٣٠\١٢\٢٠١٢
کۆمەڵگای
سەرمایەداریی یان گۆڕستانی تەرمە زیندووەکان؟
سه‌فار ساعید و عوسمان رەحمانی
لە کۆمەڵگای ژێر دەسەڵاتی سیستەمی سەرماێەداری دا تەنها مردوه‌کان
ئازادن و ئازادترین وڵاته‌کان ئەوانەن کە فەرهەنگی قه‌برستانیان هەێە.
لەم سیستەمە نا مرۆییە دا کە دین و نەتەوە پەرەستی بە هێزترین و بە
سودترین ئامرازەکان و کەرەسەکانی پاراستن و ڕاگرتنیەتی، باشترین
مرۆڤەکان ئەو کەسانەن کە ملکەچ، رازی و شاکر، بێدەنگ، تەسلیم و
گوێڕاێەڵ بن، یانی مردوی بجوڵ. لە قەبرستان پەیکەرەکان بە تەواوی
تەسلیم و بیدەنگن. مێلوره‌کان ئازادانە لەم سەر بۆ ئەو سەر بە گاز گرتن
و جرت و فرت بەسەر جنازەکانەوە بە بێ له‌به‌رچاو گرتنی پێست و ره‌نگ و
باوره‌کانیان دێن و دەچن و بێده‌نگی قەبرستان ده‌شکێنن. کۆمەڵگای ژێر
حاکمیەتی سیستەمی سەرماێەداری هەمان دەوری قەبرستان و کۆمەڵانی خەڵک
پەیکری بێ گیان و سەرماێەداران دەوری مێرولەکان دەگێڕن.
لە روداوه‌کانی پاش ١١ی سپتامبرەوە بگرە تا شەڕەکانی داگیر کردنی
ئەفغانستان و عێراق و ... که ده‌وڵه‌تانی رۆژاوا لە ژێر ناوی
دێموکراسی و مافی مرۆڤ و دژی تیروریسمدا بە هاوکاری حیزب و گوروپە
دەستکردە ئیسلامیەکانی خۆیان خۆڵقاندیان، ئەم راستیەی بۆ هەموان ئاشکرا
کردوە کە بتوانین بڵێین، تێگه‌یشتن له دێموکراسی و مافی مرۆڤ هێشتا به
شێوه‌ی عه‌شیره‌یی و خێڵه‌کی و حەیوانی له‌م جیهانه‌دا حاکمه و بەڕیوە
دەچێ. هێشتا دێموکراسی و مافی مرۆڤ نه‌ک له ناوه‌رۆکدا، به‌ڵکو ته‌نیا
له رواڵه‌ت و دروشم داێه و مەئموریەتی دێموکراسی فریودانی کۆمەڵانی
خەڵکی جیهانە بۆ بەردەوام کردنی سیستەمی چەوسێنەرانەی سەرمایەداری،
پاساوی دەسەڵاتی سەرمایەدارانی دینی و نەتەوەییە. ته‌نیا بینینی ئه‌و
کاره‌ساتانه‌ی که ڕۆژانە لە گۆشە و کەناری دونیا به ناوی دێموکراسی و
ئازادیەوە ئه‌نجام ده‌درێن، پێمان دەڵی کە له جیهانی سه‌رماێه‌داریدا،
به‌راستی ئازادی و دێموکراسی لە ژێر ئاڵا و بە ناوی دێموکراسیەوە پێشێل
ده‌کرێن و کۆمەڵگای مرۆییمانیان کردوەتە قەبرستان بۆ هەموان و شارە
مێرولە بۆ سەرماێەدارانی دینی و نەتەوەیی.
سەرماێەدارانی خوێن مژ و دوژمنانی ئازادی و عەدالەت بە شیوەێەک لە
خۆمان بێگانەیان کردوین کە وەک ئامراز و داشی دامە هەڵمان دەسوڕێنن. بە
ناوی دێموکراسیەوە کردومانیان بە دوژمنی خۆمان و یەکتر. ئەوەتا وەک
دەیبینین لە وڵاتانی جۆراوجۆردا ده‌توانین له‌م جیهانه‌ی سه‌رماێه‌دا
ته‌پ و تۆزێکی چڕ له دروشمه‌کان به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بکه‌ینه‌وه،
بڕژێینە سەر شەقامەکان، یەکتری بکوژین و بریندار و ئاوارە بکەین،
حاکمان و رژیمەکان بگۆڕین، شار ئاگر تێبەردەین و بەڵام، پاش نیشتنه‌وه‌ی
ئەم تەپ و تۆزە، له‌گه‌ڵ خێوی دیکتاتوری نوێ به‌ره‌ورو دەبین. ئەمڕۆ
دێموکراسی بووەتە بەڵای گیانی بەشەر و لە هەمو نەخۆشیە تەشەنەکەر و
کوشندەکانی دیکە زیاتر زیان و بەدبەختی و نابوودی بۆ بەشەریەت دروست
کردوە.
هەر بۆێە پیویستە بڕێک ورد بینانە و لە دیدگای واقێعبینانەوە ڕۆچین بە
ئاکامی کار و کاردانەوەی دێموکراسی رۆژاواییدا و لەگەڵ چەمکەکانی مرۆڤ
و مافی مرۆڤ دا بەراوردی بکەین تا راستیە شاراوەکانمان بۆ دەرکەوێت. بۆ
گەشتن بە نەتیجەێەکی باش و بەڵگەیی، ناتوانین بە تەنیا و یەک لاێەنە لە
راستیە دژی دێموکراتیکەکانی دێموکراسی سەرماێەداری تێبگەین، بە بێ
ئەوەیکە ئەلترناتیوێکی مرۆییمان هەبێت و وەک بەدیل بەرانبەر بە
سەرمایەداری دایبنێین. بە کۆمەڵیک دەلیل و بەڵگەی سادەی زانستی و
مێژویی و مرۆیی، تەنها بەدیلێک کە بتوانێ کۆتایی بەم قەبرستانەی
سەرمایەداری بێنێت، سوسیالیزمی زانستیە!
له مێژه بیری سوسیالیستی، هومانیسم و مرۆیی وەک زەرورەتێکی مرۆیی و
پێویست زۆرێک لە هەڵسوراوانی چەپ و خەباتکارانی عەدەالەتی کۆمەڵاەیەتی
و یەکسانیی به خۆێه‌وه خه‌ریک کردوە. هه‌ر بۆێه پێویستە کە
خوێندنەوە‌ێه‌کی نوێ و هه‌مه لاێه‌نه بۆ سیاسەت و سیستەمە سیاسیەکان
بە گشتی، وە بەتایبەتی سوسیالیسم و دێموکراسی و ئازادی بکەین. لێره‌دا
پێویستە چه‌ند به‌شیکی ئەم چەمک و بابەتانە پێکەوە بخەینە به‌ر باس و
لێکۆڵینەوە تا بەڵکو بتوانین پێک بێین که چلۆن بچینه شه‌ری مافی مرۆڤ
و دێموکراسیی ده‌ستکرد و رواڵه‌تی، وه بناغه‌کانی ئازادی پته‌و و پوخت
بکه‌ین، پەردە و حیجابەکانی دین و نەتەوایەتی و سەرماێەداری
بەسەریانەوە لادەین، وە بتوانین خۆمان وەک مرۆڤی ون کراو و پێشێل کراو
لە تەم و مژی دین و قەومیەت دا بدۆزینەوە.
به‌ده‌ست هێنانی مافی مرۆڤ، ئازادیه‌کان و دێموکراسی تەنها له ساێه‌ی
هومانیسمی سوسیالیستیدا (عەدالەتی کۆمەڵایەتی) ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ.
بێگومان کەم نین ئەوانەی کە بە فریو خواردنی دامودەزگا تەبلیغی و
پروپاگاندەکانی راگەیەنەرە گشتیەکانی سەرماێەداری، بە بێ هیچ
خوێندنەوەێەک لەسەر چەمک و ناوەرۆکی سوسیالیسم، یەکسەر دەنگ هەڵدەبڕن و
دەڵێن کە، سوسیالیسم پاش ٧٠ ساڵ دەسەڵات فەشەلی هێنا، یان سوسیالیسم
دەدەنە پاڵ دیکتاتورانێکی وەک ستالین و رژیمە سەرمایەداریە
دەوڵەتیەکانی سوڤیەتی پێش‌و و ئوروپای شەرقی. بەڵام کار کرد و کارنامەی
سیستەمی سەرمایەداری کە ئەم وەزعە نامرۆییەی خۆڵقاندوە بۆ بەشەری ئەمڕۆ،
ڕەنگدەرەوەی ناوەرۆکی دژی مرۆڤایەتیی و بە ناچاری بەرەوڕوی ئەم
راستیەمان دەکا کە، مرۆڤ تەنها لە سوسیالیسم دا رزگاری دەبێت، وە
زەرورەتی پێک هاتنی کۆمەڵگای سوسیالیستی لە هەمو کاتیک زیاتر هەستی پێ
دەکرێ. ده‌لیله‌که‌شی ئه‌وه‌ێه که مافی مرۆڤ له روانگه‌ی سوسیالیسمه‌وه
ته‌نیا له نیشانه‌کانیه‌وه ده‌ست پێ ناکا تا له دژی بوه‌ستێته‌وه.
نیشانەکانی وەک هەویە دەست کردەکانی دین و نەتەوە و خێل و عەشیرە و
رەنگ و ڕەگەز. ئەساس و بنەمای نرخاندن له سوسیالیسم دا مرۆڤه،
مرۆڤێک که نه‌ک ته‌نها به نیشانه‌کانیدا، به‌ڵکو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵگا، ئابووری، سیاسه‌ت، کولتور، ده‌رون و هه‌ر شتێک که له پەیوه‌ندی
له‌گه‌ڵ مرۆڤ و لەسەر مرۆڤ کاریگه‌ره، ده‌خرێته به‌ر خوێندنه‌وه و
نرخاندن و هەڵسەنگاندن. که‌واێه نیشانه‌کان ریشه‌ی له جێگاێه‌ک داێه
و به پێی ئوسول له هه‌مان پەیو‌ندیدا ده‌رده‌که‌ون کە سەربەستی و
بوونی تاک وەک مرۆڤی سەربەخۆ پێشێل و حاشای لی دەکات، وە دەیخاتە قالبی
مەتەوە و برای دینیەوە. تەنانەت ئازادی فکریشی لێ وەر دەگرێتەوە و بۆی
دیاری دەکات کە چۆن بیر بکاتەوە.
مه‌سه‌له‌که لێره‌داێه کە تا کاتیک ئازادیی فکر به مانای فه‌لسه‌فه‌ێه‌کی
بنیادی بۆ دابین بوونی مافی مرۆڤ و ئاماده سازیی حه‌ره‌که‌تی به‌شه‌ر
بۆ پێشه‌وه نه‌بێ، لانیکه‌م به مانای هێگلیه‌که‌ی، ناتوانرێ به "بیرۆکه‌ێه‌ک"ی
مرۆیی ناو ببرێ. چونکه هێگل له‌و باوه‌ره داێه که ئوبژکتی ئازادی
ده‌توانێ بیرۆکه بێ. به‌ر له‌وه‌یکه بچینه ناو بابه‌تی "بیرۆکه"،
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که موتڵه‌قه‌کانیش نسبین، چونکه به‌شیکن له چه‌مکی
ئازادی.
ئه‌گه‌ر قه‌بووڵی بکه‌ین که دیالکتیک ته‌نیا سیاسی یان مێژویی نییه،
به‌ڵکو چه‌مکێکه له ناسین، ئه‌گه‌ر قه‌بووڵی بکه‌ین که هومانیسمی
مارکس نه ره‌د کردنه‌وه‌ی بێ بەڵگی ئیده‌ئالیسم و نه قه‌بووڵ کردنی
بێ بەڵگەی ماتریالیسمه، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک راستیه له هه‌ردوکیان، له
راستیدا له‌گه‌ڵ دیارده‌ێه‌ک به ناوی یه‌کیه‌تیه‌کی نوێ به‌ره‌ورو ده‌بین.
لێکدانەوەی مارکس له رۆحی خۆیدا عونسوری تاکی هه‌ێه. بۆ نمونه له
مانیفێستی کومونیسمدا نه‌ک هه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مڵکاێەتی تایبه‌تی کە
له‌مپه‌ری رێگای گه‌یشتن به ئازادی تاک و کۆمەڵایەتیە، به‌ڵکو له‌به‌رانبه‌ردا
هاتوه که "ئازادیی تاک، بنه‌مای ئازادیی هه‌موانه". یان "که‌شفی
توانایی مرۆیی که مه‌به‌ست خودی مرۆڤە، مڵکی حه‌قیقه‌تی ئازادیه". به
هه‌ر حاڵ تا کاتێک ئه‌م واسته‌ێه که پێشینه‌ێه‌کی زه‌روریه، نه‌مێنێ،
هومانیسمێک که ده‌ست پێکردنی له‌سه‌ر بنچکی خۆی نه‌بێ، بەدی ناێه‌ت.
هومانیسم، کاتێک ده‌ست پێده‌کا که کاری ده‌ست و فکر که مارکس به "تاکی
هه‌مه‌لاێه‌نه"ی ناو ده‌با، پەیوه‌ندی دوباره‌ێان پێک هێنابێتەوە.
که‌واێه پێویستە پەیوه‌ندیه‌کی نوێ له نێوان تیوری و پراکتیک دا بۆ
رێز گرتن له‌و مرۆڤانه‌ی که بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و بەرهەم
هێنان تێده‌کۆشن، پێک بهێنرێ و به‌هێز بکرێ. ئه‌وه‌یکه کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داری
هێناوه‌ته ژێر پرسیار، نه زانسته و نه ماشین، به‌ڵکو مرۆڤه‌کانن.
لێره‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین که هومانیسم و مافی مرۆڤ له‌وێوە سەرچاوە
دەگرێ و رێگای گه‌شه کردن دەگرێتبەر که یاسای بنه‌ره‌تیی حاکم به‌سه‌ریدا،
وه‌ک مارکس ده‌ڵێ "گه‌شه کردنی ئازاد و ته‌واوی هه‌ر تاکێکه". به‌ڵام
به بوونی ئه‌م یاساێه، بۆچی تا ئێستا به‌ته‌واوی وه‌دی نه‌هاتوه؟
یاسای مافی مرۆڤ بۆ تا ئێستا نەیتوانیوە رسەلاەتی خۆی بە جێ بگەێەنێت؟
یان بۆچی ئەم یاسایە سوئێستفاده‌ی لێ کراوه و یان بایکوت کراوه؟ بۆ
وڵام دانه‌و به‌م پرسیارانه، ده‌بێ له روانگه‌ی سوسیالیستیه‌وه
لێکۆڵینەوە له سەر کۆمه‌ڵگا بکرێ. هه‌روه‌ها ئه‌م پرسیاره که دەڵی:
ئایا ئامانجی مرۆڤ بۆ ژیان، قازانج په‌ره‌ستی و ئاسایش خوازیی تاکه؟
پێم واێه هه‌رچه‌نده زانست یاری ده‌ره، به‌ڵام به‌ر له هه‌موو شتیک
فه‌لسه‌فه دەتوانێ وڵام بداتەوە.
ده‌توانین بە بەڵگەی مێژویی سوسیالیسم به به‌رهه‌می گه‌شه‌ی
مرۆڤدوستیی ئوروپا دابنین. فویرباخ به یه‌کسان دانانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ
خودا، پێش مارکس گەشته باڵاترین پله‌ی مرۆڤگه‌رایی. فویرباخ گه‌رچی
خاڵی ده‌ست پێکردنی مرۆڤ و عه‌شقی کرده چه‌مکێکی دیاری کراوی مرۆیی،
به‌ڵام نه‌یتوانی لە پەیوە‌ندیی ئه‌م مرۆییە دیاری کراوه‌دا له‌گه‌ڵ
پەیوه‌ندیی کۆمه‌ڵاێه‌تی و پێوه‌ندیی بێگانه بوونی لە خۆی تێبگات. هوه‌که‌شی
ئه‌وه بوو که هێشتا ده‌رکی دیالکتیکی هێگل که‌شف نه‌کرا بوو. پاش ده‌رکی
ئه‌م دیالکتیکه بوو که ته‌نانه‌ت له ده‌ست نوسه‌کانی مارکس له به‌شی
فه‌لسه‌فه دا، ئارام ئارام دابڕین له ئاته‌ئیستی سروشتگه‌رایی و گه‌یشتن
به دیالکتیکی ماتریالیستی ده‌که‌وێته به‌ر چاو. مارکس زۆر جاران
ئاماژه‌ی پێ کردوه که مرۆڤ گه‌رایی نوێ، بریتیه له دانه‌به‌زینی
مرۆڤ بۆ ئاستی حه‌یوان و ماشین. مرۆڤدوستی و مرۆڤگه‌رایی بورژوازی هه‌رچه‌نده
به پێشکه‌وتنێک به حیساب دێ، به‌ڵام له‌وه‌یدا که فورمالیستیه و ته‌نیا
دروشمه، هه‌وڵ ده‌دا واقعیه‌تی بێگانه بوونی مرۆڤ له مرۆڤایەتیی خۆی
و کۆمه‌ڵگاکه‌ی داپۆشێ و حاشای لێ بکا.
بێگانه بوونی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی، به مانای به‌ره‌وڕو بوونه‌وه‌ی ئه‌و
له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانیتر و خۆدی خۆیه‌تی. مرۆڤ ته‌نیا له رێگای نه‌مانی
به‌رهه‌م هاتنه‌وه‌ی ئه‌م بێگانه بوونە لە خۆی، وە له ناو بردنی
کۆسپه‌کانی سەر ڕیگای رزگار بوونی له ز‌نجیری کویلاێه‌تی، پەێوه‌ندیەکانی
حاکم به‌سه‌ر مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داری دا دەتوانێ ئازاد بێ.
بێگانه‌یی له چه‌مکی (ئاڵمانی) دا یانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و
تێگەشتنە نادروسته، یان ئه‌و دولاێه‌نه نامه‌عقوله‌ی کە پێکهێنەری
پەیوه‌ندیه‌کی ناته‌باێە. هه‌رچه‌نده ئه‌م جیاوازیه نادروست و ناته‌باێە
سه‌ره‌تا له پەیوه‌ندی مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ره‌نگ ده‌داته‌وه،
له پەیوه‌ندیی مرۆڤ له‌گه‌ڵ کار و به‌رهه‌می کاری خۆشی‌دا ده‌وری سه‌ره‌کی
هه‌ێه. به‌ڵام به گشتی بێگانه‌یی به‌رهه‌می کار و کار، ئاکامی حاشا
هه‌ڵنه‌گری مالکیه‌تی سه‌رماێه‌دارانه‌ێه به‌سه‌ر به‌رهه‌می کاردا.
له‌م پەیوه‌ندیه ناته‌باێه‌دا، چینی سه‌رماێه‌دار له چوارچێوه‌ی ئه‌م
بێگانه‌ییه‌دا هه‌ست به شادی و ئاسوده‌یی ده‌کا و له‌وه‌یدا که خاوه‌نی
ده‌سه‌ڵاته، نیهاێەتی تەواو بێگانە بوونی مرۆڤ لە خۆی ده‌پارێزێ. له
لاێه‌کیتره‌وه، لاێه‌نی دیکەی ئه‌م ناته‌بایی و جیاوازیه، ئەوەیە کە
مرۆڤه کرێکاره‌کان له‌م پەیوەندیە له خۆ بێگانه‌ییه‌دا، لاوازی و
واقعیه‌تی ژیانی نامرۆیی خۆێان له‌مس و هه‌ست پێ ده‌که‌ن. له ئاوا
دارمانێک داێه که مرۆڤه کرێکاره‌کانی ژێر حاکمیه‌تی ئه‌م پەیوه‌ندیه،
له دژی گه‌نده‌ڵیی ئه‌خلاقی، فکری و کۆمه‌ڵاێه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای
دژاێه‌تیەکی ناچاری و پێویستی مرۆیی، له ئاوا پەیوه‌ندییه‌کی بەرهەم
هێنانی ئابووریدا یاخی ده‌بێ و پتانسیلی تێگەشتنی دۆزینەوەی ته‌نیا
رێگا چاره‌ی ئه‌م ناته‌باییه، یانی په‌روه‌رده‌ی پەیوه‌ندیی ئازادانه‌ی
نوێ به‌ده‌ست دێنێ. چه‌مکی هومانیسمی سوسیالیستی و یان مافی مرۆڤی
سوسیالیستی، ده‌کرێ له عونسوری داهێنه‌رانه و خۆ گه‌شه کردنی
هوشیارانەی جه‌ماوه‌ر به حیساب بێت.
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی سروشتی و له هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵایه‌تیه. به به‌ێانێکیتر،
بوونه‌وه‌رێکی سروشتی-مرۆییە. که‌واێه ناتوانرێ مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه
و کۆششی مرۆڤ بۆ ژیان له‌م دو تایبه‌تمه‌ندیه جیا بکرێته‌وه. هه‌ڵسورانی
دیار و هه‌ستیاری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له ژێر هه‌لومه‌رجی بێگانه‌یی
کۆمه‌ڵگادا داپۆشراوه و یان به شێوه‌ێه‌کی ناته‌با دژاێه‌تی خۆی ده‌کا.
ته‌ماع، چاوچنۆکی، پێشبرکێ و رق و کینه، هه‌ر هه‌مو شێوه‌کانی
دیاریکراو و ره‌نگده‌ره‌وه‌ی پەیوه‌ندیی پاره، کرێ و مڵکاێەتیی تایبه‌تیه.
هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا، نیازی سروشتیی مرۆڤ کۆمه‌ڵاێه‌تیە. که‌واێه
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی مرۆڤ له وڵام دانه‌وه به نیازی نه‌وعیی
ئه‌و ببینین، ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که پەیوه‌ندیی سروشتی و
کۆمه‌ڵاتیشی، له کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داریدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و بێگانه‌ێه.
ده‌زانین که مرۆڤ بۆ مانه‌وه‌ی خۆی پەیوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ
سروشت هه‌ێه وه‌ک (خواردن، پۆشین، به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی خۆی و ...).
مرۆڤ به شیوه‌ی به‌رده‌وام له حاڵی خوڵقاندن و گه‌شه پێدانی هێزی
داهێنه‌رانه‌ی خۆێه‌تی. ته‌نانه‌ت له شێوه‌ی سه‌ره‌تایی کاردا، کار
ئامرازی ژیانی مرۆڤه. مرۆڤ سروشتی به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه، هێزی
داهێنه‌ری خۆی به‌رده‌وام گه‌شه پێداوه و به زاڵ بوون به‌سه‌ر نیازی
فیزیکی دا، کار و به‌رهه‌می له بواری جوانی و هونه‌ره‌شیدا په‌ره و
گه‌شه پێداوه و ده‌یدا. له‌م باره‌ێه‌وه بێگانه‌یی و ناکۆکیی مرۆڤ له
کۆمه‌ڵگادا، ده‌توانین به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئازادی و تواناییه‌کانی خۆی،
یانی دور که‌وتنه‌وه‌ی له زاتی سروشتی مرۆیی بزانین. سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش،
گه‌شه کردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیە مرۆییە به بێ کۆسپ و ئاسان و یه‌ک
رێچکه نیه. به‌رهه‌م بۆ مرۆڤ، به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی فکری و دروست
کردنی خۆێه‌تی. که‌واێه ریشه‌ی بێگانه‌یی مرۆڤ له ناکۆکی کار و پروسه‌ی
به‌رهه‌می خۆیدا، له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیی ئاگاهانه وداهێنه‌رانه داێه.
کار له ناته‌بایی ده‌رونی به‌هره‌مه‌نده. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌یکه شێوه
جیاوازه‌کانی نرخی کار وه‌ک (کالا، پاره و سه‌رماێه) که‌ڵه‌که کراوه
و سه‌رماێه و هه‌مو شتێک به نرخی کار ده‌کڕدرێ، قیمه‌تی کڕینی هێزی
کار، که هه‌میشه خۆی یه‌کده‌ست نه‌بووه، نرخی زیاتر داده‌به‌زێ.
دابه‌ش کردنی کاری سه‌رماێه‌دارانه، مرۆڤ یه‌ک بوعدی ده‌کا. به‌ره‌و
ململانی و ره‌قابه‌ت له‌گه‌ڵ که‌سانیتر و ته‌نانه‌ت ماشین رایده‌کێشێ.
به‌م شێوه‌ێه بێگانه‌یی مرۆڤ تا ئه‌و ئاسته ده‌چێته پێش که خۆی به
شیوه‌ی زمنی، ماشین بوونی خۆی له ژینگه‌ی کاردا به ره‌سمیه‌ت ده‌ناسێ.
دابه‌زینی فیزیکی تا ئاستی ماشین له لاێا‌نی مه‌عنه‌ویه‌وه، ده‌بێته
له‌ده‌ست دانی نرخ و که‌رامه‌تی مرۆیی. لێره‌داێه که کار له به‌راورد
له‌گه‌ڵ کالاکانی تردا، بێ قیمەت ترین کالاێه. هەر وەک مارکس دەڵی: "هەتا
قیمەتی کالا بچێتە سەر، مرۆڤ بێ قیمەتتر دەبێ". له کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داریدا
مرۆڤ به بەرز و نزمیی نرخ و قیمه‌تی شته‌کانه‌وه مانا ده‌دا. ئه‌مه
یانی بێ قیمه‌ت بوونی مرۆڤ و خه‌تی باتڵ کێشان به‌سه‌ر مرۆڤدا وه‌ک
بوونه‌وه‌رێکی داهێنه‌ر و خاوەن کەرامەت. به‌رهه‌می کار (شتێک) وه‌ک
هێزێکی سه‌ربه‌خۆ و بێگانه له به‌رهه‌م هێنه‌ره‌که‌ی، واتا مرۆڤه
کرێکاره‌کان، به‌رانبه‌ری ده‌وه‌ستێ و له‌م روه‌وه توانایی تاکی لێ وه‌ر
ده‌گرێته‌وه و رێگا له گه‌شه‌ی زه‌ین و بیری لێ ده‌گرێ. هه‌ر بۆێه
له‌م کۆمه‌ڵگاێه‌دا، پەیوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشتیش، ده‌بێته به‌شێک
له بێگانه‌یی مرۆڤ. به‌م شێوه‌ێه کاری مرۆڤی کرێکار نەک وەک ئەرکی
کۆمەڵاێەتی و ره‌زامه‌ندانه نیه، بەڵکو ناچاری و ستەمگەرانەیە. به‌م
بۆنه‌وه، مرۆڤ ته‌نیا له کرداره فیزیکیه‌کانی دا وه‌ک خواردن، پۆشین
و به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی منداڵ هه‌ست به ئازادیی کرده‌وه ده‌کا، نه‌ک
له ژیانی هه‌ڵسوری داهێنه‌رانه‌یدا. نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بکه‌ین که
له‌م جۆره کۆمه‌ڵگاێانه‌دا، له روانگای مێژوییه‌وه، دین پاساوکه‌ر و
هۆکارێک بووە و هەێە بۆ پێشێل کردنی مرۆڤایەتیی و بەردەوام بوونی
حاکمیەتی ئاوا معادله و نیزامێکی نا نامرۆیی.
بورژوازی له‌ویدا که نیازمه‌ندی بازاری ئازادی کاره، که تێیدا مرۆڤه
کرێکاره‌کان وه‌ک کالا خۆێان بخه‌نه ئه‌و بازاره و بیفرۆشن، هه‌وڵ ده‌دا
به هه‌ویه به‌خشین به تاک و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵ،
تا ڕاستیەکانی شاراوه‌ی بێگانه‌یی له کار داپۆشێ و به نهێنی رایگرێ.
ده‌وری میانجیی شاراوه سازیی راستیەکان، پاره له ئه‌ستۆی ده‌گرێ.
بێهۆشەکری باری فکریی جه‌ماوه‌ر له کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داریدا، له
راستیدا په‌یدا بوونی پارەێە کە دەوری خودا دەگێڕیت. پارە خودی خودایە
و پەیژەیە بۆ گەشتن بە پلەی خودایی. بە پارە خودا دەکڕی، رۆژی قیامەت و
بەهەشت و حۆری و خواردن و خواردنەوە مەمنوعەکانی ئێستای پێ دەکڕی. بە
پارە هونەر دەکری و ئەوەی توانایی مرۆڤە دەیکڕی. پاره بازنه‌ی
حه‌یاتیی کونترۆڵی زه‌ینی و عه‌ینیی مرۆڤه له کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داری
و داپۆشینی بێگانه‌یی مرۆڤ و پاساو پێشێل کردنی مرۆڤە. ئه‌م بێگانه‌ییه
له کاتی وه‌رگرتنی پارەدا خۆی دەبینێتەوە. پاره رێگای خۆی بۆ ناو
پەیوه‌ندیی مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کاته‌وه. له‌وه‌یدا که پاره
تایبه‌تمه‌ندیی کرین و ته‌بعه‌ن خاوەنبوونی به‌سه‌ر هه‌مو شتێکدا هه‌ێه،
سروشتیه کە زۆرترین نرخی بۆ په‌یدا ده‌کا. به‌م شێوه‌ێه پاره ده‌بێته
مه‌سه‌له‌ی زاتی له پێوه‌ندیی مرۆڤه‌کاندا. خاوه‌ن پاره له راستیدا
ده‌سه‌ڵاتی پاره به‌ده‌ست دێنێ و عه‌زه‌مه‌تی پاره ده‌بێته عه‌زه‌مه‌تی
ئه‌و. به‌م خاوه‌نداریه‌تیه‌ی پاره، مرۆڤی قیزه‌ون، ئه‌حمه‌ق، دزێو،
بێ شه‌خسه‌ت و ترسنوک ده‌بێته مرۆڤی جوان، زیره‌ک، خۆشه‌ویست، جێگای
رێز و بوێر. پاره پێوه‌ری قه‌زاوه‌تی هه‌موانه. پاره بازنه‌ی پەیوه‌ندی
ژیانی تاک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا وسروشته. پاره بازنه‌ی پێوه‌ند و دابرانی
هه‌مو شتێکه. پاره له کۆمه‌ڵگادا به‌شێکی جیایی هه‌ڵنه‌گر له
تێکچون و بێگانه‌یی هه‌مه‌لاێه‌نه‌ێه. بێگانه‌یی مرۆڤ له مرۆڤ و مرۆڤ
له‌گه‌ڵ سروشت، هومانیسمی ریشه کرد‌و له ئاوا کۆمه‌ڵگاێەکدا، به‌دڵنیاییه‌وه
گرفتاری و ئه‌زمه‌ێه‌که که جاروبار ده‌روێشی ده‌کاته پیشه و
جاروبار ئایینی، جاروبار له ده‌رگای جه‌هلی ماڵیی جیهان داده‌نیشێ و
جاروبار له دۆعا کردنی به‌ێاناندا.
له ئاوا ره‌وت و پرۆسه‌ێه‌کدا، هه‌ر جۆره رێگا چاره‌ێه‌کی مرۆیی له
چوارچێوه‌ی پاراستنی پاره دا، رێگا چاره‌ی بێگانه‌یی مرۆڤ له شێوه‌ێه‌کی
دیکە داێه، چونکه پاره خۆی مرۆڤی بێگانه کراوه. له کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داریدا
پاره له هه‌مان کاتدا هۆکاری به‌دی هاتنی خه‌ونه‌کانی مرۆڤه. پاره
هۆکاری هاتنه ئارای باوه‌ر و خاله‌قی عه‌ینیه‌ته، پاره خۆڵقێنه‌ری
ئیستبداد و ئه‌نگیزه‌ی ئه‌نجامی هه‌ر کارێکه. ئه‌مه‌ێه بنه‌مای ناته‌بایی
بێگانه‌یی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگای سه‌رماێه‌داری و ئاواێه که یاساکانی
جاروبار باشی مافی مرۆڤ له‌م کۆمه‌ڵگاێانه‌دا، که به هۆی روناکبیران
و مرۆڤه عه‌داڵت خوازه‌کانه‌وه نوسراوه، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی گۆران
و ئاڵوگۆر. وه ئاواێه که له ناکاو تابلۆی ئازادیه‌کانی کانادا ده‌کرێته
ناو سه‌تڵی زبڵ و یاسا دژی تیروریستیه‌کانی C36
و هتد، جێگای ده‌گرێته‌وه. هۆی راسته‌قینه‌ی سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌م ناته‌باییانه
له کارکردی کومه‌ڵگای سه‌رماێه‌داری داێه. ئه‌گه‌ر له‌م کومه‌ڵگاێانه‌دا
مه‌عادله و گۆرانێک روو نه‌دا، ده‌بی چاوه‌رێ بین هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ
دیکتاتۆرێک به‌ره‌ورو بین که زۆر به خێرایی پێ به‌سه‌ر مافی مرۆڤ دا
بنێ.
هومانیسمی سوسیالیستی، دژ به هه‌ر جۆره بێگانه بوونی مرۆڤ له مرۆڤە
هەم له کومه‌ڵگا و هەم لە سروشتی مرۆیی‌دا. سوسیالیسمی زانستی ئازادی
تاک به بنه‌مای ئازادی هه‌موان ده‌زانێ.
osman_r@hotmail.no
|