Demon لە دەرھێنانی "جیۆردانۆ جیولیۆی" Giordano Giulivi، فیلمی سینەمایی "یاسا ئەوەیە" The Law لە دەرھێنانی"ساڵواتۆرە فیکارا و پیکونە" Salvatore Ficarra and Valentino Picon، فیلمی سینەمایی "چامبرا" A Ciambra لە دەرھێنانی "یۆناس کارپینیانو" Jonas Carpignano، فیلمی سینەمایی "ڕێکوپێکی کارەکان" The Order of Things لە دەرھێنانی "ئاندرێ سگرێ" Andrea Segre، فیلمی سینەمایی "جێگەیەک کە سێبەرەکان دەڕووخێن" Where the Shadows Fall لە دەرھێنانی "ولنتینا پێدچینی" Valentina Pedicini و ھەروەھا فیلمی سینەمایی "میزان" Equilibrium لە دەرھێنانی "وێنچێنزۆ مارا" Vincenzo Marra.

لەم کۆمەڵە فیلمە، فیلمێکی سینەمایی لە بەشی پێشبڕکێی، دوو فیلمی سینەمایی لە بەشی "چرای خەیاڵ"، فیلمێکی سینەمایی لە بەشی "نمایشی تایبەت" و ھەروەھا ئەو فیلمانەی کە ماوەتەوە لە بەشی "چاوخشاندنێک بە بەرھەمەکان" نمایش دەکرێن.

بەشی "چاوخشاندنێک بە سینەمای ئیتالیا" لە چەندین مانگ پێش ئێستاوە بەرنامەی بۆ داڕێژڕاوە و بە ھاوکاری وەزارەتی فەرھەنگی ئێتالیا و باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

میوانانی تایبەت لە ئیتالیا بۆ بەشداریی لە سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر، بەڕێوەبردنی ڤۆرکشۆپی فێرکاریی لە زانکۆکان و ھەروەھا بەڕێوەچوونی شەوی ئیتالیا سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن.

سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر بە بەڕێوەبەرایەتی سینەماکاری ئێرانی "رەزا میرکەریمی" و بەشداریی بەرھەم و دادوەران، دەرھێنەران، رۆژنامەنووسان، رخنەگران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لە رۆژانی ١٩ تا ٢٧ی ئەپرێلی ٢٠١٨ لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.



پەردە لەسەر پۆستەری "سینەمای سەعادەت" لە فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لادرا.

 


پەردە لەسەر پۆستەری بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" لە فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لادرا کە گڕافیستی ئێرانی "حمیدڕەزا بیەدەقی" دیزاینی بۆ کردووە.

ئەمساڵ لە بەشی "سینەمای سەعادەت" Cinema Salvation واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" بۆ فیلمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکان، لە میانەی سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر، ١٥ فیلمی بڵیندی سینەمایی و ھەروەھا ١٥ کورتە فیلم لە وڵاتانی قەزاقستان، تورکیا، ئیتالیا، چین، ھەنگاریا، ئیسلۆڤێنیا، ئەفغانستان، کۆریا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، میسر، فەڕەنسا، عێراق، فەلەستین، تایوان، ھیندستان، جۆرجیا، رووسیا و لوبنان بە ھاوڕێیەتیی لەگەڵ ٣ فیلمی ئێرانی نمایش دەکرێن.

بە پێی یاساوڕێسا نوێیەکانی ئەم فێستیڤاڵە کە دوو ساڵ پێش ئێستا پلانی بۆ داڕێڕا و ڕچاوگیرا، فیلمەکانی بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" لە ناو ئەو فیلمانە ھەڵدەبژێردرێن کە تاکوو ئێستا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوەندیی ئاسیا نمایش نەکرابێتن و بۆ یەکەمین جار لە فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر نمایش بکرێن.

ئەمساڵ لە سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر، ھەندێک لە فیلمەکانی بەشی "سینەمای سەعادەت" یەکەمین نمایشی ئاسیایی خۆیان لەم فیستیڤاڵەدا دەبینن. لەم ناوەندەدا چەندین فیلم یەکەمین نمایشی نێودەوڵەتییان لە فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر دەبێت و بۆ یەکەمین جار لە دەرەوەی وڵاتی خۆیان و لەم فیستیڤاڵەی ئێران پەردەیان لەسەر لادەبردرێت.

٥ دادوەری بیانی و ٢ دادوەری ئێرانی فیلمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکانی بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" لە سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر ھەڵدەسەنگێنن.

لەم بەشەی فێستیڤاڵدا، یەک تەندیسی سیمورغی زێڕین بە باشترین فیلم و ھەروەھا ٥ سیمورغی سیمین لە لقەکانی دەرھێنان، سیناریۆ، ئەکتەری پیاو، ئەکتەری ئافرەت و خەڵاتی تایبەتی دەستکەوتی ھونەریی لە یەکێک لە بوارەکانی وێنەگرتن، مونتاژ، موزیک، دیزاینی جلووبەرگ و یا دیزاینی سەحنە پێشکەش دەکرێت.

سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر بە بەڕێوەبەرایەتی سینەماکاری ئێرانی "رەزا میرکەریمی" و بە بەشداریی بەرھەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لە رۆژانی ١٩ تا ٢٧ی ئەپرێلی ٢٠١٨ لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
 


پەردەی لەسەر پۆستەری بەشی "ڕوانگەی شەرق" لە فیستیڤاڵی جیهانیی فەجر لادرا.
 


پۆستەری بەشی "ڕوانگەی شەرق" واتە سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی لە فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە تاران پەردەی لەسەر لادرا.

ئەمساڵ لە بەشی "جیلوەگاە شەرق" واتە "ڕوانگەی شەرق" پانۆڕامای سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی لە میانەی سی و شەشمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر، ١٢ فیلم لە وڵاتانی چین، ڤییەتنام، ئازەربایجان، عێڕاق، جۆرجیا، قەزاقستان، ھیندستان، فەڵەستین، ژاپۆن، مغۆلستان، کوەیت و سووریە نمایش دەکرێن.

بە پێی یاساوڕێسا نوێیەکانی ئەم فیستیڤاڵە کە ساڵی ڕابردوودا پلانی بۆ داڕێژڕا و ڕچاوگیرا، فیلمەکانی بەشی "جیلوەگاە شەرق"یش ھەر وەکوو پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بەتایبەت لە ناو ئەو فیلمانە ھەڵدەبژێردرێن کە تاکوو ئێستا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئیسلامی نمایش نەکراون.

ئەمساڵ لە سی و شەشمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر، ھەندێک لە فیلمەکانی بەشی ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی یەکەمین نمایشی ئاسیایی خۆیان لەم فیستیڤاڵەدا دەبینن.

٤ دادوەری بیانی و دادوەرێکی ئێرانی لە نێوان فیلمەکانی ئاسیایی بەشی "جیلوەگاە شەرق" و بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی، ٣ تەندیسی سیمورغی سیمین بە باشترین فیلمی بڵیند، باشترین کورتە فیلم و باشترین دەرھێنەریی ئاسیایی پێشکەش دەکرێت.

سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لە رۆژانی ١٩ تا ٢٧ی ئەپرێلی ٢٠١٨ بە بەڕێوەبەرایەتی سینەماکاری ئێرانی "رەزا میرکەریمی" و بەشداریی بەرھەم و دادوەران، دەرھێنەران، رۆژنامەنووسان، رخنەگران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" بۆ فیلمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکان، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جیلوەگاە شەرق" واتە "پانۆڕامای سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جامی جیھان نەما" واتە فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان، بەشی دیکۆمێنتاریی "ژێر گەورەکردنەوە"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان و ھەروەھا بەشی "دارۆلفۆنوون" واتە "پەیداکردنی بەھرەمەندان"، کۆڕ و کۆبوونەوەی زانکۆیی و ڤۆرکشۆپی فێرکاریی لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک