کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان، کۆمیته‌ی سوید.
ئازادی
خوازانی جیهان، مرۆڤ دۆستان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌هه‌ر کات و ساتێکدا
گه‌ل و وڵات پێویستی به‌ئێوه بووبێت سنگی خۆتان کردۆته قه‌لغان بۆ
ئازادی و سه‌ربه‌ستی نیشتیمان، کوردستانه شیرینه‌که‌م، سیحری جوانی و
خۆشه‌ویستیت له‌وه‌دایه تالێت دووربین وه‌ک مۆم بۆت ده‌سوتێین،
وڵاته‌که‌م باشوره نازداره‌که‌م، که‌رکوکه غه‌درلێکراوه‌که‌م،
سلێمانی شاری زانست و مه‌عریفه‌م دهۆکی ده‌لال، هه‌ولێری هۆلاکۆبه‌زێنم
باکوره‌که‌م ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵاته‌که‌م سوێند بێت به‌خۆشه‌ویستی
نیشتیمان له‌ده‌رسیمه‌وه بۆ دیاربه‌کرم له‌قامیشلۆ وه‌تا عه‌فرین و
له‌مهاباد شاری قازی، په‌یمان بێت له‌قه‌فقازه‌وه تاحه‌مرین ساز‌و
ئاماده‌ین بۆت بجه‌نگێین، گه‌ل، خۆشه‌ویستیمان بۆ ئێوه‌وه‌ک دایک بۆ
کۆرپه‌له‌که‌ی، عاشقیمان بۆ ئێوه‌وه‌ک عه‌شقه‌که‌ی مه‌م بۆ زین،
ده‌ستله‌ملانی یه‌کترده‌بین یان ئه‌وه‌تا هه‌موومان پێکه‌وه بۆ ئازاد
ده‌مرین.
خه‌ڵکی
کوردستان، گه‌لی سته‌م دیده، لای هه‌موولایه‌کتان ڕونه ڕژێمی ڕه‌گه‌ز
په‌ره‌ستی تورکیا ئه‌وه‌زیاتر له (3) مانگه به‌ئاگر و ئاسن، به‌ر
بووه‌ته گیانمان، چیا‌و، دۆڵ و گونده‌کانی باشوری کوردستان کاول
ده‌کات، ڕێگا و بان و خوێندنگه‌و مزگه‌وت و کلێسه‌و خه‌ڵکی بێدیفاعی
کورد بۆمبا باران ده‌کات، به‌بیانوی لێدان و هێرش بۆ سه‌ر گه‌ریلا
سه‌ربه‌رزه‌کانی (پارتی کرێکارانی کوردستان) .
له‌به‌رواری 21/
شوبات، به‌پاڵ پشتی هێزی هه‌وایی و زه‌مینی له‌چه‌ند قۆڵێکه‌وه سنوری
باشوری کوردستانی به‌زاندوه.
ئێمه
لێره‌دا به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که‌مان (کۆمه‌ڵه‌ی
پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان)
کۆمیته‌ی سوید،ڕایده‌گه‌یه‌نین :
وه‌ک
چۆن هه‌میشه سه‌رمه‌شق بوین بۆ پارێزگاری کوردستان، هه‌رده‌م سه‌رمان
به‌رزو سنگمان قه‌ڵغان بووه له به‌رانبه‌ر داگیرکه‌ران، به‌ڵێن دوپات
ده‌که‌ینه‌وه له سه‌نگه‌رێکدابین له‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و په‌لامارێکی
دووژمنان که‌به‌ئاشکرا مه‌به‌ستیان داگیرکردن و له‌ناوبردنی
ده‌سکه‌وته‌کانمانه، که‌ئه‌ویش خۆی له‌په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان ده‌بینێته‌وه، پاراستن و پارێزگاری ئه‌زمونی باشوری کوردستان
که‌به خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی گه‌له‌که‌مان هاتوه‌ته به‌رهه‌م، وه‌ک
بیلبیله‌ی چاومان بپارێزین، هه‌ربۆیه له‌وڵاتی غوربه‌ته‌وه له
هه‌موو کات و ساتێکدا له‌ئاماده باشیداین به‌هه‌مان گڕوتینێکی گیانی
شۆڕشگێرانه‌وه له‌به‌رانبه‌ر دووژمنان و ناحه‌زان بۆ دیفاع
له‌گه‌له‌سته‌م لێ کراوه‌که‌مان.
بۆیه‌جێگای
خۆیه‌تی داوا له‌هه‌موو کوردێکی دڵسۆز بکه‌ین، چ له‌ناوه‌وه یان
ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمان، خۆیان ساز و ئاماده بکه‌ن بۆ پارێزگاری
له‌باشوری کوردستان، که بووه‌ته ئاسۆیه‌ک بۆ سه‌رجه‌م کوردان له
سه‌رانسه‌ری جیهان، وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه بوه‌ته چقڵی چاوی دووژمنان،
کاتی ئه‌وه هاتوه شێوه‌ی خه‌بات بگۆڕین، ده‌ست له ناوده‌ست پێکه‌وه
سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه کوردیه‌کان جا چ له‌ئامه‌د بێت، یان مهاباد،
له‌هه‌ولێر بێت، یان قامیشلۆ، له‌یه‌ک سه‌نگه‌ر، به‌پێشمه‌رگه‌و
گه‌ریلا یه‌ک ئامانج، یه‌ک باوه‌ڕ،قه‌ندیلی سه‌ربڵند و‌ئاڤا شین و
جودی و گاباری و گاره‌و مه‌تین ومێرین وخواکوڕک و ئامێدی له‌ئامێز
بگرین، ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن پێکه‌وه له‌سه‌ر ترۆپکی چیا سه‌ربڵنده‌کانی
کوردستان لێبده‌ین، وه‌ک چۆن له‌هه‌ڵمه‌ت و په‌لاماردان له‌به‌رگری و
شاڵاوی دووژمنان، به‌فر گڕی ده‌گرت، به‌وگیانه‌وه به‌و هه‌سته‌وه،
نه‌وه‌ی نوێ و ئێمه‌ی دێرین، به‌ده‌م درووشم و سرودی نیشتیمانیه‌وه
سه‌نگه‌ر یه‌کخه‌ین، یه‌کێتی کوردان دابمه‌زرێنین، ماڵی کورد یه‌ک
بخه‌ین، سنوره سه‌پاوه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه، ده‌با به‌سبێ و
تێبگه‌ین دووژمن هه‌ر دووژمنه و نابێت به‌دۆست.
با ده‌رس
له‌مێژوو وه‌رگرین، به‌گژ ئه‌و که‌سانه‌دا بچینه‌وه که ده‌یانه‌وێت
ڕۆڵی ناحه‌زانه‌و دووژمنکارانه بگێڕن، شه‌رمه‌زاری ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه بکه‌ین ده‌یانه‌وێت ده‌وری سواره‌ی حه‌میدی ببینن، تاکی
کورد ئه‌و ڕاستیه ده‌بێت تێبگات، له‌دیدی تورک‌دا کوردی باش نیه، جا چ
ئیسلامی بێت یان عیلمانی کۆمه‌نیست بێت یان سه‌رمایه‌دار.
هه‌ڤاڵان،
هاوڕێیان، برایان، خۆشکان:
ڕژێمی شۆڤێنستی تورک به‌عیلمانی و ئیسلامییانه‌وه، به‌ڕاست و چه‌پ
یانه‌وه، به‌دیموکراس و نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه، نایان شاردوه‌ته‌وه
به‌بێ په‌رده‌د ژایه‌تی میله‌ته‌که‌مان ده‌که‌ن، به‌هه‌موو جۆرێک
ئینکاری له‌هه‌بوونی گه‌لێکی (40) ملیۆنی‌ده‌که‌ن، دیرۆکی کورد قبوڵ
ناکه‌ن، هه‌موو ئازادی و سه‌رفرازیه‌کمان لێ قه‌ده‌غه ده‌که‌ن،
به‌رگری له‌زمانی زکماکیمان ده‌که‌ن، هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامه بۆ
سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان، بۆ تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و کلتورمان، جا
به‌هه‌ر ئاراسته‌یه‌ک بێت، بۆیه داوا له‌هه‌موو تاکێکی کورد ده‌که‌ین
که به‌وهه‌سته بیر بکه‌نه‌وه پێش ئه‌وه‌ی هه‌رچ بن با کوردبین،
خه‌بات بۆ ڕزگاری نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌رکی هه‌موو تاکێکی
کورده، وه‌رنه‌مه‌یدان دژ به‌سیاسه‌تی شه‌ڕخوازه‌ی تورک، بڕژێینه
سه‌ر شه‌قام و جێگا گشتیه‌کان، به‌یه‌ک ده‌نگ پرۆتستۆی شه‌ڕه‌نگێزی
ده‌وڵه‌تی تورک بکه‌ین، به‌رده‌م سه‌فاره‌تی وڵاتان بگرین، لۆبی کورد
یه‌ک بخه‌ین، باکور، باشور، ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا، له‌ژێر یه‌ک چه‌تر
کۆبکه‌ینه‌وه، ئه‌ویش چه‌تری کوردایه‌تی، به‌هه‌موو جیهان بڵێین
ئه‌گه‌ر (پارتی کرێکارانی کوردستان) تیرۆریست بێت (40) ملیۆن کورد
تیرۆریسته.
بژی ئازادی، بژی
ڕزگاری بژی یه‌کێتی و یه‌کگرتووی کورد و کوردستان، شه‌کاوه‌بێت ئاڵای
سه‌ربه‌رزی کوردستان.
مردن و سه‌رشۆڕی
بۆ پارتی نا عه‌داله و کاولکاری و‌شه‌ڕه‌نگێزی تورکان.
کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان
کۆمیته‌ی سوید / یه‌تۆبۆری
24/2/2008
|