٣١\٥\٢٠١٤
کۆمەڵکوژکردنی دانیشتوانی گوندی تلیلیەی رۆژئاوای
کوردستان بە توندیی مەحکوم دەکەین.
لە
کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ٢٩/٥/٢٠١٤ لەگوندی تلیلیەی نزیک شاری
سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان چەتە ئیسلامیە تیرۆریستەکانی تاقمی ناسراو
بەداعش ، ژمارەیەک ژن و منداڵی بێتاوانی گوندەکەیان کۆمەڵکوژکرد ،
هاوکات لەگوندی تیمادی کەدەکەوێتە هەمان دەڤەر ، تیرۆریستەکانی داعش
تەقینەوەیان ئەنجامداوە ژمارەیەک خەڵکی سڤیل بەو هۆیەوە گیانیان
لەدەستداوە.
فیدراسیۆنی
زیندانیانی سیاسی کوردستان و ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان
(ئۆڕتە) کۆمەڵکوژی دانیشتوانی گوندی تلیلیە و تەقینەوەکەی گوندی تیمادی
بەتوندی ئیدانە و مەحکومدەکەین ، هاوکات نەفرەت لەبێهەڵوێستی کۆمەڵگای
نێونەتەوەیی دەکەین هەرچۆن لە ٢١ ی تەموزی ساڵی ڕابردوو هێز و گرووپە
تیرۆریستیەکان لەبەرچاوی هەموو جیهان کوردەکانی نیشتەجێی شارۆچکەی (
تەلعەران و تەلحاس ) یان کۆمەڵکوژ کرد ، بەهەمانشێوە سیناریۆی
کۆمەڵکوژکردنی کوردان بەدەستی تیرۆریستەکان لەشوێنێکی تری ڕۆژئاوای
کوردستان بەبەرچاوی هەموو جیهان دووبارەدەبێتەوە.
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان و ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و
لەسێدارەدان (ئۆڕتە) داوادەکەین:
١. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی خاوەن هەڵوێستبن و هەوڵبدەن تاوانی
کۆمەڵکوژیەکانی تاقم و گرووپە ئیسلامیە تیرۆریستیەکان بەجیهان بناسێنن
و لەئاستی نێودەوڵەتی کاری لەسەربکەن.
٢. کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەتایبەتی تیڤیەکان ئەرکی ئەخلاقی خۆیان
جێبەجێبکەن بۆ دەرخستن و گەیاندنی وێنەی ڕاستەقینەی تاوانەکانی
کۆمەڵکوژیەکانی تیرۆریستان دژ بە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان.
٣. تیڤیەکان ڕێگا نەدەن تیرۆریستان بەناوی ئایین و سەلەفی و هتد...
ناڕاستەخۆ ڕێکلام بۆ داعش و نوسرە بکەن (تەکفیر) ی هیچ پارتێکی سیاسی
کوردی عەلمانی پێشکەوتووخواز بکەن ، هەر وەکو لە کەناڵی ڕووداو لەو
چەند شەوەی ڕابردوو ڕوویدا ، سەلەفیەک کە لەناوەڕاستی ساڵانی هەشتاکان
بەکرێگیراوی (دائیرەی ئەمن) ی ڕژێمی بەعسی بووە لەسەردەمی دیکتاتۆر
سەدام حسێن ، ئەرکی (تەلقین) دانی زیندانیانی سیاسی کوردی بەزیندوویی
ئەنجامدەدا ، کەچی ئێستا لە ڕووداو تیڤی وەک سەلەفیەک پارتێکی سیاسی
وەکو حزبی شێوعی کوردستانی (تەکفیر) کرد بەمەبەستی حەڵاڵ کردنی خوێن ،
ئەوەش هەمان ڕێبازی تاقمە تیرۆریستەکانی داعش و نوسرەیە کە ژن و منداڵی
کوردان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەفەتوای تەکفیر کۆمەڵکوژدەکەن.
ڕووداو تیڤی هیوادارین لەبری هێنانی ئەو جۆرە کۆلەوارانەی فیکری و
سیاسی و توندڕەوە شەڕخوازانە بەناوی ئیسلام ٤. و سەلەفیەت بۆ سەرشاشە ،
ڕاستی کۆمەڵکوژیەکانی تەموزی ساڵی ڕابردوو کە لەتەلعەران و تەلحاسڵ
ڕوویاندا و تاقمی نوسرە و داعش بەدەیان کوردیان کۆمەڵکوژکرد و ئێشتاش
کۆمەڵکوژکردنی دانیشتوانی تلیلیە بەدەستی ئەو چەتە ئیسلامیە
تیرۆریستانە بخاتەڕوو.
لەکۆتاییدا دووبارە ئەو تاقمە تیرۆریستانە شەرمەزاردەکەین کە خەڵکی
ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژ دەکەن ، هاوکات ستایشی خۆڕاگری گەلی
ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین ، هیوادارین هەموو پارتە سیاسیەکانی ڕۆژئاوای
کوردستان لەپێناو پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان پێکەوە کاربکەن.
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی
کوردستان
رێکخراوی
نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان (ئۆڕتە)
٣٠\٥\٢٠١٤
|