١٩\٨\٢٠١١
کۆمه‌ڵگه و ئایین.

جه‌مال
عه‌لیالی
بۆ کێشانه به‌ر باسی ئه‌و بابه‌ته و تۆێژینه‌وه له سه‌ر پێوه‌ندی
ئایین و کۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌ک که بایه‌خی ئاوڕدانه‌وه‌ی هه‌بێ، ده‌بێ
له‌لایه‌که‌وه یارمه‌تی له هێندێک زانستی تر وه‌ربگیرێ که پێوه‌ندی
ڕاسته‌وخۆیان به ژیانی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه، نه به واتای
سۆێند و قورئان به‌ڵکوو به مه‌به‌ستی شی کردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی
که مرۆڤایه‌تی ده‌ره‌تانی وڵامدانه‌وه‌یانی نه‌بووه، له لایه‌کی تره‌وه
ده‌بێ یارمه‌تی له ڕووداوه‌کانی مێژوویی وه‌ربگیرێ، ئه‌مه‌شیان نه به
واتای گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان به‌ڵکوو به مه‌به‌ستی ڕوونکردنه‌وه‌ی
هاوبه‌شی پێگه‌وهۆکاری ناوبه‌ین ئایینه‌کانی فره‌چه‌شنه‌یه. دیاره ئه‌و
یارمه‌تیانه ناچاره له سه‌ر ڕووبه‌ری سایکۆلۆژی تاک و کۆمه‌ڵناسیه‌وه
تێپه‌ربێ که‌واته کۆمه‌ڵگه و ئایین بابه‌تێکه بۆ تۆێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسان
و ده‌روونناسان به‌ڵام ئه‌و کوورته نووسراوه‌یه به ڕێز و حورمه‌ت بۆ
گشت ئایینه‌کان و لایه‌نگرانی، هه‌وڵ ئه‌دات ڕوانگه‌یه‌کی تری ئه‌و
بابه‌ته بخاته به‌ر چاوی خۆێنه‌ر.
هێندێ جار باسی وڵاتی چین ده‌کرێ وه‌کوو وڵاتێک که به‌ر له وڵاتانی‌تر
ئایینی تێدا په‌یدا بووه. مه‌به‌ستم ئایینی "کۆنفۆسیۆس"ه که هه‌نووکه
ئیتر به‌رگی فه‌لسه‌فی به‌خۆوه گرتووه. زۆر له کۆنه‌وه چینیه‌کان
خوای ده‌ستکردیان له قامیش، دار، زێر‌و ئاسن و...هتد هه‌بووه. ئه‌م
خوایانه هیچکامیان تێڕایی خه‌ڵکیان نه‌ده‌کرد هه‌ر بۆیه ئاستی خوایه‌تی
لای چینیه‌کان قۆناخێکیتری به سه‌را تێپه‌ری. ئه‌مجاره خواکانیان، ئه‌مانه‌ی
که شیاو بوون ڕه‌وانه‌ی ئاسمان کرد بۆ ئه‌وه که پاش ماوه‌یه‌ک
دووربوون، بگڕێنه‌وه سه‌ر زه‌وی بۆ چاره‌سه‌ری گیروگرفتی مرۆڤه‌کان،
واته خواکان ئه‌و هێمایانه بوون که وڵامی "پرسیاری که‌س نه‌زانیان"
هه‌بوو. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ئه‌و خوایانه که له ئاسمانه‌وه ده‌گڕانه‌وه
سه‌ر زه‌وی، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا به چه‌کێکی مه‌ترسیدار ته‌یار ده‌کران،
ئه‌ویش ئاگڕێکی تووند و به‌گووڕ بوو بۆ سه‌رکووت کردن، به‌ڵام سه‌رکووتی
کێ؟
به گۆێره‌ی مێژوو و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئاسه‌وارناسی زۆر که‌ره‌سته‌و که‌لوپه‌ل
وئامێری داهێنان له کۆنه‌وه له وڵاتی چین دۆزراوه‌ته‌وه، له‌وانه:
چه‌رخ، هێزی ئاو، بارووت...هتد. وڵاتی چین خه‌ڵکێکی داهێنه‌ری هه‌بووه،
به‌ر له زۆر که‌س سرنجیان داوه‌ته ئه‌ستێره‌کان و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی
پرسیاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌میان هه‌بووه. بۆ کۆمه‌ڵێک پرسیار وڵامی به
پێوه‌ری ئه‌مڕۆ، باشیان دۆزیوه‌ته‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌مه،
پرسیار هه‌بوون که چینیه‌کان چ وڵامێکیان بۆ نه‌بوون. هه‌ر ئه‌و به‌سه‌رهاته
به شێوه‌یه‌کی نزیک له به‌سه‌رهاتی چینیه‌کان له شۆێنه‌کانی تری
جیهان دووپات و سێ پات کراوه‌ته‌وه، مینای وه‌کوو ئه‌فریقا، میسر،
بۆلیڤیا و ئۆستراڵیا له‌و بواره‌دا که‌م نیه. سرووشتی مرۆڤ ئه‌وه‌یه
که هه‌ڵوه‌دای وڵامی پرسیاره‌کانیه‌تی، کاتێک چاری دۆزینه‌وه‌ی وڵامه‌کانی
به بادا ڕۆیشت، ئه‌وکاته که مرۆڤ چ پێوه‌ندیه‌ک له ناوبه‌ین خۆی و
دیارده‌که نادۆزێته‌وه ئه‌وکات هه‌وڵ ئه‌دات بۆ پێکهێنانی ئه‌و پێوه‌ندیه
ئامێرێکی "نێوئاخن" بدۆزێته‌وه، وه‌کوو ئامێری "ئۆپێراتۆر" له
بیرکاری‌دا.
له وڵاتانی سکاندیناڤی نزیکه‌ی 1000ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌و کات خه‌ڵک
بۆ پرسیاری هه‌وره‌تریشقه چ وڵامێکیان نه‌بوو، یه‌ک له خواکانیان "توور"
کرده ئامێری نێوئاخن و وتیان: توور قامچی له هه‌وران ڕاده‌وه‌شێنێ و
ده‌بێته هۆکاری هه‌وره‌تریشقه!. ساڵێک، وه‌رزی زستان بوو (کۆتایی
76یان سه‌ره‌تای 77)، ماوه‌یه‌ک له گوندێکی مه‌نگوڕایه‌تی ڕۆژهه‌ڵات
بووم، نیوه‌شه‌و ته‌په‌ته‌پ په‌یدا بوو، پرسیارم کرد چ قه‌وماوه؟
خودانی مه‌ڵه‌که وڵامی دامه‌وه که جیرانه‌که‌یان مناڵی بووه و ئه‌وه
گه‌نجه‌کانی ئاوه‌دانیه‌که‌ن که به خه‌نجه‌ر "ئاڵه و شه‌وه" ڕاوده‌نێن!
نه‌کا بێت و مناڵه‌که له گه‌ڵ خۆ‌یا ببات! بێگومان ڕووداوی له‌و چه‌شنه
لای خۆێنه‌ر هه‌یه.
ئه‌گه‌ر بخوازین لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر شۆێنه جیاوازه‌کانی جیهان له
مه‌ر زانسته‌وه ئه‌نجام بده‌ین ئه‌وکات ده‌بینین که ئه‌و شۆێنانه‌ی
ئاستی زانستی له پله‌ی به‌رزدایه واته کۆمه‌ڵگه سه‌ره‌ڕای پرسیارگه‌ڵێکی
زۆر، وڵامیشی بۆ زۆربه‌ی پرسیاره‌کان دۆزیوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام هه‌ڵوه‌دای
وڵامی پرسیاره‌کانی تره، ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که‌متر هه‌ست به ئایین وه‌ک
پێداویستێکی گرینگی ژیان ده‌کات. به پێچه‌وانه له‌و شۆێنانه‌ی که
ئاستی زانستی کۆمه‌ڵگا له پله‌ی نزم دایه، له‌وێنده‌رێ پرسیارگه‌لێکی
سه‌ره‌تایی ته‌نانه‌ت ئێستاش بێ وڵامن و هه‌ر ئه‌وه له به‌رده‌وامی
خۆی دا چه‌شنه که‌لتوورێک پێک ده‌ێنی و ده‌بێته به هۆی ئه‌وه که
کۆمه‌ڵگه وه‌ک پێداویستێکی گرینگی ژیان سیری ئایین ده‌کات. به ڕای من،
به ئاماژه کردن به‌و لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێ ئه‌و پرسیاره
ئاراسته‌ی خۆمان بکه‌ین گه‌لۆ دین و ئایین چه‌نده له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وی کورد به هاواری کوردی هه‌ژار هاتووه؟ هێوادارم خه‌ڵکانێکی
بسپۆر وپڕ له زانستی بتوانن له‌و باره‌وه ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر بده‌نه
نووسه‌ر و ره‌نگه خۆێنه‌ری ئه‌و بابه‌ته.
____________________________________
تێبینی نووسه‌ر:
له نووسینی ئه‌م بابه‌ته له چه‌ند بابه‌تێکی تر به ئینگلیزییه‌وه
که‌لک وه‌رگیراوه.
jamal6483443@hotmail.com
|