٥\٩\٢٠١٣
کۆمەڵکوژییەکهی
کەمپی ئەشرەف سەرکۆنە دەکەین.
بە
پێی ئەو هەواڵانەی لەکەمپی لیبێرتیهوه بە سکرتاریهتی فیدراسیۆنی
پەنابەران گەشتووە، بەرەبەیانی یەک شەمە ١ی سێپتهمبەر ژمارەیەک لەهێزی
تایبەت، دواتریش سوپا وپۆلیسی عێراقی بەشێوەیەکی بەربڵاو هێرش دەکەنە
سەر کەمپی ئەشرەف نزیک شاری دیالە و ٥٢ کەس لەکەمپەکە بەشێوازێکی
ئەوپەڕی وەحشیگەرانە کۆمەلکوژ دەکەن و ٧ کەسی تریان بێسەروشۆین دەکەن.
هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند لەناڕەزایەتی بەو کۆمەڵکوژییە ژمارەیەک
لەدانیشتوانی کەمپی لیبێرتی مانیان لەخواردن گرتووە و بەهۆی
دووبارەبوونەوەی هێرشکردنەوە سەریان لەترسێکی بەردەوامدا ژیان بەسەر
دەبەن. هەروەها دوای ئەوەی وەفدی رەسمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
ڕۆژی دوو شەممە بەمەبەستی لێکۆلینەوە لەرووداوەکە سەردانی فەرمی
کەمپەکەی کرد. سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەرباری نیگەرانیان
لەو کۆمەڵکوژیە داوای لێکۆلێنەوە لەحکومەتهکهی مالکی له عێراق دەکەن
و هەروەها ڕێکخراوی ئەمنستی ئنتەرناسیونالی بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست،
ئەوانیش داوای لێکۆڵینەوە لەو ڕووداو نامرۆڤانەیە دەکەن.
دوای ئەوەی کەمپی ئەشرەف بەفەرمی لەساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن ئەمریکاوە تەسلیم
بەحکومەتی عێراقی کرایەوە، تا ئیستا ئەمە پێنجەمین جارە هێرش دەکرێتە
سەریان و پێشتر ژمارەیان زیاتر لە ٣٠٠٠ ههزار کەس بووە، دوای ئەوە
ژمارەیەکی زۆریان گوازراوەتەوە کەمپی لیبرەتی نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵهتی
بەغدا، لەوێش دوو جار کەوتوونەتە بەرهێرشی موشەکی نەیارانیان دەیان
کەسیان لێکوژراو و بریندار بووە.
ئێمە لەفیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری ئەوەی بەتوندی
سەرکۆنەی ئەو کۆمەڵکوژیانەی ڕووبەرووی دانیشتوانی خەڵکی بێدیفاعی کەمپی
ئەشرەف بۆتەوە دەکەین، حکومەتەکەی مالکی بە بەرپرسی ڕاستەوخۆ دەزانین
بەرامبەر بەسەلامەتی گیانی و پاراستنی ئاسایشی دانیشتوانی هەردوو کەمپی
ئەشرەف ولیبرەتی. هاوکات ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرپرسە لەکاری
راگۆێزانەوەیان بۆ وڵاتی سێهەم.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٣\٩\٢٠١٣

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|