٩\٥\٢٠٢١
کۆمەڵگەی مەدەنی
یان کۆمەڵگەی مرۆیی؟
- گفتوگۆ لەگەڵ حەمید
تەقوایی -
سازدانی: خەلیل کەیوان.
وەرگێڕانی: کاوە عومەر
چ
جۆرە کۆمەڵگەیەک و بە چ تایبەتمەندییەک دەتوانێ وەڵامی ئەو کێشانە
بداتەوە کە بەرۆکی بە مرۆڤەکان گرتوە؟ هەندێک پێیان وایە گەیشتن بە
کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و بەدەستهێنانی بە بەیاننامەی مافی مرۆڤ بەسە بۆ
ئەم کارە. دیموکراسیە ڕۆژئاوایەکان سەرباری کەموکوڕتیەک کە هەیانە بە
نموونەی کۆمەڵگەی دڵخوازیان دەهێننەوە. هەندیکیش لە ناویاندا کۆمۆنیزمی
کرێکاریی بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە چارەیەکی تر پێشکەش دەکا، کۆمەڵگەی
مرۆییە کۆمەڵگەیەک کە تێیدا چەوسانەوەی مرۆڤ لە لایەن مرۆڤەوە
هەڵدەوەشێتەوە و یەکسانیی نێوان مرۆڤەکان نەک هەر لە رووی یاساییەوە
بەڵکو بە کردەوە و لە رووی ئابوورییشەوە مەیسەر دەبێ. ئەوانە خوازیاری
کۆمەڵگەی سۆسیالیستیشن، هەر لەم بارەیەوە گفتوگۆکەمان لەگەڵ حەمید
تەقوایی دەستپێدەەکەین.
خەلیل کەیوان: ڕەخنە لە کۆمەڵگەی مەدەنی
بابەت وباسێکی کۆنە.لە سەدەی نۆزدەهەمدا ڕەوتێک لە سۆسیالیستەکان
دەستیان بۆ ڕەخنەگرتن لە کۆمەڵگەی مەدەنی بردوەو خوازیاری لەوە باشتر
بون.مارکس لە تێزەکانی فیورباخدا دەڵیت "دیدگای ماتریالیزمی کۆن
کۆمەڵگەی مەدەنییە".ئێوەش لە نوسین وقسەوباسەکانتاندا چەندین جار باسی
هەمان بابەت تان کردوە پیداگریت لەسەر کۆمەڵگەی مرۆیی و حکومەتی مرۆیی
کردوەتەوە. بۆچی کۆمەڵگەی مرۆیی؟
حەمید تەقوایی: کۆمەڵگەی مەدەنی مرۆیی
نیە. بەو مانایەی کە شوناسی مرۆیی شتێکی کۆمەڵایەتیە و کۆمەڵگەی
چینایەتی لەگەڵ ئەم شوناسەدا ناکۆکە.
مرۆڤەکان نەک تەنها لەلایەنی پەیوەندی و بۆنەکان و زمان و کەلتورو
بیرکردنەوە و بەگشتی لە ڕوی زهنی و دەرونییەوە بەڵکو تەنانەت لە ڕوی
بایۆلۆجیشەوە زادەی کۆمەڵگەن. مرۆڤ بەبێ کۆمەڵگە مرۆڤ نیە. ئێمە ئەگەر
بەکۆمەڵایەتی نەژیاباین
نە مێشکمان بەو ئاستە کامڵ دەبوو و نە توانای قسەکردنمان دەبوو و نە
ئەگەری بون و مانەوەمان هەبوو لەبنەڕەتدا.مانەوەی مرۆڤ منەتباری
بەکۆمەڵایەتی ژیانەکەیەتی.ئەگەر بەشتێک ڕازی ببین وەک خودی مرۆڤ،ئەم
خودە کۆڵایەتیەیە.
کۆمەڵگەی مەدەنی لەدژی ئەم خودە مرۆییە ڕادەوستێت بەهۆی ئەوەی کە شناسی
چینایەتی مرۆڤەکان دەکاتە بنچینە.لە کۆمەڵگەیەکدا کە بەسەر چینەکاندا
دابەشکراوە نایەکسانی کارێکی بەدامەزراوەی کراوە.و ئەم نایەکسانیە
دەبێتە هۆکارێک کە شوناس گەڵێک جگە لە شوناسی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان
بەرجەستە ببێتەوە و ببێتە پیوەر.شوناسە دروستکراوەکانی وەک شوناسی
میللی و شوناسی ئاینی،شوناسی قەومی و ڕەگەزی وتەنانەت جێندەری ،هەڵاواردن
کە لەنیوان ژنان وپیاواندا کەلە هەموو کۆمەڵگاکاندا بونی
هەیە.هەڵاوادنێکی ڕەگەزی کە هەر ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەیەکی وەک ئەمەریکا
لەنیوان سپی پێستەکان وسپی پێست وهەموو پێست ڕەنگینەکانی تردا هاوار
دەکات،یا هەڵاواردنی نەتەوەی و ئاینی کە بەتایبەتی لە وڵاتانی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کارساتی خولقاندوە،ئەمانە هەموی دەرهاویشتەی
کۆمەڵگەی مەدەنیە.
ئەگەرچی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕوی حقوقیەوە مافی هاوڵاتی بونی یەکسانی
بەڕەسمی دەناسێت بەلام لە ڕوی کۆمەڵایەتی وئابوری و بەشێوەی واقێعی و
کردەیی یەکسانی مرۆڤەکان پێشێل دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە
تایبەت مەدنی وشوناسی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان،شوناسی جیهانداگری
مرۆیی،لەناوببرێت،ئیوە ئەمە لە کردەوەدا لە سیاسەت و لە ئابوری و
کەلتور و ڕەوشتەکان و لە ئاین و نااسیۆنالیزمی دەسەڵاتدار لە کۆمەڵگەی
چینایەتیدا بە ئاشکرا دەبینیت.لەهەموو ئەم لایەنانەوە تاک وەک
بونەوەریکی یەکسان لەگەڵ ئەوانی تردا بە شوناس و پێوستیەکان و ئاواتی
یەکسان و جیهان داگری بە ڕەسمی ناناسرێت.مرۆڤەکان لە کۆڵگەی مەدەنیدا
پیش هەموو شتیک بەسەر چینە جیاوازەکاندا دابەش دەکرێن و دواتر بۆ ئاین
ومیللەت و نەتەوە و ڕەگەزی جیاواز،هەموو ئەمانەش سەرچاوەی جۆرەها زوڵم
و هەڵاواردنن لە کۆمەڵگەی مەدەنیدا.لەم ڕوەوەیە کە مارکس دەڵێت ئەبێت
لە کۆمەڵگەی مەدەنی زیاتر بڕۆیت و بگەیت بە کۆمەڵگەی مرۆیی.کورتەی
باسەکە ئەوەیە کە خودی چینایەتی بونی کۆمەڵگەی مەدەنی دەبێتە هۆکار بۆ
ئەوەی کەکۆمەڵگەیەکی مرۆیی نەبیت.
ئەو کۆمەڵگەیەی کە دەمانەوێت کۆمەڵگەیەکە کە چینەکان لەناوچون و ئەمەش
پێویستی هەڵوەسانەوەی هەرجۆرە ستەم و چەوسانەوەیەکی ئابوریە.ئێمە
کویلایەتی کرێ و خاوەندارێتی تایبەت بەسەر هۆیەکانی بەرهەمهێناندا
هەڵدەوەشێنینەوەو ڕژێمی ئابوری بەدەوری دابینکردنی پێوستیەکانی هەموو
هاوڵاتیاندا ڕێکدەخەین و ئەمە بنەمای کۆمەڵگەی مرۆیی جێگە سەرنجی
ئێمەیە.واتە کۆمەڵگەیەکی سۆسیالیستی. خۆی وشەی سۆسیالیزم دەلالەتێکی
لەسەر ڕەسەنایەتی کۆمەڵگە تێدایە.ڕەسەنایەتی کۆمەڵگە بەو مانانیەی کە
شوناسی کۆمەڵاتی و جیهانداگری مرۆڤەکان پێوانەیە نەک شوناسی میللی و
ئاینی و نەتەوەی کە بەسەریاندا دابڕیون .کۆمەڵگەی مرۆیی ناتوانێت جگەلە
کۆمەڵگە سۆسیالیستی مانایەکی تری هەبێت.
خەلیل کەیوان: وادیارە ئەمە
ڕاستیەکەیە.کۆمەڵگەی مرۆیی هەمان کۆمەڵگەی سۆسیالیستیە.بەڵام ئەمە
بەرهەڵستکارانێکی لە ناو چەپ و کۆمۆنیستەکان و تەنانەت لەناو کۆمۆنیزمی
کرێکاریشدا هەیە.چەپەکان دەڵێن"کۆمۆنیزم ڕێبازو مەرجی ڕزگاری
پرۆلیتاریایە""نەگەیشتن بە کۆمەڵگەی مرۆیی بەو شێوەی کە ئێوە دەیڵێن.بۆ
بەشێک لە کۆمۆنیزمی کرێکاری کە مەنسور حکمەتیش سەرچاوەیانە ئەمە
بیرۆکەیەکی تەواونیە،مەنسور حیکمەت باسی ئەوە دەکات کە 'بناغەی
سۆسیالیزم مرۆڤە".لە قسەوباسێکیدا لە ستۆکهۆڵم تەنانەت دەڵێت:زنجیری
هەر مرۆڤێکی ڕاستگۆ بکەیتەوە بەلشەفێکێک-سۆسیالیستێک-کی توندڕەوی لێ
دێتەدەرەوە.بەڵام کاتێک تۆ تەئکید دەکەیتەوە کە کۆمۆنیزمی کرێکاری
خەبات دەکات بۆ کۆمەڵگەیەکی مرۆیی وحکومەتی مرۆیی،لەگەڵ تۆدا هاوڕا
نین.بۆچی؟بۆچی ئەوانە بۆچونێکی تریان هەیە؟
حەمید تەقوایی: بەهۆی ئەوەی کە لە سەدەی
ڕابردودا جۆرە چەپێک بویە ئەڵقەی بنەڕەتی کۆمۆنیسزم کە بەجیاوازی نیوان
کۆمۆنیزم و مرۆڤایەتی ڕازی بوو.چەپێک کەلە ڕاستیدا تێگەشتنێکی هەڵەی لە
چینایەتی بونی کۆمەڵگە هەبوو.ئەوە ڕاستە کۆمۆنیزم ڕێبازی ڕزگاری چینی
کرێکارە بەڵام ڕزگاری چینی کرێکار بەستراوەتەوە بەڕزگاری هەموو
مرۆڤەکانەوە.ناوەرکی مارکسیزم ئەم باوەڕەیە کە چینی کرێکار بەبێ
ڕزگارکردنی هەموو کۆمەڵگە ناتوانێت کە ئازاد بێت،ئازادی چینی کرێکار لە
گروەی لەناوبردنی پێگەی چینایەتی خۆی و هەموو تاکەکانی کۆمەڵگەدایە.لە
بۆچونی سیاسی و لە پراکتیکی خەباتکارانەی کۆمۆنیستەکاندا ئەبێت بتوانن
بەشی زۆری ئەو خەڵکەی کە بەرژەوەندیەکی ڕاستەوخۆیان لە دەسەڵاتی
سەرمایەداریدا نیە لەگەڵ خۆیاندا هاوڕابکەن.ئیوە ئەبێت ئاسۆیەک
لەبەردەم کۆمەڵگەدا دانین کە تییدا نەک تەنها ستەم وکۆیلایەتی کرێ
بەڵکو هەموو جۆرە هەڵاواردنێک لەناو دەچێت.هەموو جۆرە نایەکسانیەک
لەناودەچێت.نایەکسانیە میللی وئاینی و ڕەگەزی و قەومی جێندەری وهیتر
وهیتر کە هەر ئێستا لە هەموو جێگایەکی دونیا و بەتایبەتیش لە کۆمەڵگەی
ئێراندا بێداد دەکات.چینی کرێکار ئاڵای لەناوبردنی کۆمەڵگەی چینایەتی
بەرز دەکاتەوە وهەموان لەم کارەدا سودمەندن .هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەی
چینایەتی واتە لەناوبردنی هەموو ئەو جیاکاری ونایەکسانیانەی کە
دەرهاویشتەی کۆمەڵگەی چینایەتی وپێوستن بۆمانەوەی ئەو.
لەسەر ئەم بنەمایە ئەبێت بڵێین ڕزگاری چینی کرێکار واتە ڕزگاری
کۆمەڵگە.و ئەمە بنەمای سۆسیالیزمە کە ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ ڕزگاری چینی
کرێکاردا مێژوی نوێی واقێعی کۆمەڵگە دەست پێدەکات.بەو مانایەی کە
مرۆڤەکان لە کۆت وبەندی هەتا ئێستای کۆمەڵگەی چینایەتی ڕگار دەبێت و
وەک مارکس دەڵێت "کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی یان مرۆڤایەتیی کۆمەڵایەتی
بوەوە"جێبەجێ دەبێت. کۆڵگەی چینایەتی بناغەی لەخۆنامۆبونی
مرۆڤەکانە.مرۆڤ گەلێک لەبەر ئەوەی کە شوناسی کۆمەڵایەتیان لەناوچوە و
یەکسانی و بەرانبەری لەگەڵ ئەوانی تردا نابینن لە پرۆسەی بەرهەمهێنان
ولە هەموو کۆمەڵگە و لە پەیوەندیەکان وکارو کاردانەوەی کۆمەڵایەتیدا
خۆیان بەنامۆ دەبینن.هەر لێرەوەەیە کەئاین دێتە ناوەوە.ئەبێت بەڵێنی
بەهەشت لە دونیایەکی تردا بە مرۆڤەکان بدەیت بۆئەوەی بە دۆزەخی ئەم
دونیایە ڕازی ببن.بنەماو جەوهەرو ڕیشەی ئەم دۆزەخە دابەشکردنی
مرۆڤەکانە بەسەر چینەکاندا.
چینی کرێکار داوای ئەوەناکات کە هەموان دەبێت ببنە کرێکار،خواستی
ئەوەیە کە هیچ چینێک بونی نەبێت.چینی کرێکار بەلەناوبردنی سەرمایەداری
لە ڕاستیدا بونی چینایەتی خۆشی لەناودەبات.
بەڵام بەداخەوە لەناو زۆرێک لە کۆمۆنیستەکان و یان بانگەشەکارانی
کۆمۆنیزم لە سەدەی ڕابردودا ەم ڕوانینە دروست بوو کە هیستاش لەناو
هەندێک لە هێزە چەپەکاندا بونی هەیە کە کرێکاری یان پڕۆلیتاری بونی
سۆسیالیزم و کۆمۆنیسزم لەگەڵ مرۆیی بوندا بەناکۆک دەبینن.مەیلێک کە
پەیوەندی بەنبەریەک وئۆرگانیکی نێوان خەبات لە پێناو ڕزگاری چین وخەبات
لەپێناو رزگاری هەموو کۆمەڵگەدا نەبینێت و هەر بەوهۆیەوەیە کە ناوەرکی
مرۆیی سۆسیالیزمی قبوڵ ناکات..لەکاتێکدا کە بنەمای کۆمۆنیزم ومارکسیزم
هەر ئەمەیە.جەوهەری ڕزگاری بەخشی مارکسیزم و کۆمۆنیزم وئەوەیە کە
ئەیەوێت هەموو مرۆڤایەتی ڕزگاربکات.
هەر ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆ لەبەرچاو بگریت.یەکێک لە گرنگترین ئەو کێشانەی
کە مرۆڤایەتی ئەمڕۆ لەگەڵ بەرەوڕوە پیسبونی ژینگە و مەترسی لەناوچونی
گۆی زەویە.وەڵامی ئەمە سۆسیالیستەکان هەیانە.تەنانەت بیرمەندانی واقیع
بینی بۆرژوازیش دان بەو ڕاستیەدا دەنێن کە سۆسیالیزم دەتوانێت
ڕیگەچارەی لەناوچونی گۆی زەوی بێت.تەنانەت کەسانێکی وەک ئاغای بیل گیتس
بەئاشکرا ئەوەی ڕاگەیاندوەو ئەوکاتە کەسانێک کە خۆیان بە سۆسیالیست و
کۆمۆنیست ناودەبەن و ڕزگاری مرۆڤ شتێکی پەیوەندیدار بەخۆیانەوە
نازانن.جارێکی تر تەئکید دەکەمەوە کە تەنانەت ئەگەر کەسێک باوەڕی
بەوەیە کە تەنها ئەبێت چینی کرێکار ئازاد بکەیت ئەبێت ئەو ڕاستیە
ببینێت کە چینی کرێکار بەبێ ئازادی هەموو کۆمەڵگە،ئەوەی کە ئەمڕۆ بە
لەسەدا نەوەدو نۆکان ناویان دەبەن ئازاد نەبن و ئەمە مانای ئەوەیە کە
چینی کرێکار خەبات بۆ ڕزگاری مرۆڤایەتی دەکات.
ئەوە کە کۆمەڵگەی سۆسیالیستی وکۆمەڵگەیەکی مرۆییە و شۆڕشی سۆسیالیستی
شۆڕشێکی مرۆییە نیشاندەری قوڵی ڕادیکالیزمی سۆسیالیزمە.لە ڕوانگەی
منەوە سۆشیالیزم و مرۆڤایەتی بەتەواوەتی هاوواتان. بەتایبەتی ئەمڕۆ
ئەگەر کەسێک قسەلە ئۆمانیزم و مرۆڤگەرایی دەکات ناچارە کە سۆسیالیست
بێت.هیچ ئۆمانیستێکی جدی ناتوانێت باوەڕی بەوە هەبێت کە لە
سەرمایەداریدا ئەتوانێت بە ئامانجی خۆی بگات. وەک ڕۆژ ڕونە کە ئەبێت
سەرمایەداری تێک بشکێنیت،ئەبێت سەرمایەداران لە دەسەڵات بهێنیتە
خوارەوە تا بتوانیت ئۆمانیزم بەمانای واقیعی وشەکە واتە ئازادی و
یەکسانی و ڕزگاری مرۆڤ مەیسەر ببێت.
خەلیل کەیوان: بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی
وڵاتی ئێران کە حکومەتێکی سەدەکانی ناوەڕاست تێیدا باڵادەستە خودی
عەمەلی کردنەوەی بەیاننامەی مافی مرۆڤ و گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی مەدەنی
بەرەوپیس چون نیە؟وەهەر بەو دەلیلە بەرگری کردن کۆمەڵگەی مەدەنی نابێت
ئەرک وئامانجی دەستبەجێ بێت؟
حەمید تەقوایی: ئاشکرایە کە کۆماری
ئیسلامی حکومەتێکی سەدەکانی ناوەڕاستی کە پشت بەستوە بەدەسەڵاتی ئیسلام
و هەموو بنەماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەناوبردوە.بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە
کە ئایا ئەبێت ئێمە بەکۆمەڵگەی مەدەنی ڕازی ببین؟ئامانج و ئاسۆی ئازادی
ویەکسانی واقیعی بخەینە لاوە و بەکۆمەڵگەی چینایەتی و کۆیلایەتی کرێ
وڕازی ببین بەو هەموو جیاکاری و کارەساتەی کە ئەو
هۆکارەکەیەتی؟بەدڵنیاییەوە کۆمەڵگەی مەدەنی لە دۆزەخێک کە کۆماری
ئیسلامی خولقاندویەتی پێشکەوتوترە بەڵام بە راونینی من ئەوە ڕێگای
رزگاری کۆمەڵگە نیە.ڕێک هەر لەبەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی دڕندەترین و
خراپترین جۆری حکومەتی بۆرژوازی نوێنەرایەتی دەکات ئەبێت بە واڵاترین و
ماکزیماڵیستی ترین ئامانجەکانەوە بچینە جەنگیەوە.لەهەمانکاتدا کۆماری
ئیسلامی لەبەرانبەری خۆیدا کۆمەڵێک بزوتنەوەی شکڵ پێداوە کە داوای
پێشکەوتوترین و مرۆییترین پەیوەندین. بۆنمونە لە ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ
دەسەڵاتی ئایندا تەنها داوای سیکۆلاریزم بەس نیە.خەڵک داوای پێچانەوەی
دەزگاو دوکانی ئاینن لە ژیانی کۆمەڵایەتی خۆیاندا،لە دەستیوەردان
لەژیان و پەیوەندیە کەسی و تایبەتیەکانی خۆیان و لە کەلتور و
ئەخلاقیاتدان.ئەمڕۆ ئاین تەنانەت لە کۆمەڵگەیەکدا کە خۆی بەسکۆلار
دەزانێت،لە زۆر لایەنەوە هێناوەتە پیشەوە.کێشمەکێش و جیاوازیەکان و
شەڕە ئاینیەکان و بەگشتی فەلسفەیەک کە شوناسی مرۆیی بەرجەستە دەکات لە
سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژ ئاوادا جێگای بەرجەستەی پەیداکردوە .لەکاتێکدا کە
زیاتر لە چل ساڵە حکومەتی ئیسلامی بوتە هۆکاری ئەوەی کە خەڵک پەیبەرن
بە بنەمای کۆنەپەرستی و دژی مرۆڤانەی ئاین و داوای ڕاماڵینی ئاین بن لە
هەموو لایەنەکانی ژیانیاندا.
خاڵێکی تر ئەوەیە کە تەنانەت ئەگەر بە کۆمەڵگەی مەدەنیش ڕازی
ببین،ئێران لەگەڵ هەبونی دەسەڵاتی سەرمایەداریدا هیچ کاتێک وەک کۆمەڵگە
ڕۆژئاواییەکانی لێنایەت.لە شۆڕشی مەشروتەوە تا ئەمڕۆ خواستی کۆمەڵگەی
مەدەنی باسکراوە بەڵام هیچ کاتێک بەئەنجام نەگەیشتوە و دیکتاتۆر دوای
دیکتاتۆرمان هەبوە.هۆکار چیە؟هۆکاری ئەم کارە دەگەڕیتەوە بۆ پێداویستی
قازانج هێنەری سەرمایە لە کۆمەڵگە دواکەوتوەکان لە ڕوی تەکنەلۆجی
بەرهەمهێنانەوە.لە بارودۆخێکی وەهادا کۆمەڵگەی سەرمایەداری بۆ ئەوەی کە
بتوانێت لە بازاڕی جیهانیدا بەربەرەکانێ بکات ئەبێت نزم بونی ئاستی
تەکنەلۆجی وبەرهەمهێەری کار بەسەپاندنی کۆیلایەتی ترین بارودۆخ بەسەر
چینی کرێکاردا قەرەبوو بکاتەوە.ئەبێت قایش لەگەردنی کریکاران توندبکات
و بەو ئامانجە ئەبێت هەموو کۆمەڵگە داپۆشێت.لەو لایەنەوە پێویستی بە
دیکتاتۆریەت و لەناوبردنی سەرەتایی ترین مافی خەڵکە.بەلەبەرچاو گرتنی
ئەو بارودۆخە سەرمایەداری لە کۆمەڵگەیەکی وەکو ئێراندا ناتوانێت
کۆمەڵگەی مەدەنی بەمایەک کە لە ئەوروپای ڕۆژئاوا دەبینین ڕێک بخات.
لەکۆتایدا بەڵگەی سێهەمی من ئەوەیە کە ئەمڕۆ لە خودی ڕۆژئاواشدا
بنەماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەلایەن دەوڵەتەکانەوە براوەتە ژێر
پرسیار.لە فەلسەفەی باوو باڵادەست لە ڕۆژئاوادا کەبە پۆست مۆدێرنیزم
ناسراوە.بنەماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەناو دەبرێت .کۆمەڵگەی مەدەنی
بەوشێوەیەی کە بۆرژوازی لاوی ڕۆژئاوا لە سەدەی حەڤدەو هەژدەدا مژدەدەری
بون،ئەو بنەمایە بوو کە هاوڵاتیان سەربەخۆ لە ئاین ونەتەوەو میللەت
یەکسانن.لەڕوی ماف ویاسای هاوڵاتی یەکسان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا.جگەلە
جیاوازی چینایەتی جیاوازی تری،لانی کەم بەشێوەی یاسایی و لەفەلسەفە و
جیهان بینی کۆمەڵایەتی بۆرژوازی،بەڕەسمی ناناسرێت.بەڵام ئەمڕۆ
بەردەوامی هەمان جیاکاری و دەسەڵاتی چینایەتیە،بۆرژوازی ناچار کردوە کە
دوبارە پەنابباتەوە بۆ شوناسی نەتەوەیی و ئاینی ڕەگەزی.جۆرە تیئۆرییەکی
مۆزائیکی لە کۆمەڵگاکان بخاتە ڕوو.بەجۆرێک کە گوایە هەر کەس لەسەر
بنەمای پێگەی میللی وئاینی وقەومی وجێندەریەکەی مافی جیاوازی
هەیە.گوایە هەموو شتێک ڕێژەییە.لەسەر ئەم بنەمایەیە کە "خەڵکی مسوڵمانی
ئێران" بە شایستەی کۆماری ئیسلامی دەزانن.و لەو باوەڕەدان نابێت هیچ
داوەریەکت لەبارەی کەلتوری ئیسلامیەوە هەبێت چونکە بەبڕوای ئەوان
پیوانە یەک نیە بۆ هەڵسەنگاندن.لە دیدگای پۆست مۆدێرنیتیدا هەموو شتێک
ڕێژەییە.گفتوگۆی شارستانیەتەکان لێرەوە هاتوە.کۆنەپەرستی دژی مرۆیی لە
دەسەڵاتدار بەسەر ئێراندا :بە شارستانیەتیک"دەزانن کە بەلایەنی زۆرەوە
ئەبێت گفتوگۆی لەگەڵدا بکرێت! لەکاتێکدا کاتێک لە خەڵکی ئێران خۆیان
دەپرسیت هەموو نەفرەت لە حکومەتی ئیسلامی دەکەن و خوازیاری
پێشکەوتوترین پەیوەندی و پیوانەی ئەخلاق و کەلتوری و کۆمەڵایەتین.
ئەمڕۆ تەنانەت لە خودی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاواو ئەمریکا بنەماکانی
کۆمەڵگەی مەدەنی واتە مافی یەکسانی هاوڵاتی بوون لەبارەی ژنان،ڕەش
پێستەکان،پەنابەران،تەنانەت پاش بونە هاوڵاتی و چەند ساڵ ژیان کردن لەو
کۆمەڵگایانە-بەکردەوەو تەنانەت لە بابەت گەلێکدا بە ڕەسمی و یاسای
لەناو چوەو پیشێل کراوە.
کەوایە بەو شێوەیە نیە کە کۆمەڵگەی مەدەنی وەفادار ماوەتەوە بەرانبەر
بە بیرۆکە شۆشگێڕانەکەی سەدەی هەژدەهەم.بەتەواوەتی پاشەکشەی
کردوە.لایەنێکی تری پرسیارەکەتان ئەوەش بوو کە ئایا مافی مرۆڤ بەس
نیە؟بەڕای من لەبارەی ئێرانیشەوە بە هیچ شیوەیەک کافی نیە.لێرەدا تەنها
ئاماژە بە دوو خاڵ دەکەم لە بەیان ننامەی مافی مرۆڤدا هەڵوەشاندنەوەی
سزای لە سێدارەدان باس نەکراوە و سکۆلاریزم یان جیای ئاین لە دەوڵەتیش
بە ڕەسمی نەناسراوە.واتە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ وەڵام بە دوو کیشەی
بنەڕەتی کۆمەڵگەی ئێران ناداتەوە.بەڵام جیا لەمانەش ئەوەی کە مافی مرۆڤ
بۆ ئیران وهەموو کۆمەڵگەکان بەنەگونجاو و ناعەمەلی دەکات ئەو مەسەلە
بنەڕەتیەیە کە یەکسانی ئابوری و کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان هیچ جاگایەکی لە
مافی مرۆڤدا نیە. تەنها یەک وشەش لە دژی چەوسانەوە و لە دژی کۆیلایەتی
کرێ و لەدژی هەڵاوادنی چینایەتی لە بەییاننامەی مافی مرۆڤدا نابینیت و
لەم لایەنەوە مافی مرۆڤیش وەڵامی کێشەکانی خەڵکی ئێرانی کێشکراو بۆژێر
هێڵی هەژاری نیە.
بەم هۆکارانە پەنابردن بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی،مافی مرۆڤ،پەڕلەمان و هتد
ناتوانێت تەنانەت ڕێگەچارەیەک بێت لەبەرانبەر کیشە دژوارەکانی هەر
ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی ئێران.
خەلیل کەیوان: بەم پناسەیەی تۆکردت
سەرسومنانێک وپرسیارێکی گەورە دێتە پیشەوە.لە سەدەی ١٨وە تا ئەمڕۆ
بانگەشەکارانی کۆمەڵگەی مەدەنی باسیان لەمافی هاوڵاتی بون کردوە.بەڵام
ئەمڕۆ ئەبینین کە لە دیموکراسیە ڕۆژئاواییەکاندا کە لەبنەڕەتدا ئەبێت
لەهەمان ڕێگاوە بەرەدەام بێت ئەم دیدگایە گۆڕاوە.ئێمە ئاگادارین کە
لەگەڵ هەندێک لەپەنابەراندا بە یاسای جیاواز مامەڵە دەکەن.هەروەها
کۆمەڵێک مافی کۆمەڵایەتیان لابردوە،لە خزمەتگوزاریە تەندروستی
وپەروەردەیەکانیان کەم کردوەتەوە،تەمەنی خانەنیشینیان
بەرزکردوەتەوە،مافی دایکانی تەنها یان وەرگرتوەتەوە وبەگشتی زۆرێک لە
ئیمکاناتە خزمەتگوزاریەکانی کۆمەڵگەیان وەرگرتوەتەوە.لە ڕاستیدا بۆچی
کۆمەڵگەیان پاشکشە پێکردوە؟پرسیارە گەورەکە لێرەدایە.بۆچی
بانگەشەکارانی کۆمەلگەی مەدەنی لە دیموکراسی ڕۆژئاوادا بەو شێوەیە
بەربونەتە گیانی کۆمەڵگەی مەدەنی؟
حەمید تەقوایی: بۆ وەڵامدانەوە بەو
پرسیارە دەبیت لێرەوە دەست پێبکەین کە مەدەنیەت وکۆمەڵگەی مەدەنی ئاڵای
بۆرژوازی تازە پێگەیشتوی ئەوروپا بوو لەبەرانبەر کۆمەڵگەی داخراوی سەدە
ناوەڕاستیەکاندا بوو.لەبەنبەر کۆمەڵگەی خانەدان و کۆمەڵگەی
فیئودالی.لەو سەردەمەدا ئامانج و ئاڵای مەدەنیەت و کۆمەڵگەی مەدەنی
لەناوبردنی کۆمەڵگەی دیهاتی،هەڵکەندنی دیهات نیشینەکان لە زەویەکانیان
و گلۆربونەوە بەرەو شارەکان وەک هێزی کار فرۆشەکان،لە وتەیەکدا مانا
دەدات بەجێگۆڕکێی پەیوەندیە فیئودالیەکان بە پەیوەندیە کاپیتالیستیەکان
.مەدەنیەت وەیان شاری بونی کۆمەڵگە پێوستی بەلەناوبردنی کۆمەڵگەی کۆنی
سەدەکانی ناوەڕاست بوو کە بە دیهاتەکان بنیات نرابون.شۆڕشی گەورەی
فەرەنسا ئەم ئاڵایەی بەرزکردوە و لەو سەردەمەدا خەڵک لە یاسایەکی تردا
نەک وەکو خزمەتکار و کەلوپەلی ماڵەکان و لۆردەکان وخانەدانەکان بەڵکو
وەک شانیشینەکان و یان هاوڵاتیانی کۆمەڵگە بەڕەسمی ناسران.
ئەڵبەت ئەبێت سەرنج بدەینە ئەو خاڵە گرنگەش کە مافی مەدەنی لە ئاستێکدا
کە ئەمڕۆ باسی لێدەکرێت لەو سەردەمەدا باسی لێ نەدەکرا.بۆ نمونە لە
شۆڕشی گەورەی فەرەنسادا مافەکانی ژنان بەڕەسمی نەناسرابوو.یەکەم جار کە
مافی دەنگدان خرابویە ڕوو ژنان لەو مافە بێ بەش بون .تەنانەت لەپەیوەند
بە پیاوانیشەوە سەرەتا خاوەندارێتی مەرجی دەنگان بوو.نەک تەنها کاندید
بون بەڵکو دەنگدان و هەڵبژاردنیش مەرجەکەی ئەوە بوو کە ئەبێت تۆ خاوەنی
موڵکیکت بیت.واتە کرێکاران وزەحمەتکێشانی شاری لەو مافە بێ بەش بون و
یا بۆ نمونە مافی پەیوەست بە خۆشگوزەرانی گشتی وەک ئەوەی کەئێوە
ئاماژەتان پێدا لەبەشی شۆڕشەکانی بۆرژوازی لە سەدەی ١٨دا باس نەکرابوو
بەڵکو پپێ بەپێ و لە ئەنجامی خەباتی کرێکاران و ژناندا بەدەست
هاتون.بەتابەت بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و کۆمۆنیستەکان دەوری چارەنوس
سازیان هەبوو لە بەدەست هێنانی ئەم ئەرکەدا.یەکێک لە یەکەمین ئەو
وڵاتانەی کە مافی ژنانیان بەڕەسمی ناسی یەکێتی سۆڤێتی دوای شۆڕشی
ئۆکتۆبەر بوو.زۆرێک لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکان پاش شۆڕشی
ئۆکتۆبەر-دەستبەجێ یا بە ئیلهام وەرگرتن لەو یا لەترسی "مەترسی سور"-و
یان دەیان ساڵ پاش ئەو شۆڕشە مافی دەنگدانیان دابە ژنان.وڵاتەکانی
بەریتانیا ساڵی ١٩١٨،ئەمەریکاساڵی ١٩٢٠،فەرەنسا تەنها لە دەیەی٤٠ی
سەدەی ڕابردودا و سویسرا لە دەیەی ٧٠دا ئەم مافەی بەڕەسمی ناسی.
لەو لایەنەوە کاتێک بە تێگەشتنی ئەمرۆوە مافی مەدەنی،واتە یەکسانی
هەموو هاوڵاتیان،مافی دەنگدانی گشتی و یان خزمەتگوزاری گشتی قسەوباس
دەکرێت.
نابیت ئەوە لەبیر بکریت کە ئەو ئاڵایە تەنانەت لەدەست بۆرژوازی
شۆڕسگێڕی سەدەی ١٨هەمدا نەبوو،ڕیک بزوتنەوەی سۆسیالیستی بوو.و بزوتنەوە
و خەباتی ژنان و کرێکاران بوو کە بە ئیلهام لە شۆڕشی ئۆکتۆبەر ئەو
مافانەی هەنگاو بەهەنگاو بەسەر دەوڵەتاندا سەپێندرا.
بەڵام ئەمڕۆ نەک تەنها ئەم دەستکەوتانەی بزوتنەوەی کرێکاری وسۆسیالیستی
بەڵکو تەنانەت ئەیانەوێت بنەماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی،مانای هاوڵاتی بون
و بنچینەی یەک هاوڵاتی و یەک یاسا لەناودەبەن،وەری دەگرنەوە.بۆچی بەو
شێوەیە؟لەبەر ئەوەی کە سەرمایەداری بازاڕی ئازاد هەموو کەجیهانی
خستوەتە ژیر کۆنترۆڵی خۆیەوە.ئیتر لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەدان و فیئودالی و
نیوە فیئودالەکاندا ڕوبەڕو نیە،تا بیەوێت پەرە بە ئاڵای شارنیشینی بدات
وبازاڕەکان بکات و بیەوێت وەرزێرەکان بکاتە کرێکار و پەیوەندیەکانی
سەرمایەداری لە هەموو دەوڵەتەکاندا دامەزرێنێت.ئیستا هەموو وەرزێرەکان
بونەتە کرێکاری کرێ و لەهەموو جێگایەکدا ئێستا پەیوەندیەکانی
سەرمایەداری پەرەی گرتوە.لەگەڵ دەسەڵاتدارێتی سەرمایەداری لەسەرتاسەری
دونیای ئەمڕۆدا ئیتر ڕیشەی هەموو کێشەکان و نەهامەتیەکانی دونیای ئێمە
سەرمایەداریە وئیتر بۆ سەرمایەدارەکان و دەوڵەتەکانیان پێوست نەبوو کە
بەناو ئاڵای مەدەنیەت و مافە مەدەنیەکان تەنانەت بەمانای سەدەی ١٨هەمی
وشەکە بەرزکەنەوە.چونکە خۆیان دەدرێنە دادگا و ئاماژەی پەنجەکان بەرەو
نەزمی سەرمایەداری دەرؤشت.
خەلیل کەیوان: ئیوە باس لە شوناسی
هاوبەشی مرۆیی دەکەن.بەڵام زۆرێک شوناسی
چینایەتی،میللی،کەلتوری،جێندەری و نەژادی و هتد بەرجەستە
دەکەنەوە.لەگەڵ ئەم شوناسە جۆراوجۆرانەدا چۆن دەکرێت کۆمەڵگەیەک کە
شوناسی مرۆیی چارەنوس سازو بەرجەستەیە.عەمەلی بکرێتەوە؟کۆمەڵگەی مرۆیی
جێگا مەبەستی ئێوە لە ڕوی کەلتوری،لەلایەنی سیاسیەوە و لەلایەنی
ئابوریەوە چ تایبەت مەندیەکی هەیە؟
حەمید تەقوایی: پایەی کۆمەڵگەی مرۆیی
هەمان لایەنی سێهەمە واتە تایبەتمەندی ئابوری.کلیلەکە لێرەدایە.تۆ
ئەگەر چەوسانەوە لەناوبەریت،خاوەندارێتی بەسەر هۆیەکانی بەرهەمهێناندا
هەڵوەشێنیتەوە و بەڕێوەبردنی کارخانەکان و ناوەندەکانی بەرهەمهێنان
بخەیتە بەردەستی هەموو کۆمەڵگە و ئابوری لەسەر بنەمای دابینکردنی
پێویستی هەموو خەڵک،و نەک کۆکردنەوەی قازانج،ڕێکبخەیت ئەوکاتە
بناغەکانی هەموو هەموو جۆرە هەڵاواردن وجیاکاری ونایەکسانیەک
لەناوبردبێت و تەشوێت لە ڕیشەی هەرجۆرە جیاکاریەک دابێت.
ئاشکرایە کە رژێمی سەرمایەداری،هەرچەندیکیش مافی هاوڵاتیان لەبەرچاو
بگرێت،لەسەر تەوەری قازانج هێنانەو لەسەر خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان ڕیک
نەخراوە و ئەمەش تەنانەت سەرمایەدارانیش نایشارنەوە.بەلایەنی زۆرەوە
ئابوری بە مەبەستی قازانج بەوجۆرە پاساو ئەدەن کە چالاکی بۆ بەدەست
هێنانی قازانج چەرخەکانی بەرهەم هێنان دەسوڕێنێت وکارو پیشە دروست
دەکات و لەگەشەی سەرمایەدا هەموان سودمەند ئەبن.ئەمە
ئەفسانەیەکە.نیزامی سەرمایەداری لەگەڵ تەنگژە بونیادیەبەردەوامەکانی و
هەژاری وبێکاری وگرانی درێژخایەندا بەرەو ڕوە و بەردەوام.تەنانەت لە
قۆناغە کورتەکانی ڕەونەقیشدا،قەڵەشتی چینایەتی و کەلێنی نێوان هەژاری
وسەروەت بەردەوام قوڵتر دەبێتەوە.
کەوایە یەکەمین تایبەت مەندی کۆمەڵگەی مرۆیی ئەوەیە کە ئابوری لەسەر
بنەمای وەڵامدانەوە بە پێوستیەکانی هەموو هاوڵاتیان ڕێکدەخرێت و ئەمەش
مەرجی لەناوبردنی چەوساندنەوەی مرۆڤە لە لایەن مرۆڤەوە.
لەلایەنی کەلتوریەوە کۆمەڵگەی سۆسیالیستی کۆمەڵگەیەکە کە لەسەر بنەمای
بەهای هاوبەش و جیهان داگری مرۆڤەکان بنیات نراوە.واتە تێیدا هەواڵێک
چەقبەستوی و تابۆکان وپیرۆزیە ئاینی ونەتەوەیی وڕەگەزی و جێندەری و
میللی-نیشتیمانی و شوناس داتاشینی میللی ئاینی نەتەوەیت نیە بەڵکو
بارودۆخێکت دروست کردوە کە هەرکەسێک بتوانێت لە ژێر داروپەردوی ئەم
شاوناسە داتاشراوانەدا ڕزگاری ببێت و بگەرێتەوە بۆ هەمان شوناسی هاوبەش
و کۆمەڵایەتی خۆی، هەمان مرۆڤایەتیی کۆمەڵایەتی بوی جێ مەبەستی
مارکس،ئیتر کەسێک خاوەن کار نیەو کەسێک کرێکار و ئەوی تر ژنی ماڵەوە کە
کاری ناوماڵەکەی لەبەرچاو نەگیرێت و یەکێک بەهائی و یەکێک ڕەش پێست و
یەکێ کرێکاری پەنابەرو هتد وهتد نیە.لە کۆمەڵگەی مەدەنیدا،تەنانەت لە
پێشکەوتوترینەکانیاندا،لەسەر بنەمای هەموو ئەوانە بەکردەوە،و لە زۆر
بابەتدا بەڕەسمی ویاسایی،هەڵاواردن و نایەکسانی هەیە.
ئەگەر ئیوە دابینکردنی پێداویستی مرۆڤەکان بکەنە ئامانج و ئەمە دیاری
بکەیت ئەوکاتە خەڵک ئەو بوارو و توانایەیان ئەبێت کە خۆیان وەک مرۆڤی
یەکسان لەگەڵ ئەوانیتردا سەیربکەن و کاتێک هەڵاواردنی چینایەتی نەبێت
میللی ئاینی و ڕەگەزی و جێندەریش کە دەرهاویشتەی ئەون هەروەها
دەسڕرێتەوە.نەک تەنها لە ئاستی کۆمەڵگەیەکدا بەڵکو لەمەودای
جیهانیدا.هەر ئەمڕۆ دەبینن کە لە سۆسیال میدیادا چۆن خەڵکی جیهان
هاوخەمی یەک دەکەن،چۆن لەپەنایەکدا دەوەستن.بۆ نمونە لەدژی سزای لە
سێدارەدانی نەوید ئەفکاری ملیارەها مرۆڤ لە جیهاندا لە میدیا
کۆمەڵایەتیەکانەوە ناڕەزایەتیان دەربڕی.
سەرئەنجام لەلایەنی سیاسیەوە کۆمەڵگەی مرۆیی و یا سۆسیالیستی دەوڵەتی
سەرو خەڵکی دەخاتە لاوە.
لە هەموو کۆمەڵگا چینایەتیەکاندا نەک تەنها سەرمایەداری،هەر لەسەرەتای
دروست بونی چینایەتیەوە هەتا ئەمڕۆ،دەوڵەت لەدەست چینی خاوەن هۆیەکانی
بەرهەم هێناندا بوە؛لەدەستی چینی چەوسێنەردا بووە و وەک ئۆرگانێکی
سەرکوتگەر لە خزمەتی چینی دەسەڵاتداردا کاری کردوە.دەوڵەت لە کۆمەڵگەی
مرۆییدا ناتوانێت ئەو تایبەت مەندیەی هەبێت. لە کۆمەڵگەی سۆسیالیستیدا
دەوڵەت دامەزراوەی سەرکوت لە خزمەتی هیچ چینێکدا نیە بەڵکو ئۆرگانئ
بەڕیوەبردنی ئیدارەی کۆمەڵگەیە بە بەشداری و دەخالەت و ئیرادەی هەموو
خەڵکە.کۆمەڵگەی سۆسیالیستی لە لەلایەنی سیاسیەوە لەسەر بنەمای کارو
ئیرادەی جەماوەری خەڵک لە شوراکاندا دامەزراوە.نیزامی سۆسیالیستی
نیزامێکی شوراییە و بۆیەکەمین جار لە مێژودا لە شێوەی ئەرکێکی سیاسیدا
پاراستنی دەسەڵات لەلایەن کەمینەیەک بەسەر کۆمەڵگەدا دەر ئەهێنێت و
ئەیکاتە کاری بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە.
کەوایە لەلایەنی سیاسیشەوە تەنها کۆمەڵگەی سۆسیالیستی،کۆمەڵگەیەک
کەلەسەر بنەمای شوراکان بەڕێوە دەچێت،دەتوانێت کۆمەڵگەیەکی مرۆیی بێت.
ئەم سێ تایبەت مەندیە ئابوی و کەلتوری و سیاسیە کە ڕونم کردەوە ئەڵبەتە
بەتاوەتی بەیەوەک پەیوەندیدارن و مەیسەر بونی یەکێکیان بەبێ ئەوانی تر
ئیمکانی نیە.هەر بەو شێوەی کەوتم پایەی تەواوی ئەوانە لەناوبردنی
چەوسانەوە وڕزگاری ئابوری مرۆڤەکان لە کۆت وبەندی کۆمەڵگەی چینایەتیە.
نیشانەی ئامانج و ئیستراتیجی کۆمۆنیستەکان بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی لەو
شیوەیە.حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بۆ ئەم ئامانجە دەجەنگێت و ئیمە
بیردەکەینەوە کە کۆمەڵگەی ئێران بە هەلومەرجکی ئاواوە دەتوانیت ڕوزساری
ئازادی ویەکسانی وخۆشگوزەرانی ببینێت.
٢٨\٤\٢٠٢١
kawa552000@yahoo.com
|